عه‌بدوڵڵا که‌یخوسره‌وی

هه‌ل ومه‌رج وزروفی سه‌رده‌م، گه‌لێک ره‌هه‌ندی هێناوه‌ته ئاراوه که سه‌رجه‌م له‌پێناو گه‌شه‌ی کۆمه‌ڵایه‌تی وپه‌ره‌پێدانی بیرۆکه‌ی “پێدان و وه‌رگرتن” وسات وسه‌ودای زمان وفه‌رهه‌نگ “ناسینیان وناساندنمان” به‌مه‌به‌ستی پاراستنی پێناسه‌ی فه‌رهه‌نگی وکولتووری خۆ ..له‌گه‌ڵ دهردراوسێ وجیران ودۆست وناسیاو وته‌نانه‌ت نهیارانیشماندا، ئاخافتن ودانووسانمان ببێت ، که ئه‌م ده‌سکه‌وته‌ی جیهانی مودڕنیته له‌کۆتایدا به‌قازانج و به‌لای کۆمه‌ڵان وزمان وفهرههنگه پشت گوێ خراوهکاندائهشکێتهوه .
یه‌کێک لهورهههنده به‌رچاو وکاریگهرانه پڕۆژه‌ی وه‌رگێڕانه که وه‌رگێران له کۆنهوهبهشێک له ههوڵهئهدهبی وهونهریهکانی نووسه‌رانی کوردبوه و له‌بواری وه‌رگێڕان بۆ سه‌رزمانی کوردی گه‌لێک که‌س به‌رهه‌می پیرۆزوسهرکهوتوویان پێش که‌ش به‌کتێبخانه‌ی کورده‌واری کردوه ، به‌ڵام له بواری وه‌گێڕانی به‌رهه‌مه ئه‌ده‌بی وفه‌رهه‌نگیه‌کانی نووسه‌رانی کورد بۆسهرزمانهکانی دیکه چه‌ند که‌سێک هه‌رچه‌ند زۆرکه‌متر له‌وه‌یه که‌ده‌بێ ببن ،بهوئهرکه مه‌زنه‌وه هه‌ستاون وههتائێسته بهماندووبوونێکی زۆره‌وه به‌رده‌وامن له هه‌وڵ وکۆششی وه‌رگێڕاندا که له ناوچه‌ی سه‌قز ئه‌توانین ئاماژه به به‌ڕێز کاک عهبداڵڵا که‌یخوسره‌وی بکه‌ین ونه‌ته‌نیا له بواری وه‌رگێڕاندا به‌ڵکوو له به‌رهه‌مه فکریه‌کانی خۆی وه‌ک نووسه‌رێک کۆمه‌ڵانی خه‌ڵک له به‌هره‌ی ئه‌م نووسه‌ره سه‌قزیه ئاگهداوبهشداربکهینهوه.
کاک عه‌بدوڵڵا که‌یخوسره‌وی ساڵی 1327هه‌تاوی له‌شاری سه‌قز له‌دایک بوهخوێندنی هه‌تا پله‌ی دیپلۆم له‌شاری سهقزتهواوکردوه پاشان چوه‌ته شاری تاران وله ئیداره‌ی ئیرتباتات وموخابرات دامه‌زراوه کاک عه‌بدوڵڵا له شاری تاران هۆگری ئه‌ده‌بیات به‌تایبه‌ت به‌شی چیرۆک ونوسراوهی وتاری ئه‌بێت هه‌ربه‌هۆی ئه‌و ئه‌شق وعهلاقهیهوه بۆماوه‌ی دووساڵ له‌ساڵه‌کانی 1371 ،1372 دا ده‌چێته بنکهوکارگهی داستان ونووسینی دوکتور “رهزابهراهانی’ له شاری تاران هه‌رئه‌م هه‌وڵه‌ی ده‌بێته هۆی ئاشنابوونی له‌گه‌ڵ زۆرێک له نووسهرهبهتواناکانی ئێرانی وکهههتائێستهیش پێوه‌ندی گه‌رم وگوڕی لهگهڵیانداههرماوه..
کاک عه‌بدوڵڵا ههتائێسته به‌رهه‌مه‌کانی له گه‌لێک له گوڤارورۆژنامهی وه‌ک “کارنامه”گولستانه”خانه “بایا”رۆژهه‌ڵات”ئاشتی”سیروان و… بڵاوکردوه‌ته‌وه که له نووسراوه‌کانی ئه‌کرێ ئاماژه به ره‌خنه له‌سه‌ر شێعری “مایا” هاشم سه‌ڕاج”له سیروان وئاشتی دا بکه‌ین هه‌روه‌ها ره‌خنه له‌سه‌ر شێعری”ئه‌نوه‌ر مه‌سیفی”.
کاک عه‌بده‌ڵڵا هه‌تا ئێسته توانیویه‌تی کتێبێک پێش که‌ش به کتێبخانه‌ی کورده‌واری بکات که ئه‌ویش به‌زمانی فارسی یه به‌ناوی “موسیبه‌ت کوردبوون” که‌سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی که له‌رێی چاپخانه‌دا زیاتر له په‌نجا لاپه‌ڕه‌ی لێداکهوتبوو به‌ڵام له‌ودا به‌حه‌ق توانیویه‌تی له ده‌لاقه‌یه‌کی دیکه‌وه باس وشرۆڤه‌ی کێشه‌ی گه‌له‌که‌ی بکات..
