شانۆی كولتووری
منصور تیفوری
ه‌وه‌ی كه كولتوور فرهرِهههنده و پیناسه‌یه‌كی یه‌كه‌و ته‌نانه‌ت گشتیش نییه هه‌موو ره‌هه‌نده‌كانی دیاری بكات، هیچ كه ته‌عبیره له ههولَیك بۆ دابه‌زاندنی كۆمهلَیك شتی لیكجوداو میژوویی و ناچونیه‌ك له دلَی چه‌مكیكی تایبه‌تدا، كه خۆی هه‌مان عه‌زره‌تی راڤه‌و كورتكردنه‌وه‌ی جیهان و میژووی بۆ زیهنی مرۆیی تیكهلَهو ئه‌مه‌ش به ناچاری دهگهرِیتهوه بۆ تایبه‌تمه‌ندیی ده‌رهه‌ستی چه‌مكی كولتوور وه‌ك هه‌موو چه‌مكیكی دیكه، ته‌عبیریشه له‌وه‌ی كه كولتوور شتیكی ئهزموونكردو تون به ئه‌زموونی تاك و كۆمهلَگاكانهوه گریدراوه، واته ئه‌وه تاك و كۆمهلگاكانن كه ئه‌زموونی خۆیان بۆ جیهان له شیوه‌ی چه‌مكی كولتووردا چرِ ده‌كه‌نه‌وه، كه‌واته كولتوور ئه‌زموونكردنه، جاریك وه‌ك پیدراویكی چینایه‌تی ئه‌زموون ده‌كری و جاریك وه‌ك پیدراویكی نیرسالار، جاریك وه‌ك به‌رهه‌می كاری نوخبه‌كان و جاریك وه‌ك به‌رهه‌مه‌كانی بنده‌ستان و چینی ره‌ش و رووت یان كۆمهلاَن، كه‌چی هه‌موو ئه‌مانه‌ش خۆی دیسان له ناخی ئه‌م چه‌مكه‌دا ئاماده‌یه‌و هه‌ر چه‌مكه‌كه ئاماده‌یه‌و هه‌ر چه‌مكه‌كه خۆی جۆریك نواندنهوهو شاردنه‌وه‌ی هاوكاتیشیانه. بهلاَم له گشتی بیژییهكدا كه خۆی به ناچاری چهمكزاده ده‌توانین بلَیین كۆی ده‌ستكه‌وت وده‌ستكه‌وته‌كانی مرۆڤ شتیك له‌م چه‌مكه‌دا جی دههیلَن، ته‌نانه‌ت به‌و ههولاَنهی مرۆڤیشه‌وه بۆ خولقاندن كه به‌دینه‌هاتوون و كه‌چی مانه‌وه‌ی كولتوور خۆی گریدراوی له بیرنه‌كردنی ئه‌و دهستنهكهوتنانهیه، ئه‌و شتانه‌ی كه ته‌عبیرن له‌و ههولاَنهی مرۆڤ بۆ رزگاریی كه به‌دینه‌هاتوون، بنیامین ئه‌م مانا بۆ كولتوور دیاریده‌كات، ئه‌و ههولاَنهی كه ره‌وتی پیشكه‌وتن بینی میژوو، میژووی حاكمان له بیر‌و پهرِاویزی ده‌كات، ئه‌و ههولاَنهی كه ئاماده نابن و به‌ختی نواندن و ماناداریی و گۆرِان بۆ زانیاریی ده‌ست كه‌ویت، یان گه‌ر راستتر بلَیین له لایه‌ن زانیاریه‌وه كه ئیسته سولَتانی جیهانه، ههلَبژیردریت ئه‌وا ده‌بیته كولتوور، هه‌ر ئه‌مه‌ش وهلاَمی ئه‌م پرسیاره‌یه كه چۆنه شانۆگه‌رییه‌كانی بیكیت به عه‌به‌سی، پوچخواز، بی مانا‌و هتد ناوزه‌د ده‌كرین و سانا ناخرینه خانه‌ی كولتووره‌وه، یان چۆنه گه‌لی شتی كۆن كه هی سهردهمانیكی دیكه‌ی ژیان و ژیاری مرۆڤن له قه‌بر دهردهینرین و به زۆری زانیاری و سه‌رمایه و سیستمه نهگۆرِیخوازهكان به به‌ری مرۆڤی ئیسته‌دا ده‌كرین و وه‌ك كولتووری ره‌سه‌نیش بانگیان به گویدا