شیخ نافع مظهر
کورده‌واری ئه‌م مه‌ڵبه‌نده دڵگیرودڵڕفێنهی سه‌رگۆی زه‌وی له به‌ر هه‌ندێ تایبه‌تمه‌ندی سروشتی هه‌ست بزوێن به‌رده‌وام ههستیاروشاعیروهونهرمهندی له‌خۆدا په‌روه‌رده‌کردوه یه‌کێکی تر لهوشاعیره به‌ڕێزانه‌ی ناوچه‌ی سه‌قزی کورده‌واری شێخ نافێعی مه‌زهه‌ر(شپرزه) یه که ساڵی 1336 ی ک. بهرانبهرساڵی 1292ی ه له سه‌ره‌تای شه‌ڕی یه‌که‌می جیهانی یه‌وه له شاری سه‌قز له‌دایک بو وه به پێی باوی سه‌رده‌م له حوجرهولای مه‌لاکانی ئه‌وکات چوه‌ته به‌ر خوێندن که بۆ ئه‌م مه‌به‌سته گه‌لێ گوندوشاروناچهو ئه‌مدیوه‌و ئه‌ودیوی کردوه که له‌وشوێنانه ئه‌توانین ئاماژه بکه‌ین به:سه‌قز، گوندی ساحێب،لای سه‌قز گوندی حه‌مامیان،گونده‌کانی باخچه‌و سه‌ر باخچه له‌لای بۆکان،…..وله‌ساڵی 1313 چو وه‌ته گوندی تاڵه جه‌ڕ له سه‌رشیوی سه‌قز له خزمه‌ت مامۆستا شێخ محه‌ممه‌دی مه‌ردووخ قزڵبڵاخی سه‌رف ونهحوتهواوئهکا هه‌رله رێگه‌ی ئه‌و مامۆستایهشهوه بو وته هۆگرو خولیای شێعر‌و ئه‌ده‌بیاتی کوردی ،که ئه‌ومامۆستا مه‌ردووخ ه وه‌ک شێخ نافێع باسی لێ ده‌کا ئاغاکانی تاڵه‌جه‌ڕ به‌تایبه‌ت ئاغهساڵهی سوڵتان په‌نا زۆررێزوحورمهتیان ئه‌گرت ،یه‌کیك له هانده‌ره‌کانی شپرزه‌ی شاعیره.
سێخ نافێع مه‌زهه‌ر هه‌ر له ساڵی 1313داپهڕیوهی کوردستانی ئێراق ئه‌بێت له وێ له گه‌ڵ شاعیرانی وه‌ک : پیره‌مێرد،فایه‌ق زیوه‌ر، قانع ،موفتی پێنجوێنی،شێخ له‌تیف، و…… ئاشنا ده‌بێت وسهردهمێک هاوکاری رۆژنامه‌ی “ژیان “و”ژین ” ه که‌ی پیره‌مێرد ئه‌کا له ساڵی 1936زاینی ده‌بێته سه‌ربازی سپای ئێراق وله وێ داده‌مه‌زرێ وله ساڵی 1320قه‌زیه‌ی (شه‌هریوه‌ری20) ئه‌گه‌ڕیته‌وه کوردستانی ئێران و دوای زیندان بوون ژیانی ئاسایی ده‌سپێ ئه‌کاته‌وه و له شێر‌و خورشیدی ئه‌وکات داده‌مه‌زرێ . شێخ نافێع ته‌نیا شاعیر نه‌بوو وه به‌شی زۆری چالاکی یه‌کانی رێکخهروهاندهری هۆگران وئه‌ویندارانی شێعروئهدهبی کوردی به‌گشتی بووه ئه‌ویش له‌سه‌رده‌مه تاریك وبێ ده‌ره‌تانه‌که‌ی شاههنشاهیدا که ناکرێ ناوی لێ نه‌برێ وه‌ک خۆی باسی لێ ده‌کرد :له تارکستانێکدا ئه‌وان شه‌معی شێعری کوردی یان دائه‌گیرسان باس کردنی باسی سه‌ربوو…….
