حه‌مه‌نه‌جاڕ
که یه‌کێک له‌و خاوه‌ن به‌رهه‌مانه و داهێنه‌ره هونه‌ریانه خوالێخۆش بوو هونه‌رمه‌ند کاک “حه‌مه‌نه‌جاڕ”ی ده‌ڤه‌ری شاری سه‌قزه .

هونه‌رمه‌ندی گۆرانیبێژ “حه‌مه‌نه‌جاڕ”ساڵی 1318 هه‌تاوی له شاری بانه له دایک بوه وهه‌ر له ته‌مه‌نی مناڵیدا و دوای رووداوی “قه‌زیه‌ی شه‌هریوه‌ر” 1320 هه‌تاوی له ئێرانداو شه‌ڕی حه‌مه‌ڕه‌شیدخان له شاری بانه له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌که‌یان به‌ره‌وشاری سه‌قز کۆچ ئه‌که‌ن و له گه‌ڕه‌کی سه‌رچه‌می وڵیخان لای ته‌کیه‌ی بابهشێخئهگیرسێنهوه .
خوێندنی ئایینی له خزمه‌ت خوالێخۆشبوو مامۆستا مه‌لا سدیق و خه‌ڵیفه حه‌مه‌ره‌شید له پۆله ئایینی یه‌کاندا که ئه‌و کات “قوتاوخان” یان پێ ئه‌وت ده‌ست پێ کرد هه‌روه‌ها هه‌تا پۆلی شه‌شی باوی ئهوکاتیشی له قوتابخانه‌کانی شاری سه‌قزدا خوێند.
هونه‌رمه‌ند کاک “محه‌ممه‌د ئه‌حمه‌دی” کاروپیشه‌ی نه‌جاڕی (دارتاش) ی بۆخۆی هه‌ڵبژارد هه‌ر بهوهۆوه که له بواری هونه‌ری دا سه‌ری هه‌ڵدا به (حه‌مه نه‌جاڕ) ناوی دهرکردوخهڵک ناسی یان ، حه‌مه‌نه‌جاڕ به هۆی ئه‌وه‌وه که هه‌ر له مناڵی یه‌وه ده‌نگێکی دڵگیرو خواپێداوی هه‌بوو و هه‌روه‌ها ده‌ست وخه‌تێکی ره‌نگین و هه‌تا راده‌یه‌کیش خاوه‌ن زه‌وق وبههرهیهکی هونه‌ری نووسینی شێعر و ئه‌ده‌بیات بوو زۆر زوو بوو به خۆشه‌ویستی هه‌ڤاڵانی و به‌رده‌وام داواکاری هه‌ڵبڕینی ده‌نگی بوون له کۆڕ‌و کۆبوونه‌وه‌کانی ناوگهڕهک وپۆلی دۆستان وئاشنایانی ، کاک حه‌مه نه‌جاڕ ژیانی هاوبه‌شی پێک هێنابوو به‌ڵام مناڵی نه‌بوو له‌م دوایانه‌یش دا هه‌ر به ته‌نیا ژیانی ئه‌برده سه‌ر که له‌و ماوه‌یه‌دا براکانی و برازاکانی کاک موحسین وفاتێح ویاسین وفایه‌ق زه‌حمه‌تی به‌رچاویان پێوه کێشا .
حه‌مه‌نه‌جاڕ به هۆی ئه‌شق و عه‌لاقه‌یه‌ک که به زێدی باوباپیری واته کوردستان وشاری بانه شوێنی له دایک بوونی هه‌بووی بۆ یه‌که‌م جار گۆرانی به‌ناوبانگی “گوڵی زه‌ردوسووری سڵێمان به‌گی بانه” ی سازکردو به ده‌نگی خۆی له رادێو کرماشان تۆماری کرد‌و پێش که‌ش به دیاروکهس وکاری کرد که شێعری ئه‌وگۆرانی یه‌یش هه‌ر به‌رهه‌می خۆیه‌تی و له دوای ئه‌و گه‌لێ هونه‌رمه‌ندی دیکه وه‌ک کاک عه‌باس که‌مه‌ندی (که به‌حه‌ق گیانێکی تازه‌ی وه‌به‌ر ئه‌و گۆرانی یهکردهوه) وتوویانه‌ته‌وه… که به داخه‌وه نه‌ک هه‌ر ئه‌و گۆرانی یه گه‌لێ گۆرانی دیکه‌ی حه‌مه‌نه‌جاڕ وتراوه‌ته‌وه که هه‌تا ئێسته هیچ که‌س ته‌نانه‌ت بۆ جارێکیش ناویان نه‌بردوه. هه‌روه‌ها گه‌ڵێ گۆرانی دیکه هه‌ن که مۆرکی راسته‌وخۆی حهمهنهجاڕی پێوه‌یه وه‌ک گۆرانی “من بێ په‌نام” ئه‌ی یاران وه‌رن” که کاک عه‌لی زه‌ندی وتوویهتهوه “گهردووگووڵی به‌یان” که کاتی خۆی کاک عه‌زیزی سه‌یفی مۆسیقاکه‌ی دابه‌ش کردوه و له ده‌سگای هومایون دایه “هه‌سته گیانه به‌ربه‌یانه” که گۆرانی یه‌کی دیکه‌ی حهمهنهجاڕه که شێعره‌که‌ی به‌م شێوه ده‌ست پێ ده‌کاو هانی خه‌ڵک ئه‌دا که گونده‌کان جێ نه‌هێڵن و ده‌ڵێ : گه‌ر جووتیاری عه‌رز بکێڵه بستێ له خاک جێ مه‌هێڵه بڕۆ نێوشار به‌جێ بێڵه که‌شاوه‌رز خۆشه‌ویستمانه ) دیسان هه‌ر ئه‌م هونه‌رمه‌نده گۆرانی بڵاونه‌کراوه‌ی هه‌یه به ناوی “دێوانه‌م ” که هه‌ر ئێستا له ئارشیوی عه‌لی عابدی مۆسیقی دانی سه‌قزی دا پارێزراوه .

