شارنيوز- اخبار سقز

امروز ۰۲/۰۱/۱۳۹۸
دوشنبه، ۶ام اردیبهشت ۱۳۹۵
۵:۱۸ ب.ظ
به بۆنه ی 118 سال ته مه نی رۆژنامەگەریی کوردی

کیشه کانی روژنامه گه ری کوردی و ئه رکی خوینه ر

نویسنده ی مقاله
ئیبراهیم محەمەد حسێنی/کارناسی رۆژنامەوانی
   

نووسینی ئەو وتاره بەلامەوه زۆر سەخت بوو ؛ کێشەی رۆژنامەگەریی کوردی و بەر بەست زۆر و چارەکەر کەم؛ گرفتی رۆژنامەوانی تەک خۆی و خوێنەر؛ وڵاتی بێ خوێنەر و پانتای بەرینی نووسین هانی دام ، بەڵام بەکزی توانیم بۆتان بدوێم.

وڵامی زۆرم لەلا بوو؛ دەبێ رۆژنامەوانی منداڵان سەقام گییر بکرێت و به پێی تەمەن بۆ مناڵان و تازه لاوان و لاوان چاپەمەنی دەرچێت؛ به چاوی ئیش و پییشەوه و تەکنیکەوه سەیری رۆژنامەوانی بکرێت و له پردا خوێنەرم  کەوته بیر و وتم پرسیار سەبارەت به رۆژنامەوانی دەبێ له خوێنەر بکرێت و ڕای خەڵک و پرسی گشتی دەبێ چۆن بێت و بەرای من کێشەی هەره زۆر گرینگی رۆژنامەگەریی کوردی نەبوونی رۆژنامەی رۆژانەیه، رۆژنامەیەک که کێشەکانی خەڵک تاوتوێ بکات و بابه تییانه به ناخی کێشەکان دا برواته خوارێ، پرسیار ساز کات و رۆژنامەوانان به پرسیارەکان وڵام بدنەوه و پڕ و چڕ بێت و به خواستی خەڵک بروای هەبێت.

به رای من سەردەمی زێرینی رۆژنامەگەری کوردی کاتێک دێته ئاراوه که خوێنەر زۆر کەین، کێشەی حیزب به کێشەی خەڵک نه زانیین، نووسەران پسپورانه کار بکەن و رێگا و پێگا  و شوێنی رۆژنامەوانی پروفێشناڵ رەچاو کەین؛ خەڵک تەک زانست ئاشت دینەوه ، دەبی فێر بیین که چۆن هەواڵ و بابەتێک که بەردەوام له گرووپەکانی تۆره کومەڵایەتی یەکان بڵاو دبنەوه ، پرۆفێشناڵانه بۆ رۆژنامەوانی کەڵکی لی وەرگیرین.

کێشه زۆرو و  کات کەم؛ رۆژنامەوانی کوردی رابردووی شکۆمەندی بووه و ئاستی نزمی و بەرزی زۆر دیوه، له شاخ و دووره وڵات ژیاوه و به کوێره وەری پەرورده بووه.

بەڵام پێویست‌ترین کار بۆ رۆژنامەوانی کوردی دەبێ چی بێت؟؛ پێویست‌ترین کار بۆ رۆژنامەوانی کوردی کێشەی زمانه. خەڵک به زمانی کوردی ئاشت دەینەوه گەرچی بەشێک له تۆڕانەکە دەگرێتەوە  بۆ رۆژنامەوانان  و بەشێک باروودوخه کەیه.

رۆژنامەوانی کوردی دەبێ نووسەر پەرورده بکات؛ نووسەرانێک که قەڵەمیان مووی خوێنەر سیخ و چاوی بینەر وشیار کاتەوه. نووسینی بابەتی تەحلیلی و وتارگەلێک که پێ و شوێن گرتنی بابەتەکان رەچاو کات .

ده بێ خۆمان بەشێک له کێشه نەبین ، کێشەی نووسین به زمانی یەک گرتوو هەر بەردەوامه و یەکلا نکراوه تەوه، ناوەرۆکی پتەو سازکەین، بنکەی نووسین ساز کەین ، زمان کوردی پەرەپێ بدەین و پێویسته رۆژنامەی کوردی تایبەت به ژنان دەرچیت.

رۆژنامەوانان گەلێک جار هەر ده نووسن و ئەسبی خۆیان لینگ دەدەن و ئاور ناده نەوه ، رۆژنامەوانان دەبێ، خۆیان به زانستی رۆژی رۆژنامەگەری تەیار کەن و له کاری ئایدۆلۆژیکی و لایەنگری کردن له کەسایەتییەکان و حیزبەکان له میدیاکانه یک که سەر به هیچ لایانێک نیین دوره پەرێزی بکەن.

دەبێ یاسا و رێسای کورت نووسین رەچاو کەین و بابەتەکانی ڕەخنەگرانه زۆر بێت و رۆژنامەوانان چاو وشیار بن و بەرپرسایەتی کۆمەلایه تییان له بیر نەچێتەوه.

کد خبر: 18867