خالید خاکی
info@mewlewykurd.com
خالید خاکی ساڵی 1336 هه‌تاوی له گوندی (دایه سڵێمان) هه‌ڵکه‌وتوو له‌سه‌ر چۆمی ئایه‌نان له ناوچه‌ی ساحێب له‌دایک بوه خوێندنی سه‌ره‌تای و ناوه‌ندی ودواناوه‌ندی هه‌رله‌شاری سه‌قز ته‌واو کردوه له‌زانکۆی په‌یام نووری سه‌قزیش بڕوانامه‌ی لیسانسی ئه‌ده‌بیاتی فارسی له‌م دواییانه‌دا وه‌رگرتوه ، کاک خالید خاکی پێشتر مووچه‌خۆری ئیداره‌ی موخابراتی شاری سه‌قز بوو که له ساڵی 1362 هه‌تاویدا له‌سه‌رکار وه‌لانراو 18 مانگ زیندان بوونیش به‌شێک له ژیانی تۆمار ئه‌کات ، ئه‌م نووسه‌ره‌ی شاری سه‌قز هه‌ر له‌سه‌رده‌می قوتابخانه‌وه هۆگری هونه‌ر به‌تایبه‌ت هونه‌ری شانۆ بوه و پێش ئه‌وه‌ی وه‌ک نووسه‌رێک بیناسین گه‌لێک چالاکی له بواری هونه‌ری شانۆدا بوه که ئه‌ندامێکی کارامه‌ی ته‌نیا گروپی شانۆی ئه‌وساڵانه‌ی شانۆی شاری سه‌قز له ده‌یه‌کانی 50 و 60 دا بوه له گه‌لێک له شانۆکانی گرووپی شانۆی شاردا له ساڵۆنی شاره‌داری ئه‌وکات ده‌وری گێڕاوه‌و شاره‌زای زۆربه‌ی شانۆنامه‌کانی شانۆنووسانی ئێرانی وه‌ک (به‌یزایی) …. هتد بوه که به‌شداری له شانۆی (شه‌هیدی دو وهم) یه‌کێک له کاره بهتواناکانیهتیو له ناوخه‌ڵکی ئه‌وکات دا ره‌نگدانه‌وه‌ی به‌رچاوی بوه . له بواری نووسینیش دا قه‌ڵه‌مێکی به بڕشت وبه‌توانا بوه و یه‌کێک له هونهروتکنیکهکانی کاک خالید ئه‌ویه له نووسینیدا سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی که ئاگه‌داری زۆربه‌ی روانگه‌و بۆچوونه‌کانی نووسه‌رانی جیهان وده‌وروبه‌ری خۆیه‌تی هه‌میشه هه‌وڵی ئه‌وه‌ی داوه خوێنه‌ری خۆی له فهزاومهکانی به‌رده‌ستی خۆیه‌وه ده‌رگیری نووسراوه‌که‌ی بکات له کتێبی (ئایه‌ره ئایه‌ره) ئه‌و ده‌سه‌ڵات وتواناییهی به‌ته‌واوی خۆ ئه‌نوێنێت و له‌راستیدا نوت هه‌ڵگرتنێکی هونه‌ریانه‌یه له کاروگوزهرانی خه‌ڵک به‌گشتی و خه‌ڵکی ناوچه‌ی خۆی به‌تاتبه‌تی به شێوه‌یه‌ک ته‌نانه‌ت باخچهوانهکانیش له روانگه‌ی قه‌ڵه‌می خالێد خاکێ یه‌وه ون نه‌بوه هه‌تا بگا به ره‌نج ومه‌ینه‌ته‌کانی دووخانیاتیهکان و ئاوکێشی (خا مریه‌می ئاوکێش) یان له جێگایه‌کی تر دا ده‌ڵێ ” ئاخر کام مناڵ شک ئه‌به‌ن که پاش کاره‌ساتی له ، ئه‌شا ئه‌و چۆله‌که‌و غه‌ڵتانی خوێن بوونی ناوگه‌ڵی بۆ ڕایه‌کی تر بڕوای به گهورهکردبێ ؟! ” ئه‌م قه‌ڵه‌مه مه‌نگه‌ی شاری سه‌قز که‌متر قه‌ره‌ی کۆڕوکۆبوونه‌وه قه‌ره‌باڵغه‌کان ئه‌که‌وێت سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌یش لهفستیواڵی گه‌لاوێژدا پله‌ی وه‌ده‌ست هێناوه‌و خه‌ڵاتی وه‌رگرتوه له فستیواڵی ساڵانه‌ی چیرۆکی شاری بانهیشدا پله‌ی وه‌ده‌ست هێناوه‌و خه‌ڵاتیش کراوه .