حه‌مه‌نه‌جاڕ له رادێۆ کرماشانی ئه‌وکات و رادێۆ مه‌هاباد گه‌ڵێ گۆرانی به هاوکاری هونه‌رمه‌ند کاک ره‌شید فه‌یزنژاد تۆمار کرد‌و بڵاوی کرده‌وه که هه‌ر ئێستایش له ئارشیوی ئه‌و رادێوگهلهدا هه‌یه به‌ڵام به داخه‌وه ئیزن و رێی ده‌ست پێ راگه‌یشتنیان نیه !
له ساڵی 1365 هه‌تاوی به یارمه‌تی گروپی “وه‌نه‌وشه” له شاری سه‌قز دیسان هه‌ر به یارمه‌تی کاک ره‌شید فه‌یزنژاد چه‌ند گۆرانی یه‌کی له گۆرانی یه‌کانی خۆی وه‌ک “ئای عه‌زیزم” “به‌هار به‌هار” و گه‌لێکی دیکه له کاستێکدا وه‌ک دیاری نه‌ورۆزی ئه‌وساڵه بڵاو کرده‌وه که له لایه‌ن خه‌ڵکه‌وه پێشوازی یه‌کی به‌رچاوی لێ‌کرا.
هونه‌رمه‌ند حه‌مه‌نه‌جاڕ ،به ئه‌شقه‌وه گۆرانی یه‌کانی تاهیرتۆفێق و شه‌وکه‌ت رهشیدو که‌ریم کابان و ساڵه دیلانی ئه‌وته‌وه که دۆستایه‌تیه‌کی تایبه‌تی له گه‌ڵ هونه‌رمه‌ند که‌ریم کابان هه‌بوو که له کاتی مه‌رگی حهمهنهجار که‌ریم کابان نامه‌یه‌کی پڕ له سۆزوخۆشهویستی بۆ بنه‌ماڵه‌که‌ی ناردبوو که هه‌رده‌م وێردی که‌س وکاری مه‌رحووم حهمهنهجاڕه ، هه‌روه‌ها ئه‌م هونه‌رمه‌نده ده‌نگ و ره‌نگ غه‌ریبه‌ی شاری سه‌قز هه‌وڵی زۆری دا بۆ بووژاندنه‌وه‌ی فه‌رهه‌نگ وهونه‌رو پاراستنی داب ونه‌ریته که‌وناراکانی کورده‌واری وگه‌لێک تامه‌زرۆ و هۆگری فه‌رهه‌نگ و ئه‌ده‌بی کوردی بوو به‌ڵام بهداخهروه هه‌ر له رێگه‌ی گۆرانی یه‌کانی که خه‌مێکی گه‌وره‌ی له خۆیدا شاردبوه‌وه هه‌ستی خۆی ده‌ر ئه‌بڕی .
به‌داخه‌وه حهمهنهجاڕیش وه‌ک زۆربه‌ی هونه‌رمه‌ندانی بێ نازکهوتووی کورده‌واری به‌بێ ده‌نگی له ساڵی 1373 هه‌تاوی دا به هۆی نه‌خۆشی له ته‌مه‌نی 55 ساڵیدا کۆچی دوای کرد‌و سڵێمان به‌گ و شاری سه‌قزیشی بێ بولبول هێشته‌وه و له‌سه‌ر ده‌ست وشانی ئه‌ویندارانی هونه‌ری کوردی وتازیهبارانی ئهوخهمهگهوره له گۆرستانی شانازی سه‌قز ئهسپردهی خاک کراوه.کد خبر:
2256
له راستیدا زورله میژبوو به داخه وه بووم بوچی ئازیز یکی قه له م رنگینی شاره که مان ئه وهونه رمه نده ده نگ خوشه به لام به دشانسه که وائه ویش وه ک زوریکی ترله هونه رمه ندان له ئامیرگه لی پیشکه وتووی ئه ورویی بی به ش بوو لانی که م به نووسینیکی ئاواجوان که ئیوه نووسیوتانه به خوینه رانی کورد ناناسینیت به لام که ئه مه م خوینده وه وه ک ئه وه ی برینیکم ساریژبووبیت حه سامه وه هیوادارم به شیوازیکی جوانتریش بتوانریت یادی ئه م هونه رمه نده وسروان ناهیدیش بکریته وه .مالتان ئاوابیت
پاسخ دهید