
ههژانبابامیری
تریبوونی شێعر، ئهوبهرجهوهن وبهرههیوانهی دیوه‌خانی گه‌لی کورده که به‌رده‌وام کوڕان وکچانی گه‌نج و پیاوان وژنانی به ساڵاچوو دێنه سه‌راسوێی ئهوباڵهخانهو هه‌رکه‌س له ده‌لاقه‌ی روانینی خۆیه‌وه ئهڕوانێتهمرۆڤ وماف، مانگ وئهستێرهو هه‌ست وشعوورو و سه‌رجه‌م کۆی پێکهاته‌کانی سروشت.
یه‌کێک له‌و ههستهدووربین و وردبینانه ی هونه‌روئه‌ده‌بیاتی کوردله مه‌ڵبه‌ندی فه‌یزوڵڵابه‌گی و شاری سهقزشاعیری هێژا کاک هه‌ژان بابامیری یه که به‌هه‌ق توانیویه‌تی له ماوه‌ی ته‌مه‌نی ئه‌ده‌بی وهونه‌ری خۆیدا به جوانی بڕوانێته گه‌وره‌یی وسه‌روه‌ری هونه‌ر وگهرله یه‌ک وشهداپێناسهی شێعری هه‌ژان بکه‌ین ده‌توانین بڵێین”جوانی” ،جوانی به‌ومانایه له قه‌ڵه‌می ئه‌ودا جوانی و زه‌رافه‌تی شێعری هیچکات له‌قه‌ڵه‌م نه‌که‌وتوه ونایشکهوێت.
هه‌ژان بابامیری ،ساڵی1348ی هه‌تاوی،له شاری ســـه‌قز،لهبنهماڵهیێك سه‌ربه هۆزی فه‌یزوڵڵابه‌گی،چاوی به دنیا هه‌ڵێناوه.
تا راده‌ی دیپلۆمی هه‌ر له‌م شاره خوێندووه و دوای ته‌واو كردنی ســه‌ربازی له خوڕڕهماوای لوڕستان،بۆ ماوه‌ی دوو ساڵ بووه به مامۆستای قوتابخانه له گونده‌كانی ناوچه‌ی ساراڵی دیوانده‌ره و پاشـــــان له زانكۆی ئیســـفههان وه‌رگیراوه و له‌وێ لیسانسی مودیرییهتیبازرگانی وه‌رگرتووه و ئێستا له سه‌قز نیشته‌جێیه.له ســــــاڵی 1368ی هه‌تاوییه‌وه،له‌گه‌ڵ ئه‌نجومه‌نی مه‌وله‌وی كوردیشاری سه‌قز هاوكاری كردووه و وه‌ك ئه‌ندامێكی كــــــارا تیایدا چالاكی نواندووه ویه‌ك ده‌وره‌ش به‌رپرسی ئه‌و ئه‌نجومه‌نه بووه.چه‌ندین ده‌وره‌ی فێركردنی زمانی كوردی به‌ڕێوه بردووه و ناوه‌ناوه‌ش كلاسی شیعری بووه .
سه‌ره‌كیترین كاری هونه‌ری ههژانیبابامیری نووسینی شیعره.شیعرهكانیله گۆڤارهكانیكوردستانی رۆژهه‌ڵات بڵاو كردۆته‌وه،كتێبێكی به‌ناوی” گوڵباران”كه ههڵگریبهشێك له شیعره‌كانیه‌تی به‌م زووانه ئه‌كه‌وێته به‌ر دیده‌ی خوێنه‌ران.
كۆمه‌ڵێ چیرۆك و شیعریشی وه‌رگێڕاوه‌ته سه‌ر زمانیكوردی وههندێكیانی له گۆڤاره‌كاندا بڵاو كردۆته‌وه،وه‌ك خــــۆی ئه‌ڵێ به هیوایه كۆیان كاته‌وه و له ده‌رفه‌تێكدا و به‌جیاواز،وه‌كوو كتێب له چاپیان دا. جیا له‌وانه گه‌لێ به‌رهه‌می له گۆڤاره‌کانی :سروه،ئاوێنه.رامان،گۆڤاره خوێندکاری یه‌کان بڵاوبو وه‌ته‌وه،ههروههالهبواری كۆكردنه‌وه و لێكۆڵینه‌وه‌دا هه‌ندێ كاری به ده‌سته‌وه‌یه وه‌ك :گۆرانییه فۆلكلۆرییه‌كان،خورافات،كینایات یا ئیدیۆم و …….
به‌خۆشی یهوهئێستایش به‌رده‌وامه له کاروباری هونه‌ری وئه‌ده‌بی کوردی‌دا.
———-
شه‌نگه‌بێ
گڕی شكۆفه به‌ر بووه له به‌ژنی شه‌نگی شــه‌نگه‌بی
چ مۆجزاتێكه له ســه‌ر دیمی قه‌شـه‌نگی شه‌نگه‌بی
به‌چرپه چی ده‌ڵێ به‌چه‌م؟ سه‌ری‌له‌ســه‌رچه‌ماندووه
سه‌نگ و چه‌وی خه‌واندووه،به‌سۆزی‌ده‌نگی،شه‌نگه‌بی
چ هـــێدییه،چ هـــێمنه، چ نازه‌نین و شـــه‌رمنه …….
