شارنيوز- اخبار سقز

امروز ۲۶/۰۲/۱۴۰۰
جمعه، 4th دسامبر 2009
11:12 ب.ظ

مسته‌فا ئاسوور

هونه‌ری خۆش نووسی له‌وهونه‌رانه‌یه‌ که‌ له‌ باخچه‌وبوه‌راوی ئه‌وادا ، هه‌موو گوڵ وشه‌یه‌ک بۆن وبه‌رامه‌ی تایبه‌ت به‌خۆییان ئه‌گرن و رسته‌کان ره‌نگنامه‌ی جوانی ئه‌ڵێنه‌وه‌. شاری سه‌قز که‌ ناوه‌ندی هونه‌روهونه‌رمه‌ندان بوه‌ له‌ بواری هونه‌ری خۆش نووسیش دا هونه‌رمه‌ندی به‌توانای په‌روه‌رده‌کردوه‌ شانازیشی پێوه‌ئه‌کات ، یه‌کێکی دیکه‌ له‌و هونه‌رمه‌نده‌ په‌نجه‌ره‌نگین و خۆ وره‌وشته‌ پڕ له‌سه‌روه‌ریه‌ی شاری سه‌قز به‌ڕیز کاک مسته‌فای ئاسووره‌ که‌ پێکه‌وه‌ سه‌ردانی چه‌ند دیمه‌ن له‌ هونه‌ری خۆش نووسی ئه‌وهونه‌رمه‌نده‌ئه‌که‌ین. کاک مسته‌فای ئاسوورله‌ یه‌که‌مین رۆژی مانگی ره‌زبه‌ری ساڵی 1333هه‌تاوی له‌شاری سه‌قزله‌دایک بوه‌ وساڵی 1353 هه‌رله‌وشاره‌وله‌ده‌بیرستانی شاپوور دیپلۆمی وه‌رگرتوه‌ وساڵی 1355 بوه‌ته‌ مووچه‌خۆری هیلال ئه‌حمه‌رودواتر ئیداره‌ی بێهداری که‌ دوای 30ساڵ له‌ساڵی 1385هه‌تاوی خانه‌نشین بوه‌. ئه‌م به‌ڕێزه‌ ژیانی هاوبه‌شی پێک هێناوه‌و خاوه‌نی دوومنداڵه‌ که‌ یه‌کیان کاک هێمنی ئاسووره‌ مامۆستای زه‌ربه‌ و(تونبه‌ک) به‌خۆشیه‌ ئێسته‌یش له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌که‌یدا هه‌رله‌ شاری سه‌قزدا نیشته‌جێیه‌. چاڵاکی هونه‌ری به‌ڕێز کاک مسته‌فائاسوور ئه‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ سه‌رده‌می قۆناخه‌کانی خوێندنی له‌ قوتابخانه‌کانی شاردا وهه‌روه‌ها پێوه‌ندی کردن به‌ گۆڤاره‌کانی ئه‌وکات ورادێو مه‌هاباد که‌ بوه‌ هۆی پێوه‌ندی پته‌وتری له‌گه‌ڵ ئه‌ده‌ب وهونه‌ردا. به‌ هۆی هۆگریه‌ک که‌ به‌ هونه‌ری خۆش نووسی هه‌بووی هه‌ر له‌ ساڵی دامه‌زراندنی بنکه‌ی خۆش نووسی له‌ شاری سه‌قز به‌ پێشوازیه‌وه‌ چوه‌و هه‌رله‌هه‌مان ساڵی 1346هه‌تاوی وه‌ک یه‌که‌م قوتابی خۆش نووسی سه‌قز له‌ خزمه‌ت مامۆستا کاک محه‌ممه‌د پووریان دا بوه‌ و ئێستا بڕوانامه‌ی ” عالی” وه‌رگرتوه‌. کاک مسته‌فا ئاسوور هه‌تا ئێستا زیاتر له‌ 30 پێشانگای گه‌لی وتاکی کردوه‌ته‌وه‌ له‌ساڵی 1367هه‌تاویه‌وه‌ بۆماوه‌ی یانزه‌ ساڵ شانازی ئه‌وه‌ی هه‌بوه‌ که‌ ده‌بیری به‌ڕێوه‌بردن وبه‌رپرسی به‌شی ماڵی ئه‌نجومه‌نی خۆشنووسانی سه‌قز بوه‌. هاوکات  له‌ گه‌ڵ کاروباری هونه‌ری خۆشنووسیش دا به‌رده‌وام چالاکی ئه‌ده‌‌بی وفه‌رهه‌نگی بوه‌و به‌پێی ده‌نگ وبێژه‌ری کوردانه‌ی هه‌میشه‌ودایم‌ له‌ کۆڕوکۆبوونه‌وه‌کانی نێوشاری سه‌قزدا به‌ڕێبه‌ری وموجری گه‌ری پێدراوه‌و به‌سه‌رکه‌وتویه‌وه‌ کۆڕه‌که‌ی به‌ڕێوه‌بردوه‌. ئه‌م خۆش نووسه‌ سه‌قزیه‌ به‌رده‌وام له‌ هه‌وڵ وته‌قه‌لای هونه‌ری خۆش نووسی دایه‌ و که‌م ماڵه‌ سه‌قزی هه‌یه‌ که‌ به‌په‌نجه‌ی ره‌نگینی کاک مسته‌فای ئاسوور تابلۆیه‌ک له‌ شێعری شاعیرانی ناوچه‌ی سه‌قزی پێش که‌ش نه‌کرابێت. ئه‌وه‌یش چه‌ند نموونه‌ له‌ تابلۆکانی: کد خبر: 5786




