
ساڵی ڕابردوو و ڕه‌وتی مافخوازانه‌ی مامۆستایانی قوتابخانه کانی سه‌قز

سلێمان عه‌بدی
- بوونی بزاڤێکی ڕه‌خنه‌گر و ئه‌کتیڤ له ناو مامۆستایانی سه‌قز و ده‌وڵه‌مه‌ند بوونی به که‌ره‌سه‌ی بوێری ڕاده‌ربڕین و گرتنه به‌ری شێوازی چالاکی مه‌ده‌نیانه.
- بوونی پاشخانێک له چالاکی پیشه‌یی وڕه‌خنه‌گرانه به هۆی ماندووبوون و تێکۆشانی کۆمه‌ڵێک له مامۆستایانی خۆشناو و بوێر که ئێستا لێره نین و له شاره‌کانی تر درێژه به چالاکیه پیشه‌ییه‌کانیان ده‌ده‌ن.
- بوونی هه‌ستی به‌رپرسیاره‌تی له ناخی تاقمێکی هه‌ره‌زۆر له مامۆستایانی مافخوازی سه‌قز و گۆڕینی ئه‌و هه‌سته بۆ بوون به هێزێکی کرداری و چالاک له لایه‌ن خودی مامۆستایانه‌وه بۆده‌سته‌به‌ر کردنی مافه پێشێل کراوه‌کانیان.
- تێک هه‌ڵکێش کردنی داخوازی مامۆستایانی کورد له گه‌ڵ خه‌باتی گشتی مامۆستایانی ئێران به پێداگری له سه‌ر ئه‌و خواسته تایبه‌تانه‌ی که به پێچه‌وانه‌ی یاسای بنه‌ڕه‌تی وڵات له کۆمه‌ڵگای ئێمه حاشای لێکراوه،له‌وانه داخوازی مامۆستایانی کورد بۆ جێبه‌جێ کردنی بڕگه‌ی ۱۵ یاسای بنه‌ڕه‌تی وڵات له بابه‌ت خوێندن و نووسین به زمانی دایکی و پێویستی له به‌رچاو گرتنی جیاوازییه سوروشتییهکانی سه‌رجه‌م دانیشتووانی وڵات و دادپه‌روه‌ری کۆمه‌ڵایه‌تی بۆ ده‌سته‌به‌ر کردنی مافی شارۆمه‌ندی به شێوه‌ی یه‌کسان.
- قاییل نه‌بوونی به‌رپرسانی ده‌ستگای په‌روه‌رده بۆ گوێ لێگرتن ودانیشتن له گه‌ڵ مامۆستایانی مافخوازی سه‌قز و گرتنه به‌ری شێوازی سه‌رکوت وتۆقاندن و په‌روه‌نده سازی و… که ئه‌مه وای کرد کۆمه‌ڵێک داخوازی که‌ڵه‌که‌بوو له لای مامۆستایان سه‌ر هه‌ڵبدات.

له دوا رۆژه‌کانی ساڵی ۱۳۹۴ و به ئاوڕ دانه‌وه سه‌رجه‌م ڕووداو و ئاڵ و گۆڕه‌کانی ساڵی ڕابردوو ده‌کرێ ئاماژه به‌وه بده‌ین مامۆستایانی سه‌قز له ڕووخاندنی ئیراده‌ی سه‌رکوت و گوێ لێ نه‌گرتن سه‌رکه‌وتوو بوون و ئێستا تا ڕاده‌یێک ئیراده‌یێکی گوی بیس بۆ داخوازی مامۆستایان له ئارادایه به‌ڵام ئه‌مه کۆتا قۆناغی خه‌باتی مه‌ده‌نیانه نییه‌و نابی ئه‌م سه‌رکه‌وتنه ڕواڵه‌تییه وامان لی بکات بابه‌ته بنه‌ڕه‌تیه‌کان واته کێشه که‌ڵه‌که بووه‌کانی ده‌ستگای په‌روه‌رده له‌م شاره‌دا له یاد بکه‌ین.پێویسته له یاد نه‌که‌ین ئامانجی خه‌باتی مه‌ده‌نی مامۆستایان له سه‌قز ته‌نیا گۆڕینی ده‌م و چاو نه‌بوو به‌ڵکوو گۆڕینێکی بنه‌ڕه‌تی له چه‌شنی ڕاست کردنه‌وه‌ی هه‌ڵس و که‌وتی به‌رپرسان بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌ی پێگه‌ی کۆمه‌ڵایه‌تی مامۆستایان و ڕێزی مامۆستا وه‌ک هێزێکی بارهێنه‌ری تاک بۆ بوون به شارۆمه‌ندێکی مافخواز و ئاشتی خواز، بوو.
لێریشدا به پێویستی ده‌زانم باس له خه‌سارێک بکه‌م که ئه‌و سه‌رکه‌وتنه ڕواڵه‌تییه تووشی کردین، ئه‌ویش دوورکه‌وتنه‌وه‌مانه له خواسته بنه‌ڕه‌تیه‌کان و قاییل بوونمانه به‌و لانی که‌مه له دابین بوونی داخوازیه‌کان.
باشترین ئامراز بۆ گه‌یشتنی مامۆستایان به داخوازیه‌کانیان یه‌کگرتوویی و لێک نزیک بوونه‌وه‌یه به مه‌به‌ستی دیاری کردنی خاڵه هاوبه‌شه‌کان و گه‌ڵاڵه داڕشتن بۆ ده‌سته‌به‌ر کردنیانه له سنووری چالاکی مه‌ده‌نی وئاشتی خوازانه.
ناکرێ به‌رپرسیاره‌تی مامۆستایان ته‌نیا له بازنه‌ی ده‌ستگای په‌روه‌رده‌دا به‌رته‌سک بکرێت.دۆخی کۆمه‌ڵگا به هۆی په‌ره‌گرتنی کێشه کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کان وا ده‌خوازێت مامۆستایان ڕێکخراوتر و بوێرانه تر له ساڵانی داهاتوو ڕووبه‌ڕووی کێشه‌کان ببنه‌وه‌و ماندووبوونیان له پێناو بارهێنانی کۆمه‌ڵگا له سه‌ر بنه‌مای مافخوازی ولێپرسینه‌وه له سه‌رجه‌م بابه‌ت و به‌رپرسیاره‌تیه‌کان،زیاتر بکه‌ن.
کد خبر: 18451