بێهرووز ره‌زایی

ساڵی 1348 هه‌تاوی له شاری سه‌قز له دایک بوهدهسپێکی مۆسیقای به گۆرانی و زه‌ربه‌وه بوه‌و له ته‌مه‌نی چوارده‌ساڵی دا ده‌ستی داوه‌ته ئامێری ویولۆن و له لای مامۆستا ره‌شیدفه‌یزنژاد ئه‌زموونه‌کانی پته‌وتر کردوه ، دواتر بۆ هۆی ئه‌وه‌ی سازی جێی ئه‌شق وعه‌لاقه‌ی خۆی تار وسێ تاری وه‌ک سازێکی تایبه‌تی ههڵبژاردوهچوهته شاری تهورێزو له خزمه‌ت مامۆستا “داوود ئازاد” بۆ ماوه‌ی 3 ساڵ وه‌ک قوتابییه‌ک وانه‌کانی ئامێری تار وسێ تار ی خوێندوه‌و ئهوقۆناخهیشی به سه‌رکه‌وتوویه‌وه تێیپه‌ڕاندوه که هه‌ر بۆ پته‌وترکردنی ئه‌زموونه هونه‌ریه‌کانی خۆی ته‌نیا به‌وه قه‌ناعه‌تی نه‌کردوه‌و چوه‌ته شاری تاران و له خزمه‌ت مامۆستا “ئهرشهدتههماسبی ” بۆ ماوه‌ی 6 ساڵ درێژه‌ی به خوێندن و ئه‌زموونه‌کانی(ره‌دیفی ده‌ستگایی و وڵامی ئاواز ) داوه….. هه‌رله‌وێشه‌وه چالاکی یه هونه‌ریه‌کانی ده‌ست پێ ده‌کاو بۆخۆی ئه‌وجار وه‌ک مامۆستایه‌ک وانه‌ی مۆسیقا به قوتابیانی ده‌ڵێته‌وه‌و کونسێرت گه‌لێک له شاره‌کانی ئێران پێش که‌ش ده‌کا به تایبه‌ت له شاری تاران که ئه‌توانین ئاماژه‌به کونسێرتی سه‌رکه‌وتووی له گه‌ڵ مامۆستا “عه‌لی ئهسغهرشاهیهزدی”له هۆڵی فه‌رهه‌نگی وهونه‌ری وه‌حده‌ت دا بکه‌ین.

هه‌موو ئه‌م چالاکی یه هونه‌ریانه‌ی هونه‌رمه‌ند کاک بێهرووز ره‌زایی چ وه‌ک قوتابی و چ وه‌ک مامۆستا وه‌ک هاندهرو پاڵ پشتێک هه‌ل ومه‌رجی ئه‌وه‌ی بۆ ره‌خسان هه‌تا له شاری سه‌قز به یاوه‌ری هاوڕێیانی ناوه‌ندێکی په‌روه‌رده‌و راهێنانی مۆسیقا به ناوی گرووپی “لاوژه‌ی
موکریان” پێک بهێنێت و کاک بێهرووز وه‌ک به‌رپرسی به‌رێوه‌بردنی ئه‌و گرووپه له ناوخۆ وده‌ره‌وه‌ی وڵات ده‌وری به‌رچاو ببینێت.
له به‌شێک له هه‌وڵ وکۆششه هونه‌ریه‌کانی کاک بێهرووز ره‌زایی دا ئه‌توانین ئاماژه بکه‌ین به:
پێش که‌ش کردنی مۆسیقای کوردی له چه‌ند شارێکی وڵاتی “سوئێد” دا.
پێش که‌ش کردنی کونسێرتێک له وڵاتی “بلژیک ” به شێوه‌ی راسته‌وخۆ وهه‌روه‌ها تلوزیۆنی دا.
ئاماده کردنی CD ئه‌ڵبۆمی “هه‌لێر” به ده‌نگی هونه‌رمه‌ند “بێهنام تاهیری” و پێش که‌ش کردنی له شاره‌کانی کوردستانی ئێران وئێراق که له هه‌موویان دا هونه‌رمه‌ند بێهرووز ره‌زایی ئه‌رکی سه‌رپه‌رشتیاری گرووپه‌که‌ی وه‌ئه‌ستۆ بوه .
له بواری کاروباری لێکۆڵینه‌وه‌ی مۆسیقا دا چالاکی گه‌لێکی بوه وه‌ک هاوڕێی وئاماده‌کردنی کتێبی “سه‌د زه‌نگ ره‌نگ” له نووسینی به‌رێز
“ئه‌رشه‌د ته‌هماسبی”.
کۆکردنه‌وه‌ی ملۆدیه کوردیه‌کان که وه‌ک کتێب ئاماده‌ی چاپ وبڵاوبوونهوهیه.
کاک بێهرووز ره‌زایی هه‌ر ئێستا له شاری تاران نیشته‌جێیه‌و سه‌رقاڵی سازکردنی گه‌لێ ئاهه‌نگی تازه‌و فولکلۆری و به‌رهه‌می خۆیه‌تی وده‌یه‌وێ به شێوه‌یه‌کی ئاکادیمی وئهمڕۆییانه تۆماریان بکات.
هه‌ندێک له تازه‌ترین هه‌وڵ و ته‌قالا هونه‌ریه‌کانی کاک بێهرووز بریتین له ئاهه‌نگسازی بۆ یازده مقامی کوردی به سفارشی ئهنسیتۆی
کورد له وڵاتی تورکیه که شاعیر وفهیلهسووفی کورد “ئهحمهدخانی” له‌کتێبی “مهم وزین” دا ئاماژه‌ی به‌و مقامانه کردوه‌و ئه‌م به‌رهه‌مه
له لایه‌ن ئورکستی پاڕلمانی تورکیه تۆمارکراوه‌و وه‌ک CD وکتێبیش به‌زمانی کوردی و ئینگلیسی و تورکی له ناوه‌نده عیلمیه‌کانی وڵاتی
تورکیه‌و گه‌لێ وڵاتی ئورووپایی بڵاو بوه‌ته‌وه.
دواین کاری هۆنه‌رمه‌ند بێهرووز ره‌زایی هاوڕێی پێش که‌ش کردنی کونسرتێک به بۆنه‌ی ساڵی مه‌ولانا له گه‌ڵ گرووپێکی ئێرانی به سه‌رپه‌رشتیاری به‌ڕێز “پوژمان تاهری” و به ده‌نگی دڵگیری هونه‌رمه‌ندی ده‌نگ ره‌سه‌نی گه‌له‌که‌مان به‌ڕێز مامۆستا “شه‌هرام نازری” له شاری “ویه‌ن” پێته‌ختی وڵاتی ئوتریش بوه

کد خبر:
2308
بيهروز ره زايي هونه رمه ندي لي هاتوو جيا له موسيقاوخولقاندني چه ن ئالبومي ريك وپيك بووچوني جوواني سه باره ت به موسيقا وگوراني هه يه وبه هوي دريژه دان به موسيقاو بارهيناني لاوان دوا روژيكي رووني له به ره .هيوادارم سلامه ت وسه ر كه وتووبيت.
پاسخ دهید