
دوکتور جه‌لیل وسووقی

ساڵی 1325 هه‌تاوی له شاری سه‌قز له دایک بوه خوێندنی سه‌ره‌تایی واته 6 ساڵی سه‌ره‌تایی ئه‌وکاته‌ی له قوتابخانه‌ی “شاپوور” ته‌واوکردوه دواتر چوه‌ته ده‌بیرستانی شاپوور که ئه‌و قۆناخهیشی به سه‌رکه‌وتووییه‌وه ته‌واوکردو چوه‌ته ده‌بیرستانی ریازی که تازه له شاری سه‌قز دامهزرابووو دووکتور جه‌لیل وسووقی قوتابی دووهه‌مین خولی ئه‌وقوتابخانه‌یه بوو ه
ئه‌گه‌رچی نه‌فه‌ری هه‌وه‌ڵی به‌شی ریازی بوو به‌ڵام له به‌ر ئه‌وه‌ی کاک جه‌لیل حه‌زی له به‌شی کشت وکاڵ زیاتر بوو خۆی بۆ کونکوور ئاماده‌کرد که له‌و سه‌روبه‌نده‌دا هه‌ر زانکۆیه‌ی خۆی به جیاواز تاقیکاری و کونکووری ده‌گرت .
ئه‌وه‌بوو له تاقیکردنه‌وه‌کانی “وه‌رگرتن” ی زانکۆی کشت وکاڵی تاران ، که‌ره‌ج ، ته‌برێز و زانستگه‌ی علوومی زانکۆی تاران که به‌شه‌کانی شیمی و فیزیک و زیستی هه‌بوو ناونووسی ده‌کات و به‌ڵام له به‌رئه‌وه‌ی کونکووری زانکۆی علوومی ته‌برێز هاوکات بوو له گه‌ڵ که‌شاوه‌رزی ته‌برێز به‌شێوه‌ی رێکه‌وت له کونکووری پزشکی ته‌ورێز ناو ده‌نووسێت( ئه‌گه‌رچی هه‌رگیز بیری له ده‌رچوون و وه‌رگرتنی له به‌شی پزشکی دا نه‌ده‌کرده‌وه) دوای ئیمتحان به‌رده‌وام چاوه‌ڕوان ده‌مێنێته‌وه که ئه‌وکات له رێگه‌ی رادوێوه ناوه‌کان دهخوێنرانهوهو چه‌ندرۆژ دواتر له رۆژنامه‌کاندا بڵاوده‌بوونه‌وه ….
کاتێ ناوه‌کانیان خوێنده‌وه دوکتور جه‌لیل وسووقی له نێوان یازده هه‌زا ر به‌شدار بوو ده‌بێته نه‌فه‌ری سێهه‌م له زانستگه‌کانی کشت وکاڵی تهورێزو فیزیک وشیمی تاران قه‌بوول بوه‌و هه‌تا ئه‌و کاته بیری له پزشکی نه‌ده‌کرده‌وه.
دوای ماوه‌یه‌ک رۆژێک یه‌کێک له خزمه‌کانی پێی ده‌ڵێت رۆژنامه‌یه‌ک بکڕه و چاوی لێبکه که له به‌شی پزشکی شاری ته‌ورێز قه‌بووڵ بویت !
دوکتور وسووقی له به‌رئه‌وه‌ی بواری پزشکی زۆربۆی گرنگ نه‌بوه‌و حه‌زوخولیای به‌شی کشت وکاڵی هه‌بوو … بۆ ناونووسی کردن ده‌چێته زانستگه‌ی کشت وکاڵی ته‌ورێز و له به‌رئه‌وه‌ی ئه‌م پله‌ی نه‌فه‌ری سێهه‌می ئه‌بێ و نه‌فه‌ره‌کانی یه‌ک و دووهه‌م نه‌هاتبوونه ناونووسی کردن له لایه‌ن زانستگه‌وه پێشنیاری گه‌لێ کۆمه‌ک و یارمه‌تی وه‌ک خه‌وتنگه‌ی تایبه‌تی و پاره‌ی یاریده‌ده‌ری خوێندن پێ ده‌کرێت … به‌ڵام له کاتی ناونووسینه‌که‌دا تێده‌گه‌ن که به‌ڵگه‌کانی ناونووسی کردنی ناته‌واوه و ده‌فته‌رچه‌ی ئاماده به خزمه‌تی سه‌ربازی و ئیجباری پێنابێت ، هه‌ربۆیه ناچاره‌ن به‌ره‌و شاری تاران وه‌رێ ده‌که‌وێت هه‌تا ئه‌و دهفتهرچهیه وه‌ربگرێت که له کاتی گه‌ڕانه‌وه‌دا له لایه‌ن زۆرێک له خزم وکه‌س وکاریهوه زۆری لێده‌که‌ن که له به‌شی پزشکی دا ناونووسی بکات ئه‌وه‌بوو دوای کۆکردنه‌وه‌ی به‌ڵگه‌گه‌لی پێویست له به‌شی پزشکی دا نانووسی ده‌کاو چاره‌نووس ده‌یکاته ئه‌و دووکتوور وسووقی یه‌ی ئێستا .
