سدیق زوهری

شاری سهقزوناوچهکانی سهقزبهگشتی به‌درێژایی مێژوو مه‌کۆ ومه‌ڵبه‌ندی گۆرانیبێژانی ده‌نگ خۆش وبهتوانابوه کهههمووکات له‌خۆشی وبهشارهت وشایی و گۆڤه‌ندا . له خه‌م وتازهیهداری ودڵته‌نگی کۆمه‌ڵانی خه‌ڵکدا ده‌نگیان تێکه‌ڵ به‌قاقای کوڕان وکچانی سه‌رمه‌ستی جوانی وخۆشه‌ویستی دیارودڵداریان کردوه‌و له هه‌مانکاتیش دا به‌شداری سۆزی لاواندنهوی کۆست که‌وتوان وتازیهبارانی ئازیز مردوانیان کردوه‌و به‌گشتی له‌هه‌مووکات وساتێکدا هونه‌ریان ره‌نگدانه‌وه‌ی ژیان وهه‌ڵس وکه‌وتی خه‌ڵک بوه ، یه‌کێک له‌و هونه‌رمه‌نده بهرزوبهڕێزانهی شاری سه‌قز کاک “سدیقی زوهری”یه که ناساندنی ئه‌مجاره‌مان پێی هه‌ڵ ئه‌کشێ وبه‌ناو و نیشان ورابردووی ئه‌وهونه‌رمه‌نده‌وه باڵائهکات .
سدیقی زوهری ساڵی 1321هه‌تاوی له‌شاری سه‌قز له‌دایک بوه خوێندنی هه‌تا دیپلۆی ته‌واو کردوه‌و له‌ساڵی1343بوه‌ته مامۆستای قوتابخانه که ماوه‌ی 9ساڵ له گونده‌کانی ناوچه‌ی سه‌قز بوه‌و دواترلهشاری سه‌قز وانه‌ی به‌مناڵان وتوه‌ته‌وه‌و دوای 30ساڵ خزمه‌ت له‌ناوه‌ندی په‌روه‌رده‌وبارهێنانی سه‌قزدا له ساڵی 1372داخانهنشین بوه ئه‌م گۆرانیبێژه‌ی شاری سه‌قز ته‌نیا گۆرانیبێژێکی سه‌رده‌می خۆی بوه له سه‌قزدا که هاوکات له‌گه‌ڵ گۆرانی بێژی له رادێو و میدیاکانی ئه‌وکات دا خاوه‌ن بڕوانامه‌ی پله‌ی دیپلۆمی ئه‌وکات بوه که هه‌ربه‌هۆی تێکه‌ڵ بوونی به‌خوێندن وخوێنده‌واری دنیای مۆسیقای به‌ربڵاوتر بینیوه وئاگهداری زانستی مۆسیقا‌و ئاست وپله‌ی مۆسیقای وڵاتان ومیلله‌تانی ده‌وروبه‌ری بووه که ره‌نگه هه‌رئه‌م ئاگهداربوونه بووبێته هۆی ئه‌وه‌ی که کاک سدیق هه‌وڵی نه‌دابێت به‌رهه‌مه‌کانی کۆبکاته‌وه‌و به ناوی سی دی یان نه‌واری کاست گۆرانیه‌کانی پێش که‌ش بکات به‌واته‌یه‌کی دیکه له‌وباوه‌ڕه‌دا بێت که ده‌بێ زۆرلهمهزیاتر شاره‌زایت له مۆسیقاوملودیه کوردیه‌کان هه‌بێت هه‌تا بۆت ببێ بڵێی منیش هه‌م و به‌رهه‌مم هه‌یه !! دیاره ئه‌م بۆچوونه گه‌وره‌یی و شاره‌زابوونی کاک سدیق ئه‌گه‌یه‌نێت له‌هامان کاتیش‌دا هه‌وڵێکه بۆ ئه‌وه‌ی گه‌نجان وبه‌ری ئه‌مڕۆ به‌زانستێکی پتره‌وه بچنه خزمه‌تی مۆسیقاوگۆرانیبێژی .
ئه‌وه‌ی هه‌تا ئێستا له‌به‌رده‌ست خه‌ڵکدا بێت ئه‌وگۆرانی یانه‌یه که کاتی خۆی کاک سدیقی زوهری له گه‌ڵ گروپی مۆسیقای رادیۆ سنه له‌شاری سنه بهسهربهرهستی خوالێخۆس بوو به‌رێز “ستووده ” تۆمار کراوه و بڵاوکراوه‌ته‌وه
مامۆستا سدیقی زوهری لهویهکهم که‌سانه‌یه که چه‌ندین جار له شاری سنه به‌شانازیشه‌وه له‌گه‌ڵ گرووپی “کامکارکان” کاری کردوه‌و گۆرانی پێش که‌ش کردوه هه‌روه‌ها له‌گه‌ڵ کۆڕی مۆسیقای “زێویه” به سه‌رپه‌رشتیاری کاک ره‌سووڵ میرزاپوور چه‌ن به‌رهه‌می پێش که‌ش کردوه که له 3فستیواڵی ساڵانه‌ی ئێران دا به‌شداری چالاکانه‌یان بوه جارێکیش پله‌ی یه‌که‌میان له فستیواڵی ناوه‌ندی سنه‌دا وه‌ده‌ست هێنا.
