ژیلاحسه‌ینی

هه‌مووجارێک که بۆ هه‌وێنی باسه‌که‌م گه‌شت وگوزاری ناو کۆڵان وگه‌ڕه‌ک وده‌ڤه‌ره‌کانی شاری سه‌قز ئه‌که‌م،بیر له‌وه‌ده‌که‌مه‌وه که بێ شک هه‌موو دهڤهروشاروگوندێک که‌سایه‌تی ناوداروسهربهدهرهوهی ئه‌ده‌بی وفه‌رهه‌نگی وهونه‌ری وسیاسی تایبه‌ت به‌خۆی هه‌یه که بهخۆشییهوهههندێک شوێن وناوچه توانیویانه هه‌تا راده‌یه‌کی زۆر ناو ونیشانی که‌سه‌کانی خۆیان کۆبکه‌نه‌وه‌و و به‌رهه‌میان له فه‌وتان رزگاربکه‌ن به‌داخه‌وه ئێمه هێشتا نه‌مانتوانیوه به ته‌واوه‌تی قه‌ڵه‌مه به‌بڕشت و به‌تواناکانی ناوچه‌که‌مان به‌وشێوه‌ی که شیاوی باڵایان بێت رێزی لێبگرین و به به‌ره‌ی دوارۆژیشی بناسێنین که یه‌کێک له مرۆڤه بهبههرهوخاوهن زه‌وقه زه‌ریف وسهلیمانهی شاری سه‌قز که له ناساندنی ئه‌مجاره‌ماندا لاگوێلێک له خرمانی پڕپیت وبه‌ره‌که‌تی ئهچنینهوهخوالێخۆش بوو مه‌رحووم ژیلای حسه‌ینی یه.
ژیلاحسه‌ینی له رۆژی ۳۱مانگی خرمانانی ساڵی ۱۳۴۳ههتاوی له‌شاری سه‌قز له بنه‌ماڵه‌یه‌کی ئایینی سهربهشێخانی دۆزه‌غه‌ره له‌دایک بوه‌و له‌گه‌رمه‌ی شۆڕشی گه‌لانی ئێرانداله ساڵه‌کانی ۵۷بهدواوه به ته‌مه‌نێکی که‌مه‌وه زۆرزوو تێکه‌ڵ به‌دنیای ژیانی هاوبه‌شی ماڵ ومناڵ وماڵداری ئه‌بێت که سه‌ره‌ڕای ئه‌وانه‌یش به‌رده‌وام له کۆڕوکۆبوونه‌وه ئه‌ده‌بی وفه‌رهه‌نگی یه‌کاندا ده‌وری به‌رچاو ئه‌بینێت به‌تایبه‌ت له ئه‌نجومه‌نه‌کانی شاری سنهوسهقز که دواین چالاکی له شاری سه‌قزبه وتارێکی ئه‌ده‌بی و توێژینه‌وه له کونگره‌ی مه‌وله‌وی کوردابهشداری چالاکانه‌ی بوو وهه‌روه‌ها بۆ کونگره‌ی فه‌رزانه‌گان که له‌شاری سنه به‌ڕێوه چوو روانگه‌ی نوێخوازیانه‌ی سواره‌ی ئیلخانی زاده‌ی له وتارێکی تێروته‌سه‌ل دا ئاماده‌کردبوو که به‌داخه‌وه‌له کاتی به‌رێوه‌چوونی سمیناره‌که جێگه‌ی ژیلا به‌گوڵ نه‌خشێنرا بوو به‌ڵام هاوڕێکی ژیلا به‌ناوی کولسوومی عوسمان پوور به‌چاوی فرمێسکاوییه‌وه وتاره‌که‌ی ژیلای پێش که‌ش به‌به‌شداربوان کرد….
