چند قطعه شعر از ژیلا حسینی
ششم مهرماه برای مردم سقز و بخصوص اهالی شعر و ادب یادآور ضایعه ای دردناک است: مرگ دلخراش ژيلا حسینی شاعر گرانقدر کرد.
بسیاری ژيلا را “فروغ” کردستان می‌دانند چرا که هم در زندگی و هم در شعر شباهت بسیاری به فروغ فرخزاد داشت. همچون فروغ شعر گفتن را از سنین نوجوانی آغاز کرد، خیلی زود ازدواج کرد و در جوانی بر اثر سانحه ی تصادف جان باخت.
وی نخستین صدای زنانه در فضای مردسالار شعر کلاسیک و ن‌و کردی بود که احساسات ممنوعه و مصائب زنان هم دوره ی خود را با زبانی شاعرانه بیان می‌کرد.
زبان شعری جسورانه و حضور پررنگ ژيلا در محافل ادبی ، علی رغم بستر مذهبی خانوادگی اش ،راه را برای بسیاری از زنان هم نسلش باز کرده و زمینه ی حضور فعال آنان در فعالیت های اجتماعی را فراهم ساخت.
“بڕیار”
ئێستا ئەڕۆم
بەڵام ڕۆژێكت زانی هاتمەوە
ئەمجارەیان بە دەستێكم هەتاو
بەو دەستەكەم زەریام پێیە
ئەمجارەیان
هەرچی هەیە
لە بەرز و نزمایی جیهان ئاگام لێیە
لەیرەكانە دڵم تەنگە
هێندە سڕی بیرە كۆنەكەی جارانی
گەر ئاگر بم
دەنگی وشەم چەند دلێر بێ
تۆ لە خەونی خۆڵەمێشییت هەڵناسێنێ
وەڕەز بووم
ئێستا ئەڕۆم
بەڵام بڕیار بێ بێمەوە
ئەمجارەیان لەگەڵ خۆما
پڕ بە جانتای شیعرەكانم
هیوا و شادی و پێكەنینت بۆ بێنمەوە
—-
“میوانداری”
سێ تارێک وسێ گۆرانی وسێ په‌ڕه‌شێعری دڵداری
یه‌کیان ناسی وبوون به‌دۆستی گیانی گیانی
به‌یه‌که‌وه‌ژوورێکیان گرت
له‌وژووره‌شدا میوانداری شاخ وبیروتاسه‌یان کرد.
شه‌وتابه‌یان ئه‌م ده‌ستی ئه‌وی ئه‌گووشی
ئه‌وده‌ستی به‌سه‌ر ئه‌ویتریاندا ئه‌هێنا
ئه‌میان بیلبیله‌ی چاوی خۆیان بۆدانابوون
ئه‌وی تریان جگه‌ره‌ی جه‌رگ
بۆبه‌یانی هیچیان وه‌ک خۆیان نه‌مابوون
هه‌رئه‌وشه‌وه به‌قه‌دعومرێ چاوه‌ڕوانی باڵایان کرد
تێک ئاڵان وچی به‌جێ ما؟
خۆره‌تاوی عه‌شق وجوانی.
چاولهچاوت ناترووکێنم
نیگام چۆله‌که‌ی ترساوی بێ لانه‌یه
هه‌ربه‌ته‌نیا
لهنێدارستانی چڕی نیگای تۆدا
ئارام ئه‌گرێ
سه‌یرم بکه
چاولهچاوم مهترووکێنه هه‌تاکوو شه‌و
چونکه چاوم
چهندماندووبێ
چهندبێزارودڵشکاوو وسهدپارهبێ
ههرشهودابێ
چیرۆکێکی تازه‌ی پێیه‌و
مه‌له‌کانی دارستانی نیگات
به‌ئارامی ئهکاتهخهو.
