حه‌مه‌ساڵه‌ی سووزه‌نی
sozeni.blogspot.com
sozeni@yahoo.com
له گۆڕه‌پانی به‌ربڵاوی ئه‌ده‌بیات دا گه‌لێ قه‌ڵه‌م دێنه نووسین و سه‌رهه‌ڵدان که دوای ماوه‌یه‌ک یان له ترسا یان له برسا له نووسینه‌وه‌و دێنه نوستن و دواتر ته‌واوبوون وتوانه‌وه ! به‌ڵام هه‌ندێک قه‌ڵه‌می به‌بڕشت وکاریگه‌ر هه‌ن هه‌رکه دێنه مه‌یدانی نووسین نه‌سره‌وتن ونهوهستانیش به به‌ژنی خۆیان ئه‌بڕن ولێبڕاوانه وشێلگیرانه به پاڵدان به قه‌ڵای کولتوور‌و فه‌رهه‌نگ ومێژووی گه‌له‌که‌یان بیر‌و بۆ چوونی نوێخوازی وسهردهمیانهیان به‌رده‌وام له گهشهونهشهدایه که کاک حه‌مه‌ساڵه‌ی سووزه‌نی شاعیرونووسهرو ره‌خنه‌گری سه‌قزی یه‌کێک له پۆله پێشڕهوپێشهنگانهی بوارهئهدهبی وفکریهکانی کۆمه‌ڵگای کورده‌واری یه که‌سه‌ره‌ڕای کێشه‌وگرفتێکی زۆر که له سه‌ر رێدا هاتوونه‌ته ئاراوه دیسانیش هه‌ر به‌رده‌وامه و له ناساندنی ئه‌م هه‌له‌ی ناساندن دا چالاکی یه‌کانی شرۆڤه ئه‌که‌ین. حه‌مه‌ساڵه‌ی سووزه‌نی ساڵی 1338 له شاری سه‌قز ه دایک بوه خوێندنی سه‌ره‌تایی وناوه‌ندی له شاری سهقزو باقی خوێندنی له دانشسه‌رای سنه ته‌واو کردوه ، بۆماوه‌ی هه‌شت ساڵ ده‌بێته مامۆستای قوتابخانه له شار‌و گونده‌کانی کوردستان له دوای شۆڕشی گه‌لانی ئێران له ساڵی 57 دا به‌ندیخانه‌یشی ناسیوه‌و به هۆی کێشه‌ی سیاسی یه‌وه له سه‌ر کار لابراوه‌و له ساڵی 1362 به دواوه ده‌ستی داوه‌ته قه‌ڵه‌می نووسین به زمانی دایکی ونه‌ته‌وه‌که‌ی . ئه‌وبوارانه‌ی که کاک حه‌مه‌ساڵه قه‌ڵه‌می تێدا گهڕداوه به‌شه‌کانی شێعر وچیرۆک و ره‌خنه‌و وتاره فکری وکۆمهڵایهتیهکانن که به‌رده‌وام لێره‌و له‌وێ وتاروشێعرو به‌رهه‌می ره‌خنه‌ی کاک حه‌مه‌ساڵه ئه‌بینین وئهیخوێنینهوهو به حه‌ق وه‌ک ره‌خنه‌گرێکی کارامه‌و لێهاتوو رچه‌ی ره‌خنه‌ی له کوردستانی ئێران دا شکاندوه‌و بوه‌ته هۆی ئه‌وه‌ی ده‌وڵه‌مه‌ند بوونی به‌رهه‌مه ئه‌ده‌بی وفکریهکانی نووسه‌ران وشاعیرانی هاوچه‌رخ ، که له بواری شێعردا هه‌تا ئێستا هه‌شت دیوانی شیعری ئاماده بووه زۆر به داخه‌وه هه‌تا به‌مرۆ هیچكامییان چاپ و بواری بڵاو كردنه‌وه‌یان به شیوه‌ی رهسمینهبووه که بریتین له : 1- سه‌مفۆنیا 2- دیاری ـ 3- هه‌زار دیوانی كهلَهگهت له پرسه‌دا 4- درۆ موقه‌دده‌سه‌كان ـ 