چهارشنبه، 2nd ژانویه 2008
ئاشه‌کانی سه‌قز


شاباز موحسینی
بێگومان هه‌موومان زۆر گوێمان له وشه گه‌لێک وه‌کوو ئاش و ئاشه‌وانی و شتی وا بووه و ده‌زانین که ئاڵ وگۆڕی ژینی نوێی کۆمه‌ڵایه‌تیمان زۆر له‌و ئامرازانه‌ی به‌ره‌کانی پێشوومانی له‌ناو بردووه.ئه‌وشته‌ی که شایانی سه‌رنجه ئه‌مه‌یه که بۆ پێوه‌ندی نێوان به‌ره‌ی ئه‌وڕۆ و دوێکه و بۆ سازکردنی داهاتوویه‌کی روون ده‌بێ چۆنیه‌تی ژینی پێشینانمان بناسین… و یه‌کێک له‌و شتانه‌ی که ده‌بێ باسی بکه‌ین،ئاش و ئاسیاوه و شێوه‌ی دروستکردنی ئارد له گه‌نم و جۆ و شتی وا….
ئه‌و چه‌شنه ئاشه‌ی که له ناوچه‌ی کورده‌واریدا بووه،زۆرتر ئاشی ئاوی بووه که ئه‌وڕۆکه له ناوچه‌ی سه‌قز و هه‌روه‌ها ناوچه‌کانی دیکه‌ی کوردستان نه‌ماوه و جێی خۆی داوه به ئاشی نوێی ماشینی.
ئاش ئامێرێک بووه که گه‌نم و جۆ و دانه‌وێڵه‌ی تریان پێ هاڕیوه و کردوویانه‌ته ئارد. ئه‌و شوێنه‌ی که ئه‌م ئامێره‌ی تێدا ده‌نێنه‌وه به ئاسیا‌و یان ئاش ناو ده‌به‌ن. وه‌ک وتمان ئاش یان ئاسیا‌و له وڵاتی ئێمه‌دا له وه‌تی باب و باپیرانمان له‌یادیانه،زیاتر به ئاو کاری کردووه،به‌ڵام له ئورووپا زیاتر ئاسیاوی بایی باو بووه.ئاشی ئاوی ، دووبه‌ردی گه‌وره‌ی بووه که ناوی ئه‌م به‌ردانه به‌رداش بوون. ئه‌م دوو به‌رده له‌سه‌ریه‌ک داده‌ندران. به‌ردی بنه‌وه نه‌ده‌جووڵا و ئه‌وی سه‌ره‌وه به زه‌بر و ته‌کانی ئاواێ که به ته‌وژم به دۆڵاشدا دههاتهخواردهسووڕاوه.
دۆڵاش(واته دۆڵی ئاش)دارێک بووه ناوه‌که‌یان هه‌ڵکۆڵیوه و خاڵییان کردۆته‌وه. شه‌ش تا ده میتر بووه و سه‌ره‌که‌شیان تهختهچن ده‌کرد؛ئاو به ناو دۆڵاشدا-هه‌روه‌ک جۆگه-ده‌هاته‌خوار(له‌م دواییانه‌شدا دۆڵاشیان به بۆشکه ساز کردووه) بۆ راگیربوونی دۆڵاش دیوارێکی چکۆله‌یان ساز ده‌کرد که ناوهساریان حه‌واڵه‌یان پێ وتووه. ئاش ده‌بوا له شوێنێکی چاڵدا بوایه.له‌به‌ر ئه‌وه‌ی که ئاوه‌که به‌هێز و توندییه‌وه بهاتبایه،خواره‌وه‌ی دۆڵاشهکهیان به ته‌خته ده‌به‌ست و کونێکیان له نێو ته‌خته‌که ده‌کرد که به‌م کونهیان ده‌وت: زه‌مبووره یان زه‌مبووره‌ک.
