شارنيوز- اخبار سقز

امروز ۲۳/۰۷/۱۳۹۸
جمعه، ۱۸ام بهمن ۱۳۸۷
۱۱:۱۴ ق.ظ

فه‌ڕوخ فوولادی

فه‌ڕوخ فوولادی ساڵی 1355 هه‌تاوی له‌ شاری ورمێ له‌ دایک بوه‌ لیسانسی مودیریه‌تی له‌ زانکۆی مه‌هاباد وه‌رگرتوه‌ و له‌ ساڵی 1367 هه‌تاوی یه‌وه‌ وه‌ک هۆگرێکی مۆسیقا به‌ بێ مامۆستا ده‌ستی داوه‌ته‌ ئامێری سێ تار وسازه‌کانی دیکه‌و ساڵێک دواتر بۆ فێربوونی سازی سێ تار چوه‌ته‌ خزمه‌ت کاک بێهرووز ره‌زایی ، له‌ ساڵی 1372 دا چوه‌ته‌ خزمه‌ت کاک موزه‌فه‌رگوڵکارو دواتر چوه‌ته‌ شاری سنه‌ بۆ فێربوونی سازی گیتار له‌ لای به‌ڕێز کاک جه‌مشید نیک خاه‌ ، له‌ ساڵی 1375 دا چوه‌ته‌ شاری بۆکان بۆ فێربوونی ئامێری دیوان له‌ لای به‌ڕێز ئاکۆ په‌ڕنیان … ئێستایش مامۆستای گیتاره‌ له‌ شاری سه‌قز که‌ له‌ فێرگه‌ی “لاوژه‌ی موکوریان ” و” هۆره‌” و خانه‌ی فه‌رهه‌نگی سه‌قز  و له‌ شاری بۆکان و بانه‌ سه‌رقاڵی وانه‌ وتنه‌وه‌ به‌ قوتابیان وشه‌یدایانی هونه‌ری مۆسیقایه‌ و پێشتریش له‌ شاری سه‌رده‌شت و ورمێ‌ مامۆستای گیتارو سێ تارودیوان بوه‌ و له‌ ساڵی 1385 دا ژیانی هاوبه‌شی پێکهێناوه‌. کاک فه‌ڕڕوخ فوولادی هه‌تا ئێستا گه‌لێ چالاکی هونه‌ری بوه‌ وه‌ک به‌شداری له‌ : فستیواڵی موسیقی کرماشان ، تاران له‌ ساڵی 1383 فستیواڵی موسیقی له‌ شاری سه‌رده‌شت ساڵی 1384 فستیواڵی مۆسیقی له‌شاری ورمێ ساڵی 1376 فستیواڵی مۆسیقی له‌ شاری سنه‌ ساڵی 1374 به‌شداری له‌ ئاماده‌کردنی چه‌ند به‌رهه‌می هونه‌رمه‌ند “خه‌بات مه‌ولوودی” هه‌روه‌ها ئاهه‌نگسازی له‌ ئه‌ڵبۆمی دووهه‌می هونه‌رمه‌ند”بێهنام تاهیری “و چه‌ند گۆرانی کاک “محه‌مه‌دئه‌فشاری “له‌ شاری سه‌قز و له‌ فستیواڵه‌ مۆسیقی یه‌کانی ورمێ وبانه‌و سه‌قز شانازی داوه‌ر بوونی پێدراوه‌. کاک فه‌ڕڕوخ هه‌ر به‌وانه‌یشه‌وه‌ نه‌وه‌ستاوه‌ ده‌ستی داوه‌ته‌ نووسینی بابه‌ته‌ مۆسیقایه‌کان و 3  کتێبی له‌ سه‌ر گیتار به‌ سی دی وته‌سویره‌وه‌ ئاماده‌کردوه‌. کتێبه‌کانی 1،2،3 ی گیتاری به‌ پێوانه‌و ئه‌ساسی میتودی زانکۆی وڵاتی ئیسله‌ند نووسیوه‌ته‌وه‌. ئێستایش سه‌رقاڵی کتێبێکی پوخت وپاراو له‌ سه‌ر سازی دیوانه‌ به‌ سی دی وته‌سویره‌وه‌ ئاماده‌ی ده‌کا . ئه‌م هونه‌رمه‌نده‌ی ده‌ڤه‌ری سه‌قز له‌ ساڵی 1386 دا ستدیویه‌کی بۆ تۆمار کردنی به‌رهه‌مه‌ هونه‌ری و مۆسیقایی یه‌کان له‌ سه‌ر ئه‌رکی خۆی ساز کردوه‌ که‌ شانازی یه‌کی دیکه‌ی ناوچه‌که‌مانه‌.کد خبر: 2262




    مطالب مرتبط:


۲ دیدگاه

  • علی
    علی: ۵-۱۸-۱۳۸۸ . ۱۲:۰۰ ب.ظ :

    با سلام و خسته نباشید
    از شما ممنونم که در مورد آقای فولادی نوشتید ای کاش بیشتر ایشون رو معرفی میکردید در مورد اخلاقشون در مورد تواناییهای دیگرشو ن که به موسیقی هم ارتباط داره در مورد شیوه منحصربفرد تدریسشون و……..
    ای کاش همه ایشان رو بهتر میشناختند .

    عضو شويد تا بتوانيد نظر دهيد. ]

    • sol
      sol: ۱۱-۶-۱۳۸۸ . ۴:۰۵ ب.ظ :

      aghaye foladi az behtarin asatidi hastand ke ta behal dar in shahr giutar amozesh dade and chon man khodam shagerde ishan bodeam in ro migam albate ba ehteram nesbat be sayere astid
      dar hale hazer ishan dar saghez nistand va ma baraye pishrafte e mosighi be amsale ishan niaz darim
      ba tashakor az sharnews

      عضو شويد تا بتوانيد نظر دهيد. ]