چیرۆکی (جه‌مامی چهمجهمینۆک) یه‌کێک لهوچیرۆکانهیه تی که ئاوا ده‌ڵێت : ” ئه‌ز کاری پیرێژنان نازانم” هاوڕێکه‌م ده‌ستی دایه شووشه سێ سووچه‌که‌ی وپێکهکهمی لێواو لێو کرد به ئه‌سپایی ده‌ستم بۆ درێژکرده‌وه پێش ئه‌وه‌ی په‌نجه‌م بگاته گه‌ردنی پێک ، زه‌رده‌خه‌نه‌ی ئاگرئاوینێو پێک به وریشه‌ی خۆ به‌رقی تێگرتم ، موچڕکه‌یه‌ک هات به‌له‌شمدا، راچڵه‌کام ودیتم ته‌م ومژێکی چڕ ئابڵۆقه‌ی داوین ولهبهردهممانا چارشێو به‌سه‌رێک روواوه… – بریابتزانیبا ، وه‌کا چلۆن کاروئاکاری خشڵ و زێوت زانی ورووبار له‌نجه‌ی یاقووتی گه‌شی کڕکهوتووی سنووری خوا روژووری له‌ش ، هۆره‌ی یه‌ک ان له سهدانت هۆنیه‌وه . – بریا.. : شانت ک‌ش وماته ! چارشێو له ده‌ستی خزاوههستی به‌سه‌رمایه‌کی سی ته‌زێن کرد ، دوودڵییه‌کی گه‌لێ نامۆ ئاوقه‌ی بوو ، په‌شۆکاو بۆ ماوه‌ی چاولێک نانێکی له چاوی هاوڕێیدا سه‌دان خایه‌ن ، نه‌یزانی چ بککات . هه‌ستی کرد گشت ده‌ماره‌کانی له‌شی باڵی فڕینیان لێڕواوه و له‌ده‌روونه‌وه ره‌ق وبوغزێکی په‌نگ خواردوو ، وره و توانی بن که‌ن ئه‌کات . وتیان : شان وباهۆت بڕبکات وبگهیته دوورهئاوی زه‌ریای مێژوو ، بهچارشێوی سه‌ریه‌وه له پێش چاوتا ، له رهوهزهوه سه‌رده‌که‌وی و وه‌کا مه‌ستی نه‌شه‌ی چریکه‌ی قوڵنگ وسروهی سه‌مای گیا ، سووک وسۆڵ مینا ناسکه ئاسک هه‌ڵده‌گه‌ڕێ وهزروبیرت وه‌دووی خۆی ده‌خاو ده‌تبا. هه‌ست به بوونی که‌مان ژه‌نێکی نادیار ئه‌که‌م . هاوشانی نه‌رمه واڵسی ته‌م ومژ ، ده‌نگی پڕ ژه‌نگی گۆرانیبێژ خۆ ئهلهنگێنێ : نایسیز زێ لایف … نایسیز..نای . چارشێو به‌سه‌ر گه‌لێ نه‌رم ئاوڕ ئه‌داته‌وه و له درزچارشێویهوه باڵای وه‌ده‌ر ئه‌خات واکازیوهیش چنگی له پشتی شه‌و خشاوه و خوێنی پشتی پڕ بهتهشتی ساراو ده‌شتی کاکی به‌کاکی و… بۆ ناخی خۆ شۆڕ بوه‌وه‌و پڕ به‌دڵ تریقیایهوه ، به نیلی چاوه‌ڕوانییه هاوڕێکه‌ی و له چاوه به قووڵا چووه‌کانی هاوڕێکه ی‌دا ، سیمای گرژ وسینگی له‌م ئه‌کوتا ، ئۆخژنێک ئاڵا به‌له‌شیا و گه‌شایه‌وه وهبزهیهک له‌سه‌ر لێوه وشک هه‌ڵاتووه‌کانی ڕوا. هاوڕێکه‌ی که‌وته خۆ وبه‌په‌له له سووچێکی ده‌واره‌که‌ی هه‌ڵیدایه‌وه به ترسه‌وه ملی کێشا، پاشان روانییه ئه‌م و به‌له‌ز دزه کڕنۆشێکی برد. + وه‌زیره‌که‌ت چوو : : ههرپیادهیهکم وه‌زیرێکه ! چارشێو بووه‌ته ئاڵای ده‌ستی گه‌ون وبا ده‌یشه‌کێنێ ، قوڵینگ شینگێڕانه خۆی ناوه‌ته خوێن ومهنگ وبێ ده‌نگ ده‌گری ودهناڵێنێ ، به‌رد دڵڕه‌قی زه‌قی وه‌لا ناوه چه‌مه‌ری ده‌گێڕێ و شیرینی کڵۆڵی هه‌ش به‌سه‌ر، هێشتا نه‌گه‌یشتوه هه‌تا گۆنابڕنی و خۆبتلێنی و… جه‌سته‌ی بن چارشێو … وه‌کا بیشتوومه ئه‌ڵێن : له لایه‌ن فه‌رهاده‌وه دوولینگه کراو تۆ بڵێی وابێ و ئه‌مه هه‌ر حه‌زو خولیای خه‌ڵک نه بێت ؟ و پیرێژن و …. : ( ئه‌ز کاری پیرێژنان نازانم !) – بریا بتزانیبا ، وه‌کا چلۆن زانیت عه‌شره‌ت عاشق وعهوداڵی عه‌گیده و شهوههتا به‌یان به‌چڕینی به‌رزه حه‌یرانی بێ وچان ئهتلاوان و دڵت ئه‌دایه‌وه – بریا .. : شاش ک‌ش وماته . + به‌ڕاستته؟!… دووچارشێو به‌سه‌ری ده‌وار جێهێشتوو ، وێڵی ساراودهشتی کاکی به‌کاکی و… دهواریهل ون له چاو . دووچارشێو پێش که‌شی ساراو ده‌شت و با کراو . چهناگهز له‌ولا .. تره‌وه سه‌دان که‌سی سه‌ر سه‌پێنراو به‌دیتنیان فره شادوپڕتاو، شایی وشوکرو پاڕاننهوهو قاو.. شوکر بۆ خوا ، ره‌زاشا بێوه‌ی گه‌ڕانه‌وه . به‌ژنی ژێر چارشێو له‌درزی لادراوی دووزی وقاسپهی که‌وی کۆتر کوژی یوزی و.. هاوڕێکه‌ی له‌دار درا و هاوڕێکه‌م ده‌سته‌و داوێنی شووشه، گلاو خوێن خۆڕه‌ی کردوبوه رووبار وزهریا ، پێکه‌که‌م به‌ده‌سته‌وه ئاڵا‌و پێش له‌وه‌ی زووخاوهکهی هه‌ڵده‌م ، هێڵنجی ده‌روونم راماڵ ئه‌داو په‌رداخ ، شه‌راب وخوێن زووخاو په‌نا ئه‌داو پیرێژن !! سه‌یر سه‌رمه‌ستانه و سه‌ربه‌ستانه ، وڕ سه‌ما ده‌کا .. (ئه‌زکاری پیرێژنان نازانم) وته‌یه‌کی سمایل خانی شکاکه ، سمکۆ ئه‌وکتێبانه‌ی هه‌تا ئێسته چاپ وبڵاوی کردوونه‌ته‌وه یاخود ئاماده‌ی چاپن ئه‌مانه‌ن: 1- (نه‌زه‌ری به کوردستان دیداری با شاعیران) 1356 هه‌تاوی 2- (ئه‌فسانه) نووسینی نیما یوشیج .. وه‌رگێڕان .. 1380 هه‌تاوی 3- (ئایه‌ره ئایه‌ره )………………………………1381 هه‌تاوی 4- کۆمه‌ڵه چیرۆکێک ، ئاماده‌ی چاپ 5- به‌شی دووهه‌می (ئایه‌ره ئایه‌ره) .. ئاماده‌ی چاپ کاک خالید خاکی ئێسته‌یش خۆشه‌ویستی زێد‌ونیشتمانی لاولاوێکه له قهدوقامهتی ئاڵاوه هه‌ربۆیه سه‌ره‌ڕای نه بوونی کاروپیشه‌یه‌کی دیاری کراو هه‌رله شارودیار سه‌قزدا ده‌ژی.کد خبر: 4297
سڵاو و سپاس بۆ به‌ڕێوه‌به‌رانی ماڵپه‌ڕی شارنیوز و هیوای سه‌رکه‌وتنیان
هه‌روه‌ها سڵاوێکی گه‌رم بۆ هاورێی خۆشه‌ویست کاک خالید و هیوای ته‌مه‌ن درێژی و خۆشی
کاک خالید له ده‌گمه‌ن ئینسانه‌کانی سه‌قزه که زۆر ده‌وری باشی گێڕاوه و که‌م دیاری داوه. چون له کانگای دڵه‌وه به باوه‌ڕێکی پاک و دڵێکی بێ ته‌پ وتۆز خزمه‌تی زۆر چاکی به گه‌له‌که‌ی کردووه.
