
مه‌رج نییه هه‌ر جوو بێ
ئاماده‌کردنی: ژۆزفینا ئایهرزا وه‌رگێڕانی له ئینگلیزییه‌وه مه‌نسوور ته‌یفووری، ئیبراهیم شه‌وقی پ: گوتاری سیاسیی هاوچه‌رخ، که به هه‌ندێ رووداوی وه‌ک له کارکه‌وتنی سه‌رنموونه بآوه کۆمۆنیسیتیهکان گۆڕاوه، ده‌بێ مانایه‌کی نوێ به داله هه‌نووکه‌ییه‌کان بدات. له‌م ناوکۆییهدا چ گوتارێکی کرده‌وه‌یی دانیشتووه؟ و: «تێکۆشانی سه‌خت» : گه‌ڕانه‌وه‌یه‌ک بۆ به‌ها سه‌رمایه‌دارانه‌کان: «هه‌مووکه‌س ده‌توانێ ده‌وڵه‌مه‌ند ببێ، ته‌نانه‌ت تۆش.» با سه‌یرێکی تاچێریزم له به‌ریتانیای مه‌زن بکه‌ین: خه‌ونی تاچێریستی چییه؟ ئه‌مه‌یه که تۆ به تێکۆشانی سه‌خت ده‌یبه‌یته‌وه؛ به‌خت له هه‌موو لایه‌که‌وه سه‌ره‌تاتکێیه‌تی. هه‌ڵبه‌ت ئێستا حیزبی کاری چه‌پخواز به پێچه‌وانه‌وه ده‌ڵێ ئه‌مه وه‌همی رووته و ته‌نیا هه‌ندێکمان ده‌توانین ده‌وڵه‌مه‌ند بین؛ به‌شی هه‌ره زۆرمان ناتوانین ده‌وڵه‌مه‌ند بین. به‌لآم ئه‌وان خاڵێک له بیر ده‌که‌ن، ئه‌و شوناسه‌ی که گوتاره‌که‌ی تاچێر پێتی ده‌دات ئه‌مه نییه که تۆ به‌ڕاست و له کرده‌وه‌دا ده‌وڵه‌مه‌ند ده‌بی، به‌ڵکوو ئه‌م گوتاره هه‌لی پێناسه‌کردنی خۆتت وه‌ک که‌سێک که ده‌شێ له داهاتوودا ده‌وڵه‌مه‌ند ببێ بۆ ده‌ڕه‌خسێنێ … . پ: ئه‌م شوناسسازییه له‌وانه‌یه به‌شی ته‌قه‌للا، به‌ربه‌ره‌کانێ و هتد بکات، به‌لآم ئاخۆ بردنه‌وه و سه‌رکه‌وتنیشی لێده‌که‌وێته‌وه؟ و: به‌ڵێ، به‌ڵێ به‌شی ده‌کات؛ ئه‌مه ته‌نانه‌ت له راپرسی کۆمهلآیهتیشدا سه‌لماوه. خه‌ڵک له واقیعدا ده‌ڵێن حه‌ز ده‌که‌ین به‌و خه‌یاڵه‌وه بژین که ئه‌گه‌ر هات و ـ ئه‌گه‌رێکی رووتی هات و نه‌هات ـ «ئه‌مساڵ کاروکاسبیم ههڵشکا، به‌لآم ئه‌گه‌ر ساڵی داهاتوو خۆم ماندوو بکه‌م … له‌وانه‌یه ئه‌گه‌ر دووباره و دووباره ته‌قه‌للا بکه‌م، سه‌ر بکه‌وم». پێناسه‌کردن به‌م ئه‌گه‌ره‌وه بۆ سه‌رکه‌وتن به‌سه. چونکوو ئه‌م ئه‌گه‌ره خۆی ئه‌گه‌رێکه دڵخۆشکه‌ر، لێره‌وه تۆ پێشتر له پانتای دالی جیهانیی سپینۆزاییدای. پ: ئایا ده‌توانین بڵێین ئه‌مه ئه‌گه‌ری جۆرێک ژووییسانسه 1 له مانا لاکانیهکهیدا؟ و: به‌ڵێ ئه‌مه جۆرێک شوناسسازییه به ژووییسانس. ئه‌م داله خۆی ژووییسانس رێکده‌خات، واته ماشینی ده‌لاله‌ت خۆی ژووییسانس دابین ده‌کات. پ: بۆچی گه‌ڕانه‌وه بۆ به‌ها سه‌رمایه‌دارانه‌کان په‌یوه‌سته به پانتای دالی سپینۆزاییهوه؟ و: ئه‌م جۆره داله ته‌نیا له نێو زه‌مینه‌ی سپینۆزاییدا به‌رجه‌سته ده‌بێت، واته له‌و زه‌مینه‌دا که ئه‌گه‌ری تێربوون پێشتر له خۆیدا وه‌ک تێربوونێکی حه‌قیقی کارده‌کات، هه‌ر بۆیه پێویست ناکات تۆ له کرده‌وه‌دا بیهێنیته دی. با بڵێین هه‌ل و مه‌رجه‌کانی ئه‌گه‌ر پێوه‌ندییان به پانتاکهوه هه‌یه. پ: کاتێ ئه‌گه‌ر]ی تێربوون[ له باتی پانتای ]تێربوون[ بێت، چی له جێگه‌ی مه‌حاڵ دێت، یان له جێگه‌ی توخمی ده‌ستێوه‌رده‌ر؟ و: ئه‌وشته‌ی که ره‌نگه پێی بڵێین تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه‌ی کانتی روون له هه‌ندێ شێوه‌ی وه‌ک سه‌دام حوسێن‌دا ده‌رده‌که‌وێت. له روانینێکی ساکاردا، ئه‌م شێوانه‌ی شه‌ڕی رادیکاڵ بۆ من سیمپتۆم یان درمن.2 ئه‌وانه گه‌ڕانه‌وه‌ی بابه‌تی سه‌رکوتکراون. وێنه‌ی دوژمن له فانتازیای سه‌رمایه‌داریی دواییندا چۆن ده‌کێشرێته‌وه؟ له ئایدۆلۆژیای زاڵی ئه‌مڕۆکه‌دا ـ یان به وته‌یه‌کی دیکه، له میدیای گه‌وره‌دا ـ بونیادنانی دوژمن دوو ده‌رکه‌وته‌ی هه‌یه. یه‌که‌میان، بنهڕهتخوازییهکی نائهقلآنیی ده‌مارگرژ که هه‌ڵبه‌ت رۆژئاوا له‌مێژه به‌م بنهڕهتخوازییه ئیسلامییه‌وه نیگه‌رانه. ئه‌م بنهڕهتخوازییه روون تۆڵه سه‌ندنه‌وه‌یه‌کی کانتییه له شه‌ڕێکی رادیکاڵ. به‌هه‌رحاڵ، من ناڵێم ئایا ئه‌مه پێوه‌ندی به ئیسلامی واقیعییه‌وه هه‌یه یان نا. پ: سه‌دام چ جۆره شه‌ڕێکه، رژانی نه‌وته بۆ نێو ده‌ریاکان و کوشتنی ژیانی وه‌حشه، کوشتنی سرووشته؟ و: ئه‌وه ته‌کانێکه بۆ رۆژئاوا. ئه‌وه‌ی سه‌دام له‌جه‌نگی که‌نداودا کردی ئهقلآنی نه‌بوو. ئه‌وه شه‌ڕێکی رادیکاڵ و به جۆرێک ئه‌خلاقی بوو. له‌م جیهانه فانتازییه سهییالهی رۆژئاوادا، ته‌نانه‌ت ژاپۆنیه‌کانیش هه‌ندێ جار وه‌ک جۆرێک شه‌ڕی ده‌مارگرژی ئه‌هریمه‌نی وێنه ده‌کێشرێن. به‌لآم ئه‌وه‌ی ئازارم ده‌دات خێرایی بلآوبوونه‌وه‌ی توێژێک فه‌نده‌مێنتالیزمی ده‌مارگرژانه‌یه. له بیرمه چه‌ند ساڵێک پێش ئێسته هه‌ندێ ئێکۆلۆژیست له کالیفۆرنیادا ده‌ستیاندایه به‌رگرتن له بڕینه‌وه‌ی دره‌خته گه‌وره‌کانی سیکۆیه. ئه‌م ئێکۆلۆژیستانه زانییان ئه‌گه‌ر بزماری درێژ له داره‌کان بده‌ن، مشاری کاره‌بایی ناتوانێ بزماره‌کان بسمێ و داره‌کانیش ده‌مێننه‌وه. ئه‌م ئێکۆلۆژیستانه ناونران ئێکۆ ـ تێرۆریست. ئه‌مه زۆر گومانم لا درووست ده‌کات. پ: ئه‌ی ده‌رکه‌وته‌ی دووهه‌م؟ و: ئێسته دێمه سه‌ر تێزی دووهه‌م، سه‌یر نییه که له فه‌لسه‌فه‌دا هه‌ندێ بیرمه‌ندی وه‌ک لوویی ئاڵتۆسێر و میشێل فۆکۆ، هه‌روه‌ها ژیل دێلۆزیش، خۆیان به سپینۆزاوه خه‌ریک کردووه. من له‌م گه‌ڕانه‌وه بۆ سپینۆزایهدا هیچ شتێکی وه‌رچه‌رخێنه‌ر و شۆڕشگێڕانه نابینم. فه‌لسه‌فه‌ی هاوچه‌رخ له‌و شته‌ی باسمان کرد ئاگاداره، واته ئاگاداری تایبه‌تمه‌ندییه سپینۆزاییهکانی کۆمه‌ڵگای هاوچه‌رخه. من له‌م جۆره ئه‌خلاقه‌ی که پانتای جیهانیی داله‌کان پێشنیاری ده‌کات دڕدۆنگ و به‌گومانم. ئه‌مه چ جۆره ئه‌خلاقێک راده‌گه‌یه‌نێ؟ ئه‌م جوره ئه‌خلاقه له بنه‌ڕه‌تدا ئه‌خلاقی نا ـ شوناسسازییه. ئه‌م ئه‌خلاقه ده‌ڵێ با ئازاد بین، با زۆر خۆمان نه‌بین، مادام ده‌رفه‌تی جۆراوجۆر و هه‌لی زۆر بۆکارایی هه‌یه و پێویستیت به‌وه‌یه هه‌ر ده‌م که‌سایه‌تیت تازه بکه‌یته‌وه، که واته هیچ بڕیارێکی درێژماوه و پته‌و مه‌ده، ئه‌وه‌نده له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی خۆت بی پێ دامه‌گره، خۆت تازه بکه‌وه و هتد. ئه‌مه ئه‌خلاقی دوایینی سپینۆزاییه. هیچ شتێکی شۆڕشگێڕانه له‌م جۆره ئه‌خلاقه‌دا نییه که له دوو کتێبی دوایینی فۆکۆدا وه‌ک مۆدێلێک پێشنیار کراوه (مۆدێلی خۆپاراستن، مۆدێلی به‌کارهێنانی چێژ). لام وایه ئه‌خلاقناسیی فۆکۆ ده‌قاوده‌قی دالی جیهانیی سپینۆزایی سه‌رمایه‌داری دوایینه. ته‌نانه‌ت له ئه‌زموونی سیاسی هه‌ر رۆژه‌ماندا ئه‌و کاته‌ی دوژمن ده‌تاشین، دوژمن وه‌ک مه‌ترسییه‌ک وێنا ده‌که‌ین که زۆر خۆیه‌تی. ئه‌مه رێگه‌یه‌کی باوه؛ ته‌نانه‌ت لایه‌نگرانی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ش به زۆری به‌م شێوه دوژمن داده‌تاشن: «دوژمن نازانێ هه‌موو شوناسێک شتێکه درووست کراو.» پ: که واته دوژمن ئه‌و که‌سه‌یه که‌زۆر خۆیه‌تی؟ و: ئه‌مه دوژمنێکی ساخته‌یه. له بنه‌ڕه‌تدا، بنه‌ڕه‌تخوازه‌کان مه‌ترسیی نین. پرسیاری گرینگ ئه‌مه‌یه که ئاخۆ ئێمه ئه‌م پانتا به‌رته‌سکه‌ی ده‌لاله‌تی هه‌مه‌گیری سپینۆزایی وه‌ربگرین؟ له‌م پرسیاره‌دا دوایین راستی ئه‌مه‌یه که ئایا ئێمه ده‌بێ وه‌ریبگرین یان نا؟ ئه‌رێ، بۆ من ئه‌مه دوایین پرسیار و ته‌نیا کێشه‌ی حه‌قیقییه. لام وایه هه‌موو کێشه‌ی بنه‌ڕه‌تخوازی له به‌رانبه‌ر نابنهڕهتخوازییدا، له بنه‌وه کێشه‌یه‌که ساخته. ئه‌وانه‌ی ئێمه به بنه‌ڕه‌تخواز ده‌یانناسین له راستیدا وانین. بۆ نموونه، سه‌یری بانگده‌رانی Moral Majority بکه، که زۆرجار وه‌ک بنهڕتخواز سه‌یر ده‌کران. ئایا ده‌زانی هه‌ر ئه‌و رێسایه‌ی بۆ ئه‌وان به‌کار ده‌هێنرێ (هه‌رچۆن Joan Copjec ئه‌م رێسایه‌ی به‌جوانی له ئۆکتۆبری 68دا په‌ره داوه) هه‌ر ئه‌و کێشه‌یه که پێی ده‌ڵێن کێشه‌ی «پرێزیدێنتی تفلۆنی» واته رۆناڵد ره‌یگان؟ ئاگاشمان لێیه ره‌یگان چۆن له‌لێدوانه‌کانیدا ریزێک هه‌ڵه‌ی کرد. هه‌ر جاره‌ش رۆژنامه‌کان گاڵته‌یان پێ کرد و هه‌ڵه‌کان ریز کرا. به‌لآم نهێنیه راسته‌قینه‌که ئه‌وه‌یه ئه‌م کاره نه‌ک هه‌ر خۆشه‌ویستی جه‌ماوه‌ریی ئه‌وی له‌ق نه‌کرد، بگره یارمه‌تیشی دا. به‌واتایه‌ک لێبڕاڵه داماوه‌کان وایان ده‌زانی به سه‌لماندنی هه‌ڵه‌کانی ره‌یگان، به ژماردنی هه‌موو هه‌ڵه و جۆڕاندنهکان، ده‌توانن به جۆرێک زه‌بری لێبده‌ن. ئه‌وان نه‌یانتوانی لێی بده‌ن، به‌ڵکوو یارمهتیشان دا. کێشه‌که‌ی من ئه‌وه‌یه هه‌مان شت به‌رده‌وامه، لانیکه‌م تا خاڵێک، بۆ بانگده‌رانی Moral Majority له یه‌ک ئاست دانانی ئه‌وان له‌گه‌ڵ بنهڕتخوازاندا هه‌ڵه‌یه. ئه‌وانه‌ی دوای بانگده‌ران ده‌که‌ون ده‌زانن ئه‌مه ساخته و فێڵه. بۆ نموونه جیمی سواگارت: ئه‌م که‌سه بۆ چه‌ندین جار تووشی ریسوایی جینسی بووه؛ که‌چی هێشتا له سه‌ر کاره. ئه‌مه ئه‌و شته‌یه پێی ده‌وترێ نهێنی یان سڕ. به‌ڕای من ئه‌م شته ته‌نانه‌ت ده‌یڤید دووکیش ده‌گرێته‌وه. کێشه‌که ئه‌مه نییه ئایا ئه‌و به‌ڕاست ره‌گه‌زپه‌رسته یان نا، یان له راستیدا بڕوای به جووبێزی هه‌یه؟ ئه‌مانه پرسیاری ساخته‌ن؛ پێگه و دۆخی ئه‌و جۆرێک ساخته‌کارییه. به‌لآم کێشه‌که ئه‌مه‌یه ئه‌و به‌م بۆنه‌وه ته‌نانه‌ت زیاتر جێگه‌ی مه‌ترسییه. پ: ئاخۆ ئه‌خلاقی ئه‌وت مه‌به‌سته؟ و: به‌ڵێ، ئه‌و دژهجوویهکی جیددی نییه. مه‌به‌ستم ئه‌وه نییه گاڵته‌چییه، به‌لآم له‌م جیهانه‌دا دیالکتیکێکی زۆر ساختهکارانهتر له ئارادایه. با لێره‌وه بۆی بچین: ئه‌مه ئه‌خلاقیاتی ئه‌وه. فرێدریک جیمسۆن، له وتارێکی خۆیدا، له‌سه‌ر فیلم باسی ئه‌مه ده‌کات. پانزه ساڵ له‌مه‌وبه‌ر شه‌پۆلێک فیلمی ترسێنه‌رمان بینی، وه‌ک راوهجنۆکه (Exorcists)، چنگی مه‌رگ (Jaws) و هتد. راوهجنۆکه به پێی بڕوای ساکار بۆ هێزه بانسرووشتیهکان نییه. ئایدیای جیمسۆن ئه‌مه بوو ئه‌م فیلمانه ته‌عبیرن له جۆرێک نۆستالژیا بۆ جیهانی ون بوو، ئه‌و جیهانه‌ی تێیدا هێشتا ده‌کرێ ساویلکانه بڕوات به خێو و دێ‌و هه‌بێ. ئه‌مه دیالکتیکێکی زۆر ساختهکارانهتره. ئه‌مه هه‌مان یارییه که ده‌یڤید دووک ده‌یکات. هه‌ڵبه‌ت ناتوانین ئه‌مڕۆکه به‌ڕاست دژه جوو بین. دووک جۆرێکه له سیمای نۆستالژیک. کێشه‌که‌ی ئه‌و ئه‌مه‌یه، «ئایا ]دژه جوو بوون[ له‌و کاته‌دا که ئه‌گه‌ری کردنی هه‌بوو، جوان نه‌بوو هه‌رچۆن رۆژه زێڕینه‌کانی کاتی هیتلێر وه‌ها بوو؟» من ناڵێم ئه‌مه مه‌ترسیدار نییه؛ ته‌نانه‌ت زۆر قیزهونتره، زۆر مه‌ترسیدارتره. ئه‌زانی بۆ: پ: ئایا ئه‌مه هه‌مان شته، به‌لآم بێ ئۆبژه‌ی به‌رزه‌جێ؟ و: لێره‌دا هێشتا گه‌مه‌یه‌کی سه‌مبۆلیک له‌کاردایه، به‌لآم دووباره تایبه‌تمه‌ندییه‌کی بنه‌ڕه‌تی ئایدۆلۆژیای ئه‌وڕۆکه، هاوته‌کی ئه‌م هه‌مه‌گیریی سپینۆزایی دالهکانه، جۆرێک بنهڕهتخوازیی نییه، به‌ڵکوو تێکه‌ڵێکه له نۆستالژیا و سهرسهریگهری[2]، مه‌ودای سه‌رسه‌رییانه، نۆستالژیا و هتد. ئێمه وه‌ک تیۆریسیهنێک که له ئاسۆیه‌کی درێژماوه‌ی سیاسیه‌وه ده‌ڕوانین، به‌وه رازی نابین، ئه‌مه دوایین راده بێ و ناتوانین به‌م دوا راده بڵێین «به‌خێر بێی، ئێسته مرۆڤایه‌تی خه‌ریکه له نێو به‌هه‌شتی دالی هه‌مه‌گیردا به‌ره‌و کۆتایی جیهان مه‌له ده‌کات.» ئه‌مه دوا ئاسۆ نییه. من به‌مه رازی نابم. پ: سه‌باره‌ت به ئه‌و په‌نابه‌ره رووسیانه‌ی که به‌ره‌و ولآته یه‌کگرتووه‌کانی ئامریکا و ئه‌ورووپای رۆژاوادا چوون، با بڵێین ئه‌وان له ولآتی خۆیاندا به کرده‌وه جۆرێکی‌تر ژیابوون: کۆمهلآنێکی خه‌ڵک پێکه‌وه له‌کارخانه‌کان و پیشه‌سازییه‌کاندا کار ده‌که‌ن و راهاتوون وه‌ک گرووپ هێز و توانایه‌کی فراوانیان هه‌بێ. به‌لآم جیهانی سپینۆزایی له‌باتی ئه‌وه خه‌ڵک له ماڵه‌وه داده‌نێ و گرووپ هه‌ڵده‌وه‌شێنێته‌وه، چی رووده‌دات کاتێ هه‌موو ئه‌م خه‌ڵکه تووشی ئه‌م له‌ماڵ پهستاوترانه بن؟ ئایا ئه‌وان حه‌ز به‌مه ده‌که‌ن؟ چونکوو تۆ ده‌ڵێی ئه‌مه دوا راده نییه، ئایا ئێمه ده‌مانه‌وێ بۆ دواوه و به‌ره‌و پێکه‌وه‌بوونی گه‌وره و به‌کۆمه‌ڵ بگه‌ڕێینه‌وه، به‌ره‌و هێزی گرووپ؟ و: به‌هیچ شێوه، نا، ناتوانی بۆ دواوه بگه‌ڕێیته‌وه. به‌لآم شتێکی دژوار له ئاستێکی دیکه‌دا ئێسته له ئه‌ورووپای رۆژهه‌لآت له ئارادایه. له رووسیا خه‌ریکه لێی نزیک ده‌بنه‌وه، ئه‌مه دهمێکهیشه له‌سه‌ر رێگه‌ی پۆڵه‌ندا و چێکسلۆڤۆکیا و ههنگهریادایه. کهف و کوڵی دیمۆکراتیک نیشتۆته‌وه و ئێسته ئاگامان له ناسیاسیکردنهوهیهکی ره‌هایه، گه‌ڕانه‌وه‌یه‌کی سه‌رسه‌ریانه بۆ ژیانێکی تایبه‌ت. ئه‌مه ئێستاکه دواقۆناغی ئه‌ورووپای رۆژههلآته، هه‌ر وه‌ک چۆن له دوایین هه‌ڵبژاردنه‌کاندا بینیومانه. پ: ئایا ئه‌مه ده‌سپێکی ته‌ریک که‌وتنه له ئاستی هه‌موو جیهاندا؟ و: ئه‌رێ، به‌لآم له ئاستێکی زۆر ترسناکتردا. کێشه‌ی ئه‌ورووپای رۆژهه‌لآت ئه‌مه‌یه خه‌ڵکه‌که‌ی چاوه‌ڕوانی شتی دیکه بوون. ئه‌مه‌ش هۆی ترسناکی ئه‌م دژکرده‌وه ناسیاسیکراوهی ئێسته‌یه. به‌ستێنی بنه‌ڕه‌تی ئه‌مه‌یه که ئه‌و شته‌ی خه‌ڵک له سه‌رمایه‌داری ده‌یانویست تا دوایی ئاره‌زوویه‌کی ناکۆک بوو. ئه‌وان شته‌کانیان ده‌ویست. به‌لآم هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی کۆمۆنیزم، گه‌ڕانه‌وه بۆ سه‌رمایه‌داری بۆ که‌سێکی ئه‌ورووپایی رۆژهه‌لآتی ئه‌وڕۆکه به چ مانایه‌ک بوو؟ ئه‌ورووپای رۆژهه‌لآت کۆمۆنیزمیان وه‌ک شتێک که یه‌کیه‌تی ئۆرگانیکیانی هه‌ڵوه‌شانده‌وه ئه‌زموون کرد. وه‌ک جه‌وهه‌رێکی سه‌ره‌تانیی سه‌یر که به‌ندی خێزان و به‌نده کۆمه‌لآیه‌تیه رهسهنیهکانی پچڕاند و له‌کاری خست، ئه‌وه‌ی ئه‌م خه‌ڵکه ئێستا له کۆمه‌ڵگای به‌رخۆر و هتد ده‌یانه‌وێ ـ ئه‌مه هه‌مان شته دژوار و گرنگه‌یه که باسمان کرد ـ جۆرێکی نوێی کۆمه‌ڵ و یه‌کپارچه‌ییه. پ: مه‌به‌ستتان جۆرێکی پۆست مۆدێرنی سه‌رمایه‌دارییه؟ و: ئه‌مه تا دوایی ناکۆکه، چونکوو سه‌رمایه‌داری ئه‌مه نییه، به هیچ شێوه ئه‌مه نییه. ئه‌مه‌ش ئه‌و شته‌یه که من زۆر به مه‌ترسیداری ده‌زانم، ئه‌م ئاره‌زووه ناکۆکه. ئایا ئێمه ناوێکمان بۆ سیستمێکی کۆمه‌لآیه‌تی هه‌یه که هه‌وڵ بدات ئه‌م شتانه به وردی پێکه‌وه بکات: سه‌رمایه‌داری و یه‌کیه‌تی ئۆرگانیک: ئه‌مه سه‌ره‌تاییترین پێناسه‌یه بۆ فاشیزم. فاشیزم رێک به‌م مانایه. بۆ نموونه له ئارژانتین به‌ڵێنه‌کانی پێڕۆن چی بوون؟ ئێوه سهرمایهداریتان پێ ده‌درێت و له هه‌مانکاتدا یه‌کپارچه‌ییش. من لام وایه ئه‌م ئاره‌زووه ناکۆکه، ئاره‌زوویه‌کی پێش فاشیستییه ره‌نگه ئه‌م قسه ناخۆش بێت، به‌لآم ئه‌و شته‌ی زۆربه‌ی خه‌ڵک له ئه‌ورووپای رۆژهه‌لآت بهتاسهیهوه بوون سوسیالیزم نه‌بوو به سیمایه‌کی ئینسانییه‌وه، به‌ڵکوو ئه‌وه‌ی خۆبه‌خۆ به ئاواتیه‌وه بوون فاشیزم بوو به رواڵه‌تێکی مرۆییه‌وه. ئه‌مه زۆر ترسناکه. له‌م چرکانهدایه که جووبێزی سه‌رهه‌ڵده‌دات. ئێستا ئه‌و خه‌ڵکه زۆر بێهیوان. بۆ ئه‌وه‌ی ده‌مانه‌ویست نه‌هاته دی؟ واته کاپیتالیزم و یه‌کیه‌تی ئۆرگانیک له یه‌ک کاتدا و پێکه‌وه. پ: فاشیزم به زۆری رووخسارێکی مرۆیی هه‌یه. و: به‌ڵی. به‌جۆرێک. بۆ گه‌یشتن به‌مه، دوژمنت پێویسته، سیمای دوژمن. پ: جووه‌کان یان … . و: مه‌رج نییه هه‌ر جوو بێ. دوژمن ده‌توانێ که‌سێک بێ که به‌پێی ئه‌و لۆژیکه درووستکرابێ که له جووبێزیدا کار ده‌کات. زۆر جێگه‌ی سه‌رنجه ببینین ته‌نانه‌ت ئه‌و کاته‌ش که دوژمن جوو نییه، هێشتا هه‌ر به هه‌مان شێوه و رێگه درووستده‌کرێ، وه‌ک جۆرێک بیانی. پ: له‌م کۆمه‌ڵگایه‌دا، له راستیدا دوژمن سیمای نییه. تاوان ئه‌مڕۆکه به ته‌واوی نه‌ناسراوه: که‌سێک به چه‌کێکه‌وه خۆی ده‌کات به فرۆشگایه‌کی مه‌کدۆناڵددا و هه‌ڤده که‌س ده‌کوژێ. دوژمن کێ بوو؟ سه‌رده‌مانی پێشوو سیمای دوژمن ده‌بینرا. و: وایه، رێک وایه، سیحری جووبێزی ئه‌مه‌یه که سیما به دوژمن ده‌دات ـ لانیکه‌م له فۆرمێکی مۆدێرنی جووبێزیدا. پ: به‌م پێیه رووسیه‌کان داوای سیمای دوژمن ده‌که‌ن، له‌وانه‌شه نه‌توانن ته‌واو روون و ئاشکرا بیدۆزنه‌وه. و: به‌ڵێ، ئه‌مه ئه‌و شته‌یه من لێی ده‌ترسم. به‌لآم گرنگ نییه ئه‌و سیما بدۆزرێته‌وه یان نا. چونکوو تۆ درووستی ده‌که‌ی، دایدههێنی. ئه‌وان ده‌مێکه‌یه خه‌ریکی ئه‌م دوژمن داهێنانه‌ن. پ: که‌واته دوژمن کێیه؟ و: به زۆری دوژمنێکی نه‌ته‌وه‌ییه، نه‌ته‌وه‌یه‌کی دیکه‌یه. پ: هه‌ر نه‌ته‌وه‌یه‌کی دیکه؟ و: هه‌موو ئه‌ویدییه‌ک، به‌لآم به زۆری پێوه‌ندیدار به جووه‌کانه‌وه. له یۆگۆسلاڤیادا [دوژمن] پێکهاته‌یه‌که له دوژمنه‌کان. ئایدیای ستاندارد ئه‌وه‌یه که کاتێ دوو نه‌ته‌وه‌ی گه‌وره رووبه‌ڕووی یه‌ک ده‌بنه‌وه ـ ئه‌مه فۆڕموولێکی نموونه‌یی کێشه‌ی ئه‌ورووپای رۆژههلآته ـ تۆ ناتوانی به سانایی راسته‌وخۆ نه‌ته‌وه‌یه‌کی دی سه‌رکۆنه بکه‌ی ، له باتی ئه‌وه ده‌ڵێی نه‌ته‌وه‌که‌ی دیکه خراپ و شه‌ڕفرۆشه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له پشتیه‌وه جووه‌کان تێیانه‌وه ده‌ژه‌نن. تۆ هه‌میشه دوژمن پارچه پارچه ده‌که‌ی. بۆ نموونه له یۆگۆسلاڤیادا، دوژمن بۆ سێرب و کرۆڤات و هتد دابه‌شده‌کرێ. ئاگامان لێیه ده‌ڵێن: «[ئه‌وان] تووشی خراپی و گه‌نده‌ڵی هاتن، چونکوو جووه‌کان به نهێنی جڵه‌ویان به‌ده‌سته‌وه بوو. مه‌ته‌ڵێکی خۆشه. ته‌نانه‌ت له یه‌کیه‌تی سۆڤیه‌تی ئێسته‌شدا، توێژی توندره‌وی رووسه ناسیۆنالیسته دژه کۆمۆنیسته‌کان هه‌وڵ ده‌ده‌ن کۆمۆنیزم له روانگه‌ی جووبێزییهوه لێکبده‌نه‌وه، واته کۆمۆنیزم وه‌ک داهێنراوێکی جووله‌که. بۆ نموونه، جووبێزانی مۆدێرنی رووسی به خێرایی پێت ده‌ڵێن که چۆن زۆربه‌ی ئه‌ندامانی مه‌کته‌بی سیاسی لێنین جوو بوون. به‌واتایه‌کی دیکه، قۆناغێک له ئایدۆلۆژیای خۆبه‌خۆ له رۆژههلآتدا له گه‌ڕدایه: سه‌رکۆنه‌کردنی هه‌رشتێک به ناوی کۆمۆنیزمه‌وه، چیدی ناخوات و بڕه‌وی نه‌ماوه. ]له‌باتی ئه‌وه[ ئێسته نۆره‌ی سه‌رکۆنه‌ی جووه‌کانه، یان هه‌ر نه‌ته‌وه‌یه‌کیتر له پشتی کۆمۆنیزم خۆیه‌وه. من ئه‌م [زیندووکردنه‌وه و] نواندنه‌وه‌ی گه‌له بچووکه‌کانی ئه‌ورووپای رۆژهه‌لآت به‌باش نازانم و توانایه‌کی پێش فاشیستی لێره‌دا ده‌بینم، ئه‌گه‌رێکی زۆر جیددی؛ من لام وانییه ئه‌مه ئه‌گه‌رێکی ده‌رهه‌ستی وه‌همکرد بێ. کهف و کوڵی دیمۆکراتیکی سه‌ره‌تا ئێسته دامرکاوه، خه‌ڵک له راده‌به‌ده‌ر نائومێدن و روویان کردۆته ژیانی تایبه‌ت. ماشینی سپینۆزایی ئێسته له گه‌ڕدایه. له ئایدۆلۆژیای خۆبه‌خۆ و خۆهانده‌ری ئامریکاییدا، ژاپۆنییه‌کان وه‌ک دوژمن و به‌پێی جووبێزی درووست کراون، چونکوو له جووبێزیدا، جوو له هه‌موو شوێنێکه و له هیچ لایه‌کیش نییه؛ هیچ کات ناتوانی شوێنی ئه‌وان دیاری بکه‌یت. ئه‌وان ده‌توانن له هه‌موو جێگه‌یه‌ک خۆیان بشارنه‌وه. له هه‌موو شوێنێک هه‌ستیان پێده‌که‌ین. ئه‌وان دزه‌یان کردۆته هه‌موو شوێنێک. پ: که‌چی ئه‌م جۆره دوژمنه پێناسه‌ش کراوه. و: به‌لآم به روونی پێناسه نه‌کراوه. ئه‌مه خاڵێکی ناوه‌ندی جووبێزییه له پڕوپاگه‌نده‌ی نازیدا، له‌وه‌ی که دیاره ئاڵۆزتره، چونکوو له فه‌زای خه‌یاڵی (فانتزی) جووبێزیدا، جوو به سانایی که‌سێک نییه به سروشتێکی دزێو یان شتێکی له‌و جۆره‌وه. له جووبێزیدا، جوو ته‌عبیره له نه‌ته‌وه‌یه‌ک که