له به‌رهه‌می ئه‌ده‌بی دا ئه‌وه‌ی له‌به‌رده‌ست دابێت دیوانه شێعرێکه به‌ناوی(گردوکۆ)که ساڵی 1995زاینی له وڵاتی سوید چاپ کراوه مخابن ئه‌م کۆڵه‌که وهاندهرودڵسۆزی ئه‌ده‌ب وهونه‌ری کوردی یه له رۆژی چواری به‌فرانباری 1377 له شاری سه‌قز ماڵاوایی له‌ژیان وماڵ وخێزانه‌که‌ی کرد.
“ئه‌شق ومه‌وله‌وی”
ئه‌ڵا ئه‌ی مه‌وله‌وی ده‌ستم به دامانت له‌مه‌ولاوه
ئه‌تۆ شهمس ومنیش وه‌ک تۆ مریدم به‌رکه به‌م لاوه
له‌تیشکی نووری خورشیدی جه‌ماڵی عیشقه سووتاوم
ههمووشاهان وده‌زگا چوون ونهیرووی عیشقه هه‌رماوه
ئه‌من پیربووم ویار پیر بوو کوڕی یار پیرهمهردێکه
به‌ڵام هه‌ر مه‌سنه‌وی تۆیه ئه‌ڵه‌ی ههردوێنێکه وتراوه
ئهگهردنیا ببێته ئاو وئاگر عاله‌مێ بگرێ
چ باکیكێ هه‌یه شه‌خسێ که وا حه‌یران وشێواوه
شپرزه‌م ئیفتغارم هه‌ر نه‌زانین ونهفامیمه
خۆشا بۆ ئه‌و که‌سه‌ی وه‌ک من له عیلم وعه‌قڵی لاداوه.

ملا جلال شافعی ماموستا هه ژار شیخ نافع مظهر
ماموستا هه ردی شیخ نافع
“ئۆخه‌ی له‌یار”
ئۆخه‌ی له‌یار ئۆخه‌ی ئۆخه‌ی
ئهمهدووجار ئۆخه‌ی ئۆخه‌ی
ئه‌مجاره‌یش به‌سه‌رت کردۆ
منی هه‌ژار ئۆخه‌ی ئۆخه‌ی
ده‌شت وسهحرا وه‌ک به‌هه‌شته
کاتی گه‌ڕان وه ختی گه‌شته
په‌ح له‌م هه‌وای دهرودهشته
ئۆخه‌ی بههارئۆخهی ئۆخه‌ی
بچینهسهرنوچکهی کێوێ
قه‌راخ ئاوێ بن دارسێوێ
لای دارگوێزێ،بنجه مێوێ
بهلهنجهولارئۆخهی ئۆخه‌ی
قوربانی به‌ژن وباڵات بم
فه‌دای قژی تێک ئاڵات بم
بهسهرگهردی سگاڵات بم
یاری نازار ئۆخه‌ی ئۆخه‌ی
برژانگی تیژی دڵڕفێن
چاوی گه‌شی پڕشه‌نگ وه‌شێن
سهرگوپ ولێوی چه‌شنی خوێن
گوڵی هه‌نار ئۆخه‌ی ئۆخه‌ی
ئهودهمهت بێنه ماچی که‌م
هه‌ڵی مژم به‌لێو وده‌م
بۆ ده‌ردوخه‌م بێ به مه‌رهه‌م
شفای بیمار ئۆخه‌ی ئۆخه‌ی
ئهمهتۆی نافێعی مه‌زهه‌ر
که یار ئه‌مڕۆ تۆی کرد به‌سه‌ر
له خۆشیت گیان نه‌چێته ده‌ر
هه‌زار هه‌زار ئۆخه‌ی ئۆخه‌ی
ئه‌مه تۆی کاکی شپرزه
وا گیانت هاتوه‌ته له‌رزه
وای له‌گه‌ڵ ئهوباڵابهرزه
باڵا چنار ئۆخه‌ی ئۆخه‌ی .