ئه‌م ئاوه که به ته‌وژم ده‌هاته‌خوار ده‌درا له په‌ڕڕه. په‌ڕڕه چه‌ن ته‌خته بووه به درێژایی نزیک نیومیتر و زیاتر له ده دانه بوون و به‌م جۆره ده‌هاتنه گه‌ڕ و ده‌چه‌رخان. له‌و شوێنه‌ی که ئاو ده‌هاته نێو ئاسیا‌و،چه‌ن داریان له‌لای یه‌ک ده‌چه‌قاند تا به‌رد و چیلکه و شتی زیادی نه‌یه‌ته ناوه‌وه. ره‌نگه ته‌وژمی ئاو ببێته هۆی ئه‌وه که پهڕڕهیهک له پهڕڕهکان بچڕێ و ئاو بیبا. بۆ ئه‌وه‌ی ئاو نه‌توانێ پهڕڕهکان له گه‌ڵ خۆی ببا چه‌ن داری دیکه‌یان له شوێنی تایبه‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئاسیا‌و ده‌چه‌قاند که له ناوچه‌ی (سه‌قز) به‌مانه‌یان وتووه په‌نجه‌ره.
وتمان به‌رداشه‌کان دوودانهن و گردن. به کونی نێوان به‌رداشیان وتووه گه‌روو و له شوێنی کونه که‌وه تا لێواری به‌رده‌که له ده‌وری دوو بست و نیو بووه. ئه‌م ئه‌ندازه‌یه له هه‌موولایه‌که‌وه به قه‌د یه‌ک بووه،ئه‌ستوورییه‌که‌شی ده‌با له ده‌وری 30 سانتیمیتر بوایه. ئه‌ڵبه‌ت به درێژایی زه‌مان ئه‌م به‌ردانه دهسوان و ئاش وه‌ستا(وه‌ستای ئاش) ده‌هات و میرازی ده‌کرد؛یانی به چه‌کوش ده‌یدا به سه‌ر به‌رده‌کاندا و سافی و لووسییه‌که‌ی له ناو ده‌برد تا جوان گه‌نم بکاته ئارد.
له‌شاری بانه و ده‌وروبه‌ری به میرازیان وتووه بێراژ و له مهاباد بیرازیان پێ وتووه …. ته‌مه‌نی هه‌ر به‌رداشێک له ده‌وری 30 ساڵێک بووه و دوایه ده‌یانکرده سهرهبیر و شتی وا. دۆزه‌قه کونێک بووه له‌ژێر به‌رده‌کان و هه‌روه‌ها دۆڵیان چاڵێک بوو بۆ کۆبوونه‌وه‌ی ئارد له وێدا. بانی دۆڵیان شوێنێک بووه له ژووری به‌رداشی سه‌ره‌وه که گه‌نم،جۆ و دانه‌وێڵه‌ی تریان له پێشدا ده‌ڕشته ئه‌وێ،دانهکانیش له کۆنێکهوه که قونهگاڵهیان پێ وتووه ده‌هاته خوار و ده‌چووه نێوان دوو به‌رده‌که‌وه. به‌وجۆره‌ی باسمان کرد به‌رداشی ژێره‌وه نه‌ده‌جووڵا و به‌رداشی سه‌ره‌وه ده‌گه‌ڕا؛دانه‌کان له دواقونهگاڵهوه ده‌هاتنه ناو پلووسکێك كه کهوێژهیان پێ ده‌وت و له‌وێدا چه‌قه‌نه( که ئامرازێک بووه له دار)به گه‌ڕانی به‌رداشی سه‌ره‌وه ده‌جووڵا و چونکه به کهوێژهوه لکابوو ده‌بووه هۆی جووڵانه‌وه‌ی که‌وێژه و به‌م جۆره دانه‌کان ده‌هاتنه گه‌رووی به‌رداشه‌کان و ورد ده‌کران و ده‌بوونه ئارد.