سروشت و کاراکته‌رێکی شیاوی نییه، که بکرێ تێکه‌ڵ بکرێن. هیچ ناخۆش نییه هاوسێیه‌کی چینی یان جیرانێکی ئیتالیی سووک و رسوات بێ و هتد. هه‌تاکوو ئه‌م بوونه‌وه‌ره جیاوازانهت هه‌بێ، هه‌موو شتێک مسۆگه‌ره، کێشه‌که ئه‌و کاته‌یه که توخمێکی زیادی له هه‌موو جێگه‌یه‌ک بێت و له هیچ کوێش نه‌بێت، ئه‌و ده‌ور و رۆڵه ستاندارده‌ی له ئه‌ورووپا ده‌درێته پاڵ جووه‌کان، له ئامریکا تا خاڵێک له‌لایه‌ن ژاپونیهکانهوه گێڕدراوه. خاڵی دووهه‌م پێوه‌ندی به‌و داڵغه و گومانه‌وه هه‌یه که ته‌نانه‌ت له میدیاکانی ئامریکاشدا هه‌یه، داڵغه‌ی ئه‌وه‌ی که ژاپۆنیه‌کان نازانن چۆن ئه‌و جۆره‌ی شیاوه چێژ ببینن ئه‌وه‌ی که ئه‌وان زۆر کارده‌که‌ن ته‌عبیره له‌وه‌ی که پێوه‌ندی ژاپونیه‌کان به چێژه‌وه به جۆرێک له‌هی ئێمه سه‌یرتره، نۆرماڵ نییه، چه‌واشه‌یه. من به‌رده‌وام بیر له‌وه ده‌که‌مه‌وه که له میدیای ئامریکادا ئه‌م باسه ]پێوه‌ندی ناته‌واوی ژاپۆنیه‌کان به چێژه‌وه[ وه‌ک رێک‌وپێکی راپۆرت ده‌که‌ن. ته‌نانه‌ت ده‌وڵه‌تی ژاپۆنیش هه‌وڵی ئه‌وه ده‌دات خه‌ڵکه‌که‌ی فێر بکات چۆن زۆرتر چێژ ببن. بۆ نموونه ته‌نانه‌ت ده‌وڵه‌تی ژاپۆنیش خۆی فه‌رمانی پێڕه‌وکردنی پشوویه‌کی به‌رده‌وام و به ده‌ستووری ده‌رکردوه. پ: ئاخۆ کێشه‌که ئه‌وه‌یه ژاپۆنیه‌کان له کاره‌که‌یان چێژ ده‌بینن؟ و: ئه‌مه ئایدیایه‌که، ئه‌مه دوا خه‌یاڵی ره‌گه‌زپه‌رستانه‌یه. لێره‌شدا ده‌روونشیکاریی لاکانی ده‌توانێ زۆر شتمان فێر بکات، چونکوو ئایدیای بنه‌ڕه‌تی لاکانی ئه‌مه‌یه که دواخاڵی ره‌گه‌زپه‌رستی ئه‌م جۆره (هه‌رچۆن به زۆری باس کراوه) به‌ریه‌ک که‌وتنی شوناسه هێمایینه‌کان، یان به‌ها کولتووریه‌کان و شتی وه‌ک ئه‌وانه نییه. هه‌رچۆن ژاک ئالێن میلێر له Extimiteدا په‌ره‌ی پێداوه، ره‌گه‌زپه‌رستی له دوا خاڵدا سه‌رووبه‌ندی له‌گه‌ڵ پێوه‌ندی ئه‌ویدی به چێژه‌وه هه‌یه، له دواییدا ئه‌و شته‌ی له ئه‌ویدیدا نیگه‌رانت ده‌کات شێوه‌ی چێژبینینی ئه‌ویدییه، هه‌روه‌ها نه‌ک هه‌ر شێوه و رێگه‌ی روون و دیار، بۆ نموونه فانتزیای جنسیی سپیه‌کان ده‌رباره‌ی توانای جنسیی به دوی ره‌شه‌کان. پ: چ مه‌ترسیه‌ک له زۆرکارکردنی ژاپۆنیهکاندا هه‌یه؟ و: باسه‌که ئه‌مه‌یه ئه‌وان زۆر کار ده‌که‌ن چونکوو نازانن به‌باشی کار و چێژ ببینن له‌یه‌ک جوێ بکه‌نه‌وه، ئه‌وان که‌لله‌ڕه‌قانه چێژ له زۆر کارکردن ده‌بینن، ئه‌م بێبه‌شییه‌ی ئه‌وانه که ئێمه ده‌تۆقێنێ. له ئه‌ورووپا، ئه‌م شته ده‌درێته پاڵ جووه‌کان، ئه‌و جاره‌م له‌بیره له‌گه‌ڵ دایکم قسه‌م ده‌کرد. ئه‌گه‌رچی دایکم راشکاو دژه‌جوو نه‌بوو، به‌لآم که ئێمه له‌گه‌ڵ پیره‌ژنێکی جووی دراوسێماندا قه‌رز و قۆڵهمان هه‌بوو، ئه‌و جاره که پیره‌ژنه پاره‌ی بۆ هێنابووینه‌وه دایکم وتی «پیره خانمێکی چه‌ن خاتوونه به‌لآم چاوت لێ بوو چه‌ند سه‌یر پاره‌که‌ی ده‌ژمارد؟» مه‌به‌ستم له‌مه ئایدیایه‌کی سه‌یره، جۆره پێوه‌ندێکی تایبه‌ت بهژووییسانسهوه، وردتر بڵێین جۆرێک دۆڕاندنی چێژ، جۆرێک بێبه‌شی ژوویسانسێکی جیاواز له‌و شته‌دا که قابیلی چێژبینین نییه، له‌و شته‌دا که بۆ ئێمه چێژ نییه. پ: کێشه‌که وه‌ک دیاره له لایه‌که‌وه پێویست به لێکۆڵینه‌وه ده‌کات ـ ئه‌ویدی چۆن چێژ ده‌بینێ؟ ـ له‌لایه‌کی دیکه‌شه‌وه بریتییه له کۆنترۆڵکردنی شێوه‌کانی چێژ بینینی ئه‌ویدی. و: وایه، چونکوو ئه‌مانه دوو خه‌یاڵی بنه‌ڕه‌تین، که هه‌ڵبه‌ت هه‌ردووکیان پێچه‌وانه‌ی یه‌کترن، یه‌کێکیان که هه‌موومان ده‌یزانین، ژاک لاکان له کۆتاییه‌کانی ده‌یه‌ی 1960دا کاتێ ره‌گه‌زپه‌رستی به‌دیده‌کرد، باسی کردووه. بۆ لاکان، ره‌گه‌زپه‌رستی جۆرێک تۆڵه کردنه‌وه‌ی شتی تایبه‌تییه له پانتای هه‌مه‌گیری دال. لاکان لای وایه ره‌گه‌زپه‌رستی جۆرێک دژکرده‌وه‌یه به‌رامبه‌ر ئه‌م پانتا هه‌مه‌گیره‌ی دال، تاقه رێگه‌ی نه‌توانه‌وه و وننه‌بوون له نێو ئه‌م ههمهگیریهدا. تاقه‌رێگای خۆڕاگه‌یاندن، تاقه پاڵپشتێک بیدۆزیته‌وه ئه‌مه‌یه که واز له رێگه‌ی تایبه‌تی چێژ بینینی خۆت نه‌هێنی، که هه‌ڵبه‌ت ئه‌وسا ئه‌م پارانۆیا یان دڵپیسییه ره‌گه‌زپه‌رستانه ده‌بێت. تۆ شوناسی خۆت له‌سه‌ر ئه‌م خه‌یاڵه داده‌ڕێژی که ئه‌ویدی به نیازه دزیت لێ بکات. لێره‌دا دوو فانتازیای بنچینه‌یی هه‌ن: یه‌که‌م، ئه‌ویدی ده‌یه‌وێ چێژی به‌بایه‌خی ئێمه بدزێ، به زۆری ئه‌و ئایدیای له پشتی ره‌گه‌زپه‌رستی ده‌یڤید دووکه‌وه هه‌یه ـ ره‌شه‌کان، ئه‌وانیدی، ئه‌وانه‌ی ده‌یانه‌وێ شێوه‌ژیانی ئامریکایی بڕووخێنن. ئایدیای دووهه‌م، وه‌ک ئه‌وشته‌ی له‌سه‌ر جووه‌کان ده‌وترێ ئه‌مه‌یه که ئه‌ویدی خاوه‌نی جۆره چێژێکی سه‌یر و زیادییه، که له خۆیدا مه‌ترسییه‌که بۆ ئێمه. به