بۆمبارانی سه‌قز !

بێ ئه‌وه‌ی بمانه‌وێ دیارده‌ی”ئیــــــــــعدام”پهســـــــند یا ره‌ت بكه‌ینه‌وه،له ســـــێدارهدرانی سه‌ددام_به‌و چه‌شنه پڕ سووكایه‌تییه_وه‌ك ههڵواسـینیدیكتاتۆرێكی دڕندهوچهپهڵ،ده‌رسێكی رۆشــــــــن و پڕله ئامۆژگاری بوو بۆ مێژوو.
رژێمی سه‌ددام به شه‌ڕێ كه به سه‌ر ئێــــــــــراندا سه‌پاندی،بوو به هۆی كاولكارییه‌كی به‌ربڵاو و ماڵوێرانییهكیفراوان و ههتیوكهوتنێكی بێ‌ژمار و جهرگسووتانێکیئێجگار و پاشكه‌وتنی هه‌ر دوو وڵات له چه‌رخه‌ی پڕتاویپێشڤهچوونی جیهانی.
ئه‌م رژێمه پسپۆڕیرهشهكوژی و ئاژاوه‌نانه‌وه و شه‌ڕانگێزی و خاپووركردنو سڕینه‌وه‌ی ئاوه‌دانی بوو.
لاپهڕهكانیژیانی پڕله سه‌رشۆڕی ئه‌ورژێمه گه‌نده‌ڵه لیپاولیپن له جینایه‌ت.ئه‌و دیكتاتۆره بۆ ئه‌وه‌ی جینایه‌تێك نه‌مێنێ كه نه‌یكردبێ_وه‌ك ناوهندیچاك له‌سوئێد پهیشوێنی گۆشهیێك له‌دۆسییه‌ی ئه‌نفالی گرت_ته‌نات سه‌دان و ره‌نگه هه‌زاران “ژنی ئێراقی” به وڵاتانی دیكه‌ی عاره‌ب فـــــرۆشت !! بۆ ئه‌وه‌ی سیفه‌تی “نامووسفرۆش”یشی له ده‌ست نه‌دابێ ! ئه‌مه له حاڵێكدایه، كه پاراستنی گیان و ماڵ و نامووسی شارۆمه‌ندانی یه‌ك وڵات له ئه‌ركه سه‌ره‌كییه‌كانی ده‌سه‌ڵاتدارانی ئه‌و وڵاته‌یه .
ئێستا ئێمه گه‌ره‌كمان نیه سیاییهك له جینایه‌ته‌كانی سه‌ددام بده‌ین به دەسته‌وه .ئه‌وه‌ی لێره‌دا به پێویستی ئه‌زانین بۆ مێژوو تۆماری كه‌ین،ژماره و رێكه‌وتی بۆمبارانه‌كانی شاری سه‌قزه وه‌ك به‌شێك له جینایه‌ته‌كانی ئه‌و پیاوه شه‌ڕفرۆشه.
به درێژایی شه‌ڕی ههشتساڵه بێجگه‌له به‌زاندنی ئاسمانیشاریسهقز و ترس و دڵه‌ڕاوكێ نانه‌وه بۆ خه‌ڵكی ئه‌م شـــاره له لایه‌ن فـڕۆكــــــــــــــه نیگریسهكانی رژێمی به‌عسه‌وه ،شه‌ش جار ،له‌و رێكه‌وتانه‌ی خواره‌وه‌دا بۆمباران كرا :
1- 13/1/1364 كاتژمێر 50و14
2- 5/9/1365 ” ” 44و16
3- 29/10/1365 ” ” 15
4- 8/12/1366 ” ” 48و11
5- 16/12/1366 ” ” 13و12
6- 4/5/1367 ” ” 59و5
به‌وهیوایه‌ی ئاسمان ببێته تهقڵهگای كۆتره سپییه‌كه‌ی پیكاسۆ و چڵێ زه‌یتوون بهدهنووكهوه و زه‌مین هه‌رگیزاوهه‌رگیز شه ڕ به خۆوه نه‌بینێ!کد خبر:
2025
بمباران سال 64 را به ياد دارم كه من و دو برادرم در حال ترك شهر نزديك روستاي قيلستون بوديم كه بمباران شهر شروع شد كه از جمله شهداي آن روز حاج ماوستا ملا عبيدالله محمدي و ….. بودند
پاسخ دهید