“دیمه‌نی سه‌قز”
چه‌ن جوانه له‌دوور دیمه‌نی سه‌قز
له وه‌سفی ئینسان حهیرانهوعاجز
مانگی گوڵانهو مه‌زرا ره‌نگینه
گوڵی زهردوسوور چین لهسهرچینه
ئوردیبهههشتهو دڵارایه ده‌شت
چناربهقهتارشهش وحه‌وت وهه‌شت
چه‌ن جوان ئه‌نوێنێ به‌رجه‌وه‌ندی شار
باڵه‌خانه‌ی به‌رز مزگه‌وت ومنار
چه‌می به‌رده‌می وه‌ک زێوی قاڵه
پڕله شه‌پۆلی ئاوی زوڵاڵه
تیشکی جوانی خۆرئاسمانی ئاوی
سه‌یری گۆمی سه‌وز مه‌له‌ی مراوی
واگزنگی خۆر بهرهوخۆرنشین
دیمه‌نی شاری کردوهرهنگین
ئه‌ڵێی روئیایه شارهجوانهکهم
دنیاومافیها فه‌رامۆش ئه‌که‌م.
“شپرزه”
کد خبر: 2312
خوب است خیلی خوب است .
پاسخ دهید
ای کاش اشعار بیشتری از ایشون در اختیار میگذاشتید واقعا اشعار جالبی دارند
پاسخ دهید
شيخ نافيعي مه زهه ر يه كي له و پياوه به نرخانه بوو كه له كاتي ته مه نيا هه ر خزمه تگوزاروو مروف په ر وه ر بوو وه ، ئه و پياوه چاكه وئايين په‌ر وه روو شاعيره گه ليك خه يال ناسك وه روح سووك بوو كه له كاتيكا خه لك موراجيعه يان پي ده كرد به روييكي بازوو ده م به پيكه نينه وه له گه ليان روبه روو ده بوو خوا بيبه خشي وليي خوش بي ومال له به هه شت بي
پاسخ دهید
كاش از اشعار اجتماعي وبسيار زيبا و پر محتواي استاد نمونه اي درج مي شد. ارزش و احترام شيخ نافع تنها به خاطر اشعار و كارهاي فرهنگي وي نيست . بلكه آزادگي و آزادزيستي و بلند طبعي و… وتمام خصايل نيكوي يك انسان واقعي كه در ايشان جمع بود از وي فردي استثنايي ساخته بود عارفي وارسته شاعري دردآشنا و انساني والا و بزرگوار . روانش شاد .
پاسخ دهید
شێخ نافێعی مه‌زهه‌ر نموونه‌ی مرۆڤێکی پێشکه‌وتوو، به‌رپرس و به‌هه‌ست، خاوه‌ن ئه‌ده‌ب، زانا و خه‌باتکار بوو و به‌رگێکی زێڕین له مێژووی شاری سه‌قز ده‌ڕازێنێته‌وه. شێخ نافێع ته‌نیا هاڤاڵی هاوته‌مه‌نه‌کانی خۆی نه‌بوو، به‌ڵکه له دڵه‌وه به به‌ره‌ی لاویش نزیک بوو و خوشه‌ویستی پیر و لاوی شاره‌که‌مان بوو. یادی نێوبراو هه‌تا هه‌تایه له دڵی هه‌موو کوردێکی خاوه‌ن هه‌ستدا که ده‌یانناسی، ده‌مێنێته‌وه.
به‌رده‌وام بێت ڕێگای یاد زیندوو شێخ نافێعی مه‌زهه‌ر
پاسخ دهید
با تشکر فراوان از شار نیوز من خود بسیاری از شعر های شیخ نافع مظهر را خوانده ام و ایشان را به عنوان یکی از شاعرای همیشه جاودان ستایش می‌کنم و حال چند مسراع از شعر مربوط به شیخ را بیان می‌کنم: سه رم سه ر گه ردی خول و خاکی سه قز قوربانی کورانی چاکی سه قز…….
