سه‌شنبه، 23rd دسامبر 2008
ره‌سووڵ میرزاپوور
هه‌ر کات باسی مۆسیقای ناوچه‌ی سه‌قز ده‌کرێ راستهوخزۆ باس له دووکه‌سی موزسیونی کارامه‌و لێهاتوو دێته گۆڕێ که یه‌کیان کاک ره‌شید فهیزنژادو ئه‌وی دیکه‌یان کاک ره‌سووڵ میرزاپووره که به هه‌ق ده‌ورێکی به‌رچاویان له هان دان و په‌روه‌رده‌کردنی لاوانی کچ وکوڕی ناوچه‌ی سه‌قز بینیوه له راهێنانی مۆسیقا دا .
مامۆستا ره‌سووڵ میرزا پوور له رۆژی 10ره‌زبه‌ری 1330 هه‌تاوی له شاری سه‌قز له دایک بوه.هه‌ر له سه‌رده‌می منداڵیه‌وه حه‌زوخولیای هونهربوه و له چه‌ند بوارێک‌دا وه‌کوو وێنه‌گری و وێنه‌گه‌ری و کاره ده‌ستیه‌کان ئه‌و حه‌زه‌ی ده‌ربڕیوه و له ئاکامدا بوه‌ته ئه‌وینداری مۆسیقا.

نه‌بوونی شوێن و ناوه‌ندێک که مووسیقای لێ فێر ببێ له شاره‌که‌ی هه‌مووکات ئه‌بوه هۆی دڵته‌نگی و بێ ئوقره‌یی کاک ره‌سوول میرزاپوور، به‌ڵام بێ ماندوویی بۆ گه‌یشتن به‌و ئه‌وینه هه‌نگاوی هه‌ڵگرتوه و له هه‌ر کوێ تروسکایه‌ک له موسیقی خۆی نواندبێ ئه‌ویندارانه رووی تێ کردوه.
له ساڵی 1349 هه‌تاوی دا چه‌ند وانه‌ی مۆسیقای سه‌ره‌تایی به شێوه‌ی گۆرانی کوردی به ئامێری ویوڵۆن له خزمه‌ت مامۆستا ره‌شید فه‌یزنژاد وه‌کوو هاوه‌ڵێکی هاوته‌مه‌ن فێر بوه ، دواتریش له لای مامۆستا “یوسف غه‌فار نژاد” که خه‌ڵکی شاری ورمێ بوه‌و له سه‌قز به حوکمی ئه‌وه‌ی کادری نزامی بوو و مۆسیقای باشیشی ده‌زانی و سه‌رپه‌رشتی گرووپی مووزیکی ئه‌رته‌شی ده‌کرد کاک ره‌سووڵی تامه‌زرۆی مۆسیقا له لای ئه‌ویش چه‌ند گۆرانی فێر بوه .
ساڵی 1350 بۆ ماوه‌ی دوو ساڵ چوه‌ته دانش سه‌رای موقه‌ده‌ماتی له شاری بیجاڕ و وانه‌ی مامۆستابوونی خوێندوه و ده‌بێته مامۆستای قوتابخانه‌ی سه‌ره‌تایی.
له ساڵی 1352 بۆ ماوه‌ی ساڵێک ده‌بێته مامۆستای قوتابخانه گوندی “مازوار ” له ناوچه‌ی سه‌رشیوی سه‌قز.
له هاوینی ساڵی 1353 له گه‌ڵ “فه‌ریده خانمی فه‌تحی” که هه‌ر خزمی خۆیه‌تی له شاری بانه ژیانی هاوبه‌شی پێک دێنێت که ئه‌و خاتوونه هه‌میشه وه‌ک یارمه‌تی ده‌رو پشت وپه‌نایه‌ک هانده‌ری کاک ره‌سووڵ و دڵسۆزی مناڵه‌کانی ده‌ور ده‌گێڕێت .
