مه‌لاکه‌ریم زاری

ناوچه‌ی فه‌یزوڵڵابه‌گی یه‌کێک لهوناوچهبهخێر وبهرهکهتانهی مه‌ڵبه‌ندی سه‌قزه که به‌رده‌وام کانگای هونه‌رو هونه‌رمه‌ندانی په‌نجه‌ره‌نگین و به‌توانای به‌شه‌جۆراوجۆره‌کانی هونه‌روئه‌ده‌بیات بوه‌و هه‌یه ، یه‌کێکی دیکه له‌و زاته پاک و بێگه‌ردانه‌ی بواری ئه‌ده‌ب وهونه‌ری ده‌ڤه‌ری سه‌قز خوالێخۆش بوو مامۆستا” مه‌لا که‌ریم سائێب “ه که ده‌مانه‌وێ چینه خزمه‌ت دیوانی شێعری ئه‌و شاعیره مه‌زنه و له‌گه‌ڵ سۆزی شه‌ماڵ ی وه‌رزی خرمانانی گوندی ئاره‌بوغڵوو له خرمانی پڕخێروبه‌ره‌که‌تی “زاری”دا ، خرمان به‌ره‌که‌تێک بڵێین و وشه‌ی ره‌سه‌ن وپاراوی کوردی و وێنه‌و ته‌سویری جوان و ناسک خه‌یاڵی ئه‌وشاعیره مه‌زنه کۆش کۆش بچنینه‌وه.
مه‌لا عه‌بدولکه‌ریمی سائێب ناسراو به”زاری” ساڵی 1325کۆچی به‌رانبه‌ر 1905زاینی له گوندی “ئاره‌بوغڵوو”ی ناوچه‌ی فه‌یزوڵڵابه‌گی سه‌قز له‌دایک بوه له 27 جۆزه‌ردانی ساڵی 1360هه‌تاوی به‌رانبه‌ر 1982زایینی کۆچی دوایی کردوه‌و هه‌رله گۆنده‌که‌ی خۆی واته “ئاره‌بوغڵووی سه‌رو” ئه‌سپه‌رده‌ی خاک کراوه.
مامۆستا له‌ژیانی هابه‌شی دا دووجار ژنی هێناوه‌و خاوه‌نی شه‌ش کوڕوکچێک به‌ناوه‌کانی : مه‌رحووم مه‌لاخالید،کاک عابید، کاک زاهید، کاک تاهیر، کاک ماجید، کاک سادق ، وخوشکه سه‌عدیه که له بنه‌ماڵه‌ی مامۆستا کوڕه‌زاکانی به‌ناوه‌کانی :سروه سائێب ، سه‌عیده سائێب له بواری هه‌نه‌ری شێوه‌کاریدا چالاک هه‌ن وهه‌روه‌ها حه‌میده سائێب له فووتباڵی ژنان دا قاره‌مانێکی ناسراوه.
مامۆستا “زاری”دیوانه شێعرێکی به300 لاپه‌ڕه‌وه به‌جێهێشتوه که پێکهاتوه له هه‌شتاوهه‌شت غه‌زه‌ڵ و په‌نجاوشه‌ش قه‌سیده و هه‌ڤده پێنج خشته‌کی و بیست ویه‌ک مه‌سنه‌وی و چوارده شێعری نێشتمانی وشه‌ست وشه‌ش شێعری ئایینی وههڤده شێعریشی فارسی یه ، هه‌روه‌ها بهسهرههاتی له‌یلێ ومهجنوونی هه‌ربه‌ناوی”له‌یلێ ومه‌جنوون” به داڕشتنێکی دیکه‌وه هۆنیوه‌ته‌وه که ئاماده‌ی چاپه و بنه‌ماڵه‌ی مامۆستا زاری به‌تایبه‌ت کاک سادقی کوڕی له‌م دوایانه‌دا هه‌وڵێکی هه‌مه‌لایه‌نانه‌یان خستوه‌ته گه‌ڕ هه‌تا به‌ڵکوو بتوانن ئه‌وبه‌رهه‌مه به‌نرخه ئه‌ده‌بی وهونهریانه پێش که‌ش به کتێبخانه‌ی کورده‌واری بکه‌ن ، که به‌هیواین به‌م زوانه دره‌ختی هه‌وڵ وتهقالایان بێته به‌رو ئێمه‌یش له سایه‌یدا وچانێ بگرین.