هه‌رله‌گه‌ڵ گرووپی مۆسیقای زێویه‌ی شاری سه‌قزدا له چه‌ندین شاری کوردستان دا کونسێرتیان به‌ڕێوه‌بردوه که له شاره‌کانی مه‌هاباد،بۆکان سنه،بانه، سه‌قز و … هه‌روه‌ها شاری تاران له په‌راوێزی چه‌ند جار چوون بۆفستیواڵهکانی نێخۆی ئێران به‌رهه‌میان پیش که‌ش کردوه، ئه‌وگۆرانی یانه‌ی هونه‌رمه‌ند سدیقی زوهری تۆماری کردون ژماره‌یان ئه‌گاته پتر له بیست گۆرانی که چهندگۆرانی یه‌ک مۆرکی تایبه‌تی کاک سدیقی پێوه‌یه وه‌ک “گوڵی هیوا” به ه به هلهوچاوانه ” ئهوبهرههمانهیش که بۆخه‌ڵک به‌ده‌نگی سدیقی زوهری یه‌وه ئه‌ناسرێته‌وه “ترووکه ترووکه‌ی به‌فر کوێستانان گرتی” و “نه‌غمه‌ی ئازادی”و گه‌ڵێک گۆرانی فولکلۆری ناوچه‌ی سه‌قز ن دیاره له په‌روه‌رده‌بوونی وه‌ها گۆرانیبێژێکی ده‌نگ خۆش وره‌سه‌ن بێژدا مۆسیقازانانی وه‌ک کاک ره‌شید فه‌یزنژاد وکاک ره‌سووڵ میرزاپوور ده‌وری به‌رچاویان بوه دیاره له‌که‌س شاراوه نیه که کاک سدیقی زوهری له‌و یه‌که‌م که‌سانه‌یه که فولکلۆری ناوچه‌ی سه‌قزی دووباره بێژی کرده‌وه‌و گیانێکی تازه‌ی به مۆسیقای ره‌سه‌نی کوردی به‌خشیه‌وه ، که ره‌نگه هه‌ربه‌هۆی ئه‌م چه‌شنه هه‌وڵ وکۆششانهوه بوو بێت که مامۆستا مه‌زهه‌ری خاله‌قی له وتوو وێژێکدا ده‌ڵێ: من له‌سه‌قز موعه‌لیم بووم وله‌وێ گۆرانیه فولکلۆریهکانم ئه‌بیست وپێم خۆش بوو که له‌سه‌قزه‌وه بوو من هۆگری گۆرانی ره‌سه‌نی کوردی بووم.

به وته‌ی کاک سدیق زوهری “مهستوورهئامان” یه‌کێک لهوگۆرانی یانه‌ی ناوچه‌ی سه‌قزه که خاڵهقی به‌قد کوردستان باڵای پێ به‌خشی .
سدیقی زوهری ئه‌م گۆرانی بێژه‌ی سه‌قزی کورده‌واری هه‌رئێستایش له‌شاری سه‌قزدا نیشته‌جێیه زۆر به‌داخه‌وه نه‌خۆشینی که‌م کاری گورچیله‌کانی تاقه‌ت وتوانای ئه‌وه‌ی بۆ نههێستوهتهوه هه‌تا وه‌ک جاری جاران له‌به‌رتریفه‌ی مانگه‌شه‌وی شه‌وانی سه‌قزدا ” ترووکه ترووکه‌ی به‌فر”ی کاک سدیق له گه‌ڕه‌که‌کانی ناوقهڵاو سهرپهچهو به‌رزی باوه‌خان ده‌نگ بداته‌وه و دره‌ختی ژین سه‌ر له‌نوێ چرۆی ئه‌شق وهیواو خۆشه‌ویستی بکاته‌وه.کد خبر:
2245
نوسه ری ئازیزی ئه به شه له ناساندن مالپه ره جوانه که ی شارنیوز تکایه خوینه ران ئاگه دارکه ن مه رحوومی کاک سدیقی زوهری ماوه یه ک ئه‌ئ بیت گه لی کوردستانی له چریکه ی خوشی بی به ش کردووه وهبه ره حمه تی خواچووه.سپاسی نووسینه جوانه که ت به ریزمانی کوردیش ئه که م
پاسخ دهید