ساڵی 1354 بۆ ماوه‌یه‌کی کورت چوه‌ته شاری سنه و له خزمه‌ت مامۆستا “حه‌سه‌ن کامگار” وانه بنه‌ڕه‌تیه‌کانی مۆسیقا ی ته‌واو کردوه و هه‌ر له‌و ساڵه‌یشدا هاوکاری خۆی له گه‌ڵ تیپی مۆسیقای فه‌رهه‌نگ و هونه‌ر ده‌ست پێ کردوه و هاوکات بۆ ماوه‌ی دوو ساڵ له قوتابخانه سه‌ره‌تایه‌کان و پێش سه‌ره‌تایی (باخچه‌ی ساوایان) وه‌ک مامۆستایه‌ک سروود و گۆرانی به مناڵانی که‌م ته‌مه‌ن فێر کردوه هه‌روه‌ها له هه‌مان کات و سه‌رده‌مدا حه‌وتووی رۆژێک ده‌چوه رێخراوی ژنان و وه‌ک ئه‌ندامێکی ئیفتغاری ئه‌و ناوه‌نده سروودوگۆرانی بۆ مناڵان ده‌وته‌وه.
مامۆستا ره‌سووڵ میرزاپوور ساڵی 1356 دیپلۆمی ئه‌ده‌بی وه‌رگرتوه له ساڵی 1358 دا له ئه‌زموونی سه‌رانسه‌ری و تاقیکردنه‌وه‌ی مۆسیقای زانکۆی تاران دا به‌شداری کرد به‌ڵام به داخه‌وه دوای سه‌رکه‌وتنی شۆڕشی گه‌لانی ئێران بارودۆخی فه‌رهه‌نگی و هونه‌ری ئه‌وکات (شۆڕشی فه‌رهه‌نگی) بۆ ماوه‌ی ده‌ساڵی ره‌به‌ق به‌شی مۆسیقا له زانکۆکان‌دا داخرا و کاک ره‌سووڵ بێ خوێندنگه مایه‌وه .

سه‌ره‌نجام له ساڵی 1368 دا دوای ده‌ساڵ که به‌شی مۆسیقا له زانکۆ‌دا کرایه‌وه مامۆستا میرزاپوور له زانکۆی هونه‌ری تاران وه‌ک خوێندکارێک وه‌رگیراو دوای پتر له 4 ساڵ بهڵگهوبڕوانامهی لیسانسی مۆسیقا(کارناسی مۆسیقا) ی وه‌رگرت وگهراوهتهوه زێد‌و شاره‌که‌ی واته سه‌قز.
له روانگه‌ی کاک ره‌سووڵه‌وه هه‌وا ئائینه‌کان ( وه‌ک خوێندنی بانگ وسه‌ڵاو موناجات و قورئانی پیرۆز) ره‌نگدانه‌وه‌و ده‌نگدانه‌وه‌ی سه‌ره‌کی له سه‌ر مۆسیقای ئه‌و میلهتانهههیه که باوه‌ریان پێیه‌تی هه‌ر بۆیه کۆتایی نامه‌که‌ی به ناو مه‌ولوودنامه له سه‌ر مۆسیقای مه‌زهه‌بی کوردستان (مولودخوانی در موسیقی مذهبی کردستان) ته‌رخان ده‌کاو له روانگه‌ی مۆسیقاوه مه‌ولوودنامه‌ی شرۆڤه کرد. که بوه جێی سه‌رنجی مامۆستایانی مۆسیقای زانکۆی هونه‌ر.
کاک ره‌سووڵ له زۆر کۆڕوکۆبوونه‌وه‌ی هونه‌ریدا به‌شداری چالاکانه‌ی کردوه وه‌ک کونگره‌ی مه‌وله‌وی کورد له سه‌قز ، هه‌مایشی سهقزوتهوسهعه، کونگره‌ی فه‌رزانه‌گانی کورد له شاری سنه ، ئاهه‌نگی شین گێڕی هه‌ڵه‌بجه له چه‌ندشارێکی وڵاتانی “ئاڵمان و ئوتریش”.
مامۆستا میرزاپوور گه‌لێک چالاکی دیکه‌یشی بوه که به‌شێکیان ئه‌مانه‌ن :
هه‌وڵێکی زۆری بۆ کۆکردنه‌وه‌ی شێعری فولکلۆری و گۆرانی ناوچه‌ی سه‌قزی داوه‌و به هیوایه له داهاتوودا وه‌ک کتێب چاپ و بڵاویان بکاته‌وه .