ئه‌گه‌ر ئاشه‌وان پێویستبایه ئاردێکی زۆر ورد و جوان به‌رهه‌م بێنێ پای پێ ده‌دا،یانی کارێکی ده‌کرد که به‌رداشی سه‌ره‌وه زیاتر بنیشتایه.ئامرازی ئه‌م کارهپێڵاوس یان پازناو بوو که حوکمی ئه‌هرومی بووه و به‌م کاره‌یان پادان وتووه. پێچه‌وانه‌ی ئه‌مه ته‌قه‌کردن بووه؛یانی ئاشه‌وان به پازناو کارێکی ده‌کرد که به‌رداشی سه‌ره‌وه زۆر نه‌نیشێ. نهنیشتنی زۆری به‌رداش ده‌بێته هۆی ئه‌وه که زووتر کاری ئارد سازکردن ئه‌نجام ببێ،به‌لام ئه‌و ئارده‌ی به‌م جۆره به‌ده‌س ده‌هات،ئاردێکی زۆر ورد و جوان نه‌بوو. ده‌گێڕنه‌وه ئه‌گه‌ر ساحێو باره‌که پووڵی باشی بدایه(بۆوێنه مووسایی بوایه) ئاشه‌وان پای پێ ده‌دا تا به‌رده‌که بنیشێ و ئاردێ چاکتر وه‌ده‌س بێ؛ ئه گه‌ریش خاوه‌ن بار پاره‌ی باشی نه‌دایه،ئاشه‌وان ته‌قه‌ی ده‌کرد؛بۆنموونه ئه‌رته‌ش که ئاردی بۆ سه‌ربازخانه ده‌ویست پێنج قڕان زیاتری نه‌ده‌دا،به‌ڵام مووساییه‌کان 15 قڕانیان ده‌دا.
لوم باسه‌دا ره‌نگه ناسینی ئه‌م وشانه‌ش پێویست بێ:
ئاش نانه‌وه: به‌دروستکردنی ئاسیا‌و ده‌ڵێن.
باراش(بارهئاش): به‌باری ئاش ده‌ڵێن ( گه‌نم،جۆ،ئارد و …)
لێکردن: به ئارد دروستکردن یان نۆره‌ی ئاردهاتن ده‌ڵێن.
مزه یان ئاشانه: به‌شێکه که خاوه‌ن بار ده‌یدا به ئاشه‌وان که ده‌بوا”ده‌ی دوو”10/2 بوایه.
به‌و ئاشه‌ی دایمه کاری بکردایه،دایمهگهڕیان وتووه؛ هه‌روه‌ها ئه‌گه‌ر ئاش گه‌نمی لێ ببڕێ و ئاشه‌وان پێی نه‌زانێ و گه‌نمی پێ نه‌گه‌یه‌نێ،له‌وانه‌یه به‌رداشه‌کان فڕێ بدرێ. جاری وا بووه که ئاش گه‌نمی لێ بڕاوه و له دواییدا ئامێره‌که فڕێ دراوه و دیواری ئاشی رووخاندووه.
فیچقه‌کردن: ئه‌گه‌ر دۆڵاش کونی تێ بوایه و ئاو به ته‌وژم له کونی دۆڵاشهوه دهرپهڕیبا،ده‌یانگوت: ئاش فیچقه‌ی کردووه.
که‌مه‌ره کردن: ئهگهردانهکه خاو بوایه،به‌رداش له‌باتی هاڕین و کردنی به ئارد ده‌یجوی.
پیشه‌ی ئاشه‌وانی و ئامرازه‌کانی شوێنی زۆریان داناوه‌ته سه‌ر هه‌ست و بیر و زمانی کورد. ئه‌م شوێنانه به ئاشکرایی له چیرۆکه فولکلۆری و مه‌ته‌ڵ و په‌ندی پێشینیانماندا ده‌بینین،؛که لێره‌دا مه‌یدانی باسی گشتی ئه‌وانه‌مان نییه و کورد و ته‌نی ئه‌مه هه‌ویرێکه ئاوی زۆر ده‌وێ،به‌ڵام بۆ نموونه چه‌ند دانه‌یه‌کیان ده‌خه‌ینه به‌ر چاو:
ئاشی ئاولێبڕاو: ته‌شه‌ره له پیاوی ده‌سته‌وه‌ستان و بێکار
ئاش به نۆره: کینایه‌یه بۆ به‌جێهێنانی نۆره.
سه‌رم له ئاشدا سپی نه‌کردووه: واته که‌سێکی به ئه‌زموونم.
له ئاش زۆری پێ چووه،له رێ به په‌له‌یه: بۆ که‌سی به‌په‌له به کار ده‌برێ.
ده‌ڵێی ئاشه: ئه‌میش هه‌ر بۆ کاری به‌په‌له ده‌وترێ،بۆوێنه: ماشه‌ڵڵا ده‌ڵێی ئاشه هیچی بۆ ئێمه نه‌هێشتووه.
ئاش به‌تاڵ: بۆ کاری نیوه‌ته‌واو به‌کار ده‌برێ.
باران ببارێ ئاشم ده‌گه‌ڕێ:خۆش کاته‌وه جووتم ده‌گه‌ڕێ: بۆ مرۆڤێکی دارا و کامه‌ران به‌کار ده‌برێ.