    مطالب مرتبط:


۲۲ دیدگاه

  • khaled
    khaled: 12-5-2009 . 1:08 ب.ظ :

    هنر چنین هنرمندی افتخاردارد چون با تلاش وافر وبدون وقفه آنرا به سرانجام رسانده ومشکلات روزمره نتوانسته هنرش را کم رنگ وناتوان بکندو بلکه عشق وامید است که ایشان را درادمه راهش یاری کرده ومیکند . به گرمی دستتان را میفشارم به شما درود میفرستم .

    پاسخ دهید

    • فرهاد امان الهي
      فرهاد امان الهي: 12-6-2009 . 12:24 ق.ظ :

      سلاوو ريز وحورمه تم هه يه بو كاربه ده ساني شارنيوز و ميوانه ئازيزه كه يشتان زوري پي خوشحال بوم كه له سه ر مالپه ره كه تان كاك مسته فاي خوشه ويستم بيني .ئه و خوشه ويسته له و گه وره پياوانه ي شاري سه قزه كه وه صف كردني ليره دا ناگونجي .من ليره وه چاوه كاني ماچ ئه كه م وهيوام وايه وه ك خور شه وي تار نه بيني.

      پاسخ دهید

      • محمودی
        محمودی: 12-6-2009 . 12:33 ق.ظ :

        جناب آقای آسور علاوه برهنر خوشنویسی که در این گفتار به آن اشاره شده دارای مشغله ها و کارهای مفیدی دیگری نیز می باشد که خوب بود به آنها نیز اشاره شود و بنده فقط این نکته را ذکر می کنم که به ندرت پیش می آید که در سطح شهرستان سقز مناسبت و مراسمی بر پ باشدو کاک مسته فا ئا سوور در آن حضور نیابد . دیگر قضاوت را بر عهده خودتان می گذارم که واقعا این بزرگوار چه انرژی تمام نشدنی دارد که اکنون نیز این همه فعال است….
        ؟

        پاسخ دهید

        • ادریس
          ادریس: 12-6-2009 . 7:22 ب.ظ :

          جای افتخاره که با چنین شخصیت بر جسته ای اشنا شدم. باتشکر از مسولین شار نیوز

          پاسخ دهید

          • حه‌سه‌ن شافێعی
            حه‌سه‌ن شافێعی: 12-6-2009 . 7:53 ب.ظ :

            سلاوێکی پڕ له‌ خۆشه‌ویستی بۆ هاوڕێ و هاوبیری خۆشه‌ویستی فره‌ ساڵانم، کاک مسته‌فای ئاسوور

            هه‌روه‌ها بۆ به‌ڕێوه‌به‌رانی ماندوویی نه‌ناسی مالپه‌ڕی هێژای شارنیووز و هیوای سه‌رفه‌رازی و سه‌رکه‌وتنی فراوانتر بۆ ئه‌و ئازیزانه‌.

            کاک مسته‌فا هاوڕێ و هه‌ڤاڵی زۆر له‌ مێژینه‌ی منه‌ و گه‌لێک بیره‌وه‌ری تاڵ و شیرینمان پێکه‌وه‌ هه‌یه‌.

            له‌ سه‌رده‌می ناسینی ئه‌م هه‌ڤاڵه‌وه‌ تا ئێستا دیارترین خال یه‌کڕه‌نگێ و بێ فرت و فێڵ بوونی ئه‌م ئینسانه‌یه‌ که‌ پێم وا بێ تا ئێستا بۆ هه‌موو خه‌ڵکی شاری خۆشه‌ویستی سه‌قزیش ڕوون بووبێته‌وه‌.

            هه‌تا بڵێی دڵسۆزه‌ و له‌ به‌ڵێنه‌کانیدا ڕاسته‌. زۆر له‌ باری کۆمه‌ڵایه‌تی یه‌وه‌ هه‌ڵسووڕاوه‌ و به‌ڕاستی له‌و ده‌گمه‌ن که‌سانه‌یه‌ که‌ بوونیان زۆر پێویسته‌.

            هه‌تا بڵێی کوڕی چاک و به‌ دڵ نزیک و جێگای متمانه‌یه‌.

            به‌ڕێوه‌به‌رێکی زۆر کارامه‌یه‌ بۆ کۆره‌ ئه‌ده‌بی یه‌کان و هه‌روه‌ها خه‌ت خۆشێکی زۆر توانا و لێ هاتووه‌.

            هیوادارم دانیشتوانی سه‌قزی خۆشه‌ویست له‌م جۆره‌ مرۆڤانه‌ ڕێز بگرن و بایی و نرخیان بزانن.

            زۆر شت هه‌یه‌ به‌ڵام من به‌ جێی دێڵم بۆ باق