ماوه‌یه‌که ده‌ستی داوه‌ته کارێکی مێژوویی و ده‌یه‌وێ مێژووی مۆسیقای سه‌قز بنووسێته‌وه (که پێویستی به یارمه‌تی و زانیاری هه‌موو خه‌ڵکی کوردستان هه‌یه).
گه‌لێ تیپی مۆسیقای مناڵان و کچانی به هاوکاری هونه‌رمه‌ندانی سهقزو دۆستانی دیکه‌ی هان داوه‌و دایمه‌زراندون .
له گه‌ڵ به‌شی مۆسیقای ده‌نگ وره‌نگی سنه ،مه‌هاباد و تاران گه‌لێ هاوکاری بوه .
له گه‌ڵ زۆربه‌ی گۆرانی وێژانی کوردستان وه‌ک : ره‌زازی ، حه‌مه جه‌زا ، عه‌زیز شاهروخ ، عه‌تاخان باشماق ، سه‌یدمحه‌ممه‌دسه‌فایی . حه‌مه نه‌جار ، سدیق زوهری ،بێهنام تاهیری ، حه‌سه‌ن ده‌رزی ….. به ئامێری عوودو ویلۆن هاوکاری کردوه .
له گه‌ڵ ئه‌وه‌ی که بۆخۆی شاره‌زایه‌کی ته‌واوی له سازکردنی ئامێری چه‌ند سازی وه‌ک سێ تار ،عوود . و وێڵۆن هه‌یه گه‌ڵی له قوتابیه‌کانیشی هان داوه که زۆربه‌یان ئێستا ئه‌توان وه‌ستایه‌کی باش و ژه‌نیارێکی لێهاتووبن له سازکردنی ئامێری مۆسیقا دا.
هه‌روه‌ها له کاتی مامۆستا بوونیشی له قوتابخانه‌کانی سه‌قزدا هه‌مووجارێک وه‌ک مامۆستایه‌کی سه‌رکه‌وتوو رێزی لێ گیراوه‌و خه‌ڵات کراوه .
مامۆستا ره‌سووڵ میرزاپوور له‌و مامۆستایانه بوه که شوێنه‌واری زۆری له سه‌ر مناڵه‌کانی و بنه‌ماڵه‌که‌ی داناوه به شێوه‌یه‌ک که هه‌موو مناڵه‌کانی هۆگری یه‌کێک له ئامێره‌کانی مۆسیقا بوون و وه‌ک ژه‌نیارێکی سه‌رکه‌وتوو له کۆڕوکۆمه‌ڵی مۆسیقای کورده‌واری دا دره‌وشاونه‌ته‌وه که ئه‌توانین ئاماژه به (کاک ئازاد میرزاپوور) که مامۆستایه‌کی سه‌رکه‌وتووی مۆسیقا‌و سه‌په‌رشتی گرووپی مۆسیقای کوردی ده‌نگ و ره‌نگی ئێرانه و ژه‌نیاری تاره ، کچه‌گه‌وره‌که‌ی “فرووغ” خانم که مامۆستای مۆسیقا له به‌شی مناڵان دایه‌و هاوسه‌ری هونه‌رمه‌ندی په‌نجه ره‌نگینی ده‌ڤه‌ری سه‌قز کاک “سه‌لاح مێعمارزاده” یه‌و ئێستا دانیشتووی وڵاتی نوروێژه، کچێکی دیکه‌ی به ناوی” ئازه‌ر” خانم وانه‌ی مۆسیقای ده‌نگ وره‌نگی خوێندوه‌و ژه‌نیاری ویلۆن ئالتۆ یه‌و کچه چکۆلهکهیشی ژه‌نیاری سهنتوورهو هه‌روه‌ها کاک مێهردادیش ژه‌نیاری ئامێری عووده.
