چهارشنبه، 23rd سپتامبر 2009
عه‌تاخان باشماق

گه‌رله جاده‌ی سهقزهوهبهروشاری سنه گوزه‌رت کردبێت له 30کیلومتری سه‌قزکه تێئه‌په‌ڕیت مله و زه‌رد و ماه هێکت دێته سه‌ر رێ که‌پێی ده‌ڵێن (گه‌رده‌نه‌ی فیلان تاقی) ههرلهسهرقهڵاندۆشکانی ئهوچیاسهرکهشه و پیروبهساڵاچوهوه له‌به‌ری نساری گهربڕوانیت ره‌وه‌زه شاخێک باوش بۆمهلی حهزوتاسهت ئه‌که‌نه‌وه و دهبنهداڵدهی په‌له‌وه‌ری رۆحی وهڕزبووت له هاڕه‌هاڕی شار و ژیاری شارستانی! کهئهوزنجیره شاخه مێژووناوی “سوڵتان” و “شاوهشیرین” و “ناوقووڵ”ی لێناوه که له‌گه‌ڵ چیای “سه‌رته‌زێن” کۆڵه‌که ئاسا شانیان داوه‌ته‌به‌ر بنمیچی ئاسمان که ههرلهبناری ئهولووتکه وهه‌زار بهههزارهدا چهندگوندێک بهسادهوساکاری پشتیان داوه‌ته سینگی گه‌رم وگوڕی “شاوهشیرین” وه کهئهوگوندانهبریتین له:”ته‌یمان قه‌ڵا” قه‌ڵاچوخه” تازاوا” هه‌وی “زامنئاوا” تهمبربهگ”شه‌مسه” ئێراو”سه‌رده‌ره”ته‌خت ” له ناوچه‌ی تیله‌کۆی سه‌قز.
بێ شک دیمه‌نی سروشتی سه‌رسه‌وز و هه‌ست بزوێنی باغ وباغاتی گوندی باشماق کاریگه‌ری یه‌کی ئه‌وتۆی ئه‌بێ که که‌سانی ده‌نگ خۆش وگۆرانی بێژی وه‌ک “عه‌تاخان باشماق”ی تێداپهروهرده ببێت.
عه‌تاخانی سه‌عید مه‌نسوور ساڵی 1296ی کۆچی هه‌تاوی له گوندی باشماق له‌دایک بوه و ژیانی هاوبه‌شی پێکهێناوه و مناڵه‌کانی بریتین له: ناسر،حسه‌ین،سه‌عید،جه‌مشید،ئێقبال،زاهید،شاهۆ،تووران، دره‌خشان ،له‌یلا ،که‌به‌داخه‌وه کاک حسه‌ین کوژرا و کاک سه‌عید نه‌خۆشی کوتووپڕ گیانی لێ ئهستاندو کاک زاهیدیش به‌هۆی رووداوی ماشێن لاقێکی له‌ده‌ست داوه ، راده‌ی خوێنده‌واری عه‌تاخان هه‌تا پۆلی شه‌شی سه‌ره‌تای ئه‌وکات له‌قوتابخانه‌ی تازه‌دامه‌زراوی گونده‌کایان بوه وبه‌رده‌وامیش هاتووچۆی حوجره‌ی مه‌لا و فه‌قێیانی کردوه عه‌تاخان رۆحێکی دموکراتیزهی لهخۆداپهروهرده کردوه هه‌ربۆیه به‌رده‌وام ماڵه‌که‌یان خانه‌خوێی میوانان و گه‌ڕۆکان بوه له باوه‌ڕی عهتاخاندا هه‌مووکه‌س خاوه‌ن خانه‌ی شه‌خسیی یه‌تی تایبه‌ت به‌خۆیه‌تی که ده‌بێ رێزوحورمهتی لێ بگیرێت و ئاخافتنی له‌گه‌ڵدا بکه‌ی.