هه‌ر چه‌شنه، خاڵێکی سه‌یری دیکه که من په‌ره‌م داوه ئه‌مه‌یه که چێژ چۆن ده‌توانێ بدزرێت. له ئه‌مریکا، من به بینینی زنجیره‌یه‌ک فیلمی وه‌ک رامبۆ له فیلمی Missing in Action و هتد، سه‌رم سووڕما، که به پێی نیگه‌رانیی ئه‌مریکیی بۆ ئه‌و چه‌ند به‌ندییه‌ی که هێشتا له ڤیه‌تنام زیندوون، درووست کراوه. قاره‌مانه‌که، رامبۆ، ئازادیان ده‌کات و ده‌یانهێنێته‌وه. لام وایه خه‌یاڵی پشته‌وه‌ی ئه‌م باسه ئه‌وه‌یه به‌نرخترین به‌شی ئه‌مریکا دزراوه و قاره‌مانه‌که ده‌یهێنێته‌وه بۆ زێدی خۆی. چونکوو ئه‌م «جه‌واهیر»ه له سه‌رده‌می جیمی کارتێر، ئه‌وکاته‌ی ئه‌مریکا لاواز بوو، ون ببوو. ئه‌گه‌ر قاره‌مان ئه‌م خشڵ و جه‌واهیره بهێنێته‌وه، ئه‌مریکا ده‌بووژێته‌وه. ته‌نانه‌ت له ئه‌مریکا، واته په‌ره‌سه‌ندووترین ولآتی جیهان، ده‌بینین ئه‌م لۆژێکه‌ی چێژ بینن له‌گه‌ڕدایه، واته خه‌یاڵ یان فانتزیای ئه‌وه‌ی که به‌شی به‌نرخی چێژمان له‌وانه‌یه ئه‌ویدی بیدزێ. وه‌کیتر، ته‌نیا له دژی ئه‌م به‌ستێنه خه‌یاڵییه‌یه که ده‌توانی ته‌عبیر له نیگه‌رانیی واقیعیی میدیاکان بکه‌ی، که له‌هه‌ر حاڵ‌دا به‌ته‌واوی نائهقلآنییه. ئایدیای ئه‌وه‌ی که چه‌ند لاوێکی پاکی ئه‌مریکی هێشتا وه‌ک زیندانیانی جه‌نگی له ڤیه‌تنامدا دیلن، به راشکاوی کێشه‌یه‌کی زۆر لاوه‌کییه ـ ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر ئه‌م بابه‌ته راستیش بێ. ناتوانی وه‌ها نیگه‌رانییه‌ک بێ ئه‌م جۆره سیناریۆ خه‌یاڵییه ته‌عبیر بکه‌ی. ئێره ئه‌و خاڵه‌یه تێیدا لاکان، سووک و ئاسان، سه‌رله‌نوێ پێش سه‌رده‌می خۆی ده‌که‌وێ، چونکوو ئه‌و پێشتر شه‌پۆلێکی نوێی ره‌گه‌زپه‌رستی له ناوه‌ڕاست و کۆتایی شه‌سته‌کاندا له Televisionدا به‌دیکردبوو. لاکان به وردی له 1968دا ئه‌مه‌ی به‌دیکردبوو، واته کاتێ کهف و کوڵی خوێندکاران کۆتایی هاتبوو، ئه‌و بهدییکرد که سه‌رده‌مێکی نوێ له ره‌گه‌زپه‌رستی به‌ڕێوه‌یه. ئه‌مه ته‌عبیریشه له‌وه‌ی که پانتای هه‌مه‌گیری سپینۆزایی ناتوانێ دوا وه‌لآممان بێ. وه‌همی باو ئه‌مه‌یه که ره‌گه‌زپه‌رستی جۆرێک پاشماوه و به‌جێماوی بنه‌ڕه‌تخوازی رابردووه. نا، ئه‌مه له رابردوو نه‌ماوه‌ته‌وه؛ ئه‌مه هه‌ندێ پاشه‌رۆکی نه‌ریت نییه که به پێشکه‌وتن ته‌نانه‌ت به‌ره‌و جیهانێکی زۆر کامپیۆتێریزهکراوی سپینۆزایی بتوێته‌وه. به‌ڵکوو ئه‌مه به‌رهه‌می مۆدێرنێتییه. ئه‌و شته‌ی پێی ده‌ڵێین بنهڕهتخوازییهکان رێک و راست هه‌وڵ و ته‌قه‌للای ناهومێدانهن بۆ خۆبه‌ستنه‌وه به هه‌ندێ فورمی ژووییسانسهوه.3 سه‌رچاوه: له‌سه‌ر ماڵپه‌ڕی lacan. Com به ناونیشانی:Slavoj zizek ‘interviewed by Josefina Ayerza (Lusitania, Vol I, no 4, 1994) “IT DOSEIN,T HAVE TO BE A JEW …”
- ژووییسانس: jouissance، له قامووسێکی ده‌روونشیکاریدا به‌مجۆره پێناسه کراوه: له بنه‌ڕه‌تدا مانای خۆشییه (enjoyment)، به‌ڵام لایه‌نی حنسیشی هه‌یه (واته ئورگازم [یان هه‌مان «ته‌شقی ئه‌شقی جنسی»]) که enjoyment ئه‌م لایه‌نه جنسیه‌ی نییه، هه‌ر بۆیه‌ش هه‌مان وشه فه‌ره‌نسییه‌که واته ژووییسانس کاری پێده‌کرێ. (ره‌گی ئه‌م زاراوه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ بواری مافناسی و له بنه‌ڕه‌تدا مانای «مافی چێژبینینه له شتێک»). ئه‌م زاراوه به‌ر له 1953 له به‌رهه‌مه‌کانی لاکاندا نه‌هاتووه، به‌ڵام له کۆڕه‌کانی 4ـ1953 و 5ـ1954دا لاکان جارجاره ئه‌م زاراوه به‌کار دێنێ، ئه‌ویش زۆرتر له ناوکۆیی و بواری دیالێکتێکی هێگلیی سه‌روه‌ر و کۆیله‌دا: کۆیله ناچاره کار بکات بۆ ئه‌وه‌ی ئۆبژه‌کانی ژووییسانسی سه‌روه‌ر دابین بکات. پاشان تا ساڵی 1957 وه‌ک دیاره مه‌به‌ست له‌م زاراوه شتێک نییه جگه ئه‌و هه‌ست، چێژ و خۆشیه‌ی که له‌گه‌ڵ تێربوونی پێداویستییه‌کی بیۆلۆژیکی وه‌ک برسیه‌تیدایه. به‌ڵام زۆر ناخایه‌نێ مانا جنسیه‌کانی ژووییسانس تادێ زیاتر ئاشکرا ده‌بێ؛ ساڵی 1957 لاکان ئه‌م زاراوه بۆ ته‌عبیرکردن له چێژی زاده‌ی ئۆبژه‌یه‌کی جنسی و چێژه‌کانی ده‌ستپه‌ڕ به‌کار دێنێ و، ساڵی 1958، به راشکاوی ژووییسانس وه‌ک ئۆرگاسم ده‌ناسێنێ. ساڵی 1960 لاکان دوولانه‌یی کلاسیکی خۆی واته ناته‌بایی نێوان ژووییسانس و چێژ په‌ره ده‌دات، ئه‌و دوو لانهییهی که له جیاکاریی هێگلیی/کۆژێویی نێوان Genuß (که‌یف) و Lust (چێژ) ده‌کات. بنه‌مای چێژ وه‌ک جۆرێک سنوور له‌سه‌ر ژووییسانس کار ده‌کات؛ بنه‌مای چێژ یه‌کسانه به یاسایه‌ک ئه‌مر به سووژه ده‌کات که «تا ده‌کرێ که‌متر چێژ ببه». له هه‌مانکاتدا، سووژه به‌رده‌وام له هه‌وڵی ترازاندنی ئه‌و مهنعانهدایه ده‌خرێنه سه‌ر چێژی و ده‌یه‌وێ بگاته «ئه‌و لای بنه‌مای