مامۆستا ره‌سووڵ میرزاپوور ئێستا به هۆی کار‌و پیشه‌ی هونه‌ری مناڵه‌کانیه‌وه به له‌ش و جه‌سته دانیشتووی شاری تارانه‌و به‌دڵ هه‌ر له شه‌قام و کۆڵانه‌کانی سهقزدایهو مولودیهکانی شهمامهوخاڵخاڵهی زێ زێ و ترووکه تروکه‌ی به‌فری سدیقی زوهری و گوڵی زه‌ردوسووری سڵێمان به‌گی حه‌مه نه‌جاڕ و هه‌ی له دوور له دووری عه‌تاخان …. وێردی هه‌ست و سۆزیه‌تی و به‌رده‌وامیش نوێژی عه‌سر له مزگه‌وتی دێمه‌کاڵان ومه‌غریبیش له دوومنارهو شێخ مه‌زهه‌ر دائهبهسێت.کد خبر:
1454
ویرای سپاس وپیزانین بوئه وهه مووچالاکییه هونه ریانه ی ماموستا ره سوولی میرزاپوروله گشتی گرنگترپیگه یاندنی بنه ماله یه کی خوینده واروهونه رمندسپاسی ده ستوپه نجه وقه له مه ره نگینوبه پیزه که ی کاک حه سه نی ئه مینی ئازیزئه که م که ته نانه ت له ناساندنی هونه رمه ندانیشدا قه له مه که ی چیژی شیعریکی ته روتازه به مروف ئه دات
پاسخ دهید
مامۆستا ره‌سووڵ میرزاپوور ئێستا به هۆی کار‌و پیشه‌ی هونه‌ری مناڵه‌کانیه‌وه به له‌ش و جه‌سته دانیشتووی شاری تارانه‌و به‌دڵ هه‌ر له شه‌قام و کۆڵانه‌کانی سهقزدایهو مولودیهکانی شهمامهوخاڵخاڵهی زێ زێ و ترووکه تروکه‌ی به‌فری سدیقی زوهری و گوڵی زه‌ردوسووری سڵێمان به‌گی حه‌مه نه‌جاڕ و هه‌ی له دوور له دووری عه‌تاخان …. وێردی هه‌ست و سۆزیه‌تی و به‌رده‌وامیش نوێژی عه‌سر له مزگه‌وتی دێمه‌کاڵان ومه‌غریبیش له دوومنارهو شێخ مه‌زهه‌ر دائهبهسێت
پاسخ دهید
له گه ل ریزو سلاو بو ماموستای ئازیز کاک ره سوولی میرزاپوور به شانازی ده زانم که ماوه یه که له خزمه تیانا موسیقا فیر ئه بم هیوادارم بتوانم وه زیفه ی شاگردی به جی بینم و دلی ماموستا شاد که م . به راستی که مروفی وا به هه ستو کورد خوشه ویست له م روژگاره دا که مه ئه بیت قه دری بزانین
پاسخ دهید
به قوربانی ده بم
پاسخ دهید
سه‌باره‌ت به کاک ره‌سوڵ و که‌سانی وه‌ک ئه‌و خۆشه‌ویسته هه‌رچی بوترێ وبنوسرێ که‌مه، به‌ڵام ئه‌وه‌ش جێگه‌ی خۆشحاڵییه که میدیای شاری سه‌قز ئه‌و ئه‌رکه‌ی وه ئه‌ستۆ گرتوه‌و ئاوا رێز و ئه‌مه‌گی خه‌ڵک بۆ دڵسۆزان و هه‌ڵسوراوانی بواری هونه‌ری پیشانده‌دات. هه‌رچه‌ند به‌ڕای من کاک ره‌سوڵ و نمونه‌ی وه‌ک ئه‌و له چه‌ند دێڕدا ناناسرێن و مافی خۆیان نادرێتێ، به‌ڵام دیسان ده‌ستان خۆش بێت.
پاسخ دهید
من شاگردي ئه و پياوه گه وره و مه زنه بووه م هيوادارم هه ميشه سه ر كه و توو بيت.
