سادق عیرفانی

به دیتن وتماشای ئه‌ودیمه‌نه دڵڕفێن وهه‌ست بزوێنانه‌ی خڕوههڵدێرو زهردوماه و ره‌زوباغ وزهنوێروبژوینی کورده‌واری ،هه‌موو مرۆڤێک دێته ئهوقهناعهتهی نه جارێک وچه‌ندجار به‌ڵکوو به‌درێژایی ژین بنووسێته‌وه و بی گێڕێته‌وه و بی کێشێته‌وه.
دیاره زمانی ره‌نگ زمانێکی هه‌ره به‌ربڵاو وجیاوازه که لهدهکار کردن وپێکهوهگرێدان وچنینی ته‌ونه تابلۆیهکدائهوبهرفراوانی یه ئه‌بینین وئهگهینهئهوراستی یه‌ش که والهههموو که‌س ناوه‌شێته‌وه وتهنیاوتهنیاپهنجهی ره‌نگینی شێوه‌کارانه که هونه‌رمه‌ندانه هونه‌رله پله‌وپایه‌ی شیاوی خۆیه‌وه به‌خه‌ڵک ئه‌ناسێنن که کاک سادقی عیرفانی یه‌کێکی دیکه له په‌نجه مه‌باره‌ک ورهنگینانهی گه‌له‌که‌مانه که به ئه‌شق وتاسهویهکی تایبه‌ته‌وه ئه‌روانێته تابلۆکانی که هه‌رهه‌موویان دیمانهوچاوپێ که‌وتنی سروشتی ده‌وروبه‌ری وخه‌ڵکی خۆیه‌تی.
هونه‌رمه‌ندی شێوه‌کا‌رکاک سادقی عیرفانی ساڵی 1344هه‌تاوی له‌شاری سه‌قز له‌دایک بوه‌و له خوینده واری دا دیپلومی وه ر گرتوه ئێستا به‌رپرسی ئه‌نجومه‌نی هونهرگهلی شێوه‌کاری شاری سه‌قزه،ده‌سپێکی هونه‌ری ئه‌م هونه‌رمه‌نده ئه‌گه‌ڕێته‌وه سه‌ر سه‌رده‌مانی مناڵی که هه‌رله‌سه‌ره‌تاوه هۆگری هونه‌ری نه‌قاشی بو وهو له هاوینی ساڵی 1360هه‌تاویدا به به‌شداربوون له فێرگه‌کانی خانه‌ی فه‌رهه‌نگ له خزمه‌ت مامۆستایانی نه‌قاشی به‌ڕێزان:محه‌ممه‌دی ناهید،مه‌حیه‌دینی خوداره‌حمی ،له‌گه‌ڵ رێگهورهوشتی هونه‌ری نقاشی هه‌تا راده‌یه‌ک ئاشنابوو وتوانی تواناکانی ده‌روونی خۆی رێک وپێک وباوه‌ڕیشی پته‌وتربکات،ئه‌م هونه‌رمه‌نده به‌رێزه له سه‌رتایترین که‌ره‌سه‌ی ناوچه وئه‌وه‌ی له‌به‌رده‌ستی دابوه که‌ڵکی وه‌رگرتوه و وه‌ک خه‌ڵکی شار باسی ئه‌که‌ن هه‌رله ئاشه‌که‌ی باوکی‌دا(ئاشی حاجی شه‌ریف) که به‌داخه‌وه ئێسته به‌هۆی پاریزگاری له پاک وخاوێنی ژینگه چۆڵ کراوه ده‌ستی داوه‌ته کێشانه‌وه‌ی تابلۆکانی که زۆربه‌ی به‌رهه‌مه‌کانی سروشتی ناوچه‌و کێشه کۆمه‌ڵایه‌تی یه کانی خه‌ڵک وخاکهکهیهتی.
له چالاکی یه‌کانی کاک سادق ئه‌توانین په‌نجه بنێینه سه‌رئه‌م خاڵانه:
1- به‌رهه‌می نووسراوه له گوڤارورۆژنامهکاندا، وه‌ک “ئاوای کوردستان”،”رامان”و….
