یلدای 94
من یهلدام…پایزه میوان!
شهوی چله و بێ شێعر؟ گوڵبژێرێکمان له شێعری چهند شاعێری خۆشهویست و ههست ناسک، بۆ ئێوهی خۆشهویستتر ههڵبژاردووه.پێشکهشتان
خاون خاڵه ،له باڵا وەک چناره
دریژی پەلکەکانی وەک قەناره
کوتایی رای نیای هەرچی بنویسم
شەو گیسی چلەس، لیوی ئەناره
زانا قاسمی فەڕ(بیجاڕ)
هەتاوم گەرچی شەوساتی چلە و یەلدایە ئەمشەو/
لە لێواری دڵم چی بوو سەری هەڵدایە ئەمشەو/
کە دێ با وەرزی پاشایی سەهۆڵ و بەستەڵەک بێ/
وەکوو نەورۆزە ئاواتم لە باخەڵدایە ئەمشەو
ئازاد سهید ئیبراهیمی(سهقز)
شەوه چلەیە و میوانێکی باڵا بەرز
قژی درێژ، له سەرشانی هەتا عەرز
چاوەکانی شێعرن، زوڵفی پەخشانه
ئەم کیژوڵه، یەکەم شەوی زستانه
عەبدولڕەحمان فەهیمی (دەروێش…سهقز)
کد خبر: 17262