ئه‌مجه‌د عه‌لیمرادی
هونه‌ری شانۆ ئه‌و هونه‌ره به‌رین وبهربڵاوهیه که هونه‌ره‌کانی دیکه‌ی وه‌ک شێعرومۆسیقاونهقاشی و…ته‌نانه‌ت خۆش نووسیشی له خۆدا جێکردوهتهوه وله هه‌رلایه‌ک شانۆسهرتیتروباسی رۆژ بێت! دیالۆک و وتوو وێژ ودانووسان پێکه‌وه چڕوپڕترخۆئهنوێنێت.
له باژێڕوشاری سه‌قزی ئێمه‌یش گهرنهڵێن پێشه‌نگ وپێشڕه‌و ئه‌توانین بڵێین: باوکی شانۆی شاری سهقزکاک ئه‌مجه‌دی عه‌لیمرادی یه ….
کاک ئه‌مجه‌د ساڵی 1333له گه‌ڕه‌کی (ناوقه‌ڵا)ی شاری سه‌قز له‌دایک بو وه هه‌رله شاری سه‌قز هه‌تا پله‌ی دیپلۆم ده‌رسی خوێندوهودواتر بۆ خوێندنی زیاترچوهته شاری تاران و له بنکه‌ی باڵای راهێنانی په‌یوه‌ندی یه‌کانی مخابرات درێژه‌ی داوه به‌خوێندن ودوای دووساڵ لهوزانستگه بڕوانامه‌ی شاره‌زابوون(نکنسین) ی مخابراتی وه‌رگرتوه‌و گه‌ڕاوه‌ته‌وه شاری سه‌قز وبۆماوه‌ی هه‌شت ساڵ ده‌بێته مووچه‌خۆری شیرکه‌تی مخابراتی شاری سه‌قزبه داخه‌وه له ساڵه‌کانی دوای شۆڕشی 1357تهوهبهچهن هۆیه‌ک لهسهرئهوکارهی لابرا.
- مرجوم امجد علی مرادی
ده‌سپێکی هونه‌ری کاک ئه‌مجه‌د ئه‌گه‌ڕێته‌وه بۆ سه‌رده‌می ده‌رس خوێندنی له قۆناغه‌کانی دواناوه‌ندی له ساڵی 1347دا که له‌ژێر جاوه‌دێری به‌ڕێز کاک فایق ئاده‌می هاتوه‌ته گۆڕه‌پانی به‌ربڵاوی شانۆ وه ههرلهوسهردهمهدا به‌رده‌وام له کێ به‌رکێکانی قوتابخانه‌یی شاروناوهندا پله‌ی به‌رچاوی وه‌ده‌ست ئه‌هێنا وته‌نانه‌ت له هۆردووی شاری (رامسر)دا ده‌وری به‌رچاوی بینی، له‌ساڵی 1350دا که بۆ خوێندنی باڵا ده‌چێته شاری تاران دووساڵ له‌وشاره ده‌مێنێته‌وه که ده‌بێته هۆی ئاشنابوونی له گه‌ڵ شانۆ ومامۆستایانی به‌ڕێزی هونه‌ری شانۆ وه‌ک به‌ڕێزان: مه‌رحووم “بیژنی مفید”، مه‌رحووم “محمودجوهری”،ومامۆستا”رکن ا لدین خسروی”مامۆستا “ایرج زهری”و دواتر له‌ساڵی 1353 دادهگهرێتهوه زێده‌که‌ی خۆی واته شاری سه‌قز و بۆیه‌که‌مین جار کۆڕێکی سه‌ربه‌خۆی شانۆی شار له ئیداره‌ی فه‌رهه‌نگ وهونه‌ری ئه‌وکات داده‌مه‌زرێنێت که له‌وکاته‌دا به‌ڕێز شاهروخی موعینی وه‌ک کارناس وبه‌ڕێوبه‌ری فه‌رهه‌نگ وهونه‌ری شاری سه‌قز ده‌وری ئه‌گێڕا،ئه‌ندامانی یه‌که‌م گروپی شانۆی شاری سه‌قز بریتی بوون له به‌ڕێزان: ئه‌مجه‌دی عه‌لیمرادی، موحسین خورسه‌ند،سدیق خوسره‌وی،خه‌لیل میرزایی،وکاک خالیدخاکی که بۆ یهکهمجارشانۆنامهیهکیان به‌ناوی(جان نپار) نووسراوه‌ی مه‌رحووم بیژن موفید له‌شاری سه‌قز پێش که‌ش کرد که ئه‌م شانۆیه بڕیاروابوو له چوارشهودا پێش که‌ش بکرێت که به‌داخه‌وه له لایه‌ن ساواکه‌وه پێشی پێ ده‌گیرێ وته‌نیا یه‌ک شهوبهڕێوهی ده‌به‌ن به‌ڵام ئهوگوروپه کۆڵی نه‌داو شانۆنامه‌یه‌کی تری به‌شێوه‌ی “رووحهوزی” به‌ناوی(قه‌زاوقه‌ده‌ر) له ساڵۆنی شاره‌داری ئه‌وکات و هه‌روه‌هاله گونده‌کانی (سه‌را) و(میره‌دێ) به‌ڕیوه‌یان برد به سه‌رپه‌رشتیاری کاک ئه‌مجه‌د عه‌لیمرادی .
