
زێ زێ
حوسێن شۆخ كه‌مان ناسراو به » زێ زێ« كوڕی میرزا شوكروڵلاَ و كافیه خانم ساڵی 1317 له شاری سه‌قز له دایك ده‌بێ، چوار برا و خوشكێك ئه‌بن كه براكانی عه‌لی، حه‌سه‌ن و مه‌سعوود هه‌رسێکیان كۆچی دواییان كردووه و ته‌نیا کاک حوسێن “زێ زێ” و كوبرا خانمی خوشكی ماونه‌ته‌وه‌و ئێستاش له سه‌قز ده‌ژین.
زێ زێ: ساڵی 29-1328 له سه‌قز شاگرد قاوه‌چی ده‌بێ، که كاك عه‌لی برای كاری هونه‌ری دهكردو دیتی ده‌نگی خۆشه و زه‌ربی چاكیش لێده‌دا، هانی دا هه‌تا بچێته ناوكاری هونه‌ریه‌وه. ده‌ستی كرد به گۆرانی وتن له گه‌ڵ هونه‌رمه‌ند عه‌زیزی نه‌جه‌فی كه خه‌ڵكی سایین قه لاَ بوو، باڵابان و سوڕنای لێده دا و كاك حوسێنی والیدی نایه ژه ن و كاكه مینه ی سووزه نی(مینهی حه‌سه‌ن قه‌ره‌چ” و كاك ئه حمه دی ساڵحی و كاك عه لی شۆخ که‌مان.
به هاتنی زێ زێ بۆ نێو ئه‌وکۆڕه گرووپێکی باش دامه‌زرا که به “برایانی زێ زێ ” له ناو خه‌ڵکدا ناوبانگیان ده‌رکرد :زێ زێ له ته‌مه‌نێکی کورت وکه‌می 15 ساڵاندا ژیانی هاوبه‌شی پێکهێناوه که پێنج كچ و كوڕێكی هه‌یه . له پرسی ئه‌وه‌یدا بۆچی پێیان وتوون زێ زێ؟! هه‌مووجارێ کاک حسه‌ین له وڵامدا به بزه‌وه ئه‌وه ده‌ڵێ : كه به منداڵی زوانم گرتووه، وتوومه زازا، زازی، زێ زێ، ئه‌وه بوو كه زێ زێ یان بڕی به‌سه‌رمدا و له دوایشدا وه‌ك نازناوێكی هونه‌ری لێهات بۆمان .
ئه‌م هونه‌رمه‌نده ناسراوه‌ی کورد گه‌لێ گۆرانی له سه‌رده‌می خۆیدا تۆمار که‌رد هه‌رچه‌ند هه‌ربه ئامێری سه‌ره‌تایی وه‌ک زه‌رب ونایه یه به‌ڵام به پیت وبهرهکهتهو ده‌یان گۆرانی به‌ناوبانگ وه‌ک “شه‌مامه‌وخاڵخاڵه’ سویبه باڵابه‌رز”ئای بۆ هه‌لامه” و هه‌ندێ گۆرانی دیکه‌ی فولکلۆری به تایبه‌ت فولکلۆڕی ناوچه‌ی سه‌قز له فه‌وتان رزگار بکات که هه‌تا ئێستا سه‌رجه‌م 64 گۆرانی بۆ رادیۆی سنه و ورمێ تۆمار كردووه و بۆ كه ناڵی سێی تلویزیۆنی ئێران كه ئه‌وده‌م ته‌نیا سه‌عاتێ له شه‌و دا به كوردی به‌رنامه‌ی بووه گۆرانی زۆری وتووه كه ره‌نگ بێ له ئه‌رشیڤدا مابێته‌وه.
جارێكیشیان له گه‌ڵ مامۆستا عه‌زیز شارۆخ و محه‌مه‌دی یاسینی چه‌ند گۆرانیان بۆ رادیۆی ورمێ تۆمار كردووه. ئه‌و هونه‌رمه‌ندانه‌ی كه کاتی خۆی له رادیودا ژه‌نیاری گۆرانی یه‌کانی زێ زێ بوون ته‌نیا دووکه‌سن به ناوه‌کانی تۆفێق تارژه ن و »موسه ی‌ب« شادابی كه‌مانچه‌ژه‌ن كه هه‌ردوویان ژه‌نیارانانی گه‌وره‌ی ئه‌وده‌م بوون وخه‌ڵكی شاری تیكابن
.
زێ زێ، له وڵاتی كانادا چه ن جارێك لێیان گێڕاوه‌ته‌وه‌و كه یه ك دووجاریان له گۆرانییه كۆنه‌كانی خۆی پێشكه‌ش كردوه‌و .
له م یه ك دووساڵه‌ی دواییشدا كۆنسێرتێكی گه‌وره‌ی پێش که‌ش کرد به هاوکاری ژه‌نیارانی سه‌قزی به‌ڕێزان ، فه ره یدوونی كۆهزادی، عه لی تاهیری، ساسانی ساڵحی و جه‌ماوه‌رێ تر ئه‌و كۆنسێرته‌یان رێ خست و له شاره‌كانی سه‌قز، سنه، چابه‌هار، كامیاران و دیوانده‌ره ش به‌رێوه چوو،.
هونه‌رمه‌ند زێ زێ هه‌میشه له گه‌ڵ خه‌ڵکدا ژیاوه و هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه خۆشه‌ویستی خه‌ڵک ودۆستانی بوه له گه‌ڵ گۆرانیبێژانی سه‌رده‌می خۆی نێوانی خۆش بوه له گه‌ڵ حه‌سه‌ن زیره‌کی هونه‌رمه‌ندیش گۆرانی له دیوه‌خانه‌کانی ئه‌وکاتی ماڵان‌دا له شاری سه‌قز پێش که‌ش کردوه وه‌ک خۆی باسی ده‌کا ته‌نانه‌ت وه‌ختایه‌ک ژنی خواستوه حه‌سه‌ن زیره‌ک که ئه‌وده‌م له ماڵی عه‌به خڕه‌دا له گه‌ڵ زبێده‌خانمی هاوسه‌ری کرێنشین بوو …وه‌ک برازا‌و قۆلی خێزانی زێ زێ ی گرتوه‌و له ماڵی بابی به گۆرانی هاته‌ده‌ر بابێته ده‌ر هێناویه‌ته ده‌ر. که ئێسته‌یش زێ زێ هه‌ر خۆشه‌ویستی خه‌ڵکه‌و له نێوشارو گه‌ڕه‌ک وبازاڕ زێ زێ وه‌ک هونه‌رمه‌ندێکی میللی یادگاری سه‌رده‌مانی زووی سه‌قز چاوی لێده‌که‌ن و جێی رێزی هه‌موو دانیشتوانی سهقزو ناوچه‌کانیه‌تی
کد خبر:
2253
سڵاو بەڕێزان
من ناوم شیرین لە سلێمانی دادەنیشم، ئاخۆ دەکرێت لە ڕیی جەنابتانەوە ژمارەی تەلەفۆنی کەسێکی زۆر نزیکی خانەوادەی ( زێ زێ ) م جنگ بکەوێت؟ زۆر زۆر مەمنوونتان دەبم.
هەمیشە سەرکەوتوو بن.
پاسخ دهید