ره‌حیم لوقمانی

هه‌مووساڵێک له دواین چۆڕه‌کانی ده‌سه‌ڵاتی ره‌شه‌مه‌دا هه‌ر رادیۆومیدیایهک چاولێ بکه‌ی وگوێبیستیان بیت بێ گومان ئه‌و سرووده به‌رزه‌ی نه‌ورۆز لێده‌ده‌ن.
له‌کاتی دنه‌دان وهاندانی کۆمه‌ڵانی خه‌ڵک بۆخۆڕاگری وبه‌رخودان دیسان هه‌ر میدیاکان ورادیوکان سروودی “من پشکۆیه‌ک لهوئاگرهم” داده‌نێن و به‌ده‌نگی هونه‌رمه‌ندی گۆرانی بێژ نه‌جمه‌دینی غوڵامی هه‌روه‌ها شێعری “تاقه‌دار” به‌ده‌نگی هونه‌رمه‌ند بێهنام تاهیری ده‌یبیسین وگه‌لێک شێعری وه‌ک ،ئه‌ستێره، و،داربه‌ڕوو،که زۆربه‌ی هه‌ره‌زۆری خه‌ڵک به‌تایبه‌ت گه‌نجانی سه‌رده‌می شۆڕشی57 ئێران لهبهریانهو به‌رده‌وام ئه‌یڵێنه‌وه که خاوه‌نی ئه‌وبه‌رهه‌مه به‌رزوپیرۆزانه ته‌نیاوته‌نیا شاعیر کاک ره‌حیم لوقمانی یه.
کاک ره‌حیم لوقمانی ساڵی1338 هه‌تاوی له گوندی سه‌ڵته‌که‌ڵتوو له‌ناوچه‌ی سه‌رشیوی سه‌قز له‌دایک بوه
شاعیرونووسه‌ری سه‌قزی سه‌ره‌تا له گونده‌که‌یانه‌وه چوه‌ته به‌رخوێندن پاشان له شاری سه‌قز دیپلۆمی لهدانشسهرا وه‌رگرتوه‌و له‌گونده‌کانی ناوچه‌ی ،خوڕخوڕ،سه‌را،گه‌ورک ،سه‌رشیوی سهقزبوهته مامۆستای قوتابخانه دواتر له زانستگای په‌یام نوور وه‌ک خوێندکار وه‌رگیراوه‌و لیسانسی ئه‌ده‌بیاتی فارسی وهرگرتوهوئێستا له شاری سنه مامۆستای قوتابخانه‌یه.
هونه‌رمه‌ند ره‌حیم لوقمانی نه‌ک هه‌ر قه‌ڵه‌می ئه‌ده‌بی وهونه‌ری به‌ده‌سته‌وه بوه به‌ڵکوو هه‌ربه هۆی ئه‌شق وهۆگریهکی زۆر که بهمووسیقای ره‌سه‌نی کوردی هه‌بوو فێری ئامێری مۆسیقایش بوهوسازی ته‌مبوور لێده‌داو وته‌نانه‌ت قوتابیشی له ماڵی خۆیدا وه‌رگرتوه..
کاک ره‌حیم له سه‌رده‌می شۆڕشی گه‌لانی ئێران دا هه‌رچه‌ند مێر منداڵ بوو به‌ڵام شێعری شۆڕشگێڕی له کۆبوونه‌وه‌کانی زه‌مانی شۆڕش دا ئه‌خوێنده‌وه ودواتر لهرادیو ولهگوڤارهکوردیهکاندا بڵاو کراوه‌ته‌وه به‌نازناوی “نه‌که‌رۆز، و شیروان”
له‌سه‌رزۆربه‌ی قاڵب وکێشی شێعری کوردی کاری کردوهوشێعری هه‌یه ساڵی
1982 له‌سه‌رهه‌ندێ لهوشێعرانه له‌سه‌رکار لابراوه، دواتر ساڵی 1983و84 چه‌ند جارگیرو گرفتی بۆ پێش هاتوه ، ته‌نانه‌ت له‌زیندانی شاری سه‌قزیش بووه.
ساڵی 1985 به که‌فاله‌ت ئازادکراوه‌و دوای ئه‌وه چووته ئینتشاراتی سه‌لاحه‌دینی ئه‌یوبی “سروه” له‌شاری “ورمێ” وله‌وێ له‌گه‌ڵ ئه‌ندامان وکادری نووسه‌ران ده‌ستی به‌کار کرد.