له هه‌وڵ وکۆششه‌کانی کاک ئه‌مجه‌د عه‌لیمرادی ئه توانین ئاماژه بهوچالاکی یانه‌ی خواره‌وه بکه‌ین :
1- به‌رێوه‌بردنی دووباره‌ی شانۆی (جان نپار) له‌سالی 1355 .
2- شانۆیه‌کی گوێ حه‌وزی به‌ناوی(قه‌زاوقه‌ده‌ر) به‌هاوکاری به‌ڕێزان: موحسین خورسه‌ند،خالیدخاکی،فه‌ریدوون ئه‌نساری،جه‌عفه‌ری جهعفهردووست،ئیسمایل پاشایی،له شاره‌کانی سه‌قز،سنه،مه‌ریوان،بانه،بیجار،زه‌نجان،قزوین،فومن، به‌نده‌رئه‌نزه‌لی،ره‌شت،ئاستارا،ههشتپهڕ،ته‌ورێز،ئازهرشهر.
3- شانۆی (شه‌هیدی دووهه‌م) له نووسینی کاک عومهرفارووقی به‌هاوکاری خالیدخاکی،ئیسمایل پاشایی،جه‌عفه‌ری جهعفهردووست،ئیبراهیم وه‌یسیان، که ئه‌م شانۆیه توانی له فستیواڵی ساڵانه‌ی سه‌رانسه‌ری ئێران دا به‌شداربێت وخۆی بگه‌یه‌نێته ریزی 24شانۆی هه‌ڵبژارده‌ی ئهوفستیواڵه له شاری تاران و جارێکیش (محمدعلی کشاورز) وه‌ک چاو‌دێر هاتوه‌ته شاری سه‌قز بۆ دیتن وهه‌ڵسه‌نگاندنی ئه‌وشانۆیه یه‌که‌مجار له‌مێژووی شانۆی سه‌قزدا ئه‌وگرووپه بهکارگهردانی به‌ڕێز(سوهراب ئه‌عزاز) چوه شاری تاران که شوێنه‌وارێکی زۆرباشی له شانحۆی سوقزدا دانا که دواتر (سوهراب ئه‌عزاز) که کارناس وخوێنده‌واری هونه‌ری شانۆ بوو سه‌قزی به‌جێهێشت وچوه وڵاتی ئاڵمان که به‌شی زۆری هونه‌ری شانۆی سوقزقهرزاری ئهوبهڕێزهیه.
4- شانۆی (سفرسبزدرسبز) له نووسینی (بێهروزغهریب پوور) که بۆ پێش که‌ش کردن له شاری تاران هه‌ڵبژێردرا.
5- شانۆی(درحوزوورباد) له نووسینی (به‌هرام به‌یزایی(
6- شانۆی (ئه‌سیر) له نووسینی (ئهمجهدعهلی مرادی(
7- شانۆی (چشم دربرابرچشم) له نووسینی (غوڵامحسین ساعدی(
8- شانۆی (ئیستسنا وقاعده) له نووسینی (برتولدبرشت) به سه‌رپه‌رستی وده‌رهێنانی (ێتش تقی پور) که هه‌مووی ئه‌م شانۆیانه له شاری سهقزوله ساڵۆنی ده‌بیرستانی سه‌عدی وشاره‌داری به‌ڕێوه ئه‌چوون که جیا له‌وکه‌سانه‌ی پێشتر ناومان هێنان به‌ڕێزان :نه‌سرین عه‌لیمرادی،بهروزعهلیمرادی،ماجیدلهحمی،ته‌ها به‌نی هاشمی،به‌رده‌وام ده‌وریان ئه‌گێڕا.