هه‌رله‌سه‌ر ئه‌وبنه‌ما فکری یه درێژه‌ی به دیداروچاوپێکهوتنهکانی له‌ناو کۆمه‌ڵانی خه‌ڵکدا ئهداولهگهڵ بهڕێزشوکروڵڵای بابان دا له‌شاری سنه ئاشنا ده‌بێت که کاک شوکروڵڵای بابان ئه‌وکات به‌رپرسی ناوه‌ندی هونه‌ره‌جوانه‌کان سه‌ربه وه‌زاره‌تی فه‌رهه‌نگ وهونهربوو ههرئهوئاشنابوونه بوه هۆی ئاشنابوونی ستدیوکانی رادیۆ سنه‌و دواتر کرماشان وتارانیش له‌گه‌ڵ ده‌نگێکی تازهورهسهن وپڕلهههست وسۆزی ناوچه‌ی تیله‌کۆی سه‌قز، که به‌م جۆره ده‌نگ وسۆزی ره‌سه‌نی عه‌تاخان لهدیوهخانهکانی باشماقهوه گوێزرایه‌وه هه‌مووناوچه‌کانی کوردستان وساڵی 1337 راسته‌وخۆ له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی رادیۆتاران ده‌ستی به‌کاروچالاکی هونه‌ری کردوبهیارمهتی گروپی مۆسیقای رادیۆ تاران که لهبهڕێزانی وه‌ک مه‌رحووم موجتهبامیرزاده وهاوڕێیانی پێک هاتبوو توانی سه‌رجه‌م شانزده گۆرانی ره‌سه‌ن وفولکلۆر تۆماربکات که به‌شێکیان بریتین له:شیرین دامه‌چۆ”باوانم باوانم”سویبهباڵابهرز”عه‌مرم سه‌یزاده”توخوافاتم تۆوازبێنه”خاڵۆی رێبوار”ئای لهدوورلهدوور”غه‌ریب مه‌ڕۆ”دووده‌ستم ببڕن بهلیمۆتهوه”ئهوکچهرهشتاڵه”که‌ومل باوانم”کانی یه‌که‌ی به‌رماڵ”گه‌ردن زه‌رد”گیان گیان “باوانم” وسهوزهسهوزه…..
شێعروههڵبهستی گۆرانی یه‌کانی عه‌تاخان سهعیدمهنسوور زۆربه‌یان فولکلۆروشێعری شاعیرانی کوردوههروههاخۆیشی دایناوه زاراوه‌ی گۆرانی یه‌کانی ئه‌رده‌ڵانی یهوبن زاراوهیشی تیله‌کۆیی یه،هه‌ربۆیه که‌سێک فه‌رموویه‌تی”ئه‌وه‌ی بیه‌وێ گۆرانی یه‌کانی عه‌تاخان بڵێته‌وه ده‌بێ بن زاراوه‌ی تیله‌کۆیی به‌تایبه‌ت باشماقی بزانێ وشاره‌زای ببێت!”
له روانگه‌ی نووسه‌رانیشه‌وه عه‌تاخان هونه‌رمه‌ندێکی به‌توانابووه نووسه‌ری کورد عه‌لی ئه‌شره‌ف ده‌روێشیان له کتێبی “بێستوون” داکهلهساڵی 1356دابڵاوبوهتهوه له زوانی خه‌ڵکی ناوچه‌کانی کرماشانه‌وه باسی ده‌نگ خۆشی سۆزی دڵنشینی وجوانچاکی وبه‌ژن وباڵارێک وپێکی عه‌تاخان ئه‌کات .نووسه‌رێکی دیکه‌ی وه‌ک مامۆستا “حه‌مه‌ی حه‌مه‌باقی ده‌ڵێ: عه‌تاخان ره‌سه‌نترین گۆرانی یه‌کانی کوردی تۆمارکردوه‌و له‌فه‌وتان رزگاری کردوه”
ئه‌م هونهرمهندهمهزنهی ناوچه‌ی تیله‌کۆی سه‌قزی کورده‌واری سۆزی ناوچه‌ی هه‌ورامان کهرازو نیاز‌و هاوارو گازنده‌ی ده‌روونی”ئه‌هوورامه‌زدا”یه واته هۆرهیشی به‌جوانی زانیوهوچڕیوه دواچالاکی یه‌کانی هونه‌رمه‌ند سهعیدمهنسوور تۆمارکردنی چه‌ند گۆرانی یه‌ک بو وه له‌گه‌ڵ مامۆستای مۆسیقا به‌ڕێز کاک ره‌سووڵ میرزاپوور له ته‌مه‌نی 55ساڵیدا له گوندی باشماق واته زێدوژینگهی عه‌تاخان.
به‌داخه‌وه عهتاخانیش وه‌ک زۆربه‌ی هه‌ره‌زۆری هه‌نه‌رمه‌ندانی کورده‌واری هێشتا ده‌روونی پڕ بوو له ئاهه‌نگ وسۆزو خۆشه‌ویستی خه‌ڵک ونیشتمانه‌که‌ی که ده‌یویست به زمانی گۆرانی ده‌ری ببڕێت به‌ڵام به‌داخه‌وه مه‌رگ مه‌وداو ده‌رفه‌تی ئه‌وخزمه‌ته پیرۆزانه‌ی زیاترلهوهپێ نهداوله ساڵی 1360هه‌تاوی نه‌خۆشین به‌رۆکی ده‌گرێ و دڵه‌گه‌وره‌که‌ی له‌لێدان ئهکوێ وبۆههمیشه له باوشی زێدوگوندهکهی خۆیدا به پیره‌دایکی نیشتمان ئهسپردهئهکرێت.