چێژ». به‌ڵام، ئه‌نجامی ترازاندنی بنه‌مای چێژ، نه‌ک چێژی زیاتر به‌ڵکوو ئازاره، چونکوو سووژه ته‌نیا به‌رگه‌ی بڕێکی دیاریکراوی چێژ ده‌گرێ. له‌و لای ئه‌م سنووره‌وه چێژ ده‌گۆڕێت بۆ ئازار و، ئه‌م «چێژه ئازاراویه» هه‌ر ئه‌و شته‌یه لاکان پێی ده‌ڵێ ژووییسانس؛ «ژووییسانس ره‌نجه». به‌م پێیه، زاراوه‌ی ژووییسانس جۆرێکی ورد و ناسک ته‌عبیره له‌و تێر و رهحهتبوونه پارادۆکسیکاڵه‌ی سووژه له سیمپتۆم یان درمی [نه‌خۆشینی] خۆی دابینی ده‌کات … . مه‌نعی ژووییسانس (بنه‌مای چێژ) له جه‌وهه‌ری بونیادی هێمایینی زماندایه، هه‌ر بۆیه‌ش «ژووییسانس بۆ ئه‌و که‌سه‌ی قسه ده‌کات، به ته‌واوی قه‌ده‌غه‌یه». مه‌رجی چوونی سووژه بۆ نێو پانتای هێمایین، جۆرێکی تایبه‌تی وازهێنانی سه‌ره‌تاییه له ژووییسانس له چوارچێوه‌ی گرێی خه‌ساندندا، واته ئه‌و جێگه‌ی سووژه واز له هه‌وڵی گۆڕان بۆ فالووسێکی خه‌یاڵی بۆ دایک ده‌هێنێ؛ لاکان ده‌ڵێ: «خه‌ساندن مانای ئه‌مه‌یه به حه‌تمی ده‌بێ واز له ژووییسانس بهێنی بۆ ئه‌وه‌ی له رێگه‌ی په‌یژه‌ی به‌راوه‌ژووی یاسای ئاره‌زووه‌وه پێی بگه‌ی». که‌وابوو، مه‌نعکردنی هێمایینی چێژ له گرێی ئۆدیپدا (تابۆی زینا له‌گه‌ڵ مه‌حره‌مه‌کان) جۆرێکی پارادۆکسیکاڵ یه‌کسانه به مه‌نعی ئه‌و شته‌ی که خۆی هه‌ر له پێشتره‌وه نه‌کرده‌یه؛ که‌وابوو ئه‌رکی ئه‌م مه‌نعه بریتیه له پاراستن و به‌رده‌وامکردنی ئه‌م وه‌همه نۆرۆتیکهی که چێژ ئه‌گه‌ر قه‌ده‌غه نه‌بوایه‌ت، ده‌هاته دی. به‌م پێیه، له راڤه‌ی لاکانیدا، کۆی به‌سه‌رهاتی گرێی ئۆدیپ خۆی فانتازیایه‌کی سه‌رکوتکراوه، فانتازیایه‌ک که بۆ گونجان له‌گه‌ڵ ئه‌و برین یان ترۆمایه‌ی له خه‌ساندن که‌وتۆته‌وه، بونیاد نراوه. ئه‌وه مه‌نعه که ئاره‌زووی ترازاندنی خۆی درووست ده‌کات و، به‌م پێیه‌ش ژووییسانس له بنه‌ڕه‌تدا ترازێنهر یان یاسابهزێنه. پاڵنه‌ری مه‌رگ ناوێکه بۆ ئه‌و ئاره‌زووه هه‌میشه‌یی و بێوچانه‌ی سووژه بۆ ترازاندن و تێپه‌ڕاندنی بنه‌مای چێژ و نزیکبوونه‌وه له چێژ و پاشکه‌وتێکی دیاریکراو له ژووییسانس؛ که‌وابوو ژووییسانس هه‌مان «رێچکه‌ی به‌ره‌و مه‌رگ»ه. مادام پاڵنه‌ره‌کان مانای هه‌وڵن بۆ تێپه‌ڕاندنی بنه‌مای چێژ له‌دووی ژووییسانس، که وابوو هه‌ر پاڵنه‌رێک پاڵنه‌رێکی مه‌رگه. گه‌لێ وێکچوون له نێوان تێگه‌شتنی فرۆید بۆ لیبیدۆ و ژووییسانسی لاکانیدا هه‌یه و وه‌سفی ژووییسانس لای لاکان وه‌ک «جه‌وهه‌ری جه‌سته‌یی»، ئه‌م وێکچوونه ئاشکراتر ده‌کات. هه‌ر چۆن فرۆید جه‌خت ده‌کاته‌وه که ته‌نیا یه‌ک لیبیدۆ هه‌یه و ئه‌ویش نێره، لاکان ده‌ڵێ ژووییسانس له خۆیدا فالیکه؛ ژوویسانس، له لایه‌نی جنسیه‌وه فالکیه … . به‌ڵام ساڵی 1973، لاکان ئاماژه بۆ جۆرێک ژوویسانسی ژنانه‌ش ده‌کات، جۆرێک «ژووییسانسی ته‌واوکه‌ر» که «له‌و لای فالووس»ه‌وه‌یه، هه‌مان ژووییسانسی ئه‌ویدی. ئه‌م ژووییسانسه ژنانه وه‌سف ناکرێ، چونکوو ژنان بێ ئه‌وه‌ی ئاگادار بن، ئه‌زموونی ده‌که‌ن. لاکان بۆ جوێکردنه‌وه‌ی ئه‌م دوو شێوه‌یه‌ی ژووییسانس، نیشانه‌ی جیاوازیان بۆ داده‌نێ: JQ ته‌عبیره له ژووییسانسی فالیک، که‌چی JA ته‌عبیره له ژووییسانسی ئه‌ویدی. [واته ژووییسانسی پیاوانه زیاتر رووی له خۆیه‌تی و ته‌نیا به جه‌سته‌وه به‌نده، که‌چی نه‌بوونی فالووس یان هه‌مان ئه‌ندامی جنسی نێرینه لای ژنان واده‌کات ژووییسانسیان له‌باتی «گێلانه» که رووی ته‌نیا له تێربوونه، رووی له دۆزینه‌وه‌ی لایه‌نی شاراوه‌ی ئه‌ویدی بێ و ئه‌ویدی له لای شتێک بێت زیاتر له ئۆبژه‌یه‌کی جنسی رووت، که‌وابوو ژن له به‌رزه‌خی نێوان دوو ژووییسانسدایه: فالیک و نافالیک، ره‌حه‌تبوون و ئه‌شق و … .ـ ئێدیتۆری کوردی]. قامووسێکی ئینته‌رنێتی به‌مجۆره ژووییسانس پێناسه ده‌کات: له زمانی فه‌ره‌نسیدا مانای خۆشی و چێژه، به تایبه‌ت خۆشی و چێژێک که سنووره‌کانی هه‌ست ده‌به‌زێنێ و تێیده‌په‌ڕێنێ. ژووییسانس له‌گه‌ڵ چێژ ناگونجێ، چێژ دۆخێکی کۆنتڕۆڵکراوه و له نێوه‌وه‌ی نۆرمه کولتووریهکاندایه، به‌ڵام ژووییسانس چێژێکه (هه‌ر پاڵنه‌رێکه) که له‌ولای به‌رگه گرتنه‌وه بێ. ژووییسانس له‌وانه‌یه هێند گه‌وره ببێته‌وه که وه‌ک ئازار هه‌ست بکرێ، ژووییسانس چێژ و ئازاره پێکه‌وه، هه‌سته به بوون له لێواردا و، ده‌توانێ شکاندنی سنووره‌کان نیشان بدات. … مه‌به‌ستێکی ژیان به‌ڕێوه‌بردنی ژووییسانسه. ئه‌م زاراوه له زمانی فه‌ره‌نسیدا بۆ وه‌سفی به‌زاندنی سنووری نێوان خود و ئه‌ویدیش به‌کار ده‌هێنرێ. وه‌کیتر، بۆ نیشاندانی ئۆرگاسمێک [ئه‌شقی چێژی جنسی] که دواڕاده ناناسێ، به‌م پێیه ژووییسانس مانای هه‌ست به نوقسانی، بزری و دۆڕاندن و هه‌ر شتێکی دووره‌ده‌سته. لاکان لای وایه