پاسخ دهید
سڵاو له نوسه‌رانی دڵسۆز و ده‌ست و قه‌ڵه‌م زێڕینی وه‌کو کاک *حه‌سه‌نی ئه‌مینی* و کاک *عێرفانی شه‌ریفی* و باقی هه‌واڵان و به‌ڕێوه‌به‌رانی *شارنیوز*، که به زه‌حمه‌ت و ته‌لاشی شه‌و و ڕۆژی و خۆ به‌خشی خۆیان ئاستی سه‌قافه‌ت و ڕۆشنبیری شارسانییه‌تی ئیمڕۆیی شاره مێژویی و جوانه‌که‌مان *سه‌قز* به‌ره‌و پێش بردووه و هه‌روه‌هایش دیسان له‌م بواره‌دا واته “ماسمێدیا” به‌ره‌و پێشتریش ده‌به‌ن. سڵاو له ئۆگرانی هونه‌ر!! سڵاو له هه‌موو ئه‌مه‌گناسان و پێزانانی کورد به‌گشتی و شاره‌که‌مان به تایبه‌ت!! سڵاو له هه‌موو قوتابیان و دۆستان و لایه‌نگران و ته‌ره‌فدارانی مامۆستا و هونه‌رمه‌ندی کوردستان: کاکه *ڕه‌سووڵی میرزاپوور* که وا هه‌ر یه‌ک له قۆڵێک و له لایێکه‌وه و له شوێنێکه‌و: دوور و نزیک، ئه‌مڕۆ هه‌ستاون به ڕێز لێنان له‌و ذاته گه‌وره، که به باوه‌ڕی من هه‌رجارێ که دۆستی له مێژینه‌ی به‌نده و کاک ڕه‌سووڵ هه‌ر له‌م گۆڤاره ئێلێکترۆنیکییه جوان و ڕه‌نگینه‌دا نوسیویه‌تی که هه‌ر چه‌نده له هه‌مبه‌ر مامۆستا *میرزاپوور*دا و له وه‌سفی ئه‌م که‌ڵه هونه‌رمه‌نده‌دا بنوسرێت و بوێژرێت، یه‌شتا که‌مه و هه‌ر هیچمان نه‌وتووه! ئه‌وه‌نده تایبه‌تمه‌ندییه‌کانی و خسوسیاتی و چاکییه‌کانی کاک *ڕه‌سووڵ* زۆرن و ئه‌وه‌نده‌مان خاتره و بیره‌وه‌ری خۆش و یادگاری ئه‌و له لایه که هه‌رگیز ئا به‌م چه‌ند دێڕه له دو سه‌فحه و سێ سه‌فحه دا جێگایان نابێته‌وه! به‌نده به‌س هه‌ر ئه‌وه‌نده ده‌توانم به کورتی و به په‌له بڵێم که کاکه *ڕه‌سووڵ*ی خۆشه‌ویست جگه له‌و تایبه‌تمه‌ندییانه‌ی که وا له سه‌ره‌وه ئاماژه‌تان پێ داوه، خاوه‌نی چه‌ند هونه‌ر و تایبه‌تمه‌ندی دیکه‌یشه که به داخه‌وه ناوبرده نه‌کرابون، لیره‌دا به‌نده وه‌کوو دۆست و هاوسێماڵ و هاوکارێکی کۆن و له‌مێژینه‌ی ئه‌و مامۆستایه به ئه‌رکی سه‌رشانمی ده‌زانم ناوبرده‌یان بکه‌م، که بریتین له‌مانه: یه‌که‌م قسه خۆشهکانیهتی که خۆی بۆ وره ڕاگرتن و دڵخۆش کردنی دۆستان و ڕفێقانی که‌متر له ده‌نگ و نه‌وای ساز و ئامێره موسیقاییهکانی نبوون و نین! جاری وا بوو ئه‌وه‌نده دڵمان ته‌نگ ده‌بوو، که ته‌نانه‌ت وازی موزیک ژهندنیشمان نه ئه‌بوو، که بۆ ڕزگار بون له‌و خه‌مانه په‌نامان ئهبره به‌ر نوکته و نه‌سته‌ق و قسه خۆشه‌کانی کاکه ڕه‌سووڵ، که به‌ڕاستی خه‌م ڕه‌وێن بون و