به‌داخه‌وه ئه‌م خاتوونه شێعره‌ی ده‌ڤه‌ری ئه‌شق وجوانی وئاوه‌دانی ئه‌م کچه ته‌مه‌ن گوڵ وپهپوولهی شاری سه‌قز له رۆژی ۶/۷/۱۳۷۵ههتاویداهاورێ له گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌که‌ی که‌ده‌یانویست بچنه شاری تاران بۆتهواف وزیاره‌تی شێخه شێعره‌که‌ی کورده‌واری مامۆستا شێرکۆ بێکه‌س له‌رێگادا تووشی کاره‌ساتی وه‌رگه‌ڕانی ماشێن ده‌بن وبه‌داخه‌وه ژیلای شاعیربهتهمهنێکی که‌م وکارامه‌ی ۳۲ساڵیهوه له‌گه‌ڵ کچه ته‌مه‌ن کورته‌که‌ی به‌ناوی “ژینۆ’ گیانیان له‌ده‌ست ئه‌ده‌ن،که گه‌لی کوردبه‌گشتی وشاری سه‌قز به‌تایبه‌تی ژنهشاعیرێکی بوێروچاونهترسی بواری ئه‌ده‌ب وگهشهکۆمهڵایهتیهکانی له‌کیس وخهسارچوو، هه‌واڵی مه‌رگی ژیلاحسه‌ینی سه‌ره‌ڕای نه‌بوونی ده‌ستگای راگه‌یاندنێکی ئه‌وتۆ زۆر زووبهوڵاتدا بڵاوبو وهوهوشاری سه‌قزی کرده پاپۆڕی ئاشقانی شێعرووهفادارهکانی ژیلا هه‌ربۆیه له ماوه‌ی سێ رۆژ پرسهوسهرهخۆشیداکه له‌لایه‌ن بنه‌ماڵه‌ی به‌ڕێزیان وئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی فه‌رهه‌نگی ئه‌ده‌بی مه‌وله‌وی کوردی شاری سهقزبهڕێوهچوو هه‌موو ئه‌ندامانی ئهنجومهنهئهدهبیهکانی شاره‌کانی سنه،مه‌ریوان، بانه،مههابادوبۆکان …. هه‌روه‌ها گه‌لێک کاسایه‌تی ناوداروناسراوی وێژهوئهدهبی کوردی بهپیرئهوکۆستهگهورهوخهمهناوادهیهی بنه‌ماڵه‌که‌ی وئه‌دیبان وخه‌ڵکی شاری سه‌قزه‌وه هاتن وته‌رمی ژیلاوکچۆڵهکهیان له گۆڕستانی دۆزه‌غه‌ره له رۆژهه‌ڵاتی شاری سه‌قزدا له ته‌نیشت باو وباپیرانی به‌خاک ئهسپهردهکرد.
گه‌ر لاپه‌ڕه‌ی ژیانی ئه‌ده‌بی وهونه‌ری ژیلاحسه‌ینی هه‌ڵبده‌ینه‌وه ده‌بینین یه‌که‌م به‌رهه‌می ده‌سنووسی ژیلا حسه‌ینی چیرۆک “بربادرفته” یه که به‌زمانی فارسی نووسیویه‌تی ودواتر ژیلاخۆی زۆر تامه‌زرۆی چاپ کردنی نه‌بوو هه‌ربه‌وپێیه ئه‌وه‌ڵین به‌رهه‌مه‌کانی ژیلا به‌زمانی فارسی بوون هه‌تا سه‌ره‌تای ساڵه‌کانی ۱۳۶۳و۱۳۶۴ههتاوی که له‌به‌شی کوردی رادیۆ سنه له به‌رنامه‌یه‌کدا به‌ناوی”ئێمهوگوێگرهکان” ده‌ستی بهکاروتێکۆشان کرد ئهوهبهومانایه نیه که وا ژیلا ئاشنای ئه‌ده‌ب وفه‌رهه‌نگی ره‌سه‌نی گه‌له‌که‌ی نه‌بوو ئاشکرایه زۆربه‌جوانی شاره‌زای ههمووبهیته کوردی و ئاشنای زۆربه‌ی شێعروشێوازی شێعری شاعیرانی کورد بوو وبۆههمیشهیش شانازی پێوه‌ده‌کردن و لهوبوارهیشدا قه‌ڵه‌مه‌که‌ی خسته‌گه‌ڕ وگه‌لێک به‌رهه‌می به‌نرخی له دووتۆی کتێب ودهفتهردا پێش که‌ش بهدیوهخانی وێژهوئهدهبی کورده‌واری کرد که به‌رهامه‌کانی بریتین له:
۱- دیوانهشێعرێک به‌ناوی “گه‌شه‌ی ئه‌وین” که‌یه‌که‌م به‌رهه‌می شاعیر بوو ساڵی ۱۳۷۴هه‌تاوی چاپ هبڵاو بو وه‌ته‌وه.