ساڵی 1987 که‌نه‌یده‌توانی بنه‌ماڵه‌که‌ی جێ بهێڵێت بانگ کراوه‌ته‌وه بۆسه‌ر کاره‌که‌ی که مامۆستایی له قوتابخانه‌کان دابوو، به‌ڵام پاش موحاکمهیهک له تاران به‌که‌م کردنه‌وه‌ی یه‌ک سوم له مووچه‌ی مانگانه‌ی مه‌حکووم کراوهوبهوپاره زۆره !!! هاتوه‌ته‌وه سه‌رکاره‌که‌ی
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی که هه‌رساڵه‌ی له‌گوندێکی ناوچه‌ی سه‌قز مامۆستایه‌تی ئه‌کرد ده‌ستیشی کرد به‌کۆکردنه‌وه‌ی چیرۆکی کوردی ونووسین و بابه‌ت وبه‌رهه‌می ئه‌ده‌بی..
به‌رده‌وام له بۆنهوموناسبهته کوردیه‌کاندا به‌شداری کردوه وبه‌رهه‌می پێش که‌ش کردوه
لهسهرزهحمهت وگیرفانی به‌تاڵی خۆی خوێندنی درێژه پێداو له به‌شی زمان وئه‌ده‌بی فارسی دا! له زانستگه‌ی په‌یام نووری سه‌قز لیسانسی وه‌رگرتوه
به‌هۆی هه‌ندێ گیروگرفت وبانگ کردنی په‌یتا په‌یتا……ناچار ساڵی 1999 به‌ماڵه‌وه چووته به‌ر بناری کێوی ئاویه‌ر واته شاری سنه له وێش هه‌رچه‌ند به تاڵی ودژواری ژیانی تێئه‌په‌ڕی به‌ڵام وه‌ک هه‌میشه له‌گه‌ڵیدا راهات وئه‌مجاره‌یان بووته مامۆستای دواناوه‌ندی و ده‌رسی فارسی ! به‌مناڵی کورد ده‌ڵێته‌وه ” هه‌رچه‌ند هه‌میشه رێگه‌ی خوێندن ونووسینی کوردی بۆمناڵانی کورد شی ئه‌کاته‌وه”
له‌زۆربه‌ی کونگرهو سمیناره ئه‌ده‌بی وکوردیهکاندا بهبهرههمهوه به‌شداری کردوه..
له کونگره‌ی مه‌وله‌وی له شاری سه‌قز.
هه‌روه‌ها له مێهره‌جانی مه‌وله‌وی له‌ساڵی 2000دالهشاری سلێمانی که وتارێکی باشی لهسهرئیقاعی شێعری مه‌وله‌وی پێش که‌ش کرد
له شاری سنه له کونگره‌ی هه‌ورامان وسمینارگهلی شێعری وئه‌ده‌بی کوردی به‌شداری کردوه وبه‌رهه‌می پێش که‌س کردوه.
ساڵی 2006 له‌کونگره‌ی نالی له‌سه‌نته‌ری ئێڵ به‌گی جاف له‌سلێمانی بهوتارهوهبهشداربووه
ساڵی 2003 له‌چه‌ند دهفتهربهرههمی چه‌ندساڵه‌ی به‌شێکی بچووکی به‌ناوی”زامستان” لهچابدا ئه‌وساڵانه چاپ و په‌خشی کتێبی کوردی وه‌ک ئێستا پڕئاستهنگ وبه‌ربه‌ست نه‌بوو! له‌پێشدا ئینتشاراتی گۆران له‌سنه به‌بێ ره‌زامه‌ندی شاعیرشێعرهکانیان به‌شێوه‌یه‌ی”ریسوگرافی” چاپ کرد‌و به‌ناو ده‌زگای خۆیانه‌وه په‌خشیان کرده‌وه. به‌ڵام دواتر” ئینتشاراتی پهرتهوبهیان” به‌شێوه‌یه‌کی رێک وپێک چاپیان کردوههرزۆرزوویش له‌بازاڕدا ته‌واوبوو.
ههرئهوساڵه ده‌زگای پهرتهوبهیان کتێبی”فاشیزم چیه”یان بۆ چاپ کرده که وه‌رگێڕانی کۆمه‌ڵه جیرۆکه‌کانی یهلمازگۆنایه، که جێی خۆیه‌تی سپاسی ده‌زگای چاپ وپه‌خشی” پهرتهوبهیان” بکه‌ین.
