عه‌لی تاهیری
گه‌ر بوخچه‌ی دڵی هه‌ر ئه‌ویندارو هۆگرو دڵسۆزێکی فه‌رهه‌نگ وهونه‌ری کوردی بکه‌یته‌وه ده‌بینی هه‌رهه‌موویان هه‌ستی زێدخۆشهویستی وگه‌ل سه‌روه‌ری و هۆنهردۆستی

له‌دڵیان دا هانی داون هه‌تا به‌شێوه‌یه‌ک له شێوه‌کانی ره‌خساو وگونجاو یارمه‌تی ده‌رو هاندهرو به‌رهه‌مهێنه‌ری گه‌نجان ولاوانی دیاری خۆیان بن ، که مامۆستا “عه‌لی تاهیری ” یه‌کێک له‌و مامۆستا بلیمه‌تانه‌یه که به زانستی سه‌رده‌میانه‌ی مۆسیقاوه ده‌یه‌وێ خزمه‌تی لاوان و به‌ره‌ی داهاتووی شاروناوچه‌که‌ی بکات.
عه‌لی تاهیری ساڵی 1348 هه‌تاوی له شاری سه‌قز له دایک بوه ، به هۆی هۆگرییه‌ک که به مۆسیقا به تایبه‌ت مۆسیقای کوردی بوویه‌تی زۆر زوو هه‌ڵی داوه و ده‌ستی داوه‌ته ئامێره‌کانی مۆسیقا‌و به سه‌رکه‌وتوویه‌وه قۆناخه سه‌ره‌تاییه‌کانی بڕیوه .
ده‌سپێکی مۆسیقای مامۆستا عه‌لی تاهیری له ساڵی 1364 وه له لای کاک مه‌سعوود په‌یامی به ئامێری تومبهگهوه بوه دواتر له لای به‌ڕێزان کاک ره‌شید فه‌یزنژاد له شاری سهقزو هه‌روه‌ها له شاری تاران لای به‌ڕێزان: محهممهدئهخهوان ،مه‌رحووم ناسرفهرههنگ فه‌ڕ، جهمشیدموحهبی و به‌همه‌ن ره‌جه‌بی ،شانازی قوتابی بوونی هه‌بوه‌و له ساڵی 1375 دا له لای کاک ئازادمیرزاپوور ئه‌زموونه‌کانی ئامێری تاری فراوانتر کردوه
کاک عه‌لی به هۆی ئه‌شق وعهلاقهیهکی فراوان که به مۆسیقا بوویه‌تی ههرلهوقۆناخی فێربوون وخۆ په‌روه‌رده‌کردنه‌دا، له شاری تاران چوه‌ته خزمه‌ت به‌ڕێزان : بێهرووز هیمه‌تی و لای مامۆستا “ره‌وشه‌ن ره‌وان” موبانی موسیقاوسولفژ ی خوێندوه‌و به سه‌رکه‌وتوویه‌وه ته‌واوی کردوه.
کاک عه‌لی تاهیری له بواری خوێندندا بڕوانامه‌ی دیپلۆمی هه‌یه‌و ئێستایش به‌رپرسی ئه‌نجومه‌نی مۆسیقای شاری سه‌قز سه‌ربه ئیداره‌ی ئیرشاد‌و به‌رپرسی فێرگه‌ی سه‌ربه‌خۆی مۆسیقای “هۆره” یه.که له‌گه‌ڵ چه‌ند هه‌ڤاڵێکی دیکه‌ی وه‌ک به‌ڕێزان :فه‌ڕوخ فوولادی ، بێهزاد په‌یامی،جه‌ماڵ ئه‌مینی مامۆستای په‌روه‌رده‌ی مۆسیقان و له فێرگه‌ی سه‌ربه‌خۆی “هۆره” له شاری سه‌قزدا ئه‌رکی په‌روه‌رده‌کرن وراهێنانی کچان وکوڕانی تامه‌زرۆی مۆسیقایان به شانازی یه‌وه به ئه‌ستۆ گرتوه .
به‌ڕێز کاک عه‌لی تاهیری له گه‌لێ فستیواڵ وکۆڕوکۆبوونهوه هونه‌ریه‌کاندا به‌شداری چالاکانه‌ی بوه که ئه‌توانین ئاماژه به هه‌ندێکیان بکه‌ین وه‌ک : فستیواڵی مۆسیقای کوردی هه‌ولێر . فستیواڵی مۆسیقای کوردی سه‌قز که له فستیواڵی مۆسیقای شاری سه‌قزدا جیا له به‌رهه‌م پێش که‌ش کردن به‌رپرسی به‌ڕێوه‌بردنی فستیواڵهکهیش بوه
له شاره‌کانی تاران ، مه‌هاباد،سنه،سه‌قز،بۆکان،بانه … له گه‌ڵ گرووپه به ئه‌زموونه‌کاندا چه‌ندین جار به‌رهه‌می هونه‌ری پێش که‌ش کردوه.

هه‌روه‌ها له‌گه‌ڵ گه‌لێ ده‌نگ خۆش وخاوه‌ن به‌هره‌ی گۆرانی وتن به‌رهه‌می تۆمار کردوه که مامۆستا عه‌لی تاهیری به تونبهگ یان به تاره‌وه به‌شدار بوه وه‌ک به‌ڕێزانی خوالێخۆشبوو مامۆستا برایم خه‌یات ، کاک سدیق زوهری ،هه‌روه‌ها گۆرانی بێژانی دیکه‌ی وه‌ک ” حه‌سه‌ن زیافه‌تی ، سه‌یدعه‌لی قوره‌یشی ، محه‌ممه‌دئه‌فشاری،
ئه‌م مامۆستا پایه به‌رزو به ئه‌ده‌به‌ی شاری سه‌قز هه‌ر له سه‌قز ژیانی هاوبه‌شی پێکهێناوه‌و به خۆشی یه‌وه ئێستایش هه‌ر له شاری سه‌قز دا نیشته‌جێ یه‌و به‌رده‌وامیشه له چالاکی یه هونه‌ری وپهروهردهیهکانی خۆی داکد خبر:
2259
سلام به کاک علی
پاسخ دهید
slamo rezi tibatm haya bo aostadi gavram mamosta kak ali tahiri barasti gavraito haghi zort ba gardni mno shagrdakani dikat haya zor spast dakam kak ali ghat la yadt nakm dsta zahmat keshakant mach akam .
خاطره
پاسخ دهید