۲- دیوانهشێعروچهند چیرۆکێک به‌ناوی “قه‌ڵای راز” ساڵی ۱۳۷۸ هه‌تاوی پاش مه‌رگی شاعیرکه له‌سێ بهشدابڵاوبوهتهوه.
به‌شی یه‌که‌م : پاشماوه‌ی شێعرهکوردی یه‌کانی ژیلا خانمه.
به‌شی دووهه‌م : هه‌ڵبژیردراوی کورتیله چیرۆکهکوردیهکانی ژیلای جوانه‌مه‌رگه.
به‌شی سێهه‌م: کۆمه‌ڵه شێعرێکی ژیلاخانمه به‌زمانی فارسی کهخوالێخۆش بوو خۆی ناوی”باران”ی له‌سه‌رداناون.
۳- وه‌رگێڕانی چیرۆکی”ته‌له‌بی مه‌عریفه‌ت”له‌نووسینی سادقی هیدایه‌ت که‌له گوڤاری رامان دا له هه‌ولێر بڵاوبوه‌ته‌وه.
۴- وه‌رگێڕانی رۆمانی “دزیره” له فارسییهوهبۆکوردی.
۵- کۆمه‌ڵه وتارێکی هه‌مه‌ره‌نگ.
۶- کۆمه‌ڵه شێعرێک بۆ مناڵان “ئاماده‌ی چاپ”.

- گورستان دوزه غه ره
ئه‌وه‌یش چه‌ند نموونه‌یه‌ک له‌شێعره‌کانی :
“میوانداری”
سێ تارێک وسێ گۆرانی وسێ په‌ڕه‌شێعری دڵداری
یه‌کیان ناسی وبوون به‌دۆستی گیانی گیانی
به‌یه‌که‌وه‌ژوورێکیان گرت
له‌وژووره‌شدا میوانداری شاخ وبیروتاسه‌یان کرد.
شه‌وتابه‌یان ئه‌م ده‌ستی ئه‌وی ئه‌گووشی
ئه‌وده‌ستی به‌سه‌ر ئه‌ویتریاندا ئه‌هێنا
ئه‌میان بیلبیله‌ی چاوی خۆیان بۆدانابوون
ئه‌وی تریان جگه‌ره‌ی جه‌رگ
بۆبه‌یانی هیچیان وه‌ک خۆیان نه‌مابوون
هه‌رئه‌وشه‌وه به‌قه‌دعومرێ چاوه‌ڕوانی باڵایان کرد
تێک ئاڵان وچی به‌جێ ما؟
خۆره‌تاوی عه‌شق وجوانی.
چاولهچاوت ناترووکێنم
نیگام چۆله‌که‌ی ترساوی بێ لانه‌یه
هه‌ربه‌ته‌نیا
لهنێدارستانی چڕی نیگای تۆدا
ئارام ئه‌گرێ
سه‌یرم بکه
چاولهچاوم مهترووکێنه هه‌تاکوو شه‌و
چونکه چاوم
چهندماندووبێ
چهندبێزارودڵشکاوو وسهدپارهبێ
ههرشهودابێ
چیرۆکێکی تازه‌ی پێیه‌و
مه‌له‌کانی دارستانی نیگات
به‌ئارامی ئهکاتهخهو.
“له‌وڵامی شێرکۆبێ که‌س دا وتراوه”
تۆمنت بهشێعرسپارد
من تۆ به‌وخه‌ونه
سه‌وزانه‌ی
به‌باڵای شێعره‌کانته‌وه
ئه‌یانبینم
تۆ عاشقی وسووتاندنت
بۆرهوادیم و
شه‌ونخوونی وئازاری
بێ بڕانه‌وه
من ئارامی،ئۆخژن
هه‌توان
حه‌سانه‌وه.
