سلێمان مه‌حموودی

له هه‌رێم وباژێڕی سه‌قزی ئێمه‌دا گه‌لێ هونهرههن که له‌راستیدا کۆڵه‌که‌ی هه‌ره‌گه‌وره‌ی خانووبه‌ره‌ی هه‌زاران ساڵه‌ی گه‌له‌که‌مانن و جێ په‌نجه‌یان به ته‌وێڵی کولتوور‌و فه‌رهه‌نگ وداب ونه‌ریتی ئێمه‌وه دیاره…. گه‌لێکی دیکه‌یش له‌و هونه‌رانه هه‌ن که که‌متر کاری بۆکراوه‌و بواری بۆ ره‌خساوه که ئه‌گه‌ر ده‌رکه‌و ده‌لاقه‌ی زانینی له‌سه‌ر ئاوه‌ڵاکه‌ین بێ شک کاریگه‌رییه‌کی یه‌گجار پیرۆزتری لێ ئه‌وه‌شێته‌وه له خزمه‌ت کردن وگهشهونهشهی فه‌رهه‌نگ و هه‌ڵس وکه‌وته کۆمه‌ڵایه‌تی وئابووری سیاسی …. یه‌کێکیان هونه‌ری وێنه‌گرتنه که له‌سه‌رده‌می دیالۆگ وگفت وگۆدا هونه‌رێکی کاریگه‌ره و شوێن دانه‌ره به‌شێوه‌یه‌ک که ره‌نگه وێنه‌یه‌ک بتوانێت ئه‌رکی له‌شکرێک به‌جێ بێنێت یاخۆ زمان حاڵی میلله‌تێک بێت، هه‌ربۆیه له ناساندنی ئه‌مجاره‌ماندا تیشک ئه‌خه‌ینه سه‌ر چالاکی یه هونه‌ریه‌کانی یه‌که‌م وێنه‌گری ئاکادیمی شارهکهمن واته شاری سه‌قز که مامۆستا (سلێمان مه‌حموودی) یه.
سلێمان مه‌حموودی ساڵی 1353 هه‌تاوی له شاری سه‌قز شه‌قامی شه‌هیدان (شاناز) کۆڵانی مێخه‌ک له‌دایک بوه دوای تێپه‌ڕاندنی قۆناخی دیپلۆم ودواتر به به‌ڵگه‌ی فهوقهدیپلۆمهوه له ناوه‌ندی په‌روه‌رده‌وبارهێنانی شاری سه‌قز وه‌ک مامۆستا وه‌رگیراوه.
ده‌سپێکی هونه‌ری وێنه‌گری کاک سلێمان له ساڵی 1374 هاتاویهوهبوو له شاری کرماشان که له (سینماجوان) ی ئه‌وشاره‌وه دووربینی هونه‌ری که‌وته‌گه‌ڕ، له ساڵی 1376 دا توانی ببێته خوێندکار له به‌شی وێنه‌گری دا له زانکۆ ی هونه‌ری تاران که به‌سه‌رکه‌وتوویه‌وه پله‌کانی کارشناسی ودواتر کارشناسی ئه‌رشه‌دی له ساڵی 1380تێپه‌ڕاندو له ساڵی 1382 دا به‌شی وێنه‌گری له قوتابخانه‌ی دوکتورحسابی شاری سه‌قز دامه‌زراند و بوه هۆی به‌شدار بوونی پۆلێک له گه‌نجانی شاری سه‌قز که وه‌ک قوتابی بۆ یه‌که‌مین جار له شاری خۆیاندا هونه‌رو تکنیکی وێنه‌گری وه‌ک وانه بخوێنن که هه‌ر له ساڵی 1382 دا مامۆستا سلێمان مه‌حموودی پله‌ی یه‌که‌می له کێبه‌رکێی عیلمی کاربهردی وێنه‌گری دا وه‌ده‌ست هێناوه و روتبه‌ی ئه‌وه‌ڵی پارێزگا و روتبه‌ی چواره‌می وڵاتی وه‌ده‌ست هێنا. له‌وماوه‌یدا که له‌سه‌قزدا مابوه‌وه له گه‌ڵ هاوڕێیه‌کی دێرینی به ناوی “عه‌لی زه‌فه‌ر قاره‌مان نژاد” که پسپۆڕی بواری سینه‌مایه گه‌لێ چالاکی به‌رچاوی نواند که یه‌کێک له وکارههونهریانه سازکردنی فیلمێک بوو به ناوی (سقز سمفونی یک شهر) که ئه‌وکاره به پێشنیاو پشتیوانی ماڵی شورای ده‌ور دووهه‌می شاری سه‌قز به‌ڕێوه چوو و به‌داخه‌وه پاش ته‌واو بوونی فیلمه‌که له کاتی پێشاندان و نمایش کردنی پێشی پێ گیراو هه‌تا به‌ئێستا خه‌ڵکی شاری سه‌قز نه‌یانتوانیوه له روانگه‌ی ئه‌و فیلمه‌وه که‌م وکوڕیه‌کانی شار‌و دیاری خۆیان ببینن که کاک سلێمان وێنهگریهکهی وکاک عه‌لی فێلم هه‌ڵگرتنه‌که‌یان به‌ئه‌ستۆ گرتبوو…
ئه‌م هه‌نه‌رمه‌نده ئاکادیمیهی سهقزوکوردستان له ساڵی 2004 ی زایینی دا ئه‌ڵبۆمێک له وێنه‌کانی به‌ناوی ( پرتره کردهای ایران) له رێگای ئاژانسی وێنه‌ی ئێرانه‌وه له فستیواڵی نێونه‌ته‌وه‌یی ئێتالیا به‌شدار کرد که توانی خه‌ڵاتی دیپلۆمی شانازی وروبانی ئاوی فیدراسیونی نێونه‌ته‌وه‌یی وێنه‌ی هونه‌ری”جیوانی کریسپی ئیتالیا ” FIAPوه‌ر بگرێت.