ئهوکاروبهرههمانهی که ئاماده‌ی چاپن:
“ده‌نگی باران” کۆمه‌لێک شێعر بۆمناڵان ……….ئاماده‌ی چاپه.
“کۆماری بێده‌نگی” کۆمه‌ڵه‌شێعرێکی تازه‌یه…….. که ئاماده‌ی چاپه.
کۆمه‌ڵێک ئهفسانهوچیرۆکی کوردی ناوچه‌ی سه‌قز وموکریان ….ئاماده‌ی چاپه.
“که‌شکۆڵێک له‌ئه‌ده‌بی بێگانه” وه‌رگێڕانی چه‌ند کورته‌چیرۆک…. ئاماده‌ی چاپه.
“که‌رێک میداڵی وه‌رگرت” سێ چیرۆک بۆ زمانی تازه‌لاوان….ئاماده‌ی چاپه ”
وه‌رگێڕانی شێعره‌کانی “شاندورپتوفی” …….ئاماده‌ی چاپه.
نووسینی چه‌ند کورته چیرۆک …. ئاماده‌ی چاپ.
ئه‌وچه‌ند نموونه‌یش له شێعره‌کانی ئهخهینهبهرسهرنج و‌دڵ ودیدهی بیسه‌ران وخوێنه‌ران وبینه‌رانی:
“عه‌داڵه‌ت”
لهسهردهروازهی دادگای شاردا
ره‌مزی عه‌داڵه‌ت
وه‌ک نامه‌یه‌کی ههڵچڕاوم دی
له‌تای ترازوو
لانه‌ی شێواو و
لاشه‌ی کۆترێکی سه‌ربڕاوم دی.
1992 سه‌قز
“پێچه‌وانه”
له‌به‌رچاوی منداڵیما
دنیام بچووک لێ دیار بوو
وه‌کوو خانووچکه‌ی ئاوایی و
کانیلکهی که‌ناری چۆم
به‌ڵام شێخان وحاکمان
له‌به‌رچاوم گهورهوسامدار!
وه‌کوو شه‌خسی سهرتهپۆڵکهی گونده‌که‌ی خۆم
که‌چی ئێستا زه‌ینی منداڵیم شێواوه‌و
پێچه‌وانه شت ئه‌بینم
دنیای بچووکی منداڵیم یه‌کجار گه‌وره
بهقهدپانتایی زه‌مانه…
ههرحاکمێکیش ده‌بینم
بچووک هه‌روه‌ک شهخسهپهڕۆکهی جارانه!
1993 سه‌قز
“کۆنه‌هه‌وار”
کۆنه‌هه‌وار ئه‌ی بهههشتهبێ وێنه‌که‌م
هه‌وێنی ژین ئه‌ی رووگهدڵ رفێنهکهم
چه‌م وکانی وچیاوباخت پڕ لهرازن
هه‌زار چهشنهههوێنی وشێعروئاوازن
چاوگی ته‌نیات لهبهردرهختی بهرشنه
جێ ژوانی پڕلهئارهزووی جوانی منه
ئێستهچۆڵهمایهی کزه‌ی هه‌ناسه‌مه
گۆڕستانی هیواو ئاوات وتاسهمه
بابهیادی جارانی جوانی ودڵداری
تێربۆن بکه‌م خاک وخۆڵ وبهردوداری
ئهواهاتووم که‌جارێ تر گه‌لاوێژێ
تیشکی بهناوشهوی ژینما بهاوێژێ
له‌هه‌ر، وارێ چهپکهگوڵێ ، یادگارێ
وچانێ تر لهجێژوانی کۆنهیارێ
به‌ڵام هه‌ی داد هیچ نابیسم زار بێده‌نگه
واشمشاڵی ده‌روون کهیلیش گه‌رووی . ژه‌نگه!
شه‌به‌ق ده‌گری وه‌کوو بووکی بهردهروازه
چاوی جوانی، زرێی ئه‌سری گوڵ ورازه
کۆنه‌هه‌وار ئه‌ی بهههشتهبێ وێنه‌که‌م
هه‌وێنی ژین ئه‌ی رووگهدڵ رفێنهکهم
بۆچی تاری، تردفهی رووت بۆچی تاری
چ بوو باری ته‌می زستان له‌تۆ باری
گیانهههستهئهوا سروه‌ی به‌یانی دێ
به‌هاری که‌سک وسووری زینده‌گانی دێ
ئهوادێم وههورازهرێی چیات ده‌گرم
له‌سه‌رلووتکه‌ی” شاخهگهورهم” خۆشهبمرم
تا له‌ناخی ژان وژینتا نه‌توێمه‌وه
له‌م ئهوینهناکشێمهوهناکشێمهوه.
