ئه‌وخواره بێ تۆ
گه‌ر تۆ
نه‌بی ئه‌م ئاسمانه،
ته‌نگه به به‌ری مه‌راقم.
گه‌ر تۆ نه‌بی
ژه‌قنه‌مووته زاری شێعرم،
به هه‌رچی گه‌زۆی دنیایه
دانامرکێ ئیشتیاقم.
**
به‌ختێک ئه‌فڕێ،تاسه‌م ئه‌که‌ی
حه‌زم تاڤگه ئه‌به‌ستێت و
بۆنت نایه.
به نوخته‌یه‌کی لاوکی شه‌وی بێ تۆ
دائه‌پۆشرێ
چی
رووناکایی دنیایه.
**
ئاگر به‌ر
بۆته لوتکه‌ی شاخ
به‌فر
نێڵه‌ی دێ له سه‌رتا.
من
سه‌رگه‌ردان، شڵه‌ژاوم
ماچی تێکڕای
کانیله‌کانی بنارم به لێوه‌یه
دانه‌وه
ئاوێزانت بم
ئه‌م
ده‌ریایه که‌م به به‌رتا.
**
له‌و
رۆژه‌وه تووله‌ماری
ئه‌م
مه‌ودایه تێم ئاڵاوه،
هه‌ر
شه‌قامه چزه‌م لێ هه‌ڵئه‌سێنێت و
هه‌ر
دارتێله و مێحرابی سۆزه‌ی قاڵاوه.
**
گه‌ر تۆ
نه‌بی
داری ژیان
هیچ به‌رێکم بۆ ناگرێ.
کڕێوه‌ی
تووش هه‌ڵئه‌کات و
به هیچ
ڕێحانه‌ی ته‌ڕێکیش
من هه‌ڵاشی
که‌پری دڵم پێ ناخرێ.
01/2008
خالید
که‌ریمی