سه‌ری بووه به ئاش،قوونی بووه به ماش: مه‌به‌ست سه‌رقاڵبوونی که‌سێکه په‌نده‌که‌ی به‌رامبه‌ر ده‌بێژن.
ئاش کاری خۆی ده‌کا،چه‌قه‌نه سه‌ری خۆی ده‌شکێنێ: بۆ که‌سێکه خۆی له کاری که‌سی تر تێ ههڵدهقۆرتێنێ.
ئاشه‌وان ده‌زانێ چی له ئاشدایه: واته هه‌ر من (وێژه‌ر) ده‌زانم چ خه‌به‌ره….
ئاش که‌م هاڕبووه،وه‌لێ هیچ هاڕنهبووه: ئاماژه‌یه بۆ به‌رده‌وامی کارێک،یان گهڕوخولی سه‌رده‌مێ،یان راوه‌ستاوی که‌سێک و ره‌وتێک….
ئاش له خه‌یاڵێ و ئاشه‌وان له خه‌یاڵێ: مه‌به‌ست ئه‌وه‌یه هه‌ر که‌س له بیری قازانج،یان گیروگرفتی خۆیدایه.
مامۆستا “قانێع”ی شاعیر(ی ئاشه‌وان)،له پارچه هۆنراوه‌یه‌کدا سه‌باره‌ت به ئاشه‌که‌ی [ که له ژێره‌وه پێشکه‌ش ده‌کرێ]،له هه‌ندێ زاراوه(ئیستیلاح)ی ئاشه‌وانی و ئامێره‌کانی ده‌دوێ که جگه له‌وه‌ی ده‌وڵه‌مه‌ندی زمانی کوردی پیشان ده‌دا،رۆشنکه‌ره‌وه‌ی ئه‌م رێگایه که: له دنیای پێشکه‌وتووی ئه‌مڕۆدا که هه‌موو ساتێ ئامێرێکی نوێ داده‌هێنرێ و هاتنی ئه‌م ئامێره بۆ ناو گه‌لی وه‌ک گه‌لی کورد و فارس و … وشه و زاراوه‌ی بێگانه‌ش له‌گه‌ڵ خۆی دێنێ و به‌ره‌به‌ره له گه‌ڵ هێنانی هه‌ندێ دیارده‌ی دیکه‌ی فه‌رهه‌نگی،زمان و بێشه‌ک له فه‌رهه‌نگمان ده‌توێنێته‌وه،ده‌توانین له جێی ئه‌و وشه و زاراوه نامۆ و بێگانانه،ئه‌و زاراوه جوانانه‌ی بۆ مه‌به‌ستی لێکچوو ههمالبووه؛به کاری بێنین…. یان زمانه‌وانمان ئه‌م گه‌نجینه‌یه بکه‌نه بنه‌ما و پێوانه‌ی داڕشتنی زاراوه‌ی له‌بار و به‌جێ و خۆماڵی….
ئه‌ی ئاشــــی مهینـــهت،دیوار داڕووخـــاو ســــهرنێ داتهپیـــر،جـــۆگه به‌بێ ئــــاو
هه‌یوان گێـــچ خواردوو،نــــاو داڵان ته‌پیو هۆده شهوهزهنـــگ،رۆشنــــی نهدیـــو
کۆڵه‌که شکاوه،تیــــرهک لار و چــــهوت له ئاش قه‌ت نه‌چوو،به وێنه‌ی ئه‌شکه‌وت
دۆڵیانه کــــون کـــــون،نێ ئاش قڵیـــشاو چــهقــهنــه له‌ت له‌ت، کوچـــکه دڕا‌و
داری پێ زه‌نگ زه‌نگ،تۆپ کون هه‌لاتوو سووره سه‌نگ نابار،خوانکه له ده‌سچوو
به‌رداش لارهسهنـگ،تــــهوهره شــــکاو بست وه‌ک زوانی مار،په‌ڕه پر تکاو
نه “گۆنج”ت هـــه‌یــــه،نه راسه نه گێر له شه‌ڕ زیــــاتر،له تۆنهمـــدی خێــــر
له کاتـــــی بیراز،په‌نم پــــێ ئه‌ده‌ی به هه‌وه‌ڵ پرشنگ،چاوم کوێر ئه‌که‌ی
بـــه کـــۆڵه په‌ین،پشتم شــــکاوه هێشتا فیشقهکهت هه‌ر نهگرساوه
کاتـــی به‌هاران له وهختـــی لافاو وه‌ک ژنی دووگیان،بێزوو ئه‌که‌ی به ئاو
دیوار پڕ له مشک،سه‌رمیچ پڕ له مار شۆره‌تی پیست ئه‌ڕوا شاره‌وشار
ئهشهکانی قه‌دیمی سه‌قز
1- ئاشی کڕێوه: له ته‌په‌ی ماڵان ( نزیک شوێنی ئیستای مزگه‌وتی خه‌دیجه‌ی کوبرا). ئه‌م ئاشه مولکی حاجی عه‌بدوڵڵای شیرازی و حاجی مه‌لا عه‌بدولقادری خه‌لیفه‌زاده بووه. له ساڵی 1327 تا 1330 له کرێی ” حه‌سه‌نی شهکهرڕێز” دا بووه. سی ساڵێکه ئه‌م ئاشه نه‌ماوه.
