|
کانی یه‌کانی سه‌قز
"فاتمهحیجازی"

(کانی که
ڵانتهر)
کۆنترین
ئاسه‌واری شارستانیه‌ت له قه‌راخی ''رووبار'' و ''کانی'' یه‌کان
هه‌ڵکه‌وتووه و ههرجێگایێ که ئاوی لێ بووه'' ئاوه دانی''شی
لێ بووه و وشه‌ی '' ئاو''له‌گه‌ڵ '' ئاوه دانی'' هاتووه. ئاو بۆته هۆی
کۆبوونه‌وه‌ی خه‌ڵکی و پێکهاتنی شارستانیه‌ت و زۆربه‌ی شاره‌کان له
قه‌راخی رووبار و ده‌ریاکان دروست کراون.
ناوچه‌ی سه‌قز یه‌کێک له‌وناوچه
ئاوهدانانهیه که کۆنترین ئاسه‌واری شارستانیه‌تی تێدا هه‌ڵکه‌وتووه و
هه‌ندێک به‌ڵگه‌ی مێژوویی گرینگی وه‌ک زێویه‌ی تێدایه.
شاری سهقزلهسهر دوو ته‌پۆڵکه دروست
کراوه که چه‌می بچکۆلانه‌ی '' وه‌ڵیخان '' به‌نێویاندا تێده‌په‌رێ. چه‌می
وه‌ڵیخان له کێوه‌کانی '' ئاڵمه‌ڵوو" سه‌رچاوه ده‌گرێ و له‌داوێنی شار
تێکه‌ڵی چه‌می گه‌وره(چه‌می سه‌قز)ده‌بێ که ئه‌م چه‌مه‌ش له کێوه‌کانی
که‌لی خان سه‌رچاوه‌ی گرتووه و له‌گه‌ڵ چه‌می جه‌خه‌توو دهرژێتهناو
به‌نداو(سه‌د)ی بۆکان.
کێوه‌کانی ئاڵمه‌ڵوو،هێجانان،جاقل،وه‌نه‌وشه
و مه‌لامحه‌مه‌د،ده‌وری شاری سه‌قزیان گه‌مارۆداوه.هه‌ربۆیه ئه‌م ناوچه
شاخاوییه،له زستاناندا سارده و هاوینانی گه‌رمه. به‌فری زستان و بارانی
به‌هار و پاییز بووه‌ته‌هۆی دروستبوونی گه‌لێک کانیاو و رووبار له‌م
ناوچه‌دا،به‌ڵام زۆربه‌ی ئه‌م رووبار و کانییانه وه‌رزین و بۆ ماوه‌یه‌کی
کورت ئاویان هه‌یه.
له‌ناو شاری سه‌قز ساڵانی رابردوو
به‌رله‌وه‌ی سازمانی ئاو لووله‌که‌شی ئاوی ناوشار بکات،خه‌ڵک و کانی
،هاوڕازی یه‌کتر بوون.خه‌ڵکی ناوشار بۆسه‌یران و گه‌شت،روویان ده‌کرده باخ
و سه‌یرانگاکانی ده‌وری شار و که ناری رووبار‌و سهرکانییهپڕئاوهکان له
نێودارستانهکاندا!.
جاری وابوو چه‌ند بنه‌ماڵه پێکه‌وه حه‌وت
شه‌و وحه‌وت رۆژ بۆسه‌یران ده‌چوونه:کانی سپی،مهلاموحمهد،کونه‌مار،باخی
ئاخهرهش،باخی خان...وله‌وێ له دیمه‌نی جوان ورازاوهی سروشت دڵ
وده‌روونیان پاراو ئهکردوبهئاوی پاکی کانی ورووبار،خاک وخۆڵ وهیلاکییان
له‌ده‌م وچاودهسڕییهوه...
خه‌ڵکی شار ئاوی پێویستی خۆیان
لهکانییهکانی ناوشار وه‌ده‌ست ده‌هێنا و ئاوهێنان بۆ سه‌ر کانی یه‌کێ له
ئه‌رکه گرینگه‌کانی ژنان و کچان بووه‌و وێستان له ریزی کانی و نۆبه‌ی
پڕکردنی گۆزه‌و چه‌له‌نگ، هه‌روه‌ها شۆردنی قاڵی و گلیم، لێفه‌و جل و به‌رگ
و هه‌ڵخستنیان له قه‌راخ چه‌م و له سه‌ر تاشه به‌رده‌کانی که‌ناری
چه‌مه‌کان تابلۆیه‌کی سه‌ره‌نجڕاکێش بوو.
خه‌ڵکی شاربۆ شتنی جل و به‌رگ و قاڵی و
ته‌نانه‌ت قاپ و ده‌فر و کاسه‌و که‌وچک، ده‌چوونه سه‌ر چه‌می وه‌ڵیخان و
چه‌می گه‌وره‌و له ئاوی کانییه‌کانی ناو شار و که‌ناری شار بۆ خواردن
که‌ڵکیان وه‌رده‌گرت.

