خاتووزین
بێ شک ئه‌وه‌ی باسی له ژنی هونه‌رمه‌نده‌وه کردبێ ، باسی “خاتووزین” ی بیستوه خاتووزین نه‌ک هه‌ر ئه‌وینداره‌که‌ی کاکه مهم به‌ڵکوو پیره هونه‌رمه‌ندێکی ده‌ڤه‌ری تورجان که له‌م ساڵانه‌ی دوایی دا گیانێکی تازه‌ی به‌خشی یه هونه‌ری په‌یکه‌رسازی له ناوچه‌که‌ماندا .
خاتووزین خه‌ڵکی گوندی “بۆگه‌به‌سی” له ناوچه‌ی تورجانی شاری سه‌قزه که زیاتر له 73 ساڵ ژیا ، ئه‌م خاتوونه هونه‌رمه‌نده‌ی کورد وه‌ک هه‌موو ژنانی کورده‌واری به‌شێک له کۆڵه‌که‌ی قایمی بنه‌ماڵه‌ی خۆی بوه که بۆ راپه‌ڕاندنی کاروفرمانی رۆژانه‌و دابین کردنی پێداویستیه‌کانی نێوماڵ ده‌ستی داوه‌ته درووست کردنی تهنوورو دیزه‌وگۆزه ….
خاتووزین 31 ساڵ پێش مه‌رگی خۆی مێرده‌که‌ی کۆچی دوایی ئه‌کات ، که ئه‌م کۆچکردن و لێک دابڕانه مه‌رگ کرده ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی که ژنه هه‌تیوباری کورد جێی بابی منداڵه‌کانیشی پڕبکاته‌وه و بۆ بژێوی ژیان زیاتر له جاران خۆی ماندوو بکات ، که ئه‌م کاره‌یشی کرد به دروست کردنی ته‌نووری نانی ماڵان و سازکردنی گۆزه‌ی سووری سه‌رشانی کچان و دیزه‌و ده‌رخۆنه له هه‌مه‌جۆره کارگه‌یه‌کی خۆماڵی له ماڵی خۆ له گوندی بۆگه‌به‌سی سازکردو بژێوی ژیانی منداڵه‌کانی پێ دابین ئه‌کرد .
به‌رده‌وامی ئه‌م شێوه ئیش وکارکردنه به‌ره‌به‌ره په‌ره‌ی سه‌ندو له 12 ساڵی ئاخری‌دا سیمای هونه‌رمه‌ندێکی په‌نجه ره‌نگینی به خۆوه بینی که وه‌ک مامۆستای په‌یکه‌رتاش “هادی زیائه‌دینی” ده‌ڵێ : (ئه‌و له گه‌ڵ گڵ دۆست وهه‌ڤاڵ بوو ، گڵیش تریبوونی وشه‌کانی دڵی بوو که رسته‌ی ده‌روونی پێ ئه‌ڕست ).
ژنه هونه‌ره‌ندی کورد له گه‌ڵ ئه‌وه‌ی که نه‌خوێنده‌وار بوو به‌ڵام زه‌ینێکی تیژ و بیرێکی وردتری هه‌بوو له وتوو وێژێکدا که ده‌نگ وره‌نگی ناوه‌ندی سنه له گه‌ڵی پێکهێنابوو ده‌ڵێ : چه‌ند ساڵێک له‌وه‌پێش شووروشه‌وقی که‌ره‌سه‌گه‌لی دیکه‌ی جیا له تهنوورو دیزه‌وگۆزه له هه‌ژاندمی و منیش به پیر ئهشقهکهمهوه چووم و ئه‌و درنده‌و په‌له‌وه‌ری که خۆم دیبووم و هه‌روه‌ها قه‌ڵافه‌تی ئه‌و پاڵه‌وانانه‌ی که له به‌یت وحهکایهتهکاندا بیستبووم و له زه‌ینمدا ره‌سمم کردبوو به گڵ دام ئهڕشتهوه که ئه‌م کاره خه‌ڵک پێی ده‌گوت هونه‌رو منیش زیاتر هه‌وڵی دهربڕینیانم ئه‌دا
به داخه‌وه خاتووزینیش له دوای مه‌رگی خه‌ڵک ناسییان وزۆرکه‌س له بابه‌ت ژیانی هونه‌ری یه‌وه باسیان له سه‌ر نووسی وه‌ک ده‌ڵێن ( خاتوونێكه خه‌ڵكی گووندێك نیزیكی سه‌قز. له ژیانی دا نه‌چۆته مه‌كته‌ب. پیشه‌ی گۆزه و دیزه ساز كردنه له گڵ و خۆڵ. له ژیانی دا ناو بانگی داوینچی و میكڵ ئانژ و رۆدێنی نهبیستۆت، به‌ڵام به كه‌ڵك وه‌رگرتن له ده‌ست وهه‌ست و بیری خۆی گیان ده‌به‌خشێت به گڵه سوور.
له سه‌ر ژیان و كاره‌كانی خاتووزین فیلمێك به ناوی ” خاتووزین” ده‌رهێنانی “مه‌جید ماهیچی” ساز كراوه و هه‌ر وه‌ها ده‌ست سازه‌كانی خاتووزین ئێستا به‌شێكی له مووزه‌خانه‌ی سنه پێشان ده‌درێت.کد خبر:
3731
زور سپاسی به ریزانی شارنیوز، به راستی بابه تیکی به نرخ بوو. بژین
پاسخ دهید
دوستان عزیز توجه داشته باشید که روستای بوگه به سی و کلا منطقه ترجان از مناطق اصلی شهر بوکان بوده و اینجانب که خود اهل ترجان هستم و همه مردم این منطقه همیشه خود را بوکانی حساب کرده ایم و چه از نظر لهجه و چه از نظر رویدادهای تاریخی منطقه این مسئله قابل اثبات است.اگر به حکم تقسیمات کشوری در ایران باشد که مردم شهرهای منطقه موکریان همگی جز‌و آذربایجان هستند.
پاسخ دهید
ده ستان خۆش بێت به ڕێزانی شار نیووز ،بابه تێكی زۆر جوان بوو.
تێبینێكم بۆ كاك هێمن هه یه:
كاك هێمن به ڕیز ئه وه لای من گرینگه كه خا خاتووزین هونه رمه ند و په یكه ر ساز ێكی كورده ،جا خه ڵكی گوندی سه قز بێت یان بۆكان هه ر دوو لا هه ر كوردن.
ئه گه ر ئه و ته قسیمات كشوریه به قه ولی جه نابت وای لێ كردووی سه ر به ئازه ر باینجان بیت ،پیروزت بێت.
سه قز
پاسخ دهید
با سلام خدمت همه ي دوستان عزيز و به خصوص دوست بوكان دوستمون اقا هيمن . دوست عزيز بهتره كه اطلاعات جغرافياييتان را كمي بالا ببريد. حتي بوكاني هاي عزيز هم تقسيمات ارضي سقز و بوكان را مي شناسند .پس شما يا اصلا ترجاني نيستيد يا مشكل ديگري داريد.
پاسخ دهید
اگه ر پيتان بليم باسي ژياني يه كيك له پياوه گه وره كاني اوايي هبكي كه به داخه وه به هه ژاري و نداري وه له ژيان مال اوايي كرد
پيم وايه ده رسيكي زور گه وره بي بو اينسانه كان
اه و اينسانه به رزو به ريزه ماوه ي سه د سال ژياني پر له ره نجو هه ژاري خوي دا جگه له وه قاچه كاني شه ل بون ، چاويكي كويربو،په نجه كاني دستيشي نقسان بو ، پشتيشي وه كو گوچان چه مابووه ياني له چوار لاوه له شي كه م اندام بو(فلج) به لام هه ر له مناليه وه به شواني و سه پاني و مجوري و ليداني شمشالو دوزه له و بريني خوري و مه رو مالاتي ئاوايي ژيانيكي به نرخي برده سه رو ده ستي بو لاي كه س دريژ نه كرد تا به بي كار كرد ن تمني له كه س وربگري
مه گه ر كسي زه كاتي يان به خواستي خوي شتيكي بدايه تي
پاسخ دهید
راستش سایت خوبیه-مطالبشم بد نیست اما واقعا شلخته س!!!
قالب همون سایت قبلیتون خوب بود!!!!
واقعا صفحه اول که میادآدم نمیدونه سوزنشو تو این انبار کاه چه جوری پیدا کنه!!!
پاسخ دهید
سڵاو و ماندوو نه‌بوون له ماڵپه‌ری شارنیوز
بۆ ئاگاداریتان له سه‌ر ماڵپه‌ڕی artakurdo پیشانگایێ له کاره‌کانی خاتوزین له به‌هاری 87دا به ماوه‌ی مانگێک دانرا و ئێستاش نوسراوه‌یه‌ک له سه‌ر کاره‌کانی له به‌شی کوردی سایته‌که‌دا له به‌شی نوسراوه‌کاندا هه‌یه که ئه‌توانن بیبنن
به سپاسه‌وه
پاسخ دهید