سه‌شنبه، 9th سپتامبر 2008
پێشانگای وێنه‌ی فۆتۆگرافی شانۆگه‌رییه‌كانی فیستیڤاڵی شانۆی كوردی له سه‌قز كرایه‌وه
PNA- مه‌نووچێهر جیهانی/ سه‌قز ـ پێشانگایه‌كی وێنه‌ی فۆتۆگرافی هونه‌رمه‌ندی وێنه‌گری كورد شه‌ماڵ مورته‌زایی، تایبه‌ت به شانۆگه‌رییه‌كانی حهوتهمین فیستیڤاڵی شانۆی كوردی له گه‌له‌ری كۆمه‌ڵگه‌ی فه‌رهه‌نگی و هونه‌ری شاری سه‌قز كرایه‌وه.
به پێی راپۆڕتی تایبه‌تی به‌شی هونه‌ری ئاژانسی هه‌واڵی په‌یامنێر له شاری سه‌قز، دوای به‌ڕێوه‌چوونی حهوتهمین خولی فیستیڤاڵی شانۆی كوردی پێشانگایه‌كی تایبه‌تی وێنه‌ی فۆتۆگرافی هونه‌رمه‌ندی وێنه‌گری لاوی كورد شه‌ماڵ مورته‌زایی تایبه‌ت به شانۆگه‌رییه‌كانی ئه‌م فیستیڤاڵه له گه‌له‌ری كۆمه‌ڵگه‌ی فه‌رهه‌نگی و هونه‌ری دایره‌ی فه‌رهه‌نگ و ئیرشادی ئیسلامی شاری سه‌قز كرایه‌وه.
له‌م پێشانگایه‌دا 30 وێنه‌ی فۆتۆگرافی ره‌نگی له سایزی 30×20 تایبه‌ت به سه‌رجه‌م شانۆگه‌رییه‌كانی حهوتهمین فیستیڤاڵی شانۆی كوردی له لایه‌ن وێنه‌گری لاوی سه‌قزی هونه‌رمه‌ند شه‌ماڵ مورته‌زایی به شێوه‌یه‌كی جوان بۆ بینینی هۆگرانی هونه‌ری فۆتۆگرافی نمایش كراوه كه له لایه‌ن بینه‌رانه‌وه پێشوازی لێكرا.
ئه‌م پێشانگایه به مه‌به‌ستی ئه‌رشیڤ كردنی به‌رهه‌مه شانۆییه‌كانی حهوتهمین خولی فیستیڤاڵی شانۆی كوردی و هه‌روه‌ها ناسیاوی گروپه شانۆییه‌كانی به‌شداربوو له حهوتهمین خولی فیستیڤاڵی شانۆی كوردی له شاری سه‌قز به‌ڕێوه‌چوو.
هونه‌رمه‌ندی وێنه‌گری فۆتۆگرافه‌ر شه‌ماڵ مورته‌زایی ساڵی 1982 (1361) له شاری ته‌ورێز له پارێزگای ئازه‌ربایجانی رۆژهه‌ڵات هاتۆته دنیا. ماوه‌ی 8 ساڵه به شێوه‌ی پرۆفیشناڵ خه‌ریكی كاری وێنه‌گرییه. خاوه‌نی بڕوانامه‌ی به‌كالۆریۆسی وێنه‌گری فۆتۆگرافییه له كۆلێژی هونه‌ری تاران و ئێستا خوێندكاری ماسته‌ری به‌شی وێنه‌گری فۆتۆگرافییه له كۆلێژی هونه‌ره جوانه‌كانی زانكۆی تاران.
له مانگی ئه‌پرێلی 2007 رێكه‌وتی خاكه‌لێوه‌ی ساڵی 1386 پێشانگایه‌كی وێنه‌ی فۆتۆگرافی كه پێكهاتبوو له چه‌ندین وێنه‌ی فۆتۆگرافی ره‌نگی له سایزی 60×40 تابیه‌ت به دیمه‌نه جوانه‌كانی ئه‌شكه‌وتی مێژوویی كه‌ره‌فتوو له شاری سه‌قز كرده‌وه.
هونه‌رمه‌ند شه‌ماڵ مورته‌زایی ئێستاكه وێنه‌گری ماڵپهرِی شار نیوزه كه ماڵپه‌ڕێكی هه‌واڵی شارستانی سه‌قزه و له ماوه‌ی ساڵانی رابردوودا وێنه و به‌رهه‌مه‌كانی له چه‌ندین پێشانگای هاوبه‌شی وێنه‌ی فۆتۆگرافی له هۆڵی زانكۆی هونه‌ری تاران نمایش كراوه، هه‌روه‌ها له پێشانگای نۆهه‌مین دووساڵانه‌ی وێنه‌ی ئێران له شاری تاران به‌شداری كردووه.کد خبر:
3