2- ئاشی خه‌مانه: له په‌نا ته‌کیه‌ی بابه‌شێخ له جێی حه‌مامی بابه‌شێخ دا بووه.
3- ئاشی ته‌پپه: له سێڕای مه‌نبه‌عی ئاو بووه و هی حاجی رابێعه خانمی ئه‌رده‌ڵان، خێزانی عیرفانی زیایی بوو. حاجی رابێعه خانمیش خوشکی سه‌یفوڵڵاخان و کچی سه‌یفوددین خانی ئه‌رده‌ڵان بوو.
4- ئاشی حاجی مه‌جی تاتایی: له سێڕای مه‌نبه‌عی ئاو بووه.(بۆماوه‌یه‌ک له کرێی سه‌ید نه‌جمه‌دینی دوخانیاتی دا بووه.)
5- ئاشی وسووقی( له گه‌ڕه‌کی جووتیاران): ئاشی وسووقی گه‌وره( باوکی ئه‌کره‌می وسووقی)بووه.بۆماوه‌یه‌ک له کرێی ” حه‌سه‌نی شهکهرڕیز”بووه.
6- ئاشی ره‌حمه‌توڵڵا نه‌سروڵڵایی: له نزیک پادگانی رێگه‌ی بانه.
7- ئاشی حاجی نه‌جمه: به‌رامبه‌ر به کووچه‌ی شاره‌داری.
8- ئاشی فه‌یزه‌ی حاجی زه‌کی: له نزیک فه‌رمانداری ئێستادا بووه.
9- ئاشی حاجی که‌ریم: له شوێنی ئێستای گاراجی میره‌دێ بووه.
10-ئاشی کائهولهسهن: ئاشی باوکی ره‌وفی نه‌جه‌فی بووه.له شه‌قامی ساحیلی.
11-ئاشی فه‌ره‌جی مامه‌سه‌ن: له دراوسێیه‌تی مزگه‌وته چکۆله.
12-ئاشی ئاغا رۆسته‌م: له ژوور ئاشی کڕێوه،له ته‌پی ماڵان.
13-ئاشی حاجی مه‌حموو(برای حاجی ساڵه‌ی گه‌وره)
14-ئاشی قه‌وخ
سه‌رچاوه‌کان:
1- زه‌بیحی،عه‌بدولره‌حمان،قامووسی زمانی کوردی.چاپی ” سه‌لاحه‌دین ئه‌یوبی.”
2- مامۆستا هه‌ژار،هه‌نبانه بۆرینه،چاپی”سرووش”
3- فتاحی قاضی،قادر،”ابزارهای آسیای آبی در کردی”، دانشکده ادبیات دانشگاه تبریز
4- سه‌رسام،عه‌بدولخالق،قانع و ئاش و چه‌ند زاراوه‌یه‌کی پیشه‌سازی و زانستیانه،گۆڤاری کاروان،ژماره 28
تێبینی:
جگه له‌م سه‌رچاوانه،ئه‌وه‌ی زیاترکهڵکم لێ وه‌رگرتووه،بیره‌وه‌رییه‌کانی حاجی محه‌مه‌دی شهکهرڕیز،دانیشتووی شاری سه‌قزه
کد خبر:
1657