
به‌رهه‌مێکی کۆمینیماڵی نووسه‌ری لاوی بانه‌یی به چاپ گه‌یشت
“دره‌نگان” کتێبێکی کۆمینیماڵه که ۴۷ چیرۆکی مینیماڵی فۆڕمالیستی تێدایه. فریا یۆنسی نووسه‌ری ئه‌م کتێبه ڕایگه‌یاند که دره‌نگان له ۴۷ چیرۆکی مینی‌ماڵ و به شێوازی فۆڕماڵیستی پێکهاتوه و هه‌روه‌ها ئه‌م کتێبه له ۹۸ لاپه‌ڕه‌دا چاپ کراوه.
یۆنسی له لێدوانێکدا به شارنیووزی گوت: ئه‌رکی چاپ و بڵاو کردنه‌وه‌ی ئه‌م کتێبه له سه‌ر شان ده‌زگای چاپه‌مه‌نی ئاریوهان بووه، ناو براو هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به ناوه‌ڕۆکی ئه‌م کتێبه کرد و گوتی: مینیماڵیزم ژانرێکی ئه‌ده‌بییه که زیاتر له سه‌ر پێکهاته فۆڕمالیستییهکان شکڵی گرتووه و ڕه‌نگه له ڕوانگه‌ی زۆرینه‌ی خوێنه‌رانه‌وه ئه‌م جۆره ده‌قانه زۆر ساکار بێت به‌ڵام له ڕاستیدا نووسه‌ری ده‌قێکی مینیماڵیستیی توانای خۆی به کار دێنێت تاوه‌کوو بتوانێت ده‌قێکی فره ڕه‌هه‌ندی بخولقێنێت، دیاره ئه‌م جۆره نووسینه ڕه‌نگه به ئه‌سته‌م له‌گه‌ڵ به‌رده‌نگی ئاسایی پێوه‌ندی بگرێت.
کد خبر: 15937