ئینسانێکی گه‌لێک پاک و به ڕاستی دڵسۆزه و هیوادارم گه‌نجه‌کانی شاره‌که‌مان فره‌تر بیناسن و قه‌دری بزانن.
کاک خالید له بواری شانۆگه‌ری و نووسیندا ده‌ستێکی باڵای هه‌یه و هه‌روه‌ها شاعیرێکی زۆر هه‌ست ناسکیشه.
هیوادارم نموونه‌ی شیعره‌کانیشی بخاته به‌ر چاوی گه‌نجه‌کانمان. له کاتێکدا که زۆر که‌س فڕی به سه‌ر کوردایه‌تی یه‌وه نه‌بوو کاک خالید نووسین و ناسینی گه‌وره پیاوانی کوردی ده‌ست پێ کرد.
هیوای ته‌مه‌نی درێژ و له‌شی ساغی بۆ ده‌خوازم و هه‌مدیسان داوا له گه‌نجه‌کانمان ده‌که‌م زیاتر به خه‌می ئه‌و جۆره که‌سانه‌وه بن.
سپاسی دووباره‌ش بۆ خۆشه‌ویستانی شارنیووز و هیوای سه‌رکه‌وتن بۆ هه‌مووتان
براتان:
حه‌سه‌ن شافێعی له کانادا
پاسخ دهید
به‌ڕێز گیان!
گه‌لێ شادبووم که هه‌واڵی سڵامتیتم ده‌س که‌وت .
بچووک نهوازیت فه‌رمووه و زۆر سپاست ده‌که‌م
پاسخ دهید
سلاو وريزم هه يه بوكاك خاليد هه لوي بال شكاوي سقز
پاسخ دهید
منیش سڵاو ورێزم بۆ تۆی خۆشه‌ویست وگشت ئازیزان هه‌یه. ئێوه خۆش بن من ئێجگار به‌رزه فڕم چما ئێوه‌ی ئازیز باڵ منن هه‌ر بژین به شادی به سپاسه‌وه خالید.
پاسخ دهید
هیوادارم بایخ به هنری ئه و بلیمه ت بدری بزانن چه زحمه ت وره نجیکی له پیناو گله کیدا کیشاوه تا به هموان بلی ایمه یش خاون هستین . ماندو نبی سه رکه وت‌و بی .
پاسخ دهید
به‌رێز گیان !
زۆرسپاس. هونه‌رێ هه‌گه ببێ،شانازی به ئێوه‌ی ئازیزه‌وه‌یه.هیوادارم هه‌میشه گه‌شه‌تان ببینم وگهزگهزباڵا بکه‌م. به‌سپاسه‌وه خالید
پاسخ دهید
بۆ ناساندنی کاک خالیید که‌م بوو
پاسخ دهید
ئازیز گیان سڵام .
من پێم ئێجگار زۆر بوو .ئێوه‌ی ئازیز به‌پێوانه‌ی مهحهبهتیخۆتان پێوابووتان و منتان شه‌رمه‌نده کرد.