له ساڵی 2006 ی زایینی دا، کۆی 12 دانه له وێنه‌گه‌لی مێعماری کاک سلێمان به ناوی (که‌ندوان) له فستیواڵی دووساڵانه‌ی humanity heman photo award 2006
له وڵاتی چین به‌سه‌رکه‌وتوویه‌وه خه‌ڵاتی یه‌که‌می له به‌شی مێعماری پێدرا، هه‌رئه‌م هونه‌رمه‌نده نێونه‌ته‌وه‌یی یه‌ی سه‌قز له گه‌لێ فستیواڵ و پێشانگای نێخۆی وڵات و ده‌ره‌وه‌ی وڵات به‌شداری کردوه که له‌وانه ئه‌توانین ئاما ژه به وڵاتانی ئیسپانیا ، تورکیه ، ئینگستان ، چین که ئه‌مانه له‌رێگای ئاژانسی وێنه‌ی ئێرانه‌وه ئاسانکاری بۆ کراوه ، پێشانگاکانی ناوخۆی وڵاتیشدا به‌سداری له پێشانگای وێنه‌ی فستیواڵی فه‌جر له تالاری وه‌حده‌ت ، پێشانگای وێنه‌ی سه‌نعه‌تی له شیرکه‌تی سایپا له تاران، به‌شداری له پێشانگای هێنهی فه‌ره‌هه‌نگی ئێران زه‌مین له فه‌رهه‌نگسه‌رای ئارسبارن له تاران دا.
مامۆستا سلێمان مه‌حموودی ماوه‌ی 2 ساڵ مامۆستای په‌روازی له زانکۆی هونه‌ردا بوو هه‌ربه‌و هۆوه له ساڵی 1385دا داوی هاوکاری لێ‌کرا که هه‌ر ئێستا ئه‌ندامی کۆڕی زانستی زانکۆی ده‌وڵه‌تی هونهرئیسلامی ته‌ورێز و هه‌روه‌ها له زانکۆی( نیمچه ده‌وڵه‌تی) نه‌بی ئه‌کڕه‌می تهورێزداههمان به‌رپرسایه‌تی هه‌یه‌و به خۆشی یه‌وه به‌رده‌وامیشه له سازکردنی ئه‌ڵبۆمی په‌یتا په‌یتا له وێنه‌گه‌لی پێکهاتوو له به‌رهه‌می دوربین وهزروبیری هونه‌ری کاک سلێمان که هه‌ربه هۆی مامۆستا بوونی له زانکۆی ته‌ورێز دا هه‌ر ئێسته نیشته‌جێی شاری ته‌ورێزه.



کد خبر:
2565
natunestim bekhunim chon kordi balad nistim.
پاسخ دهید
به نظر شما اگر این بخش دارای لینک فارسی بودخوب نبود!؟
پاسخ دهید
سلام.چرادرعکس های سایت آقای محمودی عکسی ازتپه زیویه نیست؟
پاسخ دهید
اطلات کافی درباره پارسانیان واهل حق و…داده نشده درضمن دراین قسمت لینک فارسی نیست.متشکرم
پاسخ دهید
salam,manam mesle bagiye dostan kordi balad nistam behtar nabod ye bakhshe farsi mizashtid .besyar besyar mamnooooon.
پاسخ دهید