له بابه‌ت ئه‌وه‌ی بۆچی “زاری”یه خۆی له شێعرێکی فارسی‌دا ئاوه‌ها ده‌نووسێت:
دلی دارم بسان بوته در تاب
وزوخون میچکدوزدیده خوناب
خلیده خارهجران در ر‌گ وجان
نشسته زاغ نومیدی به بستان
لگدکوب ستم باشد وجودم
نمیدانم از این سودا چه سودم
گل عمرم شده پژمرده از غم
تنم بی حس بسان مرده ازغم
چنان گشتم زبون وعاقبت شوم
دراین ویرانه شد هم لانهام بوم
چنان آشفته وزارونزارم
که بر خود نام “زاری” میگزارم.
لێره‌دا چه‌ند شێعر وه‌ک نموونه ئه‌خه‌ینه به‌رسه‌رنجی خوێنه‌رانی ئه‌م وتاره که‌م وکورته :
—————————————————————-
1-
تا له‌به‌رچاوی ، مقامت سهرگلێنهی چاومه
گهرلهبهرچاوم نه‌بی، جێگه‌ت دڵی فه‌وتاومه
گه‌ردی ئاهم بۆ ئه‌وه‌ی نه‌گرێت دامانی که‌وات
ئاوپاشی رێ، وه‌زیفه‌ی چاوی پڕخوێناومه
وامه‌زانه خادمێکی غایبم هه‌رجێ ئه‌چی
سایه‌بانی سه‌روی قه‌ددت رۆحی لێقهوماومه
دوێ له باغا تووشی گوڵ بووم وتی: چۆنی؟ وتم:
بولبولی تۆ مات، سۆزی خاتری شێواومه
پی وتم بۆ واسه‌ری خۆڵاویه دڵبه‌ر، وتم
وه‌ی له‌دووری شه‌معی روخسارت قوڕه پێواومه
له‌م بیابانی فیراق وشارهزووری هیجرهدا
روئیه‌تی به‌رقی جه‌ماڵت شه‌ربه‌ت وبهفراومه
“زاری” شێوابوو وه‌لێ هوشیاره ئیستاکه گه‌لێ
چونکه شه‌وقت هه‌مده‌می ئه‌قڵی په‌ری لێ داومه.
——————————————————————
2-
قوربانی ده‌مت بم که وه‌کوو کانی نه‌باته
هه‌ی هه‌ی غه‌ڵه‌تم وت که قسه‌ی ئاوی حه‌یاته
ههرنوکته کهبهولێوهشهکهربارهئهفهرمووی
سهدشادیه بۆگوێگروسهدعیزز ونهجاته
شابازی خه‌یاڵم که شکا باڵی فڕینی
وه‌ک ته‌یری دڵم پابهسی گێسووی سیاته
زه‌ڕڕاتی وجوودم له سه‌رم تا به‌ری پێ
په‌روه‌رده به‌شیری شه‌که‌ری مێهر و وه‌فاته
بڕوانه که ئه‌م لاشه زه‌عیفه قه‌فه‌سێکه
جێی بولبولی شه‌وقی قه‌دو روخساری چراته
سه‌ر هه‌ڵبڕه بڕوانه تماشاکه ببینه
کوژراو وبرینداری موژه‌ت پڕ به وڵاته
ئه‌و گه‌رده له‌داوێنی که‌واکه‌ت که ئه‌نیشێ
گیانی ئه‌منه مایلی ماچی به‌ری پاته
بۆ ده‌فعی به‌ڵاو ئافه‌ت وئازاری جه‌ماڵت
دڵ هه‌روه‌کوو رۆحم سپهری تیری قهزاته
مێحرابی موناجاتی منی”زاری” یه ئه‌برۆت
له‌و گومبهزهدا مه‌وریدی سه‌د فهیزوبهراته.