سوبژه که له رێگه‌ی زمانه‌وه له خۆی جوێبۆتهوه، هه‌ست به بزری و نوقسان و به‌دواشیدا یه‌کپارچه‌یی ئاره‌زووه‌کان ده‌کات. ئێمه به‌رده‌وام خۆمان ده‌که‌ینه سووژه‌ی [بکه‌ر/بابه‌ت، ملکه‌چ] زمان و کۆده کولتووریه‌کان و ده‌مانه‌وێ له‌م رێگه‌وه ئاره‌زووی بێئهنجاممان بۆ یه‌کپارچه‌یی بهێنینه دی. ژووییسانس ئه‌و چێژ/ئازاره‌یه که سووژه له هه‌وڵی بێهووده‌یدا بۆ به‌ده‌ستهێنانه‌وه‌ی ئۆبژه‌ی دڵخوازی ونبوو هه‌ستی پێده‌کات. ژاکلین رۆز، ژووییسانس بۆ وه‌سفی ئیداره‌کردنی ژنانه‌ی شوناس به‌کاردێنێ. له ئابووری فالکیدا، ژن که فالووسی دۆڕاندوووه، له جێگه‌ی ژووییسانس و ئۆبژه‌ی ونبوودا داده‌نیشێ و لێره‌وه‌ش ده‌بێته شتێکی ئاره‌زوو بزوێن و هاوکات دووره‌ده‌ست.ئه‌م بوچوونه، پێگه‌یه‌کی جیاواز به ژنان ده‌دات و دژی بنده‌ستیی ژنانه. کچان مادام له قۆناغی پاشئۆدیپیدا ده‌توانن پێوه‌ندییه‌کی نزیکتر له‌گه‌ڵ دایک درووست بکه‌ن، ده‌توانن ژووییسانسێکی زیاتریش بچێژن. کوڕان ئێره‌یی به‌م شته ده‌به‌ن و هه‌وڵده‌ده‌ن له رێگه‌ی داگیرکردنی کچانه‌وه ئه‌م ئێره‌ییه تێر بکه‌ن. به‌شێکی به‌رچاوی ئه‌م یاریه رۆمانسیه گه‌ڕانه به‌دوای ژووییسانسدا، که ئه‌گه‌رچی هه‌رگیز ده‌ست ناکه‌وێ، به‌ڵام چێژی چاوه‌ڕوانی، خۆی ئه‌م گه‌ڕانه ده‌کاته ئه‌زموونێکی بهکوڵوکهف. به‌ڕای ژیژه‌ک ژیانی ده‌روونی ژیانێکه له‌باره‌ی خۆشییه‌وه، به‌ڵام گرێچنی نوقسانی و نامۆبوونهوهیه (سه‌رچاوه‌ی یه‌که‌م: An Introductory Dictionary of Lacanian Psychoanalysis, Dylan Evans, Brunner Routledge 1996. به‌پێی: رخداد: گزیده مقالات سلاوی ژیژک، گام ن‌و، 1384، 41ـ639؛ سه‌رچاوه‌ی دووهه‌م: Answer.com . ـ ئیدیتۆری کوردی. [↩]
- Symptom: له زاراوه‌ی پزیشکیدا مانای نیشانی نه‌خۆشینه که ته‌عبیر له بوونی هۆیه‌کی نادیار له پشته‌وه‌ی خۆیاندا ده‌که‌ن. لاکان ئه‌م زاراوه له مانای پزیشکی داده‌بڕێ و له ره‌وتی بیرکردنه‌وه‌یدا، تێگه‌شتنی بۆ ئه‌م زاراوه به‌رده‌وام ده‌گۆڕێت. لاکان سه‌ره‌تا لای وایه سیمپتۆم یان هه‌مان درم و نیشان، ئه‌و کۆد و په‌یامه‌یه که حه‌قیقه‌تی ئاره‌زووی سووژه، ئه‌و ئاره‌زووه‌ی خیانه‌تی لێکراوه، سه‌رکوت کراوه یان چه‌پێنراوه و به‌ره‌و ناوشیار پاڵنراوه، له خۆیدا ده‌نوێنێته‌وه و، ئاماژه بۆ ئه‌و هێمایانه ده‌کات که له‌سه‌ر لمی که‌ناری ده‌ریادا نووسراوه، به‌ڵام شه‌پۆلی ئاوی ده‌ریاش به‌رده‌وام ده‌یانگۆڕێت، واته سیمپتۆمهکان هه‌ندێک دالن که داوای کرانه‌وه و گه‌ڕاندنه‌وه و هێمایینکرانهوه ده‌که‌ن. به‌ڵام لاکان له درێژه‌ی بیرکردنه‌وه و کاره‌کانیدا مانایه‌کی قووڵ و ده‌ورێکی گرنگتر به سیمپتۆم ده‌دات و وشه‌یه‌کی تازه‌ی بۆ دادێنێ: سینتۆم (sinthome). سینتۆم یان سیمپتۆمی دوایی (1970) بریتییه له‌و شێوه‌گیرییه ماناداره‌ی که تێیدا سووژه‌ی فه‌ردی پێوه‌ندیی خۆی له‌گه‌ڵ ژووییسانس داده‌ڕێژێ. نموونه‌یه‌ک: ژووییسانس ئه‌و تێربونهیه به هۆی ده‌ستکاریکردنی برینێکی خۆمانه‌وه دابینی ده‌که‌ین، برینه‌که لێره‌دا شتێکه وه‌ک سیمپتۆم: ئه‌و برینه‌ی سووژه کۆ و یه‌کپارچه ده‌کاته‌وه. ژیژه‌ک خۆی ده‌ڵێ سینتۆم بریتییه له شێوهگیرییهکی تایبه‌ت، درمناسانه و دهلالهتکهر، (particular, pathological, signifying)، شیرازه‌یه‌ک بۆ ژووییسانس، په‌له‌یه‌کی شلوێ که مل به راڤه و تێگه‌شتن و پێوه‌ندیی مانادار نادات، په‌له‌یه‌ک که ده‌سته‌مۆی سیکل یان بازنه‌ی گوتار، بازنه‌ی تۆڕی پێوه‌ندیی کۆمه‌ڵایه‌تی نابێ، که‌چی هه‌ر خۆی یه‌کێکه له مه‌رجه‌کانی بوونی ئه‌م تۆڕه. ژیژه‌ک له کردنه‌وه‌ی ئه‌م تێزه‌ی لاکاندا که «ژن سیمپتۆمی پیاوه» ده‌ڵێ ئه‌مه به‌و مانایه که پیاو ته‌نیا تا ئه‌و کاته هه‌یه [بیرمان بێ سیمپتۆم رۆنه و یهکپارچهکهره] که ژن یه‌کپارچه‌یی پێ بدات، واته بوونی پیاو به ژنه‌وه به‌ستراوه، بوونی پیاو له ده‌ره‌وه‌ی خۆیه‌تی واته کۆی بوونی پیاو «له ده‌ره‌وه»ی خۆیدایه. (به‌پێی وه‌رگێڕانی فارسیی slavoj žižek, by tony myres. Rotledge, 2003، فتاح محمدی، 1385، ڵ119ـ117). ». ئێدیتۆری کوردی. [↩]
- Cynicism: ره‌گی ئه‌م چه‌مکه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ رێبازێکی فه‌لسه‌فی له یوونانی کۆندا که یاسای ئه‌خلاقی، رسم و کو‌لتوور به سووک سه‌یر ده‌کات و لایه‌نگرانی له ئه‌خلاقی باو و ده‌ستووره‌کانی کۆمه‌ڵگا لایان ده‌دا و به جۆرێک گومانی سهفسهتهکارانه و ناچالاکیان به‌رامبه‌ر هه‌موو شتێک ده‌نواند. له ئێسته‌دا ئه‌م چه‌مکه زیاتر ناوێکه بۆ ئه‌وانه‌ی بێهیچ بیریان کرده‌یه‌ک نه‌فیی هه‌موو شتێک ده‌که‌ن و ئه‌مه‌ش به هه‌ڵوێست داده‌نێن. [↩]
-
مطالب مرتبط: