
رێ و ره سمی جه ژن له شاری سه قز
حه سه ن ئه مینی
هه‌موو ميلله‌تێك له سه‌ر رووپه‌ڕی ئه‌م زه‌وييه خڕۆكهدا پشته و سووری كولتوور‌و وداب ونه‌ريتی خۆيه‌تی. گه‌لی كورديش وه‌ك يه‌كێك له‌و گه‌لانه خاوه‌ن سامانێكی زۆری نهتهوهيیيهوله گه‌ڵ ئه‌وه‌يشدا كه به‌رده‌وام هه‌وڵ ئه‌دا هه‌ڵسوكه‌وتی خۆی به‌رۆژو ئه‌مڕۆیی بكات دابونهريتی دێرينه‌و ئايينو باوه‌ڕه‌كانی خۆيشی پاراستوه . يه‌كێك لهودابونهريتانه به‌رێوه بردنی رێوره‌سمی رۆژی جهژنهئايينی يهكانوبۆنهوموناسبهتهفهرههنگی و نه‌ته‌وه‌يی يهكانهكه گه‌لی كورد هه‌رله سه‌ره‌تای بانگ وسهڵا و بانگه‌شه‌ی ئايينی پيرۆزی ئيسلام به‌ره‌وپيری چوه، جهژنهئايينی يه‌كان كه بريتين له(ره‌مه‌زان،قوربان،مه‌ولوود،به‌رات،مێعراج، ..) كه هه‌ركام له‌م جه‌ژنه پيرۆزانه بۆنوبه‌رامه‌ی تايبه‌ت به خۆيان هه‌يه له ههندێكيشياندا هه‌ڵسوكه‌وتی وه‌ك يه‌ك ئه‌بينرێت وه‌ك جه‌ژنی ره‌مه‌زان وقوربان كهديتنی هيلالی مانگ خوێندنی نوێژی جهژنوجهژنانه وه‌رگرتن وجهژنانه پێدانوگهردن ئازادكردنيان وه‌ك يه‌ك ئه‌چێ وهه‌ر وه‌ها له‌م دووجهژنهدا خه‌ڵك به كۆمه‌ڵ سه‌ردانێ مه‌زاری ئازيزانيان ئه‌كه‌ن به شێوه‌يه‌ك كه ده‌ڵه‌ی هه‌ربه ته‌واوی شار چۆڵ ئهبێتورووئهكهنه سه‌رقه‌برانه‌كان وبه خوێندنه‌وه‌ی سووڕه‌ی فاتيحه يادی كهسوكاروئازيزانيان ده‌كه‌نه‌وه له‌م دووجهژنهپيرۆزهدا واته (ره‌مه‌زان وقوربان زۆرترين شوێنی له سه‌رهه‌ژاران ولێقه‌وماوان هه‌يه‌كه له‌به‌ره‌به‌ری جه‌ژندا داراو دهسودڵرۆيشتووهكانخێروخێرات ئه‌كه‌ن وسه‌رفی ترێ ئهقهوڵێنن وهه‌روه‌ها جه‌ژن زؤرترين شوێنی له سهرمناڵان ومێرمنداڵان هه‌يه به شێوه‌يه‌ك كه مناڵ به هۆی له‌به‌ركردنی جل وبه رگی تازه وئاڵوواڵ و وه‌رگرتنی جه‌ژنانه له دايك وبابوكهس وكارو هاوماڵان رۆژی جه‌ژن به خۆشترين رۆژی ژيانی منداڵی ئه‌زانێت ولهبيرنامهی خۆيدابهخۆشترين شێوهنووسين ئهينووسێتهوه.. چاوه‌ڕوانی جه‌ژن حهوتوويهك پێشخۆيشی ئهتهنێتهوهوخهڵك زۆربه‌ی كاروفرمان وپرۆژه كۆمه‌ڵايه‌تی يهكانيان رادهگرنوههمووقهولوقهرارێك سهنگوبهرد ئهنێنوئهڵێن: دوای جه‌ژن! سنفه‌كانی وه‌ك قهننادی ،خهياتی،حه‌مامچی،كۆتاڵی وبهزازیوئارهيشگهری ودهلاكی هه‌ركام به‌نۆبه‌ی خۆی هه‌ڵگری خێروبهرهكهتورسقورۆزی ئه‌م جهژنانهيه. مخابن ناحۆشی وئاڵۆزیيهك كه له‌م يهكدووساڵانهدا هه‌ست پێ ده‌كرێت كێشه‌ی ديتنی هيلالی مانگ ياخود مانگی يهكشهوهو راگه‌ياندنی رۆژی جه‌ژنه! كه له نێوكۆمهڵانی خه‌ڵكدا ده‌يه‌وێ له خۆشی وبهشارهتی جه‌ژن كه‌م بكاته‌وه ئه‌ويش له كهيدا؟! له سه‌رده‌مێکدا كه تكنۆلۆژی به لووتكه‌ی هه‌ره‌به‌رزی خۆی گهيشتوهوكهرهسهی ديتن وراگهياندنی