شارنيوز- اخبار سقز

امروز ۰۷/۰۷/۱۳۹۹
سه‌شنبه، 29th مارس 2016
6:25 ق.ظ
هه ژان بابامیری

خوێندنه‌وه‌یه‌کی ڕه‌خنه‌گه‌رانه سه‌باره‌ت به کۆڕ و کۆبوونه‌وه‌کان

نویسنده ی مقاله
هه ژان بابامیری

کە‌‌‌ دەست ئەدەیتە قەڵەم و‌ دەست بەنوسین ئەکەی دیارە ئەتەوێ خوێنەرێ بیخوێنێتەوە، یا‌ بۆ گوێگرێ بخوێنرێتەوە، جا با ئەو کەسە بە‌ تەنیا خودی شاعریش بێت. کە دەقێکی ئەدەبی دێتە سەر کاغەز، دیارە بێجگە لە نوسەر کەسی دیکەو کەسانی تریش ئەیخوێننەوە. ئەگەر ئەو دۆستانەی لێ دەرکەین وا لەم سالانەی دواییدا خۆیان بە موخاتەب گوریز ئەدەنە قەڵەم و لە هەمان کاتیشدا زۆرینە تریبوون و بەرزەکەکانیان بەدەستەوەیە(!)

هەمو شاعیرو نوسەران و ئافرێنەرانی دەقە ئەدەبیەکان، ئارەزوویانە کارەکانیان بگەیێنە دەست جەماوەر.

بەرنامەو دیمانە ئەدەبیەکان بازارێکن بۆ ئاراستەو داوا(عرچه و تقاچا) ی بەرهەمی هونەرمەندان.«بازاڕ»وەک دامەزراوەیێک، یاساو رێسای تایبەت بە خۆی هەیە. لە بازاڕی رکابەریدا کە کاڵاو شت و مەکی تێدا ئەفرۆشرێ بارستای داوا شاندەری کوالێتی و چۆنێتی شمەکە.hajanbabamiri94

لەو بازارە ئەدەبییەی کە مەبەستی ئەم وتارەیە(کۆڕو کۆبوونەوە ئەدەبیەکان) رەنگە ئەم رێسایە وە راست نەگەڕێ، ئەمەش خەسارێکەو لە کۆتاییشدا ئەبێتە هۆی بەرهەم هێنان و ئاراستە(عرچه)ی زاف و کەڵکە بوونی بەرەمی چرووک (بی کیفیت)و مانەوەیان لە هەمباردا و دابەزینی داوا(تقاچا) لە لایەن مشتەریانەوە(جەماوەر).بۆ نمونە هۆکارێکی ئەم خەسارە ئاوا روو ئەدا:

لە بەرنامە‌ ئەدەبیەکاندا ، بەپێی ئەوەی زۆرینەی بەردەنگەکان بە شێوەی جیددی و فەننی لەبواری شیعردا خاوەنڕا نین‌ بۆی هەیە هۆنراوەیێکیان پێ پێشکەش بکرێ کە لەباری کێش و سەرواوە رێک و پێک و دڵگرە کەچی لە ناوەڕۆکدا شێعرێکی فەننی و سەرکەوتو نییە بەردڵیان بکەوێ و هاوکات شێعرێکی نوێی سەرکەوتوو کە لەناوەڕۆکدا زۆر وردو فەننییە لەلایان کەم بایەخ بێ.دیارە بەشێک لەم کێشەیە لەوەوە سەرچاوە ئەگرێ «نا وریایی» مێژویی ئێمە بە شێعری کلاسیک ڕا هاتووە و هێشتا پرسی «نوێ و کلاسیک» لای زۆر کەس یەکلایی نەبوەتەوە.سەرباری ئەوەش بە یەکجار خوێندنەوە هەمو لایەنەکانی دەقێک بەرچاو ناکەون .

هەڵبەت ئەمە بەو مانایە نییە کە شێعری نوێ و کلاسیک کە لەو کۆڕانەدا پێشکەش ئەکرێن لە بەرابەر یەکدا داینێن و بێژین کامیان چاکەو کامیان خراپ.

پێشوازی کردن لەو بەرنامانە، پێش هەمو شتێ ئەتوانێ نیشاندەری خۆشەویستی شێعر بێ لەناو کۆمەڵگای کوردیدا ئەم خۆشەویستیەش پێشینەیەکی دوورو درێژی هەیە.کە واتە پێشوازیی و ئامادەبوونی جەماوەر پێوەرێکی سەر راست نییە بۆ سەرکەوتوویی بەرهەمی شاعێرانی بەشداربوو.