—————————————————————-
3-
تماشاکه سه‌فی په‌رچه‌م له‌سه‌ر کوڵمی په‌رێشانه
به قامه‌ت سه‌روی بوستان وبه روو خورشیدی تابانه
به باغی روویدا بولبول ئه‌گه‌رجارێ گوزهرکا
هه‌تا رۆژی قیامه‌ت دێت، ناڵان وغهزهڵخانه
به‌شیرینی جه‌ماڵی تۆیه شیرین، تاڵی ئهوقاتم
له سایه‌ی قامه‌تی تۆیه “قه‌به‌غڵوو” ئه‌رمه‌نستانه
به ره‌سمی دڵبه‌ری ساده‌ی به شێوه‌ی وه‌ک زوڵهیخاوه
به کۆڵانا گوزارێ که هه‌تا شێخت له‌سه‌ربانه
له چاوی مه‌ست ومه‌مکی پڕ چنگ وخاڵی ئاوێزی
پیاڵه وقهندوچا حازر بفه‌رموو”زاری” میوانه.
———————————————————————–
4-
به‌چاڵی گه‌ردنی تۆ هه‌رکه ئارامی دڵ وگیانه
دڵ وگیانم له تاوی ئه‌و باڵاته بریانه
به‌ده‌ستی په‌رچه‌م وغونچهی ده‌م ونارنجی مهم هه‌رسێ
له‌شه‌وقی تۆ وه‌کوو شه‌م من به‌شم گریان وگڕیانه
به خاڵی دڵبه‌ری لێوی وه‌کوو له‌علی بهدهخشانت
سهروسینهم به یادی هه‌رده‌مێ سۆزێکی تریانه
نه‌مامی شه‌وقی تۆ ریشه‌ی وه‌ها مه‌حکه‌م له‌دڵدایه
نه خۆفی بای شه‌ماڵی هه‌س نه باکێکی لهزریانه
به‌تیپی زوڵف وسه‌ربازی موژه‌ت فه‌رموو که ره‌حمێ که‌ن
هه‌تاکه‌ی بۆ منی بێچاره هه‌ر بکوژوببڕیانه
له قرچه‌ی قه‌لب برژه‌ی جه‌رگ وناڵه‌ی سینه گوێ بگره
ئه‌زانی بێ چرای ئهورووته هه‌نگامه‌ی حهشریانه
خودا بیکه‌ی به‌خاتر سۆزی عیشقی عاشقانی خۆت
نه‌جاتی خاتری”زاری” بده له‌م جۆشی گریانه.
—————————————————————————-
5 –
وه‌ته‌ن قوربانی ره‌نگی زه‌ردو حاڵه‌تی په‌شێوت بم
وه‌ته‌ن سه‌رگه‌ردی ناڵهوئاهی سهردوباری لێوت بم
به‌دایم دیده خوێنینی وڵاتی شه‌ڕ له‌نێوت بم
چ ده‌ردێ بوو شکانی قامه‌تی دڵکێش ونازارت
له به‌رچی سه‌خت ئه‌بێ له‌حزه به‌له‌حزه ئێش وئازارت
جگه‌رسووتاوی میوه‌ی باغه‌کانی پڕ لهدێوت بم
ده‌وایێ بۆ نه‌بوو بۆ ده‌فعی ئازارونهخۆشینت
نه‌جاتت بۆنه‌بوو وه‌ک من له غه‌م نۆشین وپۆشینت
خه‌فه‌تباری گوڵی بێ ئاو وسیسی ده‌شت وکێوت بم
ئه‌بێ که‌ی بێته‌وه ئهمجارهنۆبهی نه‌زم وئارامت
کوڕانی تۆ هه‌تاکه‌ی مه‌رهه‌مێ نانێنه سهرزامت
ئه‌سه‌ف خۆری هه‌تیوی خاکه‌که‌ی پڕ لهزێڕوزێوت بم
له داوێنی ئه‌تۆدا ئهمکوڕانهت چونکه یه‌ک نابن
خه‌یاڵم وایه تا رۆژی قیامه‌ت هه‌ربه‌ته‌نها من
خه‌ریکی شینی بێ ره‌نگی گوڵاڵهوسهرو سێوت بم
وه‌ته‌ن تائێش وژانی عهجزوناساغی له سه‌رتا بێ
لیباسی شۆڕشی وکۆتی په‌رێشانی لهبهرتابێ
وه‌کوو “زاری”ئه‌بێ ههرخاکهسارولیته پێوت بم.