وه‌ك:تهلهيفوون، موبايل،ئێنترنێت،رادێو،ته‌له‌فزوێن،سه‌ته‌لايت،دووربين،تلسكۆب ئامرازی به‌رده‌ستی زۆربه‌ی هه‌ره‌زۆری خه‌ڵكه وگه‌شه كردنی عيلمی نجوموئهستێرهناسيش له‌وپه‌ڕی توانای خۆيدايه، كه‌چی ساڵانوعهيامانی زوو ئه‌وده‌مه‌ی كه زانينلهم محاڵه ئهسيریگيروبهندی محاڵ بوو ئه‌وده‌مه‌ی كه زانين مێرمنداڵێكی هزروبيرنهگهيشتوو وكرچوكاڵ بوو خهڵكانبۆديتنهوهی مانگی يهكشهوهتۆبڵێی چی يان كردبێت؟! ئاشكرايه ده‌ستيان له سه‌رده‌ست دانهناوهوههوڵوتهقالای خۆيان ههرداوه، ئه‌وه‌ی شياوی باسه‌كه‌مانه هه‌بوونی بنكه‌و باره‌گاو سه‌رچاوه‌يه‌كی جێی بڕواومتمانهيه كه وه‌ك پيرانوبهساڵاچوانی شاروناوچهكه ده‌يگێڕنه‌وه : له وه‌ها كات وساتێكا پیاوانی ئايينی وپيروپياوچاكان ده‌ورێكی به رچاو و كاريگه‌ريان ئه‌بينی وهه‌رچی يان بفهرموايهت خه‌ڵك بێ ئه مریان نه ده کرن و له قسه‌يان ده‌رنه‌چوون كه يه‌ك له‌وشوێنه پيرۆزانه شێخانی گوندی (دۆزه‌غه‌ره )بوون كه هه‌ڵكه‌توو له رؤژهه‌ڵاتی شاری سه‌قز دايه ههربهوهۆيهيشهوه که به جه وه نیان به رزتر بوو روانين له دووی مانگی يه‌كشه‌وه له سهرشاروخۆرئاوای سه‌قزدا بۆئه وان ئاسانتر بوو ده‌يگێڕنه‌وه ده‌لێن:خه‌ڵك له رۆژی عارفه‌دا چاوه‌ڕوان ئهمايهوه هه‌تا له به‌رزايی دۆزه‌غه‌ره له لايه ن شێخان وپيروپياوچاكانی ئه‌وێوه ئاگری جه‌ژن بكرايهتهوه ئه‌وكات هه‌مووخه‌ڵك وه‌ك به‌ڵگه‌ی باوه‌ڕ پێكراو و په‌سه‌ندكراو وه‌ريان ئه‌گرد ومامۆستايانی شاريش نامه وسه ڵته پیاو وراسپاردهيان بهرهوگوندهكانی ده‌وروبه‌ر به رێ ئهكردوبهم جۆرههمووپێكهوهولهيهک كاتوساتا رێوره‌سمی جه‌ژنيان به‌رێوه ئه‌برد كه ئه‌م ئاگركردنه‌وه له ئه‌ده‌بی زاره‌كی وخۆوێژی خه‌ڵكدا هه‌رماوه‌ته‌وه كه ده‌لێن: (وامن ئه‌سووتێم له‌م دووندوياڵه جه‌ژنت پيرۆزبێت سبحی شه‌واڵه) (جهژنێكت بۆبكه‌م له و ده‌رك وحه‌وشه ئاگری بگاته به‌رزی وه‌نه‌وشه) (خۆمگڕه مه‌شقه‌ڵان پشت دۆزه غه‌ره تۆبيتوجهژن بێ به‌رپه‌نجه‌ره) …به‌م شێوه به ديتنی مانگی يه‌كشه‌وه ئيزنی ئاگركرنهوه وه‌ك تاكه كه‌ره‌سه‌ی را گه‌ياندن ئه‌درا برنج كه زۆر باوه ده‌ڵێن: جه‌ژناو جه‌ژن ئه‌خورا به وته‌ی ژنان ئه‌كرا ئاو هه‌تا بۆبهيانی رۆژی جه‌ژن چێشت ونانی خاوخێزان حازربێت كه له كۆتایی باسهكهمدا ئه تانبهمه باخچه‌ی هزرو بيری شاعير(هه‌ژان باباميری)كه وێنه‌يه‌كی لهوديتنی هيلالی مانگه هه ڵگرتوه كه ده‌ڵێت: جه ژن شارێكی پڕله ئاوێنه ئاسمانێكی پووڵه كه‌چن ئه‌م ئێوارهيشمانگ هه‌ڵ نه‌هات به‌ڵام هێشتا شارپڕه له چاوه چاو! له پڕدا: تۆ… چاوه‌ڕوانی بڕايه‌وه ، ئه‌بێ برنج بكه‌مه ئاو!!کد خبر: 1655
عالی
پاسخ دهید
من به کردستانی بودن خودم افتخارمی کنم
پاسخ دهید