” تارای ڕه‌ش”
کـــاتێ زستـــان بـــهرگــی مه‌رگی له به‌ردا بوو
چـــیــام تاسه‌ی گــۆڤهنــدێکــی لـه سه‌ردا بوو
بـــــووکی ئاسمــان بسکــی لــه سه‌ر ڕوو ده‌ترازا
ســــهمــای ئـازاد بوونی ده‌کــرد لـــه‌گــه‌ڵ نــازا
نــهمــامــان و پــیــــرهدارانــی بـــــێ هـــــهتــاو
ده‌ژیانه‌وه له‌گه‌ڵ ســۆزهی ئــاهـــــهنــگی ئــــاو
کــیــژی چــیــا لــهبـــــهر ئــاوێنـهی ڕووبـــاران
کـــراســی تــازهی دهپــــۆشــی لـــه گــوڵخـــاران
کـــهوی بــهیــان لــه ســـه‌ر ئاسۆی خاکـــهلێوه
مـوژدهی هــــهتاوی ئه‌دا بـــه‌م کــهژ و کـــێــوه
به‌ڵام سه‌د داخ ئه‌و هه‌تاوه هه‌ر ده‌ر نــهکهوت
لــه تـــهلبـــهنــدی پشتی ئاسۆوه سه‌ر نه‌که‌وت
یه‌کـــه‌م زه‌رده‌ی لـــێوی بـــههـــار هــهڵپڕووکا
وه‌ک تـــارای ڕه‌ش درا بـــه ســه‌ر جوانی بووکا
“نه‌ورۆز62″
” ئه‌ستیره”
له ئاسمانا ئه‌ستیره‌یه‌ک
له شه‌وه زه‌نگ هاتبوه ده‌نگ
ئه‌یویست له به‌ر روناکایی خویا بژی
که‌چی ئه‌هریمه‌نان هاتن به زور گرتیان
له‌ت و کوتیان کرد له ترسا
به‌لام هه‌ر لهتیکی ته‌نیا
پر دنیایه‌ک گری تولهو
یه‌ک گرتنه‌وه‌ی لی ههلگرسا.
“ئاگره‌سووره”
من پشکۆیه‌ک لهوئاگرهم که ئاسنیش ئه‌تاوێنێ
من دڵۆپێک لهوبارانهم که ده‌ریایه‌ک به‌دی دێنێ
من شه‌ماڵم ئهوشهماڵهی پڕله شنه‌ی بهسۆزوتاو
دهمهوبههاربهفری داگیرکه‌ری وڵات ئه‌که‌م به‌ئاو
من ژیله‌مۆم ئهوژیلهمۆی دوای هه‌زاران ئاولێ پژان
دیسانه‌وه گڕ ده‌هاوێم ده‌یڵێمه‌وه گۆرانی ژیان
کاتێ ساوای باوک کوژراو فرمێسک ئه‌ڕژێنێ به‌تاسه
من به‌سۆزتر لهوئهسرینهم بهقینترم لهوههناسه
من باوه‌ڕم بوومه‌له‌رزه‌م، دڵی زه‌وی ده‌له‌رزێنم
کێو وتهلان له‌بن دێنم هه‌موو جیهان ده‌هه‌ژێنم
من رووناکی ئاسۆی ژینم وه‌ک تاوههڵدی بۆژێردهستان
من شۆڕشم ئاگرهسوورهم ئاگرهسوورهکهی کوردستان.