دووکتوور وسووقی سه‌ره‌نجام ده‌بێته پزشک و ماوه‌ی حه‌وت ساڵ پزشکی گشتی به سه‌رکه‌وتوویی یه‌وه‌و به نمره‌ی عالی یه‌وه ته‌واوده‌کا، دواتر چوه خزمه‌تی سه‌ربازی که له‌و دهوروزهمانهدا به‌شێک به ناوی سپای بێهداشتی هه‌بوو که ئه‌و بۆخۆی سپای بێهداشتی کوردستان هه‌ڵده‌بژێرێت و له گونده‌کانی “سوننه‌ته ، چاغلوو ، و “میره‌دێ و شازدهمانگیش له شێروخورشیدی سه‌قز (هه‌مان نه‌خۆشخانه‌ی ئێستا) ده‌ورانی سه‌ربازیه‌که‌ی وه‌ک دووکتووری ئه‌و ناوچانه تهودهکات
دووکتوور وسووقی ، له به‌ر ئه‌وه‌ی هۆگرو خولیای پزشکی تایبه‌تی مناڵان بوو له به‌شی پزشکی تایبه‌تی دا به‌شداری ده‌کاو دوای 3 ساڵ له زانکۆی ته‌ورێز به سه‌رکه‌وتوویه‌وه ته‌واوی ده‌کاو له ساڵی 1358 دا‌و له جه‌نگه‌ی ئاڵوگۆڕی شۆرشی گه‌لانی ئێران دا وه‌ک دووکتووری تایبه‌تی مناڵان ده‌بێته مووچه‌خۆری ئیداره‌ی بێهداری سه‌قز.
ئه‌گه‌رچی له‌وکاته‌دا ته‌نیا دووکتوری تایبه‌تی مناڵان بووه له ناوچه‌ی کوردستان دا هه‌ر بۆیه داواکارییه‌کی زۆری لێ ئه‌کرا که له ناوه‌ندی پارێزگای کوردستان واته شاری سنه نیشته‌جێ بێت .. به‌ڵام به ئه‌شق وعه‌لاقه‌ی خۆی که به خه‌ڵک وشارودیارهکهی هه‌بووی هه‌ر له سه‌قز دا هه‌تا به ئێستایش ماوه‌ته‌وه.
به‌شێک له چالاکی یه عیلمی یه‌کانی دووکتورجهلیل وسووقی به‌شداری کردن (به وتاره‌وه) له زیاتر له دووسه‌د کونگره‌ی پزشکی وعیلمی له ناوخۆی وڵات داوسمینارگهلێکی زۆری نێونه‌ته‌وه‌یی و ناوخۆیی که له هه‌رکام له‌وانه‌دا ده‌وری به‌رچاوی گێڕاوه
شانازی هه‌ره‌گه‌وره‌ی دووکتوور ئه‌وه‌یه : له ماوه‌ی 34 ساڵ خزمه‌تی پزشکی له دژوارترین هه‌ل ومه‌رجی سیاسی و نزامی ناوچه‌که له شاری سه‌قزدا توانیویه‌تی به یاوه‌ری خوای میرومهزن به‌شێکی زۆر له مناڵانی ئه‌م وڵاته له نه‌خۆشیه جۆراوجۆره‌کان بپارێزێت و له جوانه‌مه‌رگی رزگاریان بکات که وه‌ک خۆی ده‌ڵێ : (هه‌ر ئه‌وه‌نده به‌سه بۆ ئارامشی رۆح و ویژدانم له ژیانی پزشکیم دا)
به خۆشی یه‌وه هه‌ر ئێستایش دووکتور حهلیلی وسووقی له گه‌ڵ ماڵ ومنداڵی له شاری سه‌قزدا نیشته‌جێیه‌و به‌رده‌وامیشه له خزمته پزشکیه‌کانی له ناوچه‌که‌دا.
کد خبر: 54
عالي بود
پاسخ دهید