بێهنام تاهیری

ئه‌م
ده‌نگه که به په‌یوه‌ندی
نوتهکان له هه‌ڵبه‌زین ودابه‌زینی په‌رده‌کانی گه‌رووی ئینسان دا
دائه‌به‌زێته
گۆڕه‌پانی گوێی مرۆڤ به‌هره‌یه‌کی سروشتی وخواکرده که له گه‌رووی هه‌موو
ئینسانێکی(ته‌واو) داهه‌یه به رادهوپلهی خۆش وناخۆشی که‌م وزۆرهوه،
لێره‌دا
ئه‌مێنێته‌وه ده‌سه‌ڵات وتوانابوونی ئه‌ومرۆڤه که هه‌تا ، چ راده‌یه‌ک
بایه‌خ
ئه‌داته هونه‌ری زانستی گۆرانی وخۆی بۆ ئه‌و مه‌به‌سته مه‌زن وپیرۆزه
کۆک
وپۆشتهو تهیارئهکات!! که له هه‌رێمی
"عه‌تاخان"و"حه‌مه‌نه‌جاڕ"و"حه‌مه‌ئاغا"و"ئه‌حمه‌دی
حه‌سه‌ن زاده"و"زێ زێ
"و....
واته شاری سه‌قز ده‌نگێک که‌ماوه‌ی چه‌ن ساڵێکه به‌سۆزی"سه‌حه‌ره"وه
ههڵیکروهته لاواندنهوهوحهوانهوهی ئه‌ودڵه دڵسۆزوشهیداوهیلاک
وماندووانهی
ژیانی پڕ چهرمهسهرێی رۆژانه‌و ئه‌ندێشه‌ی دوورودرێژومهزنی
شه‌وانه،ده‌یه‌وێ
به پشت به‌ستن به"به‌یت وحه‌یران و لاوک وبه‌سته‌و گۆرانی ره‌سه‌نی کوردی
ههنگاوێکی تازه‌تر ههرچهندورد له بواری گۆرانیداههڵبگرێت که ئه‌م
هونه‌رمه‌نده ساکاروبهتوانایه کاک "بێهنام تاهیری" یه که ساڵی
1348
هه‌تاوی له شاری سه‌قز له‌دایک بوه له خوێنده‌واریدا دیپلۆمی وه‌رگرتوه
له
ساڵه‌کانی 69و 70هه‌تاوی یه‌وه به‌شێوه‌یه‌کی به‌رده‌وام ولێبڕاو ده‌ستی
داوه‌ته
کاروباری هونه‌ری گۆرانیبێژی وله لێدانی ئامێری ده‌ف وزهرب دا
شاره‌زایه،
...هه‌تا
ئێستا به شیوه‌ی
CD
شه‌ش سی
دی بڵاوکردوه‌ته‌وه که هه‌ر
کام له‌و سی دی یانه نۆ هه‌تا ده گۆرانی له خۆدا جێکردوهتهوه که
بریتین
له:1- ئه‌ڵبۆمی یه‌که‌م........ شریتی....... "سه‌حه‌ره" 1375هه‌تاوی
2-
ئه‌ڵبۆمی
دووهه‌م.......... چیا...1379هه‌تاوی
3-
کونسێرتی
......سوید
،بلژیک....1380هه‌تاوی
4-
سی دی
....هه‌ولێر................1383هه‌تاوی
5-
کونسێرتی
.....سه‌رده‌شت.......1384هه‌تاوی
هه‌روه‌ها تازه‌ترین به‌رهه‌می کاک
بێهنام که به‌م زووانه ئه‌گاته ده‌ستی ئاشقانی گۆرانی و هۆگرانی ده‌نگی
کاک
بێهنام ئه‌وراستیه‌ش ئه‌سه‌لمێنێ که‌وا ئه‌م هونه‌رمه‌نده ههروابه
په‌رۆشی
هونه‌ری ره‌سه‌نی کوردیه و کوردگوتونی:خۆی له گێژاوی "زۆروبۆر"ناهاوێت و
"که‌م
وکارامه‌ی"کردوه‌ته پیشه.
کاک بێهنام ئه‌ندامی دامه‌زرێنه‌ری تیپی موسیقای نیشتمان له شاری سه‌قزه
و
له سه‌نته‌ری هونه‌ری "لاوژه"یش به‌شداری چالاکانه‌ی بووهوچهن جار
وه‌کوو گروپی
موسیقا سه‌فه‌رو سه‌ردانی ده‌ره‌وه‌ی ولاتی وه‌ک سوید،بلژیک وهه‌ولێر
...
کردوهوئێستایش به‌ڕێوبه‌ری فێرگه‌ی موسیقی لاوژه‌یه وله
دووکانهکهیشیدا له
شاری سهقزئامێروکهل وپه‌لی موسیقا ئه‌فرۆشێت و بهردهوامهیشه له
کاروباری
هونه‌ری خۆیدا ، که ئاواتمان له‌ش ساغی وته‌مه‌ن درێژی وبه‌رده‌وامی
هونه‌ری
ئهوههنهرمهندهی کورده‌واری وشاری سه‌قزی یانزه سواره‌یه.
تێبینی:
لهداهاتووداچاوهڕوانی بیوگرافی وژیان وبه‌رهه‌مه‌کانی
هونه‌رمه‌ندانی گۆرانی بێژی ناوچه‌ی سهقزبکهن که
به‌شێکیان بریتین له "عه‌تاخان
باشماق"حه‌مه‌نه‌جاڕ"سه‌ی محه‌ممه‌دی سه‌فایی"ئه‌حمه‌دی حه‌سه‌ن
زاده"حه‌مه ئاغا"حه‌سه‌ن کاکه سیاوی"زێ زێ
"سدیقی زوهری "و.... به‌وهیوایه