5- شیعره‌سات ـ 6- به‌ژماره‌ی ته‌له‌فۆنه‌كانی عاله‌م 7ـ وه‌همه‌كانی ئه‌شق و تابۆکانی ده‌مامك 8- شه‌و له من وله کێ و وێبلاگێک داده‌گیرسێنم» زۆربه‌ی ئه‌و شیعرانه له گۆڤار و حهوتوونامهكاندا و به‌شیوه‌ی غهیرهرهسمی، له‌كۆر ِو كۆبوونه‌وه‌كاندا،بڵاوكراونه‌ته‌وه که هه‌ندێکیان بوونه‌ته گۆرانی وگۆرانی بێژانی وه‌ک “هێدی قادری ” تارا ره‌سووڵ ، کامه‌ران عومه‌ر، مه‌ریوان وتوویانه‌ته‌وه . قه‌ڵه‌می به بڕشت ونوێخوازی حه‌مه‌ساڵه‌ی سووزه‌نی له کۆڵانه ته‌نگه‌به‌ره‌کانی سه‌قز تێپهڕیوهوله هه‌موو شاروناوچه‌کانی کوردستان بوه‌ته میوانی تامه‌زرۆکانی ئه‌ده‌بی کوردی وهه‌ر ئه‌م خۆشه‌ویستی یه بوه‌ته هۆی ئه‌وه‌ی که کاک ساڵه له گه‌ڵ شاعیرانی هاوچه‌رخ دا به‌رده‌وام پێوه‌ندی هه‌یه و له رێگای خوێندنه‌وه‌ی به‌رهه‌می قه‌ڵه‌مه به‌تواناکانی ده‌وروبه‌ری له ههمووپارچهکانی کوردستان ده‌ست ومشتاخ له گه‌ڵ شاعیران ونووسه‌ران ده‌کا ، له گرینگ‌ترین هه‌وڵی ئه‌ده‌بی دا هه‌رکه لاوکی هه‌ڵه‌بجه‌ی رفێق سابیر له ئاسمانی زامه‌کانی هه‌ڵه‌بجه‌دا دره‌وشایه‌وه کاک ساڵه به‌خوێندنه‌وه به پێشوازیه‌وه چوو وتێههڵکێشێکی سه‌رده‌میانه‌ی به‌شێکی ئهوشێعری کرد که دواتر بوه سروودی مه‌زنی “به‌ته‌نیاجێم مه‌هێڵن” و هه‌مووکاتێک به بیستنی ئه‌و سرووده رۆحی 5هه‌زار په‌پووله‌ی هه‌ڵه‌بجه له بیروئه‌ندێشه‌ی بیسهروبینهردا دێنه سه‌مای سه‌روه‌ری وسه‌رفه‌رازی گه‌له‌که‌مان ، ساڵه‌ی سووزه‌نی له زۆربه‌ی کۆڕوکۆبوونه‌وه‌و سمیناروفستیواڵهکاندا وه‌ک لێژنه‌ی عیلمی یان ئه‌ندامی هه‌یئه‌تی داوه‌ران پێشنیار ئه‌کرێ و شانازی ئه‌وی پێ ئه‌به‌خشرێت که به‌رهه‌مه‌کان کۆبه‌ند ئه‌کات وهه‌ڵیان ئه‌سه‌نگێنێت. له ده‌لاقه‌ی چیرۆکیشه‌وه دوو كۆچیرۆكی به ناونیشانی : 1- پشت تریبۆنهكه كه‌سی لینهبوو 2- ون بوون ئاماده‌کردوه که جیا له چه‌ند چیرۆکێک لێره‌وله‌وێ هیشتا بڵاو نه‌كراوه‌نه‌ته‌وه “له ژێر تیشکی ره‌خنه‌دا” ناوی پرۆژه‌یه‌کی رهخهنهیی کاک حهمهساڵهیه که به‌شی یه‌که‌می ته‌واو بوه‌وه به‌شی دووهه‌میشی ئاماده‌ی چاپ وبڵاوبوونهوهیه …. هه‌ر ئه‌م قه‌ڵه‌مه جدی ولێبڕاوهی کوردستان گه‌لێ بابه‌تی ره‌خنه‌یی پێش که‌ش کردوه به شێوه‌یه‌ک که هه‌رکات له کوردستانی ئێران دا باسی ره‌خنه بێته