ده‌دری. نموونه‌ی هه‌ره مه‌سخه‌ره‌ی ئه‌م كاره پیشنیاری جلی نه‌ته‌وه‌ییه بۆ نموونه له ئیران‌دا، یان كوشتنی مرۆڤ به شمشیرو له سه‌ر بچووكترین شت لای سیستمه ئیسلامیه‌كان، یان ته‌رخانی چه‌ندین كهنالَه بۆ بلاَوكردنهوهی زین و شیوه جۆراوجۆره‌كانی به‌خۆداچوونه‌وه‌و خهلسهو حاڵ‌و میدیتاسیۆنی رۆژههلاَتی به ناوی كولتووری ره‌سه‌نه‌وه، ئه‌مه‌ش سووك و سانا تیكنهنرانی ئایدۆلۆژیا و كولتوور و شانۆ ئاشكرا ده‌كات. با كولتوور یه‌كه‌م هه‌نگاوی مرۆڤیش بیت بۆ نموونه لای فرۆید دژ به غه‌ریزه‌ی مه‌رگ و رووخاندن، بهلاَم هه‌ر ئه‌م راڤهیهش خۆی ئاماژه‌یه‌كه بۆ ئه‌و توند‌و تیژییه ناچارییه‌ی مرۆڤ بۆ چوونه نیو كولتوور ده‌بی ملی پی بدات ئه‌مه‌ش لفی هه‌ر ئه‌و توند‌و تیژیه‌یه كه چه‌مك له ناخی خۆیدا ههلَیگرتووه. به‌لآم هه‌موو جۆریك له چه‌مكه‌كان ناچارین و داوای ده‌رچوون لییان داوایه بۆ جۆریك له شیتی، ئه‌و شیتیهی بودریار وته‌نی له ده‌ره‌وه‌ی سیستمی هیمایین(زمان _میژوو)ه‌وه ئاماده‌یه به‌رۆكی بیركردنه‌وه بگری. بهلاَم چه‌مكه‌كان هاوكاتی ئه‌م توند‌و تیژییه ناچارییه كه هه‌مان قوربانیكردنی لایه‌نی ئه‌زموونكرد و میژوویی شته‌كانه، هیوایهكیشیان له دلَی خۆیاندا ههلَگرتووه، ئه‌و هیوای كه له دلَی چه‌مكه‌كان خۆیاندا وه‌ك سیبه‌ری بابه‌تی سه‌ركوتكراو له بیركراو ئاماده‌ی و ئادۆرنۆ وته‌نی ریگه‌مان بۆ ده‌رچوون له‌م زه‌بره چهمكزاده نه‌ك وازهینان له چه‌مكه‌كان بهلَكوو پالَنانی چه‌مكه‌كان بۆ گۆرِان بۆ شتیكی پیچه‌وانه‌ی خۆیان، پالَنانیانه بۆ دۆزینه‌وه و ئاشكرا كردنی ئه‌و لایه‌نانه‌ی تییاندا و پییان له بیر كراوه، له چه‌مكی كولتووردا ئه‌گه‌رچی له بیركردنی لایه‌ن غه‌ریزیی مرۆڤ شاراوه‌ته‌وه، بهلاَم هاوكات مژده‌یه‌كیش له ناخی كولتووردا ئاماده‌یه، مژده‌ی یه‌كسانی، مژده‌ی ئه‌وه‌ی كه مرۆڤ له به‌رابه‌ر ئه‌و شتانه‌دا كه به كولتوور و بۆ كولتوور/ژیار ده‌یبه‌خشی، شتیك له داد و ئازادی یان هه‌مان تیر بوونی غه‌ریزه ژیاندهرهكانی خۆی(لیبیدۆ به مانا فرِۆیدیهكهی) ده‌ست كه‌ویت، مژده‌ی وه‌رگرتنی شتیك له باتی ئه‌و بزریتی و دۆرِاوی و له‌تبوونه‌ی كولتوو خۆی له ناخی مرۆڤدا به ئاماده‌یی توندوتیژانه‌و به‌زه‌بری خۆی له شیوه‌ی ئایین،داب و ده‌ستوور، كۆمهلَگا، سیسته‌م و به گشتی كولتوور و ناوه‌كانی دیه‌كه‌ی ئه‌م چهپینران/خۆچهپاندنهدا ده‌ستی ده‌كه‌وی، بهلاَم كه كو‌لتور ئه‌م تیر كردنه دووهه‌مه، ئه‌م مژده‌ی وازنههینان له