خه‌مه‌کانمان جێگای خۆیان ئه‌دا بزه و پێه‌که‌نین! دوههمیش ئه‌و شیعره زه‌ریف و ناسکانه بوون که مامۆشتا ئه‌ی هۆنین و به هه‌موو ساده و ساکارییانۆ له دڵی هه‌ر ڕێبوارێک، هه‌ر گوێگرێک له خوێنده‌وار و نه‌خوێنده‌وارێک ده‌نیشت و کاری تێده‌کرد! خاکینه و خۆڵینه بوونی کاک *ڕه‌سووڵ* خۆی له خۆیدا هونه‌رێک بوو که به‌داخه‌وه له‌م ده‌وره و زه‌مانه‌دا که‌متر ده‌بینرێت که له‌وا به وازێحی دیاره. و هه‌ر وه‌ها زۆر تایبه‌تمه‌ندی تریش که لێره‌دا جێگایان نابێته‌وه. به ئاواتی ته‌مه‌نی درێژ له گه‌ڵ سڵامه‌تی بۆ مامۆستا کاک *ڕه‌سووڵی میرزاپوور* و سه‌ر که‌وتن و سه‌رفه‌رازی بۆ ئێوه‌ی به‌ڕێزیش. براتان: ڕه‌شید فه‌یز نژاد له وڵاتی “فینلاند” و له باژێڕی “هێلسینکی”
پاسخ دهید
سلاو له کاک رسول امیدوارم همیشه موفق بیت
پاسخ دهید
zor xom babaxtvar azanm ka mnesh la madrasay raze la garake shafee shagrde mamaosta rasole merzapor boom hevay taman dreje bo ba avat axvazm
پاسخ دهید
با سلام لازم به ذكر است اقاي رسول ميرزاپور مدت زماني است كه در تهران با دعوت از همشهريان هنرمند در ضمينه موسيقي و شيعر محفلهاي كاملا دوستانه و هنري بر پا نموده اند كه كماكان ادامه دارد و هفتگي برگزار مي‌گردد.
پاسخ دهید
مام‌و ستای به ریز کاک ره سولی میرزاپورنه ته نیا له بواری م‌و سیقایی به لکو له بواری شیعر‌و اه ده بیشدا هلکه وت‌و بوه وه بو من نمونه یکی سرنج را کیشه ر برانبه ر به اه خلاق ومرو دوسیه.سه رکه وتنی ایوه بو رازانه وه ی ام میدیایه وه ته مه نی پرله خیروبه ره که تی تولانی ماموستای فه رزانه آواتمه فایه قی روسته می 17/10/1387 هتاوی
پاسخ دهید
با سلام و خسته نباشي به كليه دست اندركاران شار نيوز . جاي تقدير و تشكر دارد كه از هنرمندان سقز در اين سايت ياد مي شود به حق كاك رسول ميزاپور از هنرمندان بزرگ و با افتخار ايران است و من به عنوان يك همشهري به ايشان مي بالم و زماني از شاگردان ايشان بوده ام كاك رسول جدا از هنر موسيقي شاعر توانايي هستند . ايشان شاگردان زيادي را در سقز و در تهران پرورش داده اند . هر چي از هنر و پاكي و صداقت ايشان نوشته شود باز هم كم است اميدوارم هميشه موفق و پايدار باشند . و از خداوند طول عمر بابركت براي ايشان خواستارم .
پاسخ دهید
با سلام تایپ کردی پر از اشتباه نگارشی است.