“نه‌ورۆز”
ڕۆژ لـــه ئـــاســـۆی ســوور شه‌وق ئـــه‌داته‌وه
ده‌ڵـــێ ئـــــه‌مــساڵیش نــــه‌ورۆز هــــاتــــه‌وه
سـروشت سه‌رپـاکــی جــوانــی ئـــه‌نــوێــنێ
وه‌ک بـــووکـــی ڕازاو خـــۆی ئـــه‌خــه‌مڵێنێ
ده‌شـــت و کـوێستان و لووتکه‌ی به‌رزی کـێو
بــزه‌ی بـــه‌هـــاریــان کـــه‌وتـــۆته سـه‌ر لێو
بــهفــری تـــواوهی ســـه‌ر شـــاخـــی تـهمبار
ئـــهبـــێ به فرمێسک چۆڕ چۆڕِ دێته خوار
هـــاژهی شــــهتــــاوی بـــن کــوێستانی به‌رز
گـــابـــهرد ئـــهتلێــنێ کـــهژ دێنــێته لــهرز
کـــیــژی دارســتان لــــه شـــایی چـــهمــــا
بــــه مــــۆسیـــقـــای ئــــاو، دێـــنهوه سه‌مـا
بـــاخ و ره‌زی شـــاخ یــان مێرگ و چیمه‌ن
خشــــڵـــی ڕازاوه‌ی بــــــژوێنی دیـــــمـــــهن
سهوزایــــی ده‌شــــت و زنجیره‌ی کـــوێستان
تـــــاریـــف نــــاکــــرێ جــــوانی کوردستان
کــــــهوی دڵــــداری ئـــازادی و جـــــوانــــی
ده‌روونــــی کــــهیــــلــــی ســـۆزی گـــۆرانی
بــــه‌ری حــــهســــرهتی دڵ ئــــهکــــاتــهوه
بــــانـــگی پــهڕِاوپــهڕِ ده‌نــگ ئـهداتهوه
لـــه سه‌ر قهندیــــل و شـــاهۆ و نــهکهرۆز
ئـــهڵـــێ گـــهلـــی کـــورد نه‌ورۆزتان پیرۆز
نه‌ورۆزی 63- سه‌قز
“ته‌نیا”
تۆ گوتت من
ته‌ریده‌ی خاکی هه‌نده‌ران
ئاواره‌ی ناو تاریکتری کووچه‌ی دنیام
به‌ڵام ئه‌من
له‌خاک وشاروزێدی خۆم
غه‌ریب غه‌ریب
ته‌نیای ته‌نیام!
“تاقه‌دار”
تاقه‌داری بێ به‌هارم په‌ڵک وبارم ههرخهمه
له‌وده‌مه‌ی چاوم هه‌ڵێنا ئاسمانی من ته‌مه
له‌وده‌مه‌ی ریشهم به‌جه‌رگی شاخی به‌رزا رۆچو وه
ههرههرهس بهشمهو نه‌هاتی باری شانی من بوه
نامورادیم تابه‌که‌ی بێ ئه‌ی گه‌لی پڕده‌ردی من
پاییزهدایم هه‌ناسه‌ی سارد‌و ره‌نگی زه‌ردی من
بۆنهدالێم ساتێ سروه‌ی کامه‌رانی وتیشکی گه‌ش
چه‌شنی ئاڵا رایشهکێنم بسکی ژێر هه‌ورانی ره‌ش
بازی ئاواتم نه‌دیوه بێته یارودڵبهرم
تابهلانهی سه‌رفرازی دایبنێ تاجی سه‌رم
ئاره‌زوومه بۆ هه‌ڵۆی شاخانی خۆم هێلانه بم
نه‌ک مه‌کۆی قاڵاو ورێوی وقشقهڕهی بێگانه بم
کۆنهداری سهربهشینم ره‌گ له خاک وئاوی خۆم
ساڵه‌هایه لێم حه‌رامه چاوگه ئه‌سری چاوی خۆم
من له‌شێکی پڕ برینی کۆن وتازه‌ی پڕ بهسۆم
نه‌بوه ده‌رمانم ده‌بۆیه گۆشت وخوێنی خۆم ده‌خۆم
له‌وده‌مه‌ی پێی رهنجهرۆییم ناوه‌ته مه‌یدانه‌وه
نه‌بوه ساتێ بسره‌وم بهودهردی کۆنهژانهوه
تۆف وئاگر ته‌ورو هۆره زامی پشت وجهرگمن
ده‌وروپشتیان لێ ته‌نیوم بانگه‌وازی مهرگمن
ساڵه‌هایه بێخ هریشهم هه‌ڵده‌کۆڵێ وه‌ک هه‌رێز
توو بڵاو ولانهوازو بێ خودان وبێ په‌رێز
رۆژێ دابێ دێته‌گۆڕێ بۆ له‌ره‌گ هاوردنم
ساتێ ژاراو، ساتێ بیوهر ده‌س ده‌نێته گه‌ردنم
چی نه‌ما کردیان به‌حاڵم بۆ ئه‌وه‌ی بتوێمه‌وه
ههردهژیم وههرلهپێشووچاکتریش ده‌ڕوێمه‌وه.کد خبر:
2304
له گه ل ریزمدا نیازم وایه له نزیکه وه بتبینم تکایه ژوماره ی پیوه ندیتم بو بنیره ژوماره ی من 09144815741
پاسخ دهید