هیوای خیانه‌تلێکراو
دوایین نامه‌ی نادژداماندلشتام بۆ هاوسه‌ره‌که‌ی،ئۆسیپ ماندلشتام، له‌که‌مپی کاری زۆره‌ملی وه‌رگێڕانی مهنسوورتهیفووری نادژدا ماندلشتام، هاوسه‌ری مه‌ینه‌تباری شاعیر، كتێبی ئه‌ستووری «هیوای خیانه‌تلێكراو»((برای ماندلشتام))ی خۆی به دوایین نامه‌ی خۆی بۆ هاوسه‌ره‌كه‌ی ته‌واو ده‌كات. پێش ده‌قی نامه‌كه نووسیویه‌تی: ئه‌م نامه هیچ كات نه‌گه‌شته خاوه‌نی. له‌سه‌ر دوو لاپه‌ڕه‌ی ناسك نووسراوه. ملیۆنان ژن نامه‌ی وه‌هایان بۆهاوسهر، كوڕ، برا، باوك و به كورتی بۆ ئازیزانیان نووسیبوو. به‌لآم له‌وانه‌یه هیچیان نه‌مابن. ئه‌گه‌ریش نامه‌یه‌ك مابێته‌وه ئه‌وا ته‌نیا كاری به‌خت و په‌رجووه … هه‌ر بۆیه‌ش من كۆتایی كتێبه‌كه‌م به‌م نامه ته‌واو ده‌كه‌م و، هه‌رچی پێویست بێ بۆ نه‌فه‌وتانی ئه‌م كتێبه و ئه‌م نامه ده‌یكه‌م … چی ده‌بێ بلآ ببێ. ئه‌مه‌ش نامه‌كه: ئووشا، خۆشه‌ویسته‌كه‌م، دڵداری له من دوورم! ئازیزه‌كه‌م، وشه‌یه‌ك ناناسم ئه‌م نامه‌یه‌ی پێ بنووسم كه ره‌نگه قه‌ت نه‌یخوێنیته‌وه. له بۆشاییدا ده‌ینووسم. ره‌نگه رۆژێك بێیته‌وه و من لێره نه‌بینی. ئه‌و رۆژه ئه‌م نامه تاقه شتێكه منت بیر دێنێته‌وه. كه خۆش بوو وه‌كوو منداڵ پێكه‌وه یاریكردنمان، ئووشا ـ مشت و مڕهكان، یاریه‌كانمان، ئه‌شقه‌كه‌مان. ئێسته ته‌نانه‌ت سه‌یری ئاسمانیش ناكه‌م، په‌ڵه‌هه‌ورێك ببینم چۆن پێتی پیشان بده‌م؟ بیرته كاتێ وه‌ك بێ ماڵ و ئاواره‌كان خێوهتهكهمان له لایه‌ك هه‌ڵده‌دا، چۆن كه‌ل و په‌لی میوانیی هه‌ژارانه‌مان، دابین ده‌بوو؟ تامی خۆشی ئه‌و نانانهت بیره وه‌ك په‌رجوو بێ ده‌ستمان ده‌كه‌وت و پێكه‌وه ده‌مانخوارد؟ یان دوایین زستانمان له ڤارۆنیژ. هه‌ژاریی شادانهمان و ئه‌و شیعرانه‌ی ده‌تنووسین. ئه‌و رۆژه‌م بیره پێكه‌وه له حه‌مام ده‌گه‌ڕاینه‌وه و نازانم هێلكه یان سووسیسمان كڕی و عه‌ره‌بانه‌یه‌كی پڕ له كا به پاڵماندا رۆشت. هێشتا سارد بوو و من به جله كورتهكهمهوه خه‌ریك بوو ره‌ق هه‌ڵده‌هاتم (به‌لآم نه‌ك به‌قه‌د ره‌نجی ئێسته‌مان: ده‌زانم چه‌نده‌ت سه‌رمایه). ئه‌و رۆژه‌م به بیردا دێته‌وه. روون ده‌یبینم و ئازارم ئه‌وه‌یه ئه‌و زستانه رۆژانه وێڕای هه‌موو نامهتیهكانی گه‌وره‌ترین