————————————————————————————–
6 –” ئه‌م شێعره‌ی خواره‌وه له دیوانهکهیدا نه‌هاتوه” و له ده‌فته‌ری بیره‌وه‌ری مامۆستا مه‌لامحه‌ممه‌دی عه‌لایی “سووتاو” دا بینیومانه‌ته‌وه.
به‌سووڕه‌ت تۆده‌ڵێی حۆری به‌قامه‌ت سه‌روی بوستانه
به‌غه‌مزه قاتڵی عاشق به‌ته‌لعه‌ت مه‌هی تابانه”
به‌ئه‌گریجه‌ی سیاه ره‌نگت که‌وه‌ک شکڵی خهتاوایه
دڵی پڕئێش وبیمارم ئه‌نیسی قه‌یسی زیندانه”
به‌دووزوڵفی کهمهندئاسارهگی دڵمت له‌بێخ هه‌ڵکه‌ند
ده‌سا ره‌حمێ که با نه‌مرم دڵ ئینتیزاری ده‌رمانه”
به‌دووئه‌برۆی هیلال ئاسا که‌وه‌ک شمشێری قه‌تتاعا
بڕیت ریشه‌ی دڵی زارم له‌ژینی خۆی هه‌راسانه”
له‌ده‌وری چاوی فه‌تتانت موژا خادیم وه‌کوو عه‌سکه‌ر
لهسهرقهڵبم په‌رێشانه به‌دایم تیره‌بارانه”
چ باکم هه‌س له‌شمشێری برۆ وپهیکانی موژگانت
که قیبله‌ی لێوی ره‌نگینت بۆمن وه‌ک ئاوی حه‌یوانه”
ئه‌گه‌رله‌وئاوی حه‌یوانه که‌سێک بخواته‌وه دووقووم
چ باکی هه‌س ئه‌گه‌ربێژن له‌عاله‌م تیره‌بارانه”
زه‌کاتی مه‌سکینی خه‌رمین به‌مسکینان عه‌تافه‌رموو
خسووسه‌ن بۆیه‌کێ وه‌ک من که‌بێ ماڵ وپه‌رێشانه”
عه‌جه‌ب باغێکه گوڵزاری که‌پابه‌نده له‌وا “زاری”
له‌لایه‌ک سێ‌و ولیمۆیه له‌لایه‌ک ناروبوستانه”کد خبر:
2306
سلاو بو ئه و بليمه تانه ي گه له كه مان كه به نه ناسياوي ريگاي ئه به ديان پيوا، سلاو له روحي ئه و شاعيره خوشگوفتاره ره حمه ت له روحي.
به زاري لييت ده پرسم ئيسته كوانيي= به زاري خوش عه بيرت به سته دانييت – ئه من بيستومه شيعرت خوشو با تام = له زاري خوشي تو ئه ي كاكي زاري .
پاسخ دهید
سلام
باتشکرمطلب زیبایی است اگرامکان باز هم از اشعار بامضامین اجتماعی در سایت مطرح فرماید
پاسخ دهید
سلام لطفا از اشعار ماموستا کریم زاری باز در سایت مطرح کنید نظر دادم در سایت شما جوابی بدیدقربان شما
پاسخ دهید
کا ش دیوان مام‌و ستا چاپ می شد
پاسخ دهید