9- شانۆی (ئا سه‌یدکازم) له ساڵی 1359دابههاوکاری به‌ڕێزان:فه‌ریدوون ئه‌نساری،جه‌مشید یهغمووری،ئه‌حمه‌د ساڵحی،ره‌حیم وره‌حمان ئه‌حمه‌دی،ئیبراهیم وه‌یسیان،ئه‌رسه‌لان مه‌سرووری،جهعفهررهوشهنفکر،وه‌فا ئه‌حمه‌دپه‌نا.
10- دووباره شانۆی (ئاسهیدکازم) که گرنگی کاری ئه‌وشانۆیه له‌وه‌دابوو که ئه‌مجاره‌یان کاک ئه‌مجه‌د به‌چه‌ن هۆیه‌که‌وه له زیندانی ناوه‌ندی شاری سه‌قز ژیانی تێئهپهڕا،بهسهرئهوهیشدا کاک ئه‌مجه‌د ههرلهههوڵی هونه‌ری شانۆی شارهکهیدابوو که به پێکهێنانی گرووپێک له سێهه‌مین فستیواڵی ساڵانه‌ی شانۆی زیندانه‌کانی ئێران‌دا به‌شداری کرد که له‌شاری سنه به‌ڕێوه‌چوو لهوفستیواڵهدا کاک ئه‌مجه‌د خه‌ڵاتی باشترین ده‌رهێنه‌ری پێدراوخاڵی به‌رچاوی ئه‌وشانۆیه له‌وه‌دابوو کاک ئهمجهدکهدهرهێنهربوولهزیندان دابوو وماباقی ده‌ورگێڕه‌کان ئازادولهدهرهوی زیندان بوون وهاوکاری کاک ئه‌مجه‌دیان ئه‌کرد بۆ سازکردنی ئهوشانۆی (ئاسهیدکازم)ه ماوه‌ی دوومانگ ئه‌کته‌ره‌کان بهشهوداههرههموویان ده‌هاتنه ساڵۆنی زیندان (نمازخانه) مه‌شق وراهێنانیان له لایه‌ن کاک ئهمجهدهوه ئه‌بینی که زۆرتری ئه‌رکی پێوه‌ندیه‌که که‌وتبوه ئه‌ستۆی کاک سه‌لاح محه‌ممه‌دی ،به‌ڕێزانی بهشدارلهوشانۆدابریتی بوون له: سه‌لاح محه‌ممه‌دی،محه‌ممه‌دزارع زاده،حه‌سه‌ن عه‌دنانی، په‌یمانی ژیانی،داریوش رهفێعی،عه‌لی تووفانی،عهلانهباتی،ئه‌نوه‌ری مرادی،ساڵح ئیسماعیلی،فه‌رید نه‌جه‌فی…
11- شانۆی (موقهسرکیست) له نووسینی (سادق عاشووری (هه‌مه‌دانی(به هاوکاری ئه‌حمه‌د ساڵحی،حه‌مید وسووقی،مه‌رحووم رهزاعهلیمرادی،حه‌سه‌ن زه‌بێحی،سهعیدساڵحیان.
12- شانۆی (ئه‌سپی سپی) له نووسینی (موحسین خورسه‌ند( وه‌رگێڕانی بۆ سه‌رزمانی کوردی له‌لایه‌ن کاک حسه‌ین مه‌ولایی،به‌هاوکاری سه‌لاح محه‌ممه‌دی،ئیسمایل پاشایی،محه‌ممه‌دزارع زاده،ره‌زا ده‌باغی،مه‌نسوور مه‌سعوود، که بۆ ماوه‌ی شه‌ش شه‌و به‌ڕێوه چوو وداهاته‌که‌ی که‌له‌رێگه‌ی بلیت فرۆشی یه‌وه به‌ده‌ست هاتبوو که‌م وزۆر پێش که‌ش به لێقه‌وماوانی کاره‌ساتی هه‌ڵه‌بجه‌و ئاواره‌کانی کوردی ئێراقی نیشته جێی کوردستانی ئێران وشاری سهقزکرا،
13- رێخستن وسازکردنی ئه‌نجومه‌نی شانۆی سهقزبهیارمهتی هاوڕێیانی.