مرۆڤه، مژده‌ی جۆریكی دیكه له تیر بوون و ره‌حه‌تی به مروڤ نه‌به‌خشی، چییه‌تی و مانای دهگۆرِی و ناخۆشی و تیر نه‌بوون به‌رهه‌م دینی، ئه‌مه هه‌ر ئه‌و مانایه كه فرِۆید له كتیبی ژیار وناخۆشیهكانیدا پیی له سه‌ر داده‌گری_ههلَبهت ئه‌گه‌ر هیلَیكی ده‌ستكردی پته‌و له نیوان ژیار‌و كولتووردا نهكیشین. ئه‌زموونی ئیمه بۆ كولتوور، ئهزموونیكه ده‌توانین ناوی بنیین شانۆی نه‌رت، نه‌ریتیك كه له سه‌ر ده‌ستی كارگیرِانی ئیسته‌ی كولتوور، زیاترین دهركهوتهیخۆی له شانۆ و نواندندا ده‌بینیته‌وه‌و هه‌موو شتیك بۆ شانۆ و نیشاندان كورت ده‌كاته‌وه، هه‌ر له فولكلۆریكترین پیدراوی خۆمالَیی كۆنه‌وه تاكوو بهلهنگازترین كچانی ره‌ش و سپی هه‌ندرانی_ سه‌یریكی یه‌ك رۆژه‌ی كهنالَه كوردییه‌كانی سه‌ته‌لایت ده‌توانی بهلَگهی روونی ئه‌م شانۆیه‌ی نه‌ریت بیت. بهلاَم ئه‌وه‌ی كیشه هه‌یه نه‌ك نه‌ریت خۆی و نه‌ك وازنههینان له نه‌ریته، بهلَكوو گۆرِینی نهیرت و به دواشیدا كولتووره بۆ دۆگما‌و ته‌قه‌للای گۆرِینی ئه‌و نه‌خته وشیاریهش كه له نه‌ریتدا ده‌كری ببی بۆ ئایدۆلۆژیا. ئایدۆلۆژیایه‌ك كه خۆی زاده‌ی گوتاری شوناسخوازییه و گهرِانیكه بۆ توخمی ره‌سه‌ن و خۆمالَی، گهرِانیك كه تیكهلَی هه‌موو بزووتنه‌وه‌یه‌كی ناسیۆنالیستیه. بیگومان دوان له سه‌ر چه‌مكیكی وه‌ك نه‌رت لیره‌دا بی كهلَك نابی. نه‌ریت چییه. ئایا بریتییه له كۆی ئه‌و شتانه‌ی كه پیشینانی ئیمه ئه‌زموونیان كردووه و شتی سوننه‌تی و سوننه‌ت بریتین له‌و شتانه‌ی هی جیهانی پیش مۆدیرنن، هه‌ر ئایا كه‌س ده‌توانی هیلَیك بكیشی و جیهانی سوننه‌ت و جیهانی مودیرن لیكجودا بكاته‌وه؟ ئه‌گه‌ر ئاگاداربین كه مۆدیرنیتی خۆی گه‌لی نه‌ریتی تایبه‌ت به خۆی به‌رهه‌مهیناوه و گه‌لی نه‌ریتی له میژووی خۆی گواستۆته‌وه، بۆ نموونه دیمۆكراسی ئاتینی، نه‌ریتی كردنه‌وه‌ی بواری گشتی به‌پیی نه‌ریتی ئاگیۆرای ئاتینی كه‌ونارا، نه‌ریتی مه‌زنی وه‌ك پرٍۆتستانیزم و مسیحییه‌ت خۆی، نه‌ریتی جۆاروجۆری خهلَكی ئا‌مریكا و هتد، تیده‌گه‌ین كه مۆدیرنیتی هاوكاتی تیپهرِاندنی گه‌لی برِوا و سوننه‌ت، گه‌لی برِوا و سوننه‌تی تایبه‌ت به خۆیشی به‌رهه‌م دینی و ته‌نانه‌ت یارمه‌تی نه‌ریته‌كانیش ده‌دات كه ناوه‌رۆكی خۆیان ده‌ربخه‌ن، ده‌ریبخه‌ن كه ئایا نه‌ریتیكی وه‌ستاوو نهگۆرِن یان نه‌ریتیكی بزۆك و دینامیك، كورتكردنه‌وه‌ی نه‌ریت و شتی نه‌ریتی بۆ رابردووی پیش مودیرن مانای بی ئاگاییه له نه‌ریته مۆدیرنهكان و مانای پالَنانی