شارنيوز- اخبار سقز

امروز ۲۳/۰۲/۱۴۰۰
چهارشنبه، 2nd ژانویه 2008
1:49 ق.ظ

کانی یه‌کانی سه‌قز

کانی که ڵانته‌ر

کانی که ڵانته‌ر

“فاتمه‌حیجازی”

کۆنترین ئاسه‌واری شارستانیه‌ت له قه‌راخی ”رووبار” و ”کانی” یه‌کان ‌‌‌‌‌‌‌‌هه‌ڵکه‌وتوو‌‌‌‌ه و هه‌رجێگایێ که ئاوی لێ بووه‌” ئاوه دانی”شی لێ بوو‌ه‌ و وشه‌ی ” ئاو”له‌گه‌ڵ ” ئاوه‌ دانی” هاتووه‌. ئاو بۆته‌ هۆی کۆبوونه‌وه‌ی خه‌ڵکی و پێکهاتنی شارستانیه‌ت و زۆربه‌ی شاره‌کان له‌ قه‌راخی رووبار و ده‌ریاکان دروست کراون.

ناوچه‌ی سه‌قز یه‌کێک له‌وناوچه‌ ئاوه‌دانانه‌یه‌ که‌ کۆنترین ئاسه‌واری شارستانیه‌تی تێدا هه‌ڵکه‌وتووه‌ و هه‌ندێک به‌ڵگه‌ی مێژوویی گرینگی وه‌ک زێویه‌ی تێدایه‌.

شاری سه‌قزله‌سه‌ر دوو ته‌پۆڵکه‌ دروست کراوه‌ که‌ چه‌می بچکۆلانه‌ی ” وه‌ڵیخان ” به‌نێویاندا تێده‌په‌رێ. چه‌می وه‌ڵیخان له‌ کێوه‌کانی ” ئاڵمه‌ڵوو” سه‌رچاوه‌ ده‌گرێ و له‌داوێنی شار تێکه‌ڵی چه‌می گه‌وره‌(چه‌می سه‌قز)ده‌بێ که‌ ئه‌م چه‌مه‌ش له‌ کێوه‌کانی که‌لی خان سه‌رچاوه‌ی گرتووه‌ و له‌گه‌ڵ چه‌می جه‌خه‌توو ده‌رژێته‌ناو به‌نداو(سه‌د)ی بۆکان.

کێوه‌کانی ئاڵمه‌ڵوو،هێجانان،جاقل،وه‌نه‌وشه‌ و مه‌لامحه‌مه‌د،ده‌وری شاری سه‌قزیان گه‌مارۆداوه‌.هه‌ربۆیه‌ ئه‌م ناوچه‌ شاخاوییه‌،له‌ زستاناندا سارده‌ و هاوینانی گه‌رمه‌. به‌فری زستان و بارانی به‌هار و پاییز بووه‌ته‌هۆی دروستبوونی گه‌لێک کانیاو و رووبار له‌م ناوچه‌دا،به‌ڵام زۆربه‌ی ئه‌م رووبار و کانییانه‌ وه‌رزین و بۆ ماوه‌یه‌کی کورت ئاویان هه‌یه‌.

له‌ناو شاری سه‌قز ساڵانی رابردوو به‌رله‌وه‌ی سازمانی ئاو لووله‌که‌شی ئاوی ناوشار بکات،خه‌ڵک و کانی ،هاوڕازی یه‌کتر بوون.خه‌ڵکی ناوشار بۆسه‌یران و گه‌شت،روویان ده‌کرده‌ باخ و سه‌یرانگاکانی ده‌وری شار و که‌ ناری رووبارو سه‌رکانییه‌پڕئاوه‌کان له‌ نێودارستانه‌کاندا!.

جاری وابوو چه‌ند بنه‌ماڵه‌ پێکه‌وه‌ حه‌وت شه‌و وحه‌وت رۆژ بۆسه‌یران ده‌چوونه‌:کانی سپی،مه‌لاموحمه‌د،کونه‌مار،باخی ئاخه‌ره‌ش،باخی خان…وله‌وێ له‌ دیمه‌نی جوان ورازاوه‌ی سروشت دڵ وده‌روونیان پاراو ئه‌کردوبه‌ئاوی پاکی کانی ورووبار،خاک وخۆڵ وهیلاکییان له‌ده‌م وچاوده‌سڕییه‌وه‌…

خه‌ڵکی شار ئاوی پێویستی خۆیان له‌کانییه‌کانی ناوشار وه‌ده‌ست ده‌هێنا و ئاوهێنان بۆ سه‌ر کانی یه‌کێ له‌ ئه‌رکه‌ گرینگه‌کانی ژنان