پاسخ دهید
خانوادهء آقاي مظهر همواره مورد احترام مردم بوده و شيخ بزركوار بدون شك جايگاه ويژه اي ازباب فرهنگي نزد خواص وعامهء مردم دارند.پيروز وسربلند باشيد.
پاسخ دهید
خوا رحمتی کا ولی بو امه اوه به چی ؟! شعر و شاعری هیچوقت دوای دردی خلک به تایبت خلکی سقز و کورد زوان نیه
چ باشه که اینسانهای خه لکی و دلسوز ی فقیر و ندار و بی کس معرفی کن .
پاسخ دهید
استاد مظهر قبل از این که در ذاروخانه ی شیر‌و خورشید به کار بپردازند دبیر دبیرستان های سقز بودند.از دبیران بسیار خوب و دلسوزی که هنوز در دل تک تک دانش آموزان زمان خود جای دارند .
پاسخ دهید
جواب بو سه قزی:
کاکه گیان ،دیاره سه قزی نیت ای نا قه ت شتی وات نانوسی. ئه گر که سی سه قزی ئه سل بیت باش ئه زانی که متر که سی هه یه وه کو شیخ نافیع ئینسانیکی خه لکی بو بیت وخویو شیعره کانی له خزمه تی فه قیر و نه دارا بیت و دلی بو شاری سه قز سوتاویت . خزمه تی که ئه و به ریزه به کورد و زوانی کوردی کردیه تی باور ناکه م کسی که به قولی ئی وه به دوای ده وای ده ردی کورد و خه لکی سه قز بیت پی نه زانی .
پاسخ دهید
سلام عرض اكم
له جواوي او برانه كه له موردي نظري من‌و نووسيان اولا كه من خوم وو سه پشتم زائيده ي شاري سقزين دايك و باوكي خوم و دايه گوره و باوه گوره ي من خه لكي سرپچه بوون وله اينسانهايه كي به ناو و نيشانن ياني فقير و ندار بوون و باسي له اكن كه چون با وصفي اوي كه دولمن زور بووه له سقزا وله اوان زور جار ناني شويان نبوه بي خون و هيچ او دوله منانه به فكريانو نبوون ناوي او ده ولمنانه اوه ن و ….. امه داستانكي مفصلي هيه اوانه ي كه اصله سقزن بپرسن له كساني خويان اگر له قيدي حياتان تا باشتر بزانن … اوي كه من اژم شعر و شاعري اصلا فايده ي نيه و جي افتخار نيه و خدمت به حساو نايه وخته كه له هاوستي اينسان فقير و ندار بوه و كسه له سكي ته رو بت دانيشه شعر بنووسه . من قصدي توهين به كسه كم نيه و شايد بعضه طبعي شعريان به و خته زور و دله راحت اگر ننوسن دوچار ناراحتي بن وله هيچه ناتوانه امه توجيه بكا كه اينسان صاحبي پول و ثروت به و كومه ك به اينسانه كه له كناريو دست به گريبان نداريه نكات حتي اگر او اينسانه هاو دين و هاو زوان و هاو ولاتيشي نوه فقط اينسان به ؛ ايسلاميش دواي دردي خه لك به پول و پاره ازانه نه به قسه كردن و شعر نووسين ، له دواي نويژ زكات گوره ترين اصلي دينه و هيچ شته ناتوانه جه ي اوه پرو كات .
