شارنيوز- اخبار سقز

امروز ۰۲/۰۸/۱۳۹۸
چهارشنبه، ۹ام بهمن ۱۳۸۷
۸:۴۷ ب.ظ

محه‌ممه‌دئه‌یوبی

ayobi2

کاک محه‌ممه‌دئه‌یوبی ساڵی 1326 ی هه‌تاوی له‌ شاری سه‌قز له‌ دایک بوه‌ و خوێندنی سه‌ره‌تایی و ناوه‌ندی و دوا ناوه‌ندی هه‌ر له‌ شاری سه‌قز ته‌واو کردوه‌ .له‌ کاتێکدا که‌ له‌ قونابخانه‌ی دواناوه‌ندی (سه‌عدی) به‌ شێوه‌ی سه‌ره‌کی سه‌رقاڵی وه‌رزشی والیباڵ و باسکتباڵ بوو له‌ به‌ر ئه‌وه‌ی توانایی و لێهاتوویی باشی هه‌بوو له‌ لایه‌ن خوالێخۆشبوو (مه‌له‌ک نیا) داوای لێکرا که‌ بێته‌ مه‌یدانه‌ وه‌رزشیه‌کانی نێو ته‌ربیه‌ت به‌ده‌نی شاری سه‌قز و له‌وێ بوه‌ ئه‌ندامی چالاکی تیمی باسکتبالی سه‌قز. ده‌ستپێکی وه‌رزشی به‌سکتباڵی کاک محه‌ممه‌د ئه‌یوبی له‌ ساڵی 1341 ی هه‌تاویه‌وه‌ بوه‌ که‌ له‌و ماوه‌دا له‌ گه‌ڵ گه‌لێ له‌ کوڕانی به‌توانای شاری سه‌قز هاو رێی وه‌رزشی بوه‌ که‌ ئه‌توانی ئاماژه‌ به‌ که‌سایه‌تی وه‌ک به‌ڕێزان : حسه‌ین شوکری ، عومه‌رفاتێح ، ناسر ئه‌مینی ، مه‌سعوود ئاشتی ، حه‌سه‌ن ته‌هموورسی، نادرمحه‌ممه‌دی ، مه‌سعوودبه‌ختکی ، ئه‌سدی سڵێمان پوور، ئه‌حمه‌د سه‌عیدی ، محه‌ممه‌د سیگاری ، جه‌لیل ayobi3وسووقی ، عه‌لی ئه‌مینی ،ناسر شه‌لایی ، عومه‌ر شایگان ، نه‌جمه‌ به‌هرامی ، مه‌حیه‌دین ئیمام جومعه‌ ، محه‌ممه‌دمێعمارزاده‌… که‌ له‌گه‌ڵ زۆربه‌ی ئه‌و هاوڕیانه‌ له‌ ژێر ناوی تیمی باسکتباڵی سه‌قز له‌ کێبه‌رکێکانی  پارێزگای کوردستان دا به‌شداریان ده‌کرد، تیمی باسکتباڵی سه‌قز به‌ به‌شداری لێهاتوانه‌ی کاک محه‌ممه‌د ئه‌یوبی چه‌ند ساڵی په‌یتا په‌یتاو به‌رده‌وام  ده‌بوه‌ تیمی یه‌که‌می پارێزگای کوردستان. کاک محه‌ممه‌د له‌ گه‌ڵ تیمی هه‌ڵبژێردراوی پارێزگای کوردستان چه‌ندین جار بۆ کێبه‌رکێ له‌ شاره‌کانی مه‌شهه‌د ، کرمان ، شیراز به‌شداری چالاکانه‌ی کردوه‌ .ساڵی 1349 ی هه‌تاوی وه‌ک یاری زانی هه‌ڵبژێردراوی پارێزگای کوردستان دیاری کرا . له‌ ساڵی 1347 ی هه‌تاوی کێبه‌رکێی قوتابخانه‌کانی پارێزگای کوردستان له‌ شاری سه‌قز له‌ ساڵۆنی ته‌ختی به‌ڕێوه‌ چوو که‌ کاک محه‌ممه‌د ئه‌یوبی وه‌ک نوێنه‌ری یاری زانه‌کانی سه‌قز له‌و رێ و ره‌سمه‌دا به‌شداری کردو بوه‌ ئاڵا هه‌ڵگری ئه‌و مه‌یدانه‌ . کاک محه‌ممه‌د هه‌تا ساڵی 1368 هه‌تاوی به‌رده‌وام  له‌ ورزشی باسکتباڵ دا چالاکی هه‌بوو و له‌ ساڵی 1369 بوه‌ به‌رپرسی هه‌یئه‌تی باسکتباڵی شاری سه‌قز .ayobi1 جێی ئاماژه‌یه‌ کاک محه‌ممه‌د ئه‌یوبی خاوه‌نی 3 منداڵه‌ که‌ ناویان له‌ نه‌خۆشخانه‌ی تائمین ئیجتماعی شاری سه‌قز وه‌ک یه‌که‌مین 3 لفه‌ودوانه‌کانی سه‌قز تۆمار کراوه‌ که‌ بریتین له‌ کوڕێک و دوو کچ. به‌ خۆشی یه‌و کاک محه‌ممه‌د ئه‌یووبی هه‌ر ئێستایش له‌ شاری سه‌قز دا نیشته‌جێیهکد خبر: 2116




    مطالب مرتبط:


۷ دیدگاه