ئاراوه ده‌بێ یادێک له قه‌ڵه‌م وبۆچوونی حه‌مه‌ساڵه‌ی سووزه‌نی بکرێت که ره‌خنه ئه‌ده‌بی و فکریه‌کانی زۆربه‌یان له گۆڤار و چاپه‌مه‌نییه‌كانی كوردستاندا بڵاو كراونه‌ته‌وه هه‌روه‌ها له بوار وتارنووسین دا ده‌ستێکی باڵای هه‌یه که گه‌لێ وتاری به پێزی ئاماده‌کردن و گه‌لێکیش بابه‌تی وهرگیرِانی شیعر و چیرۆك و وتاری ئه‌ده‌بی نووسیوه‌و له گۆڤارورۆژنامهکانی و ماڵپه‌ڕه‌کان دا بڵاوبوونه‌ته‌وه. کاک ساڵه سه‌ر سه‌کۆی شانۆیش چوه‌و له بواری شانۆنامهنووسیندا چه‌ند به‌رهه‌می پێش که‌ش کردوه که دوانیان به‌م ناوانه‌ن «دیاری» « ده‌وران ده‌وران» له ته‌وه‌ره‌کانی دیکه‌ی فه‌رهه‌نگی وئه‌ده‌بی دا گه‌لێ کاری به سوودی کردوه که كردنه‌وه‌ی ته‌وه‌ره‌یه‌كی نوی بۆ نویخوازان له گۆڤاری سروه‌دا به ناوی« رچه » ـ دامه‌زراندن و بلاَوكردنهوهی حه‌وتوونامه‌ی « ئاوای كوردستان» تا 3 پێش ژماره ئه‌ندامیه‌تی ده‌سته‌ی نووسه‌رانی حه‌توونامه‌ی ئاسۆ (بۆ ماوه‌یه‌ک)و گۆڤاری سروه(قه‌راردادی) به‌شێک له‌و چالاکی یه فه‌رهه‌نگی وئهدهبیانن که شوێنه‌وارێکی باش وبه‌رچاویان له کۆمه‌ڵگای ئه‌ده‌بی کوردستانی ئێران دا هه‌یه . کاک حه‌مه‌ساڵه‌ی سووزه‌نی به خۆشی یه‌وه ئێسته‌یش هه‌ر له شاری سه‌قز نیشته‌جێ یه‌و که‌سب وکاری ئازادی هه‌یه‌و وه‌ک خۆی ده‌ڵێت : ژیان هیشتا ماوم و هه‌موو شتێ درێژه‌ی هه‌یه..کد خبر: 2740
کاکه حه مه ساله .هه ر به ر ده وام بی له ن‌و سینه بویر ه کانتا.
پاسخ دهید
کاکه حه مه ساله. قه له مه بویره که ت هه ر به ر ده وام له ریگه ی حق وتن دا سه ر که وت‌و بی…سامره ند
پاسخ دهید
کاک حه مه سا له ی به ریز.خوش حال بوم که له شار نیوز هه والتم بیست.هیوای ساخو سلامه تیو سه رکه وتنم بوت هه یه تاهیر حو سه ینی (پارسانیان
پاسخ دهید
کاک حه‌مه ساڵه‌ی ئازیز به‌هیوای ئه‌وه له ئیشه پڕ بایهخهکانتدا هه‌روا به‌رده‌وام بیت و پێشه‌کی ماندو نه‌بوونت لێده‌که‌م بۆ کاره جوانه‌کانت.
به ڕێزی دووباره: ڕه‌زا جانه‌یی
پاسخ دهید
دستان خوش بيت
پاسخ دهید
هیوادارم سه ر که وتوو بیت
پاسخ دهید
ژیان :نه سره وتن
خیال: عه تری دل ته نگی
تو هه ناسه جوانه که م میژوی خه فه ت
من هه ناسه ی ئه ولای چاوت
پاسخ دهید
ده‌ستان خۆش هه‌ر سهرکهوتووبنننننننننن
پاسخ دهید