و دوایین شادیی ژیانمان بوو. گشت بیرێكم له لاته. فرمێسك و بزه‌م له به‌رته. هه‌موو رۆژ و سه‌عاتێكی ژیانه تاڵهكهمانم لا پیرۆزه، ئازیزه‌كه‌م، هاوڕێكه‌م، رێنوێنه چاو بهستراوهكهم. ئێمه دوو تووتكی كوێربووین، ده‌م و لووتمان لێك هه‌ڵده‌سوو و چێژمان له یه‌كتر ده‌بینی. سه‌ری شێتت چه‌ند به جۆش بوو . چه‌ند شێتانه رۆژه‌كانی ژیانمان به فیڕۆ ده‌دا. چه‌ند خۆش بوو و ئێمه هه‌میشه ده‌مانزانی چه‌ند خۆشه. ژیان ده‌توانێ درێژ بێ. چ گران و ئه‌سته‌مه بۆمان دوور له یه‌كتری مردن. ئاخۆ چاره‌نووسی ئێمه، ئێمه‌ی جووته‌ی لێكدانه‌بڕاو. ده‌كرێ ئه‌مه بێ؟ ئه‌رێ ئێمه‌ی تووتك و منداڵ شیاوی ئه‌مه‌ین؟ ئایا شیاوی تۆیه ئه‌مه، فریشته‌كه‌م؟ هه‌موو شتێك وه‌ك پێشوو ده‌ڕوات. هیچ شتێك نازانم. كه‌چی له شتێك دڵنیام ـ هه‌ر رۆژ و هه‌ر سه‌عاتێكی ژیانی تۆ وه‌ك وڕینه بۆم روون و ئاشكرایه. هه‌موو شه‌و ده‌هاتیه خه‌وم و ده‌مپرسی چیته، كه‌چی وه‌لآمت نه‌ده‌دامه‌وه. له دوا خه‌ونمدا خه‌ریكبووم له چێشتخانه‌یه‌كی پۆخڵ خواردنم بۆت ده‌كڕی. كه‌سانی ده‌ور و پشت گشت نامۆ بوون. كه خواردنه‌كه‌م كڕی تازه زانیم نازانم ده‌بێ بۆ كوێی به‌رم چونكوو نازانم تو له كوێی. ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ كه له خه‌و هه‌ستام به شوورام((نادژدا بیره‌وه‌ریه‌كانی خۆی له دوو به‌رگ كتێبدا نووسیوه: یه‌كه‌میان «هیوای خیانه‌ت لێكراو»ه و ئه‌ویدیكه «هیوا دژی هیوا». ـ و . ك))گوت: «ئووشا مردووه». نازانم ماویت یان نا، به‌لآم له‌و خه‌ونه به‌دوا ئیتر شوێنپێتم ون كردووه. نازانم له كوێی. ئاخۆ ده‌نگم ده‌بیسی؟ ده‌زانی چه‌نده‌م خۆش ده‌وێی؟ قه‌ت نه‌متوانی پێت بڵێم چه‌نده‌م خۆش ده‌وێی. ته‌نانه‌ت ئێسته‌ش ناتوانم. ته‌نیا له‌گه‌ڵ تۆ ده‌دوێم، له‌گه‌ڵ تۆ. هه‌میشه له‌گه‌ڵمایت و من، ئه‌و كه‌سه‌ی هێند وه‌حشی و تووش بوو كه هه‌رگیز فێری گریان نه‌ده‌بوو، ئێسته بۆت ده‌گریه‌ت، ده‌گریه‌ت و ده‌گریه‌ت. ئه‌مه منم: نادیا. تۆ له كوێی؟((Hope Abandoned, Nadezhda Mandelstam., p. 619-21))کد خبر: 1271-
مطالب مرتبط:
راجع به هیوای خیانات له کراو؟
نمیفهمم؟کی این متن رو نوشته؟کتابه؟من کرذیم خیلی ضعیفه ؟
پاسخ دهید