رۆحی شادوهونهری ههرنهمربێت.کد خبر:
2249
له وه یه که ئه و باته نوسراوه جیگه ی سپاس و چی زانینه کورد به حه یاتی که سیکی تر وه ک ماموستا عه تا به خویه وه نابینی ئه م دوستانه که ئه‌م نووسراوه یان نووسیوه پیوه ندیم پیوه بکه ن له کانالیکی کوردی‌دا به رنامه یکی بو ریک بخه م سپاس
پاسخ دهید
دستتان دردنکند
پاسخ دهید
سپاس بو کاربه رانی شار نیوز به راسی هه ستی تیله کویی منتان ئه ونه ی تر په ره پیدا .خوشحالم له وه ی که شارنیوز کلتوری سقزو ناوچه کانی به دروسی باس ئه کا.سپاس
پاسخ دهید
پيش به سوي سرشيو
پاسخ دهید
سلام خدمت همه ي دوستان من يه جورايي اصليت اين منطقه رو دارم خوشحال شدم اين مطالب ديدم .خواستم بگم عطا خان يه معشوقه داشته كه يكي از اهنگ رو براي اون خونده.(سويبه گيان)
پاسخ دهید
slaw afarin dastan xosh be tekaya labaray honarmandani dikaysharakamano bnoosen wako xwa lexoshboo mamosta hamanajar va zorbay honarmandani kochkerdooy dikaman ba sepasawa
پاسخ دهید
بسیار مچکرم
پاسخ دهید
سلام دستتان درد نکنه ولی کاش چند تا از آوازهای مشهورش را هم می گذاشتید تا کاربرهای علاقمند گوش دهند
پاسخ دهید
دست مریزاد ولی کاش چند آواز ایشان را هم می گذاشتید.
پاسخ دهید
هه ر سه ر که وتوو بی شار نیوز بو کاره جوانه انتان
پاسخ دهید
که گوێت له‌ده‌نگی نه‌مر عه‌ت خان ده‌بێ هه‌موو شتێک له ره‌سه‌نایه‌تی و فلکۆری کوردی له‌هه‌لبژاردن و شێوازی چڕینهکهی ده‌بینی ئێستا ئه‌و گۆرانیانه‌ی خزمه‌تێکی باشه بهچاندی کوردی به‌گشتی ناوچه‌ی تیله‌کۆ و سه‌قز به‌تایبه‌تی کردوه .
من بۆ خۆم ئه‌وم نه‌دیوه له ده‌م باوکم که‌کاتیک فاتم فاتم ،ئای له‌دوور له‌دوور و یان کانیه‌کان به‌رماڵ ی دوباره ده‌کرده هه‌ولی گوێرتن و ناسینی ده‌نگی ئه‌و که‌له هونه‌رمه‌ندم دا ،
که‌کاتیک ده‌مه‌وێت هه‌ولی ناسینی هه‌ر هۆنه‌رمه‌ندێک به‌ده‌م ته‌نیا به‌ده‌نگه‌وه وازنانم به‌لکۆ له‌سه‌ر که‌سایه‌تی و شێوازی ژیان به‌سه‌ر بردن هه‌ولدان بۆ پرسی کورد …..لای من به بایه‌خه .
بۆیه به‌داخه‌وه ئه‌و هونه‌رمه‌نده وه‌کوو زۆربه‌ی هونه‌رمه‌نده‌کانی دیکه کورد بێ پشتگیری بووه ته‌نیا توانیوه چه‌ندین گۆرانیه‌ک بچرێ ببێته قۆتابخانه ی ده‌نگ بۆ که‌سانیک به‌لام له‌پاش خۆی به‌رهه‌مانه‌ی که‌س په‌ره‌ی پینه‌داوه و له مه‌دیا و راگه‌یاندنه‌کان دا تاراده‌یه له‌بیر چووه‌ته‌وه جگه له ناوچه‌ی سه‌قز ده‌رووبه‌ری به‌شکانی دیکه‌ی کوردستان تاراده‌یه‌کی که‌م ده‌یناسن .
بۆ وه‌ک ۆشار نیور سه‌د بریا به‌رهه‌مێکتان له سه‌ر مالپه‌ره‌که بۆماوهیهدانایهت با ئه‌و گه‌نجانه که نایناسن هۆگری ئه‌و ده‌نگه به‌سۆز بن
پاسخ دهید
بژي حاكمه كه ي تيله كو
پاسخ دهید
جالب بود ولی نه اونقدری که این عزیزان ذوق کردن!
پاسخ دهید
ayvalllllll
پاسخ دهید
به سلاو ريزوه بو كاربه دستاني خوشه ويستي مال پري شارنيوز : بريزان به هوي ئه ووه كه ياد و بيروريتان لو خوشه ويسته كه ردوتوه سپاس و قدردانيتان پي دلين و انشاالله لو بواراندا سه ركوتو بن وئه من كه گوراني بيژ نيم ولي دو گوراني ئو خوالي خوشبوم له سالوني ئيرشاد و ستاديومي ورزشي وه توتوه .
سه ربرزيتان
پاسخ دهید
Bjin bo em karetan, bellam zor kurt u natewaw bu.
پاسخ دهید
be raste sepas bo eva ham bo nosravaka la mavrde jhila xan va ham mamostay honaro gorani ata xane bashmax her bjin va venay em honramnadana her zor bet la galakamana
پاسخ دهید