نه‌ریته‌كانه به‌ره‌و پانتایه‌كی ئایدۆلۆژیك_ ئه‌مه‌ش مانای روبهرِوبوونهوهی ئایدۆلۆژیك لهگهڵسوننهتهكان. بهلاَم بیرمه‌ندانی مۆدیرن گه‌لی روانینی نائایدۆلۆژیكیش سه‌یری جیهان و كولتووری مۆدیرنیان كردووه، ره‌نگه والَتیربنیامین خۆی به‌رچاوترین نموونه‌ی روانگه‌ی نائایدۆلۆژیك بۆ كولتووری رابردوو ونه‌ریته به تایبه‌ت مۆدیرنهكان بیت، ئه‌و له كولتووردا نه‌ك هه‌ر به دوای شانۆی كولتوور و شانۆی نه‌ریتدا نهدهگهرِا و نه‌ك هه‌ر دژی ئه‌و دابه‌شكارییه و ده‌رهه‌سته بوو كه له نیوان نه‌ریتی ومۆدیرندا ده‌كری، بهلَكووههولَیشی ده‌دا ئاسۆی رزگاری له دلَی ئه‌و نه‌ریتانه‌وه ئاشكرا بكات. وینای سه‌ره‌كیی بنیامین بۆ خۆی و بۆ بیركردنه‌وه‌ش، ئایدیایه‌ك بوو به ناوی كۆكه‌ره‌وه، كۆكه‌ره‌وه كه‌سیكه له خیلَی گهرِۆك و منداڵ‌و ریبوار و ته‌مسیل نووس، كه‌سیكه له خیلَی ئه‌وانه‌ی كه عهڤدالَی شتی تاقانه و ده‌گمه‌ن و له‌ت و په‌تی شت و هه‌سته‌كانن. “ئه‌و وهلاَمی پرسیاریكی گه‌وره‌ی دۆزیوه‌ته‌وه، كه‌چی دواتر بیری چۆته‌وه”، لای بنیامین كۆكه‌ره‌وه تیكهلَیكه له هه‌موو پهرِاویز كراوه‌كان، ئه‌وانه‌ی ره‌وتی مۆدیرِنیتی پهرِاویزی كردوون. بهلاَم بنیامین به نیاز نییه باوه‌ش به نه‌ریته‌كاندا بكات و موقه‌دده‌س و پیرۆزیكیان لی دروست بكات و له دواییدا جۆریكی ئایدۆلۆژیك و به‌رژه‌وه‌ند په‌رستانه له tv دا به‌كاریان بینی، بهلَكوو لای ئه‌و چالاكیی كۆكه‌ره‌وه به‌دوو قۆناغدا دهرِوات، كۆكه‌ره‌وه له‌ت و په‌ته‌كانی رابردوو، له‌ت و په‌تی هه‌ست و سۆزه‌كان كۆده‌كاته‌وه، كاری یه‌كه‌می كۆكه‌ره‌وه وه‌ك منداڵدابرِینی شته‌كانه له‌و كۆمهلَه و زنجیره‌ی كه یه‌كه‌م جار تییداین، لیره‌وه كاره‌كه‌ی كۆكه‌ره‌وه/ منداڵجۆریكی كرده‌ی نهریكارانهیه، واته جۆریك له زه‌بری تیكهلَه، قۆناغی دووهه‌م، واته قۆناغی ئهریكارانه، چینی ئه‌و له‌ت و پهتانهیه له نیو كۆمهلَه و هۆنراوكیكی تازه‌دا، چنینیانه له پاڵیهكدا بۆ ئه‌وه‌ی ئاسۆی تازه بكه‌نه‌وه و ره‌وتی زه‌مه‌نی هه‌نووكه‌یی رابگرن، ئه‌و زه‌مه‌نه‌ی كه بانگه‌شه‌ی ئه‌وه ده‌كات كه ئاراسته‌ی به‌ره‌وه به‌خته‌وه‌ری هه‌موانه كه‌چی له دوای خۆی كه‌له‌وای جی هیشتووه. ئه‌م له‌ت و په‌تانه خۆیان له خۆیاندا پیرۆزنین، ئه‌مانه ده‌وس و شوین پییهكانی رابردوو و هیوا به‌دینه‌هاتووه‌كانی رابردوون و، مه‌به‌ستیش له گهرِان له میژوو و له سوننه‌ته‌كاندا، به رِای بنیامین خۆی نه‌ك گهرِانه بۆ پیرۆز كردنی رابردوو، بهلَكوو