چ گرد و مرد و خرپنه ، قه‌ددی مه‌له‌نگی شــه‌نگه‌بی
ده‌زانی ئه‌و سۆزه چیه له نێو گه‌رووی شــــــه‌ماڵدا ؟
نۆتهیێكه كه ده‌یژه‌نێ ، به سازی چه‌نگی شه‌نگه‌بی
به بسكیدا راده‌خوشێن ، هه‌ساره بۆ مه‌له، له چه‌م
ئه‌وی‌ده‌چێ،ده‌چێ،نه‌چێ،دهپتهپهرهنگیشهنگهبی
وه‌ره ســــهیركه خوێندنه‌وه‌ی،چ ورد له بارانێ ده‌گا !
بهكهسكهسووری ده‌ربڕی،زه‌ینی‌زره‌نگی شه‌نگه‌بی
پرچی كه به‌رده‌داته‌وه ،جــــــــــــوانی بڵاو ده‌كاته‌وه
كاری بهشینهوهیحهزه،شاژنی شهنگیشهنگهبی
چه‌م كه ده‌بێته جام بۆی ، شـیعر ده‌پته مه‌قام بۆی
هه‌ر له‌وه‌ڕا تهبهڕڕكن ، ده‌بن به ره‌نگی شــه‌نگه‌بی
23/9/1385 • سه‌قز
راز
له گۆمی شەوەزەنگ ئەدەم و
به ناو دڵی مەترسیدا
گوزەر ئەكەم ،
شەڵاڵی شەو
له بەردەم بارەگای كازیوەدا پێت ئەگەم
گەر له شەوسەرای چاوانتا
نەمشارییەوه
شار بەرده بارانم ئـەكا!
داڵدەم بده !
ئەی بەندەری هەنار و ئارامش!
داڵدەم بده !
ئێجگار نائارام و مانووم؛
با سەر بنێم به سینگتەوه و
تێر تێر بنووم
كه هەستمەوه ،بۆت باس ئـەكەم
له ستەمكاری تەقیانووس،
لەو رەشه بایانـەی هێنای،
له و پۆستاڵانەی بەریدانه سارای گوڵ!
000000000000000
به داڵانی ترسا هاتووم
چی دارۆغەی ئەم چاخەیه بۆم ئەگەڕێن
دڵم پڕه لەو رازانه ی
له گەڵ دڵه كوتەدا جووتن؛
پەنام بده
با لە لای تۆ بیاندركێنم.
لێو ڕێژم له چەخماخەی ئاماژه و
تەتەڵەی واژه و
له هەمان كاتیشا
كەروێشكە و بەرامە و هاژه !
تەژی له راپۆرتی سەر بڕینی
چوار و چل و هەزارەها هەزار چــــــــــــــرا !
000000000
من مرۆڤی سەردەمی ئەشق و
بارووت و كامپیۆتێرم،
له یەك كاتا
شەڕم ، ئاگربەسم ، خێــــــــــــــرم !
بارستایێك له هەنیسك و شـــیعرم !
ئەو بەردەنووسه نەنووسراوەم
باس له كوشتاری حەرف ئەكەم !
00000000000
تەنیا لە چاوی تۆدا
ئارام ئەگرم؛
چاوت میهرەبانترین شەوی گەردوونه
هیچ ئەهریمەنێ تیایدا زاوزێ ناكا!
نەوەی سەدەكانی چل و پەنجا
بێ سەبرانه چاوەڕوانن،
گەر ئەم راسپاردانەیان پێ نەگات
له چاوی تـۆوەی ئەزانن !
000000000
شەڵاڵی شەو پێت گەیشتووم
له شەو سەرای چاوەكانتا
بمشارەوە !
ئافه ره م هه ژان، کارت قه شه نگه! دونیا له ئاستت مات و بی ده نگه!
شوین: سنه
هوز: نادیار
پاسخ دهید
زور سپاسی کاک هه ژان ئه که م بوو کاره جوانه کانی !
هیوایی سه ر که و تنی بوو ده خوازم .
هه ر بژی به شادی
پاسخ دهید
منیش هه روه ها ده ست خوشی لی ئه که م
پاسخ دهید
سلاو و ریزم هه یا بو به ریز بابامیری هیوای سر کوتنه م بو تان هه یا و پرسیاره کم هه یا اویش امه وه بزانه م به سه ر شاری ازیزی خوتان سسسه قققققزی نه مر هه ل به تان وتووه؟؟؟؟؟؟
پاسخ دهید
سڵاو به‌رێزان تکایه ئه‌گه‌ر کرا کاک ره‌زا په‌یامی بڵاو بکه‌نه‌وه
ئه‌وه‌یش لینگ به‌ڵام ئاماژه به سه‌رچاوه بکه‌ن!!!!
http://www.amini44.blogfa.com
پاسخ دهید
ضمن عرض خسته نباشيد خدمت كاك هه ژان اميد كه هميشه موفق باشيد
پاسخ دهید