کانی به‌ردینه
کانییه‌کانی ناوشار ئه‌مانه بوون:
1- کانی حاجی حه‌کیم2-کانی حاجی حه‌بیب3-
کانی که‌ڵانته‌ر4- کانی حه‌مه‌وبه‌گ5- کانی به‌ردینه6-کانی
مزگهوتهچکۆله7-کانی گه‌رمکاو8- کانی بابه‌شێخ9- کانی
هاجه‌ره‌خاتوون10-کانی ههیازبهگ11- کانی مه‌نیجه12- کانی قوشقانه13-
کانی ئاشقان14- کانی ئاغهڕهش15-کانی باخی خان16- کانی مووساییه‌کان17-
کانی باخ18- کانی کۆنهسهقز19- کانی قه‌وخ20- کانی پادگان21-کانی
بێهداری22- کانی ره‌جه‌ب23-کانی که‌وه‌سوار
زۆربه‌ی کانییه‌کان به پێی ئاڵ و گۆڕی
ژیان،له‌ناوچوون و ته‌نیا به‌شێکی که‌میان ماون...ئێستاش که ناوشار
لووله‌که‌شی کراوه،جگه‌له که‌ڵک وه‌رگرتن له‌م کانییانه بۆ
لووله‌که‌شی،ئاوی به‌نداویش بۆ ناوشار کێشراوه؛به‌ڵام کاتی واش هه‌یه(
وه‌ک چه‌ند مانگی رابردوو) که به بۆنه‌ی ناپاک بوونی ئاوی
لووله‌کان،خه‌ڵک ناچار ده‌بن رووبکه‌نه‌وه کانییه‌کان و له نۆبه‌ی ئاودا
بوێستن و شه‌وانه تا نیوه‌شه‌و به ده‌به و گۆزه و سه‌تڵ وگاریه و
ماشێن،ئاو کێش که‌ن؛ئه‌مه تابلۆیه‌کی کۆنی ئه‌م وڵاته‌یه که دووباره
بۆته‌وه....
ئه‌و کانییانه‌ی که جگه‌له که‌ڵکی
خواردن،شۆردن و تێراوکردنی دڵی زه‌وییه‌کان،به کارێز ئاوی حه‌مامه‌کانی
ناوشار(وه‌ک:حه‌مامی حاجی ساڵه،حه‌مامی خان،حه‌مامی مووساییه‌کان و
حه‌مامی نمره)یان دابین ده‌کرد،فه‌وتاون.هه‌روه‌ها کانی سپی،که ئاوه‌که‌ی
وه‌ک چاوی قرژانگه؛تێکه‌ڵ به ئاوی تر،سه‌رپۆش کراوه و به لووله بۆ
ناوشار کێشراوه.ئاوی کانی سپی یه‌کێ له‌و ئاوه که‌م وێنانه‌یه که قورس
نییه و ئاوێکی روون و شیرین و سووکه،هه‌ر بۆیه شاعیرپیا ده‌ڵێ:
رشک
بهشت دارد آب و هوای ســـــــقز مرغ دلم از آن رو دارد هوای
سقــــــز
شیراز را که این دل مشکل همی
پسندد در آن نگاه اول شــــد مبتلای سقـــــــز
محفوظ دار یا رب از آفـــــــت
زمانـــــه بر جان دشمنش ده درد و بلای سقـــــز
با گلنوای وحدت گردیــــــد چون مزین
اسراف نیست گردد صد جان فدای سقز
من آمدم که نوشم ازآب« کانی
سپـــــــی» شاید جلا پذیرد جـــــــان از جلای سقز
پیر غزایی این‌جا کحل بصـــــر
ببخشــــــد شد چشم دل منور از توتیـــــــــای سقز
سقز ز ذوق « مظهر » شد مظهر معارف
ازعاشق «ضیائی»است نوروضیای سقز
نقشینه الهی است جاری ز کلک
«ناهید» ازفیض«نقشبندی»است صدق وصفای سقز
گل کرد باغ وحدت از همت
شهیــــــدان خون شهیــــد دیدم در جای جای سقـــــــــز
جاوید باد و فاتح همواره دین
اســــــلام از شارع مقدس یعنی خــــــــدای سقـــــــــز
«صدرا»ده‌ڵێ
خۆدایا ههرشهوههتا به‌یانی جانم ببێ به قوربان خۆشک و برای
سه‌قـــز
«صدرا»
ئیهامێکه به دوولایه‌نی: نازناوی کاک جه‌مال عه‌باس زاده شاعیری ئه‌م
شێعرانه و وشه‌ی «
سه دڕا»ی
کۆردی به مانای «
سه‌دجار». |