“له‌وڵامی شێرکۆبێ که‌س دا وتراوه”
تۆمنت بهشێعرسپارد
من تۆ به‌وخه‌ونه
سه‌وزانه‌ی
به‌باڵای شێعره‌کانته‌وه
ئه‌یانبینم
تۆ عاشقی وسووتاندنت
بۆرهوادیم و
شه‌ونخوونی وئازاری
بێ بڕانه‌وه
من ئارامی،ئۆخژن
هه‌توان
حه‌سانه‌وه.
—
“ئاواز”
که په‌نجه‌ی شووش وناسکت
له‌سه‌رسێ تاری سه‌رسنگت
هاتنهسهما
وه‌ک بزانی
چرپه‌ی چه‌ن راز
خورپه‌ی نیاز
شه‌پۆلی چه‌ن ئاواتی دوور
خزابێته کونجی دڵم
که له‌پڕ ده‌نگت هه‌ڵهێنا
چهندهماسی حهزوتاسهی
ده‌ریای ده‌روونم ورووژان
چهندهوردیلهی نێو هه‌ستم
کهوتنهسهما؟…
من نازانم
به‌ڵام ئهوهندهئهزانم
نهئهوشهوه، نهشهوانی دوای ئه‌وشه‌وه‌ش
له‌بیری من نه‌چوویته‌وه
بیرت وهکووپهپوولهی راز
بهدهورشهمی خه‌ونه‌کانما
ئه‌خولێته‌وه.
—
“پرسە”
پێکەنین و بزەی شادی
ماوەیەکە لە سەر لێوی وشەکانی من تۆراوە
فریشتەکەم دڵسووتاوە
هێشتا کۆستی شیعری پێشووی سەربڕاوی لە بیر ماوە…
کە ئەو شیعرەیان سەر بڕیم
فریشتەکەم پڕ بە دڵم زریکاندی
پڕ بە ناخم خەمی خوارد
ئای کە چەندە فرمێسکی ڕشت
ئای کە چەندە گوڵی بۆ سەر مەزاری نارد
فریشتەکەم هێشتا بەرگی ڕەش ئەپۆشێ
هێشتا ڕوومەت هەڵ ناگرێ
هەرچی ئەکا
شیئری تری بۆ ناوترێ
—
“خەو”
چیت گەرەکە
بۆ ڕێم نادەی ئەو پرچە شینانەی دەریا دابهێنم
بۆچی بوویی بە دایکم و
ناهێڵی ئەم خاکە جوانە ماچ بکەم و
خۆشەویستی بۆ مەلی ماندووی ئەندیشەم
بکەم بە دان و هێلانە
تاکەی هەوری دوودڵی تۆ ئەم ئاسمانە جێ ناهێڵێ
تا کەی… تا کەی دەستی ڕەشت لە نێو سنگی ئاواتمدا
هەر تۆی نامۆیی ئەچێنێت
دە واز بێنە… دە توخوا ئیتر واز بێنە
با دەس ببەم ئەو تۆزانەی شانی چیا
بتەکێنم
دەس هەڵبڕم ڕوو بە شنە ڕایوەشێنم
بە لەپی دەست ماچ بنێرم بۆ خۆرەتاو
هەر دوودەستم بخەمە ناو دڵی شەتاو
دە لێم گەڕێ با دەم بنێمە دەمی ئاو
تینوویەتی زمانی شکاندووم
ڕێگام بدە ئەم پەنجەرە بکەمەوە
هەناسە بدەم
ئیتر هەوای ناو ژوورەکەم بۆنی بێکەسی گرتوە
ئیتر پێنووس و ژورەکەم لە یەکتر جیا ناکرێنەوە
ڕەش هەڵگەڕام
دە واز بێنە ، دەستت لە سەر بینم لابە
***
دا ئەچڵەکێم
” ئای لەم خەونە نازانم بۆ جار نە جارێ
ئا لەم خەونانە ئەبینم”
کد خبر: 15928
روحش شاد و يادش گرامي…
پاسخ دهید