گه‌لێک وه‌رگێڕاوی له زمانی کوردیه‌وه به‌زمانی فارسی ئاماده‌ی چاپ وبڵاوکردنه‌وه کردوه که ئه گه‌ر نه‌خۆشینه به‌رده‌وامه‌که‌ی ده‌رفه‌تی پێ‌بدا خزمه‌تی زیاتریشی لێئه‌وه‌شێته‌وه که به‌شێکیان بریتین له:
نووسراوه‌کانی خۆی؛
1- موسیبه‌تی کوردبوون” شێوه رۆمان که چاپ وبڵاوبوهتهوه.
2- بێ وه‌زنی “رۆمان” ……………………………………………….. ئاماده‌ی چاپ.
3- ماجهراهای فامیلی وزهمیری مهخدووشی من” رۆمان…………..ئاماده‌ی چاپ.
4- به‌ندی نافی من ودوازده سلولی بونیادین ما ” رۆمان…………… ئاماده‌ی چاپ.
ئه‌وبابه‌ت وه‌رگێڕدراوانه‌ی که ئاماده‌ی چاپن:
ره‌خنه و وه‌رگێڕانی کتێبی”حه‌سار”ی شێرزاد حه‌سه‌ن به‌زمانی فارسی
“تهربیع خون” رۆمان”…………………………..چوار به‌رهه‌می شێرزاد حه‌سه‌نه که وه‌ریگێڕاوه‌ته سه‌ر زمانی فارسی “هه‌روه‌ک نووسه‌ر له پێشه‌کی وه‌رگێڕانه‌که‌ی بۆسه‌رزمانی فارسی باسی ده‌کات:{مجموعه ای که درپیش رودارید یک مجموعه چهار پاره است. با اشاره به آن چهارپاره گی ای که قراربود به موجب انفکاک خونی وتباری درمیان کردها بشودکه نشدوعلیرغم تحمیل مرزهای مصنوعی ، محتوای درون مرزها یکپارچه ماند. رویکرد اولیه ما جستجوی همین محتوای مشترک بود، درجستاری نسبتا وسیع با نام
“آدمهای این یکی اطاق وآدمهای آن یکی اطاق”
فراموش نکنیم که ما کردهای ایرانی کردستان عراق را “ئه ودیو” می نامیم واین به معنی “آن یکی اطاق ” است.
مابرسر آن بودیم وجوه مشترک فرهنگ هردواطاق را دربرگردان فارسی خود به معرض تماشا بگذاریم. که…}
جێی ئاماژه پێ کردنه له کتێبی “موسیبه‌تی کوردبوون”دا که‌یخوسره‌وی په‌نجه‌ی ناوه‌ته سه‌رئه‌و زامانه که به‌درێژایی مێژوو هۆی ژان وئازاره‌کانی کۆمه‌ڵی کورده‌واری بون وکێشه‌ی کورد وه‌ک پێچی شێری ئاو ناو ده‌با که ههردهوروزهمانێک که‌سێک، سه‌رۆکێک ،یاخود خه‌مخۆرێک سهرههڵئهداو ده‌یه‌وێ تکه تکی ئه‌م شێره دوابڕاوه بنه بڕ بکات که وه‌ستایانه به‌ته‌واوی توندی دهکاوخۆشی خۆشی ئیتر تکه ناکات! که‌چی له‌دواین پێچه‌کانی توندکردنی دا پێچه‌که هه‌رز ئه‌بێ و کێشه‌که ئه‌گه‌ڕێته‌وه سه‌رجێگای هه‌وه‌ڵی خۆی {پیچ هرزها}که له‌گه‌ڵ ساده‌وساکاری به‌یانه‌که‌ی ئه‌وپه‌ڕی مانا وچمکی به پێزیش به خوێنهرئهبهخشێت وبه‌رده‌وامیش له‌هه‌وڵی ئه‌وه‌دایه نووکی رمی ره‌خنه‌ی له‌په‌یکه‌ری ده‌مارگرژی خه‌مخۆرانی کوردوخودی کوردبدا چون له بڕوایه‌دایه “دۆست ئهودۆستهیه بتگرینێت نه‌ک پێت پێبکه‌نێت”به خۆشییهوهکاک عهبدوڵڵاکهیخوسرهوی ئهێسته کیشتهجێی شاری سه‌قزه‌و له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌یش دا که به‌هۆی نه‌خۆشین به‌رده‌وام له‌ژێرچاوه‌دێری دوکتورهکاندایه قه‌ڵه‌می ههروابهبڕشتهوکهلێک پرۆژه‌ی نووسینی به‌ده‌سته‌وه‌یه.کد خبر:
2956
تلاش جناب كيخسروي واصحاب همتاي ايشان گرمي بخش محفل دلسوزان و نيرو محركهء جوانان نيازمند انگيزه است كه اين مسيررا غنا ببخشند. براي شما عزيز قلم زن آرزوي سلامتي عاجل وبراي رهروانت انرژي روز افزون آرزومندم.
پاسخ دهید
از افراد كه در راه فرهنگ كوردي مي نويسند بسيار سپاسگذارم و اميدوارم هميشه سرحال و زنده باشند
پاسخ دهید
زور خوشتانم ئه وه
پاسخ دهید