گهرِانه به كه‌وتنه فریای هیواكانی رابردوو. ئه‌و هیوایانه‌ی كه ده‌شی له بی به‌هاترین شته‌كاندا له شته پچووكهكاندا، له ده‌ست نهكهوتنهكاندا ههڵنیشتبیتن. بهلاَم به‌رانبه‌ر به كۆكه‌ره‌وه‌ی بنیامین كه‌سیكی دیكه وه‌ستاوه، كه دوا ده‌ركه‌وته‌ی دامه‌زراوه‌ی مۆزه‌خانه‌یه كهسایهتییهكهیشی بریتییه له كۆلیكسیۆنیر، كۆلیكسیۆنیریش وه‌ك به ناوه‌كه‌یدا دیاره، كۆده‌كاته‌وه، ئه‌ویش له‌ت و په‌ت و ئاسه‌واره‌كانی رابردوو كۆده‌كاته‌وه، بهلاَم كاره‌كه‌ی ئه‌و هیچ لایه‌نیكی نهریكارانهی تیدا نییه، ئه‌و شته‌كان، له‌ت و په‌ته‌كان ده‌باته‌وه بۆ نیو كۆمهلَهی یه‌كه‌می خۆیان و ههولَدهدات له جیگه‌ی پیشویاندا دایان بنی، ئه‌و شته‌كان وه‌ك خۆیان وه‌رده‌گری و ته‌نیا نواندنی شته‌كانی لاگرینگه ئه‌و ده‌یه‌وی ئه‌و شتانه‌ی هه‌بن، ئه‌ویش بۆ ئه‌وه‌ی نمایشیان بكات، نه‌ك بۆ ئه‌وه‌ی بیانگۆرِی بۆ نیشانه‌یه‌كی رزگاری. كۆلیكسیۆنیر نموونه‌یه‌كی باشه بۆ خویندنه‌وه‌ی دۆگماتیك و بهرژهوندیخوازانهی كولتوور و كولتوور وه‌ك نه‌ریتیش لای ئیمه‌ی كورد، ئه‌وه‌ی له دۆخی ئیسته‌ی رووبهرِوبوونهوهی ئیمه لهگهڵكولتوور/ نه‌ریت هه‌یه ته‌نیا گرنگیدانه به نه‌ریت وه‌ك شتیكی سه‌ر به رابردوو و به دواشیدا پیرۆزاندنی راسته‌خۆ و نارِاستهوخۆی ئه‌و رابردووه له ئیسته‌دا، بی ئاگا له‌وه‌ی كه ده‌ركه‌وتنه‌وه‌ی دووهه‌مین و دانه‌وه‌ی قه‌بر بۆ چاره‌سه‌ری ئیسته و تیركردنهی هه‌نووكه، به‌باشی له‌م وته‌یه‌ی ماركسدا ده‌نگی داوه‌ته‌وه كه دهلَی”شته‌كان یه‌كه‌م جار به شیوه‌ی تراژیك(واقیعی) ده‌رده‌كه‌ون و ده‌ركه‌وتنه‌وه‌ی دووهه‌م جاریان ته‌نیا دهركهوتنهوهیهكی كۆمیك ده‌بی”. ئه‌و روانگه‌ی كه شته‌كانی رابردوو به‌رده‌وام وه‌ك خۆیان و بی ده‌ستكاریی دووباره ده‌كاته‌وه روانگه‌ی ئه‌و كۆلیكسیۆنیرهیه كه به راستی هه‌موو شتیكی هه‌نووكه‌ی كولتووری ئیمه‌ی به ده‌سته‌وه گرتوو و شه‌و و رۆژ به ناوی كولتووره‌وه هه‌ورامان و ههلَپهرِكی و بی تامترین مۆسیقای پایمان به سه‌ردا دهبارینی و ته‌نیا كاركردیشی برِهودانی جۆریك له چه‌شه و به‌هره‌یه كه گران بتوانی له نیوان كولتوور و ناكولتووردا، له نیوان مهسخهرهیی و حه‌قیقی بووندا جیاكاریی بكات، كۆلیكسیۆنیر له شیوه‌ی tv دا بۆته كارخانه‌یه‌كی گه‌وره‌ی به‌رهه‌م و به‌رهه‌مهینانه‌وه‌ی نه‌ریت و خنكاندنی به‌هره‌ی دینامیكی نیو نه‌رت خۆ و هاوكات پرِۆژهیهكه بۆ به‌رگرتن به به‌دیهاتنی نه‌ریتی مۆدیرنی هه‌نووكه‌یی و