سه ر به رز بن
پاسخ دهید
كاكي سه قزي سلاو
1- شيعروو شاعيري يه كي له ئاسه واره كاني فه رهه نگي هه رگه له كه له دلي ناسكوو پرئاسوي شاعير ديته ده‌ره وه و له هه ر چه شنه موزوعيكوباس ئه كات
2- ده واي ده ردي خه لك خو هه ر پوولوو پاره نييه
شيخ نافيع پياويك به رزوو به نرخه،
پياوي بليمه ت زانا وبه ده ركه
كه كوچي كرده ناوي زيندووه
ئه وپياوه به رزه گه لي به نرخه
پاسخ دهید
زاگرس ،به راسی كاريكی هه ره با شتان كردوه برا ی سه قزي ده ردی خه لك زوره نه يه كه و نه دوو به شيخ نافيع وجاريكيش به كه س ده رمان ناكريت له دلی خوتانه و ده‌س پی بكه ن بو خه لكيش خوا كه ريمه
شارنيوز به ريز كه سانيك بنا سين كه به راستی كورد بوبيتن
پاسخ دهید
زا گرس :ئه ي كاش وينه ي زياترتان بخسايه ته روو ئيشاره تتان بو ديدار ي ماموستا هه ژاروشيخ له به رده ركه ي حه مام بكردايه كاتي كه ماموستا هه ژار له زينداني سه قز ده بيت بزانن چه نه هوگری دلسوزاني كوردستان بوه
پاسخ دهید
سلاو:سپاستان ده که م.هیوادارم ئه م مالپه ره روچنئک بئ بو ناساندنی ناودارانی کورده واری و به تایبه ت شاره که مان سه قز. مخابن من شئخ مه زهه رم نه ده ناسی ئه وا له م مالپه ره له گه لی ئاشنا بووم . دووباره سپاستان ئه که م سه رکه وتوو بن .
پاسخ دهید
سلام عليكم
با عرض سلام وخسته نباشي خدمت تمام كاركنان دلسوز شارنيوز
آرزوي موفقيت را برايتان دارم
اما اگر لطف كنيد و تعداد شاعران را بيشتر كنيد متشكر مي‌شويم
پاسخ دهید
سلام
آيا شيخ نافع مظهر همان كسي است كهاسم مسجد شيخ مظهر را به او تعلق داده اند؟آيا همان است؟
پاسخ دهید
کامیل عزیز نمی دانم آیا شارنیوز به سؤال دوستان جواب می دهد یا خیر ؟ اما من برای آگاهی شما عرض کنم مسجد شیخ مظهر در اصل به اجداد شیخ نافع مظهر متعلق بوده و پدر ایشان به نام حاج شیخ ابراهیم در آن جا تدریس می کرده اند و … پس از ایشان برادر بزرگ شیخ نافع ملقب به مظهر الاسلام جانشین وی می شود. ودر واقع به اسم شیخ فخرالدین مظهر است . شیخ نافع همان طور که یکی از دوستان نوشته اند بیش‌تر به کار فرهنگی تدریس در دبیرستان مشغول بودند از نظر اعتقادی عارف مسلک بودند و همان گونه که در اشعارشان دیده می شود با زاهدان ریا یی پیوسته در مبارزه بودند . اگر دیوان گرد و کو استاد را بخوانید بیش‌تر با زندگی و طرز تفکر ایشان آشنا می شوید البته اگر بتوانید به آن دسترسی پیدا کنید .
پاسخ دهید
سڵاو به‌ڕێزان.
کاکی سه‌قزی له قسه کردنهکهتابه کوردی دیاره که چه‌نێ کورد بون بۆت مۆهیمه ئه‌و پیاوه به نرخه خزمه‌تی ئه‌ده‌بیاتی کوردی کردوه که چوارده‌وره‌مان ئه‌ی هه‌وی له‌ناوی ببه‌ن ئه‌وجۆره پیاوانه ژیانیان دانا بۆخزمه‌ت به گه له که‌یان ئه‌لان ژهنابت ئه‌ڵی کاره‌که‌یان ئه‌رزشی نیه؟ ئه‌وان خزمه‌تێکیان کردوه تائه‌به‌د نابڕێته‌وه به‌ڵام تۆ به ته‌ووی بنهماڵکه ته‌وه له‌گه‌ڵ رێزما چ قازانجێکتان بۆ گه‌له‌که‌مان بوه واکاری ئه‌وان بێ نرخه؟
پاسخ دهید