دیارەشێعریش وەک زۆرێک لە دیاردەکانی تر تووشی قەیران هاتووە. شاعیران ئەبێ ئەو کۆبونەوانە وەک هەلێکی لەبار ببینن بۆ دەربازبوون لەو قەیرانە.ئەگەر چی ئەو قەیرانە لەو کۆڕانەدا چارەسەر نابن بەلام زۆر گرینگە بۆ ئەوەی لەوێدا راستەو راست ئاراستە بەدەست مشتەری ئەگات و ئەو بوارە هاوکات لەگەل چاک سازی گەشەی شێعر بۆی هەیە ببێتە پانتای بردنەسەرەوەی پلەی چێژ وەرگرتنی جەماوەرێک کەزۆرترین پێشوازیی لەو کۆڕ و کۆبونەوانە ئەکەن.

بەڵام وەک ئەبینین ئەم رەوتە زۆر دڵخۆشکەر نییە و بەشێکی زۆر لە شاعێران بە چەپڵەرێزانی ئامادەبوانی ئەو دانیشتنانە ئۆخژنیان دێتێ و تووشی ئەو باوەڕە ئەبن کە بەرهەمەکانیان لە تەشقدایەو پێویستیان بەهیچ تێکۆشانێکی زیاتر نییە.بەم پێیە شەوی شێعرەکان بوونەتە هۆی خاو بوونەوەی رەوتی شێعرو ئەمەش خەسارێکی بەرچاوە.

وەک ئەبینین هیچ روداوێکی تازە لەبواری شێعردا روو نادا و ئەم خڕ بوونەوەوتنە بوونەتە بازنەیێک بۆ خولانەوەی بەردەوامی شاعێران تیایاندا. لە چەندەها ساڵ لەمەوبەر و ئێستاشی لە گەڵ بێ هیچ رێگایەک بۆ ترازان لەم چەق بەستووییە نەدۆزراوەتەوە.

هەر چەند تاک وتەرا هەندێ موحاوەلە ئەبینین، بەڵام ئەوەی راستی بێ هیچیان بە ئاکامێکی ئەوتۆ نەگەیشتون. بێ گومان دۆزینەوەی هەر رێگایێ بۆ دەربازبوون لەم قەیرانە و بەخشینی هەناسەیەکی تازە بەشێعر پەیوەستە بە خوێندنەوەی قووڵ و واولکردنەوە بە ئەزمونی فەتاتی ژیانی راستەقینە .

چارەسەری ئەم قەیرانە پێویستە بۆ ئەوەی مرۆڤی سەرقاڵی ئەم سەردەمە ئاوڕێک لە شێعر باتەوە کە گوزارشت لە واقیعییەتەکانی دەرون و دەور و بەری ئەکات.

ئەم یادداشتە خوێندنەوەیەکی ڕەخنەگرانەیەو لە خوێندنەوەیێکی شیکارانەی فۆنکسیۆناڵیزمیدا ئەتوانرێ باس لە دەسکەوتە ئەرێنییەکانی ئەم بەرنامە بکرێ کە بەڕێوەبردنەکەیان زەحمەتی زۆری هەیە و ئەم ئەرکەش کەوتۆتە سەر شانی بەڕێوەبەرانی ئەنجومەنەکان.

کد خبر: 18556


یک دیدگاه

  • هیوا حه مه باوکی
    هیوا حه مه باوکی: 4-7-2016 . 1:21 ق.ظ :

    کاک هه ژان گیان ،تا راده یه ک بوچوونه که ت راسته.به لام بوچوونیکی رخنه گرانه له لایه ن دلسوزیک ئه کریت به پیشنیاریش ئاوس بیت.بو وینه ئه گه ر به هه له نه چووبم به ریوه به ر یا خود آموژگاری زوربه ی ئه م کورانه
    جه نابتی و به هانده ری و
    دلفه راخی خوتان دائه مه زرین. جا که وابوو باشتروایه بو پیشگرتنیکی پیشوه خت له
    خه ساری شاعیران وگویگرانتان، به ر له
    شه وه شیعره کان، ناوی شاعیران و ئه دیبه کان وهه ر وه ها شیعره کانیان پیشکه ش بکریت.
    له و کاته دا گویگر ئه توانیت ویرای چیژبردن
    رخنه گریش بیت و لایه نه کان بیبه رامبر
    یه کدی سه ر بخه ن. سه رکه وتن بو جه نابتان به ئاوات ده خوازم

    پاسخ دهید