عه‌لی عابدی
به‌درێژایی ته‌مه‌نی پێکه‌وه بوونی بهستهومۆسیقا که به‌یه‌که‌وه ئاوازیان پێکهێناوه و خه‌ڵک به “گۆرانی” ئه‌یناسێته‌وه هه‌میشه هه‌ر خاوه‌ن به‌سته ناو وناوبانگی بوهومۆسیقاژهن ئه‌و بایه‌خه‌ی که شیاوی به هه‌قی خۆیبوو بێ پێی نه‌دراوه‌تێ جا،چ له روانگه‌ی خه‌ڵکه‌وه چ له لایه‌ن ده‌سه‌ڵاته‌وه.
له‌وانه ئه‌توانین ئاماژه به هونهرمهندکاک “عه‌لی عابدی” بکه‌ین که به‌رده‌وام به ئامێری وێڵۆن قۆڵی بۆ خزمه‌تکردن به مۆسیقای ره‌سه‌نی کوردی هه‌ڵماڵیوه‌و که‌م که‌سیش هه‌ن که ئاگه‌داری ناڵه ناڵی وێڵۆنه دڵ‌پڕ هات وهاوارهکهی ببن!.
کاک عه‌لی عابدی ساڵی1348 هه‌تاوی له‌دایک وبابێکی سه‌قزی له‌شاری سه‌رسه‌وزی سه‌رده‌شت چاوی به ژین هه‌ڵێناوه ئه‌گه‌رچی کاک عه‌لی له باتی که‌لیمه‌ی سهقزو سه‌رده‌شت وسنه… وشه‌ی کوردستان به کار ئه‌بات و نایه‌وێت ده‌لاقه‌ی روانینی به چوارچێوه‌و بازنه‌ی ته‌سکی شاروناوچه ببه‌ستێته‌وه.
له خوێنده‌واریدا به هۆی گیروگرفته‌کانی سه‌ررێی پڕ ههورازو نشیوی ژیان نه‌لواوه بۆی هه‌تا درێژه به خوێندن بدات هه‌رله ده‌ورانی ناوه‌ندیدا وازی له خوێندنی قوتابخانه هێناوه‌و له شه‌سته‌کاندا به گوڵی شێعره‌وه هاتوه‌ته گۆڕه پانی به‌ربڵاوی هونه‌رو ئه‌ده‌بیات که به هۆی ئاشنابوونی له گه‌ڵ هونه‌رمه‌ند ره‌شید فه‌یزنژاد هۆگری سۆزی سازه‌کانی مۆسیقا به تایبه‌ت وێڵۆن بوه. عه‌لی عابدی زۆر زووتوانی ده‌ستبه‌رێ بۆ دانانی ئاهه‌نگ که هێشتا هیچ سازێک وه‌ک مڵکی خۆی به‌ده‌ستی یهوهنهبوو ته‌نانه‌ت زمانی مۆسیقایش ئه‌گه‌ر (نوت) بێت نه‌یده‌زانی و زۆرتر هه‌ربه شێوازی گوێ بیستن(گوشی) سازی لێ ده‌دا وئاههنگیشی دائه‌مه‌زران ….
له ساڵی 1373 دا وه‌ک قوتابی چوه‌ته خزمه‌ت مامۆستا ی مۆسیقا خوالێخۆشبوو(موجتهبامیرزاده) له‌شاری تاران وههتاکۆچی دوایی موجتهبامیرزاده به‌رده‌وام رێگه‌ی تاران سه‌قزی بڕی وهوله خزمه‌ت مامۆستاکهیدابوه،له چالاکی یه هونه‌ریه‌کانی کاک عه‌لی عابدی ئه‌کرێ په‌نجه بنێینه سه‌رئه‌م خاڵانه‌ی خواره‌وه :
1- ماوه‌ی سێ ساڵ به‌رپرسی ئه‌نجومه‌نی مۆسیقی بوه له‌شاری سه‌رده‌شت.
2- به‌رپرسی کۆڕی مۆسیقای” سروه” له ساڵه‌کانی 69و70 هه‌تاویدا له شاری سه‌قز.
3- ئه‌ندام وبه‌ڕێوبه‌ری کۆڕی مۆسیقای”نه‌که‌رۆز” له شاری سه‌قز
4- ئاماده‌کردنی شریتێک بۆ مناڵان له سالی 72دا
5- نووسینی نوتی کتێبێک به‌ناوی (به‌ته‌نیاجێم مه‌هێڵن)له‌ساڵی 2004دا

6- نووسینهوهونوت کردنی کتێبێک به‌ناوی(له‌دڵمایه) ژیان وئاوازهکانی هونه‌رمه‌ند رهشیدفهیزنژادله ساڵی 1385دا
هه‌روه‌ها یه‌که‌م که‌س بوه که دوای کاره‌ساته‌که‌ی هه‌ڵه‌بجه به گه‌روی سازه‌که‌ی ده‌نگی مه‌زڵومیه‌تی گه‌لێکی گه‌یانده گوێچکه‌ی جیهان و ئه‌وسرووده به‌رزه‌ی(به‌ته‌نیا جێم مه‌هێڵن) ی دامه‌زراند که بوه‌ته سومبولونمادی هه‌ڵه‌بجه . و جیا له‌و هه‌ڵوێسته مه‌زنه، هونه‌رمه‌ند عه‌لی عابدی ماوه‌ی نۆزده ساڵه مامۆستای مۆسیقایهوبهردهوام له ژوورهبهرواڵهت ته‌نگه‌به‌رو لهناخداههرهفراوان وبهرینهکهیدا وانه‌ی مۆسیقا به کچان وکوڕان ئه‌ڵێته‌وه.
له لایه‌کی تریشه‌وه گه‌لێک ئاهه‌نگ وگۆرانی ئامادهوبڵاوکردوهتهوه که گۆرانی(شار)ی هونه‌رموند”ژاڵه” یه‌کێکی تر له‌وانه‌یه و گۆرانی بێ‌ژان به‌رده‌وام ئهوئاههنگانهی کاک عه‌لی سازی کردوه وتوویانه‌ته‌وه له‌وانه:هونه‌رمه‌ندان(کامه‌ران عومه‌ر،تارا ره‌سووڵ،دانیال،حسه‌ین دانایی،هێدی قادری،حه‌مه‌ره‌ئوف که‌رکووکی،جه‌لیل یوسفی…)
له هه‌مووی گرنگتر ئه‌م هونه‌رمه‌نده ماوه‌ی دوو سێ ساڵێکه ده‌ستی داوه‌ته پڕکردنه‌وه‌ی بۆشاییه‌کی هه‌ره‌مه‌زن که ئه‌ویش نه‌بوونی ستودیویهکی تۆمارکردنبوو له شاری سه‌قزکه بۆهونه‌رمه‌ندان ببوه کوسپ وته‌گه‌ره ورێگرێکی هونه‌ری که به‌خۆشی یهوهعهلی عابدی به‌هه‌وڵ وتهقهلایهکی زۆره‌وه ئهوستودیوی ئاماده‌کردوه‌و سازکردنی شوێنێکی وا خۆی له خۆیدا کارێکی گهورهوخزمهتێکی پیرۆزی فه‌رهه‌نگی وهونه‌ری یه که هیوادارین نموونه‌ی وه‌ک کاک عه‌لی مان له‌م شاروباژێڕه زۆربێت.کد خبر:
2250