چه‌سپانی به‌ها و ئایدیا كولتووریه مۆدیرنهكان. له‌چه‌مكی كولتووردا، لایه‌نیكی چهپینراو و زیادی هه‌یه كه مل به نواندن نادات یان كهلَهكی بۆ نواندن نییه و كه‌چی هه‌ر خۆشی دامهرزینهری كولتووره، ئه‌و لایه‌نه زیادیه دهستنهكهوتهكانه، ئه‌و هیوایانه‌یه بۆ رزگاری شته‌كان له به‌ندی ملَكایهتی وكهلَك كه له ناخی ئه‌م چه‌مكه‌دا شاراونه‌ته‌وه. ئه‌مه ئه‌و زایهلَه یۆتۆپیكهی ناخی بیركردنه‌وه‌و ناخی كولتوور و نه‌ریتیشه، گهرِان بۆ ئه‌م زایهلَه له كولتوور ده‌توانی له ئاسۆی كۆلیكسیۆنیر رامان ببرِی. دامالَرانی كولتوور و نه‌ریت له لایه‌نی زیادی خۆیان له خۆشبینانهترین حالَهتدا بۆ به‌كارهینانی ئایدۆلۆژیك ده‌سته‌مۆیان ده‌كات و ئاماده‌یان ده‌كات كه له به‌رده‌م حه‌زی ئایدۆلۆژیادا بۆ راڤه‌كردنی هه‌موو شتیك، بۆ خنینی ناوئاخنی هه‌موو شتیك به بابه‌ته تهلَبژیركراواهكانی خۆی، بگۆرِین بۆ شانۆ، نموونه‌ی سوكی ئه‌مه‌ش برِی زۆری ئه‌و فستیواڵو كۆنگره و كۆنفرِانسه رۆشنبیری، كولتووری، مه‌عریفی و ئه‌و میزهگرده تهلهفزیۆنیانهیه كه رۆژانه بۆ نموونه له كوردستان ده‌گیرین و كه‌چی تاقه به‌رهه‌میان نوینران و له به‌ر كردنی جلی ئه‌كته‌ر كولتووری و، خنكاندنی لایه‌نی ره‌خنه‌گرانه‌ی نیو چه‌مكه‌كانه، به كولتوور و نه‌ریتیشه‌وه، ئه‌وه‌ش ده‌بینین له دلَی ئه‌م هه‌موو كۆبوونه‌وه رهنگاورهنگانهوه ئه‌وه‌ی به‌رهه‌م نه‌هات كولتوور بوو، ئه‌مه‌ش جه‌ختكردنه‌وه له سه‌ر ناوه‌رۆك و لایه‌نی به‌كار نه‌هاتوو/ دهسنهكهوتووی كولتوور ده‌كاته تاقه كاری پیویست، كاریكی حه‌قیقی له ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و شانۆ كولتوورییه‌وه كه به ته‌مایه هه‌موو كه‌س و شتیك، وه‌ك كچانی هه‌نده‌رانی نیو كلیپه‌كان بگۆرٍِی بۆ توخمیكی نیو سه‌مای سهرمهستانهی خۆی، ده‌رچوون له‌مانای كولتوور وه‌ك شانۆ تیپهرِاندنی ئه‌م شانۆ و تیپهرِاندنی ئه‌و روانگه‌یه كه زۆری برِی كتیب و ئۆتۆمبیل و رۆژنامه و چیشتخانه و كۆمپانیای به‌رخۆری به نیشانه‌ی بیركردنه‌وه و پیشكه‌وتن و مۆدیرن بوونه‌وه ده‌زانیت. ئادۆرنۆ پاش ئاشویتس رایگه‌یاند كه” هه‌رچه‌شنه باسیك له كولتوور ته‌نانه‌ت به ره‌خنه‌ی بنچینه‌یی كولتووریشه‌وه هیچ نییه جگه زبڵ”، له‌به‌رده‌م ئه‌م دۆخه‌ی ئیسته‌شدا، ره‌نگه بتوانین رسته‌كه‌ی ئادۆرنۆ به‌م جۆره دابرِیژینهوه كه “له گۆرِینی كولتووردا بۆ شانۆی كولتووری، هه‌ر چه‌شنه به‌رهه‌میكی كولتووری ئاماده ده‌بێ بگۆڕێ بۆ زبڵ”کد خبر: 1745