“ئاواز”
که په‌نجه‌ی شووش وناسکت
له‌سه‌رسێ تاری سه‌رسنگت
هاتنهسهما
وه‌ک بزانی
چرپه‌ی چه‌ن راز
خورپه‌ی نیاز
شه‌پۆلی چه‌ن ئاواتی دوور
خزابێته کونجی دڵم
که له‌پڕ ده‌نگت هه‌ڵهێنا
چهندهماسی حهزوتاسهی
ده‌ریای ده‌روونم ورووژان
چهندهوردیلهی نێو هه‌ستم
کهوتنهسهما؟…
من نازانم
به‌ڵام ئهوهندهئهزانم
نهئهوشهوه، نهشهوانی دوای ئه‌وشه‌وه‌ش
له‌بیری من نه‌چوویته‌وه
بیرت وهکووپهپوولهی راز
بهدهورشهمی خه‌ونه‌کانما
ئه‌خولێته‌وه.
“کۆست”
“به‌هاره” ئه‌مساڵ به‌هار خه‌مینه
ده‌شت ودهروکێو سیما خه‌مینه
نه “جمه”ی خه‌ڵکه ، نه “فڕه”ی مه‌له،نه “نوزه”ی ژینه
نه شنه‌ی داروهاژهی روباروبزهوکهنینه
هاواره..داده…گریانه…شینه
“به‌هاره رۆڵه‌م” به‌هار خه‌مینه
کۆستی هه‌ڵه‌بجه‌و مه‌رگی ئه‌وینه.
“که‌له‌بچه”
تاڵێ له په‌لکه‌زێڕینه‌ی یاده‌کانتم
به‌ست به‌قامکی شێعرێکه‌وه
بۆوه‌ی هه‌رکاتێک ئه‌ی بینم،
موچڕکی ئۆخه‌ی وخۆزگابێ بهدڵماو
به‌رگه‌ی خه‌می دووریت بگرم.
ئێستا ئهوتاڵه زێڕکهفته هه‌ڵکشاوه
کهلهبچهیهولهمهچهکی هه‌ناسه‌کانم ئاڵاوه
چه‌ند بجووڵێم زیاتر له‌گیانم توند ئه‌بێ و
له خه‌زانی خۆشه‌ویستی وگڕ بارانی دووری تۆدا
ئۆخه‌ی ژاکا… خۆزگه‌م به په‌لکه‌زێڕینه.
“بیره‌وه‌ری”
کهسۆڕهبی
پرچی خاوی باوه‌شێن که‌ر
ئه‌کاته په‌یکی نامه‌به‌ر
گوڵاوێکی ماچێکی شیرین
ئه‌کاته ده‌م خاکی دڵبه‌ر..
کاتێ هه‌تاو
ملوانکه‌ی زێڕ، ئه‌کاته مل شاخی یاخی
به‌ده‌م سرود وگۆرانی وههڵپهڕکێوه
کراسێکی زه‌ردوسووری ئاودامانی ئهکاتهبهر،…
دڵی خۆزگه‌م
به‌ئاواتی گوڵێکه‌وه دائه‌خورپێ
له‌ئێواره‌ی زستانێکی کپ ومۆندا
تکه‌ی ئاوه‌نگی ته‌نیایی
تکایه سه‌رگۆنای ئاهه‌نگی هه‌ڵپه‌ڕکێ
پرچی کاڵی تاسه‌کانی ، بوون بهدهسماڵی سه‌رچۆپی
دڵی ته‌نگی بووبهخهڵاتی کێ به‌رکێ!
کد خبر: 2302





خدایش حالم گرفت…..روحش شاد
ژیلا ئه و که سه ی هه م‌و کاتی شیعره کانی تازه یه
“آری آری زندگی زیباست
زندگی آتشگهی دیرنده پابرجاست
گر بیافروزیش شعله ها را هیمه سوزاند
ورنه خاموش است و خاموشی گناه ماست”
سیاوش کسرایی
ده ستان خوش بیت و یادی ژیلای جوانه مه ر‌گ پیر‌وز و ریگای پر ریبوار بیت
من اولین باری است که اشعا ر ژیلا خانم رو خوندم خیلی شبیه شعر ن‌و است
ولی خدایش حالمو به طور شا عرانه گر فت
ژیلا قه ت له دلی منا نه مردووه و زیندووه قه ت نامری
SILENT