پاسخ دهید
هاوڕێ له گه‌ڵ ڕێز و سڵاوی دوباره و چه‌ند بارهمدا بۆ هه‌موو ئێوه به‌ڕێوه‌به‌ران و نوسه‌ران و کارگێڕانی ئه‌م ماڵپه‌ڕه ڕه‌نگین و ههمهلایان و سوودمه‌نده‌ی *شارنیوز* که مایه فه‌خر و شانازی گشت ئۆگرانی ئه‌ده‌ب و سه‌قافه‌ت و هونه‌ر و سه‌رجه‌م ڕۆشنبیرانی کورد به گشتی و شاره‌که‌مان به‌تایبه‌تییه و هه‌ر وه‌ها بۆ خوێنه‌ران و بینه‌ران و بیسه‌رانی سایته‌که له ناو خۆ و له هه‌نده‌ران، ده‌مهه‌وێت به داوا و ته‌مه‌ننای لێ بوردنێکی زۆر هه‌م له برای ئازیز و به‌ڕێزم کاکه *خالید* گیان: *خالێدی ڕه‌شیدپور* و هه‌م له هه‌موو ئێزهی ئازیز، بۆ ئه‌و هه‌ڵ گه‌وره که ئه‌ڵبه‌ته به هیچ وجه عه‌مدی نه‌بوو، به‌ڵکوو به ڕاستی له بیرم چبوو، ئه‌ویش ئه‌وه بوو که کاتێک له هه‌مبه‌ر دۆستی خۆشه‌ویستمان کاکه *ڕه‌سوڵ میرزاپور* ئه‌و شتانه‌ی وا به فکر و زێهنم گه‌یشتن و دانه‌دانه بیرم ده‌که‌وتنه‌وه و بۆ ئێوه‌م ده‌نوسی، له پڕ ئاماژه‌م به فه‌رمایشێکی زۆر به‌جێ و ڕێی کاکه *خالید* کرد که هه‌ر له‌م ماڵپه‌ڕه‌دا نوسیبوی وه‌سفی کاکه *ڕه‌سوڵ*ئه‌وه‌نده زۆره که له دێڕێک و دو دێڕدا جێگایان نابێته‌وه! به‌ڵام به‌نده هه‌ر دواتر که شته‌کانی خۆمم خوێنده‌وه، له پڕ متهوهجێه و ئاگادار بوم که له دوای ئه‌وه نوسیبوم دۆستی زۆر له‌مێژینه‌ی من و کاکه *ڕه‌سوڵ* ئه‌وه‌نده حاشیه ڕۆیشتبوم که له بیرم چبوو ئه‌و دۆسته ئازیز و خۆشه‌ویستمان ناوبرده بکه‌م که جه‌نابی کاکه *خالێدی ڕهشیدپوره* که هه‌م به‌نده و هه‌م هه‌موو هونه‌رمه‌ندانی *سقز* ڕیزی تایبه‌تیمان هه‌یه بۆیان، چون بۆ خۆیشیان له چه‌ندین بواری جۆراوجۆری هونه‌ریدا به ڕاستی مامۆستایه و ده‌ستی باڵای هه‌یه و بۆ هه‌موان ناسراوه! جا هه‌ر له‌به‌ر ئه‌و دیسان جارێکی دیکه له هه‌موو ئازیزان و هاوشارییانم داوای لێبوردن ده‌که‌م و هیواداریشم به‌م تهوزیحات و ڕون کردنه‌وه‌م توانیبێتم ئه‌و هه‌ڵه گه‌وره‌ی خۆمم ڕاست کردبێته‌وه! به سپاسێکی زۆره‌وه، براتان: فه‌یزنژاد ڕه‌شید له فینالند و له شاری هێلسینکییهو
پاسخ دهید
هه رچه ن له باره ی کاک ره سوله وه بنوسن و بلین هه رکه مه.کاک ره سول وکاک ازادی کوری مایه ی شانازی خه لکی سه قزن
پاسخ دهید
سلامي پراز صلابت سقز خدمت كاك رسول تمام هنرمندان وبزرگان كرد.چقدر قشنگ است بياييم كنسرتي بزرگ اپرايي بزرگ براي شه‌رمان وكردستانمان برگزار كنيم.هه ر بژي كوردستان‌م
پاسخ دهید
سلاو له کاک ر‌سولی دلسوزو زحمت‌کش جیگات له سقز زور خالیه همیشه شاد‌و سلامت بی.
پاسخ دهید
با سلام وعرض خسته نباشید از ا‌قای میرزاپور بابت تمام زحمت هایی که برای مردم شهر زیبای سقز کشیده اید خیلی متشکرم.
پاسخ دهید