به‌سپاسه‌وه.خالید.
پاسخ دهید
سلام به شا رنيوز و خوانندگان با فر هنگش آقاي خالد خاكي جدا از خاكي بودنش هنر مندي با تواضع و
شخصيتي هنريست و اين براي همگن مخصو صا” هنر مندان روشن است.اميد دارم سا لها ي سال وبا اين وقاربمانند وبه اين خطه تشنه هنر خد مت نمايند.
پاسخ دهید
کاکه حه‌مه‌گیان!
هیوادارم هه‌میشه سه‌رکه‌وتووبیت.
به‌سپاسه‌وه خالید.
پاسخ دهید
هنر مند گرا نقدر جناآقاي خالد خاكي
با آرزوي سلا متي وخسته نباشيد
بحا طر زحمات تمامي سا لهاي هنر يتان.استاد ايكاش جنا بعالي وديگر پيشكسو تان هنر تاتر سقز هر از چند گا هي مطا لبي هنري جهت گشايش راه علا قمندان جوان تاتر اين شهر در سايتها وروز نامه هابه چاپ مي رسا نديد كه متاسفانه
و با احترامي كه براي همگان قائلم
ولي ما همچين چيزي ند يديم لطفا”كاك خالد خا كي اين م‌و ضوع را مد نظر قرار بدهند
پاسخ دهید
کاک دیاری ئازیز!
سپاست ده‌که‌م وهیوادارم بتوانم داواخوازت به جێ بهێنم .ره‌نگه خراپ نه‌بێ سه‌رێ له سایتی مه‌وله‌وی کورد بده‌یwww.mewlewykurd.com و بڕوانیته به‌شی شانۆی ئه‌و ماڵپه‌ڕه. به‌سپاسه‌وه خالید.
پاسخ دهید
منیش سلاو و ریز ی بی پایانم پیشکه شی ئه وهونه رمه نده گه وره و بی ئیده عا یه
ده که م
پاسخ دهید
خۆشه‌ویست!
منیش سپاسی هه‌مووتان ده‌که‌م.
دیسانیش سپاس.خالید.
پاسخ دهید
دوای سڵاو ڕێزی بێ پایانم بۆ ڕفێقی خؤشهویستم کاک خالێد سوپاسی ماڵپه‌ڕی شار نیوزیش ده‌که‌م بۆ ناساندی ئه‌م هونه‌رمه‌نده به ڕاستی خاکی یه‌که‌ی سه‌قز به گه‌نجه‌کانی ئه‌م سه‌رده‌مه‌ی شاره جوانه‌که‌مان ئه‌وه‌تا من له‌بیرم دێت کاک خاڵید له گه‌ڵ ئه‌و هه‌موو چه‌ڵه‌مه‌و گرفتانه‌ی که له ژینانیدا دوچاری بووه ده‌ستی له کاری هونه‌ری مرۆڤانه نه‌کێشاوه‌ته‌وه و بە ڕوێکی ئاواڵەوە پێشکەشی بە هەمووان دەکات. هەر بژی و سەر بەرز بیت.
ڕفێقی دێرینەت حسین / فنلاند
پاسخ دهید
چاوه‌که‌م.
نازانی چه‌نێ شاد بووم که‌ئاگاداری سڵامتیت بووم.
یادی به‌خێر ماکاروونی دروست کردنه‌که‌مان.
به دڵوگیان چاوه‌کانت ماچ ئه‌که‌م.به سپاسه‌وه خالید.
پاسخ دهید
سلاو بو کاک خالید بریز هیوادارم سارکوتو بیت
پاسخ دهید
کاک رامیاری ئازیز!
گه‌لێ سپاست ده‌که‌م.منیش ئاواته‌خوازم تۆی ئازیز
له‌گشت بواره‌کانی ژیانت دا سه‌رکه‌وتوو بیت.
به سپاسه‌وه.خالید.
پاسخ دهید
دوران نوجوانی ما با حضور شما در انجمن ادبی پربارترین دوران زندگی ما بود. حتی دانشگاه و خواندن و نوشتن های گاه و بی گاه هم نتوانست به تجربه ای همچون انجمن ادبی مولوی کرد تبدیل شود. تصور می کنم دوستان شارنیوز هم این نکته را اذعان داشته باشند چون خود از اعضای انجمن ادبی بودند
پاسخ دهید
مریه‌م خان!