2- پیشانگای نه‌قاشی به‌شێوه‌ی گه‌لی….بیره‌وه‌ری مامۆستا فهیزوڵڵاناهید…….سه‌قز1367
3- پیشانگای نه‌قاشی به شێوه‌ی گه‌لی…. بیره‌وه‌ری مامۆستا فهیزوڵڵاناهید……سه‌قز1373
4- پیشانگای نه‌قاشی به شێوه‌ی گه‌لی…..مه‌هاباد….1373
5- پیشانگای نه‌قاشی به شێوه‌ی گه‌لی….. کونگره‌ی بلیماتهکانی کورد….سنه 1375
6- پیشانگای نه‌قاشی به شێوه‌ی گه‌لی….حه‌وتووی ئێران گه‌ڕان…سنه 1376
7- یه‌که‌مین پێشانگای به‌شیوه‌ی تاکی….کۆڕی خۆش نووسانی ئێران….سه‌قز1377
8- پیشانگای نه‌قاشی به شێوه‌ی گه‌لی….سمیناری سهقزوپهرهی فه‌رهه‌نگی….سه‌قز1377
9- پیشانگای نه‌قاشی به شێوه‌ی گه‌لی…چله‌ی مامۆستا شێخ نافێعی مه‌زهه‌ر…ئه‌نجومه‌نی مه‌وله‌وی کورد…سه‌قز…1377
10- پیشانگای نه‌قاشی به‌شێوه‌ی گه‌لی…یازده‌هه‌مین ساڵوه‌گه‌ڕی کاره‌ساتی هه‌ڵه‌بجه….سه‌قز1377
11- پیشانگای نه‌قاشی به شێوه‌ی گه‌لی…..به هۆی یه‌که‌مین کێ به‌رکێی نهقاشانی ناوچه‌یی که له‌وکۆڕه‌دا تابلۆی کاک عیرفان پله‌ی یه‌که‌می وه‌ده‌ست هێنا….سنه 1378
12- پێشانگای نه‌قاشی به‌شێوه‌ی گه‌لی…یه‌که‌مین جه‌شنواره‌ی “عهبدوڵڵاوفهیزوڵڵا ناهید….سه‌قز1379
13- پێشانگای نه‌قاشی به‌شێوه‌ی گه‌لی کونگره‌ی نالی….1380
14- دووهه‌مین پێشانگای تاکی …سه‌قز1380
15- پێشانگای نه‌قاشی به‌شێوه‌ی گه‌لی…پانزده‌هه‌مین ساڵوه‌گه‌ڕی کاره‌ساتی هه‌ڵه‌بجه….سه‌قز1381
16- پێشانگای نه‌قاشی به‌شێوه‌ی گه‌لی….حه‌وتووی موعه‌لیم….سه‌قز1382
17- پێشانگای نه‌قاشی به‌شێوه‌ی گه‌لی….شازده‌هه‌مین ساڵوه‌گه‌ڕی کاره‌ساتی هه‌ڵه‌بجه….1382
18- دهڕێوهبردنی پێشانگای شه‌ست دانه وێنه‌ی ناردراوی نووسینگه‌ی راهێنان وفه‌رهه‌نگی به‌رگری له ئێعتیاد له 25 شوێنی ناوشاری سه‌قزدا……سه‌قز1383
19- سێهه‌مین پێشانگای تاکی ……نه‌قاشی ئاوره‌نگ….سه‌قز1384
هه‌روه‌ها له ساڵی 1382 دا بوه‌ته ئه‌ندامی شانازی بنکه‌ی په‌ره‌پێدانی هونهرگهلی شێوه‌کاری ئێران وهه‌تا ئێسته 3 دانه له‌تابلۆکانی له‌لایه‌ن شوێنگه‌لی جیاوازه‌وه بوونه‌ته کارت پۆستاڵ هه‌روه‌ها نه‌قاشی کتێبی (دنیای بێگه‌ردی) کاک ره‌حمان فه‌هیمی (ده‌روێش) کێشاوه‌ته‌وه
ئه‌م هونه‌رمه‌نده ئێستایش هه‌روا به‌رده‌وام به‌دوای زانین وزانیاری پتری له‌سه‌ر هونه‌ر به‌تایبه‌ت هونه‌ری شێوه‌کاری شاربهشاروناوچهبهناوچه ئه‌گه‌ڕێ و ماوه‌یه‌کیش چوه‌ته خزمه‌ت مامۆستایان(هانیبال ئه‌لخاس و مه‌حموود سه‌مه‌نده‌ریان) به‌خۆشی یه‌وه ئێسته‌یش ههرههیهو له شاری سه‌قز دا ئه‌ژی و ژیانی هاوبه‌شی پێک هێناوهودوومناڵی هه‌یه‌و که‌سب وکاری ئازادیشی هه‌یه
کد خبر:
3526
کاک سادقی خوشه ویست به دیتنی وینه که تان دلم گه شایه وه. هیوادارم هه م‌و کاتیک له خوشی دا بی. ئیستا که له سه قز دوورم زیاتر بیر‌و یادی کلاسه کانی وینه کیشی له هولی ئیرشاد ده که م.
سه ر که و توو بی ماموستای به ریز.
پاسخ دهید
به هیوای له ش ساخی و ته مه ن درِیژی بو ماموستای شاره که مان
پاسخ دهید
کاک سادق هیوا دارم هه ر سه رکه وت‌و بی
پاسخ دهید
مامۆستای به‌رێز ده‌س وچاوت خۆش
له سه‌ر ئیجازه‌ی به‌رێزتان وێنه‌که‌ی مه‌وله‌وی ده‌که‌م به وێنه‌ی سه‌ر جڵدی دیوانی مه‌وله‌وی که به‌م زوانه له ته‌واو بووندایه. هیوادارم ئیجازه‌مان بده‌یت.
پاسخ دهید