14- شانۆی (په‌هله‌وان که‌چه‌ڵ) نووسینی مامۆستا عه‌لی نه‌سیریان به هاوکاری سه‌لاح محه‌ممه‌دی،هانا عه‌لیمرادی کچی کاک ئه‌مجه‌د،حامیدکهریمی،شارام ره‌زا زاده،حه‌سه‌ن وشاریاری عه‌دنانی،حسه‌ین حه‌سه‌ن زاده .
15- رێخستنی فستیواڵی شانۆی سه‌قز به یارمه‌تی هاوڕێیانی.
16- رێخستنی فستیواڵی شانۆی کوردی به‌یارمه‌تی هاوڕێیانی.
17- به‌ڕێوه‌بردنی شانۆی (چهار سندووق) له نووسینی به‌هرام به‌یزایی.
18- ده‌ورگێڕ له شانۆی (ژان) ده‌رهێنه‌ر سه‌لاحی محه‌ممه‌دی
19- ده‌ورگێڕ له شانۆی (کۆڕی قوربانی کردنی سمنار( ده‌رهێنه‌ر سه‌لاح محه‌ممه‌دی.
20- به خۆشێ یه‌وه کاک ئه‌مجه‌د ئێسته‌یش له شاری سه‌قزدا نیشته‌جێ یه‌و که‌سب وکاری ئازادی هه‌یه‌و به‌رده‌وامیشه له هه‌وڵه هونه‌ریه‌کانی شانۆدا
-
مطالب مرتبط:
با سلام به ا‌قای علیمرادی ما هر جا که باشیم باز هم می‌گوییم استاد خودم سلام علیک امیدوارم که هنرمندان سقزی تا این گنجینه ها در قید حیات هستند قدر انها را بدانند و حرمت واقعی انان گرفته شود تا هنر همیشه زنده بماند
پاسخ دهید
I would like to thank your website for reviewing my brother’s artistic and passionate life very honest . His works and true talent should be honored more often so young interested generations could fallow his foot steps in artistry of thier life.
پاسخ دهید
باتشکر ازهمه ی هنرمندانی که برای این مرزوبوم زحمت کشیده ودریغ ازهیچ چشمداشتی کار می کنند
پاسخ دهید
بنده علاقه زیادی به هنر نمایش ندارم اما از اینکه از هنر مندان پیشکسوت شه‌رمان یاد می‌کنید نهایت تشکر وقدردانی را دارم
پاسخ دهید
له ته‌ک سڵاو و ڕێز بۆ کارگێرانی خۆشه‌ویستی شارنیوز
من کاتێ له ساڵی 1347 له بانه‌وه گه‌ڕامه‌وه بۆ سه‌قز له ده‌بیرستانی شاپووری ئه‌وکات هاوپۆلی کاک ئه‌مجه‌د بووم له پۆلی هه‌شت دا.
هه‌ر ئه‌وکات بۆم ده‌رکه‌وت که کاک ئه‌مجه‌د ئینسانێکی زۆر لێهاتوو و لێوه‌شاوه بوو.
به‌ڕاستی له هه‌موو بۆنه هونه‌ری یه‌کاندا پێشاهه‌نگ بوو . زۆر حه‌زی له کاری شانۆگه‌ری بوو وه به‌ڕاستی زۆر له‌و کاره‌ش دا سه‌رکه‌وتوو بوو.
هیوای له‌ش ساغی و دڵخۆشی و به‌رده‌وام بوونی له کاری ڕاهێنانی گه‌نجه‌کانی شاره خۆشه‌ویسته‌که‌مان دا ، ده‌که‌م و هیوادارم ئه‌و گه‌نجانه‌ش وا حه‌زیان له کاری شانۆ یه بتوانن له که‌سایه‌تی وا که‌ڵک وه‌رگرن.
هه‌ر خۆشیتان
براتان: حه‌سه‌ن شافێعی کانادا
پاسخ دهید
ma bayad az honare afradi chon amjade alimoradi nahaiate estefada ro bebarim.ba tashakor az zahamate pishkeswate tatre saghez.khaste nabashid ostad,hamishe paiande wa piroozo hamchenan dar sahnehaie tatr bebiinim shomaro,ba tashakor az masoolan sharnews
پاسخ دهید