ئێوه ئێجگار لوتفتان هه‌یه .کۆڕی مه‌وله‌وی ئێستایش ههرچاوهروانتانهو وه‌کا هه‌میشه شانازیتان پێوه ده‌کات ومنیش گه‌لێ زیاتر.به‌سپاسه‌وه.خالید.
پاسخ دهید
آرزومند موفقیت روزافزون شما در فعالیتهای ادبی وهنری هستم
پاسخ دهید
ئهفسانهوشایانی ئازیز!
هه‌ربژین به‌شادی.
به‌سپاسه‌وه.خالید.
پاسخ دهید
ba slam be shoma karkonane saete sharnews. lotfan dar sorate emkan meil adrese kak khale ra baraem be in adres beferestid. pishapish az shma spasgozaram.
پاسخ دهید
وێڕای سڵاو
ئه‌مه ئادره‌سی منه
mewlewykurd@yahoo.com
به‌سپاسه‌وه
پاسخ دهید
با سلام خدمت مدیر محترم سایت و همچنین کاکه خالد عزیز و بزرگوار.
صداقتتان را در گفتار برای معرفی این عالم والا ستایش می کنم ولی باید بگویم برای معرفی برخی از افراد همچون استاد زندگیم(کاکه خالد)واقعا کم است. به هر حال باز هم تشکر می کنم.
پاسخ دهید
عێرفان گیان!
هۆی شادی و شانازی منن وهیوادارم گشت ته‌مه‌نتان
دارماڵی شادی وسه‌رکه‌وتن بێت .
به‌سپاسه‌وه.خالید.
پاسخ دهید
به‌ڕێزان!
به‌دڵ و به‌گیان سپاسی هه‌ستی گه‌رم وبهتینی ههموولایهنێکتان ده‌که‌م.به‌ڕاستی هێزوگوڕوتین وتاوێکتان ئامێزی گیانم کردکهعارهقهی شه‌رم وترێقیشم له‌ده‌ستی نه‌هات وهیکوژێنێ.
دیسانیش سپاسی گشت ئازیزان ده‌که‌م وئاواتهخوازم
بتوانم و له ده‌ستم بێت سه‌دیه‌کی ئهوچتهیبم کهئازیزان فه‌رمویانه.به‌سپاسه‌وه.خالید
پاسخ دهید
سڵاو‌و رێز
له ئه وه‌ی ئه بینم که هه‌وڵی ئه‌وه ئه‌دی تا چرای هونه‌ری کوردی و زانیاری کورده کان گه‌ش تر بکه‌ی زور دڵ خوشم. هیوام سه‌رکه‌وتنته.
منیش وه‌ک هێمن ئه‌ڵی«خاکی ژێرپێی تێکوشه‌ری کوردم»
پاسخ دهید
به‌ڕێزگیان،کاک ئه‌میری ئازیز!
وێڕای سڵاو،سپاسی هه‌ستی خاوێنتاندهکهم.
خۆزگهخوازم کارێکملهدهست بهاتایێو
بمکردایێ وبه‌م شێوه بمتوانیایێ خزمه‌تێ به
مرۆڤ بکه‌م.چما که‌لتوری هه‌رنه‌ته‌وه‌یه‌ک
به‌شێک له‌که‌لتوری مرۆڤه و منیش هه‌گه
شایه‌ن بم خاکیبهرپێی مرۆڤی تێکۆشه‌رم .
به‌سپاسه‌وه خالید
پاسخ دهید
سلاو کاک خالید
من زورم پی خوشه کم ئاوا شیره پیاویکی کورد له شاری چوار ئه ستیره ی سه قز له ناومانه
زورسپاس وآزادی کوردوکوردستان
پاسخ دهید
کاک عیرفان گیان!منیش گه‌لێ سڵاوم بۆ تۆی ئازیزههیه
ئێجگارسپاسی برانهوازیتان ئه‌که‌م .هیوادارم له‌گشت
بواره‌کانی ژینتانا سه‌رکه‌وتوو بن .
به‌سپاسه‌وه.خالید
پاسخ دهید