|
عه‌تاخان
باشماق

گه‌رله
جاده‌ی سهقزهوهبهروشاری سنه گوزه‌رت کردبێت له 30کیلومتری
سه‌قزکه تێئه‌په‌ڕیت مله و زه‌رد و ماه هێکت دێته سه‌ر
رێ که‌پێی ده‌ڵێن
(گه‌رده‌نه‌ی فیلان تاقی) ههرلهسهرقهڵاندۆشکانی
ئهوچیاسهرکهشه
و
پیروبهساڵاچوهوه له‌به‌ری نساری گهربڕوانیت ره‌وه‌زه
شاخێک باوش بۆمهلی
حهزوتاسهت ئه‌که‌نه‌وه و دهبنهداڵدهی په‌له‌وه‌ری
رۆحی وهڕزبووت له
هاڕه‌هاڕی شار و ژیاری شارستانی! کهئهوزنجیره شاخه
مێژووناوی "سوڵتان"
و
"شاوهشیرین" و "ناوقووڵ"ی لێناوه که له‌گه‌ڵ چیای "سه‌رته‌زێن" کۆڵه‌که
ئاسا شانیان
داوه‌ته‌به‌ر بنمیچی ئاسمان که ههرلهبناری ئهولووتکه
وهه‌زار بهههزارهدا
چهندگوندێک بهسادهوساکاری پشتیان داوه‌ته سینگی گه‌رم
وگوڕی "شاوهشیرین" وه
کهئهوگوندانهبریتین له:"ته‌یمان قه‌ڵا" قه‌ڵاچوخه"
تازاوا" هه‌وی
"زامنئاوا"
تهمبربهگ"شه‌مسه"
ئێراو"سه‌رده‌ره"ته‌خت
"
له ناوچه‌ی تیله‌کۆی سه‌قز.
بێ شک دیمه‌نی سروشتی سه‌رسه‌وز و هه‌ست بزوێنی باغ
وباغاتی گوندی باشماق کاریگه‌ری یه‌کی ئه‌وتۆی ئه‌بێ که
که‌سانی ده‌نگ خۆش وگۆرانی
بێژی وه‌ک "عه‌تاخان باشماق"ی تێداپهروهرده ببێت.
عه‌تاخانی
سه‌عید مه‌نسوور
ساڵی 1296ی کۆچی هه‌تاوی له گوندی باشماق له‌دایک بوه
و
ژیانی هاوبه‌شی پێکهێناوه
و
مناڵه‌کانی بریتین له:
ناسر،حسه‌ین،سه‌عید،جه‌مشید،ئێقبال،زاهید،شاهۆ،تووران،
دره‌خشان ،له‌یلا ،که‌به‌داخه‌وه کاک حسه‌ین کوژرا و کاک
سه‌عید نه‌خۆشی کوتووپڕ
گیانی لێ ئهستاندو کاک زاهیدیش به‌هۆی رووداوی ماشێن
لاقێکی له‌ده‌ست داوه ،
راده‌ی خوێنده‌واری عه‌تاخان هه‌تا پۆلی شه‌شی سه‌ره‌تای
ئه‌وکات له‌قوتابخانه‌ی
تازه‌دامه‌زراوی گونده‌کایان بوه وبه‌رده‌وامیش هاتووچۆی
حوجره‌ی مه‌لا و فه‌قێیانی
کردوه عه‌تاخان رۆحێکی دموکراتیزهی لهخۆداپهروهرده
کردوه هه‌ربۆیه
به‌رده‌وام ماڵه‌که‌یان خانه‌خوێی میوانان و گه‌ڕۆکان بوه
له باوه‌ڕی عهتاخاندا
هه‌مووکه‌س خاوه‌ن خانه‌ی شه‌خسیی یه‌تی تایبه‌ت به‌خۆیه‌تی
که ده‌بێ رێزوحورمهتی
لێ بگیرێت و ئاخافتنی له‌گه‌ڵدا بکه‌ی.
هه‌رله‌سه‌ر ئه‌وبنه‌ما فکری یه
درێژه‌ی به دیداروچاوپێکهوتنهکانی له‌ناو کۆمه‌ڵانی
خه‌ڵکدا ئهداولهگهڵ
بهڕێزشوکروڵڵای بابان دا له‌شاری سنه ئاشنا ده‌بێت که کاک
شوکروڵڵای بابان
ئه‌وکات به‌رپرسی ناوه‌ندی هونه‌ره‌جوانه‌کان سه‌ربه
وه‌زاره‌تی فه‌رهه‌نگ
وهونهربوو ههرئهوئاشنابوونه بوه هۆی ئاشنابوونی
ستدیوکانی رادیۆ سنه‌و دواتر
کرماشان وتارانیش له‌گه‌ڵ ده‌نگێکی تازهورهسهن
وپڕلهههست وسۆزی ناوچه‌ی
تیله‌کۆی سه‌قز، که به‌م جۆره ده‌نگ وسۆزی ره‌سه‌نی
عه‌تاخان لهدیوهخانهکانی
باشماقهوه گوێزرایه‌وه هه‌مووناوچه‌کانی کوردستان وساڵی
1337 راسته‌وخۆ له‌گه‌ڵ
به‌شی کوردی رادیۆتاران ده‌ستی به‌کاروچالاکی هونه‌ری
کردوبهیارمهتی گروپی
مۆسیقای رادیۆ تاران که لهبهڕێزانی وه‌ک مه‌رحووم
موجتهبامیرزاده وهاوڕێیانی
پێک هاتبوو توانی سه‌رجه‌م شانزده گۆرانی ره‌سه‌ن
وفولکلۆر تۆماربکات که
به‌شێکیان بریتین له:شیرین دامه‌چۆ"باوانم
باوانم"سویبهباڵابهرز"عه‌مرم
سه‌یزاده"توخوافاتم تۆوازبێنه"خاڵۆی رێبوار"ئای
لهدوورلهدوور"غه‌ریب
مه‌ڕۆ"دووده‌ستم ببڕن بهلیمۆتهوه"ئهوکچهرهشتاڵه"که‌ومل
باوانم"کانی
یه‌که‌ی به‌رماڵ"گه‌ردن زه‌رد"گیان گیان "باوانم"
وسهوزهسهوزه.....
شێعروههڵبهستی گۆرانی یه‌کانی عه‌تاخان سهعیدمهنسوور
زۆربه‌یان فولکلۆروشێعری شاعیرانی کوردوههروههاخۆیشی
دایناوه زاراوه‌ی گۆرانی
یه‌کانی ئه‌رده‌ڵانی یهوبن زاراوهیشی تیله‌کۆیی
یه،هه‌ربۆیه که‌سێک
فه‌رموویه‌تی"ئه‌وه‌ی بیه‌وێ گۆرانی یه‌کانی عه‌تاخان
بڵێته‌وه ده‌بێ بن زاراوه‌ی
تیله‌کۆیی به‌تایبه‌ت باشماقی بزانێ وشاره‌زای
ببێت!"
له روانگه‌ی
نووسه‌رانیشه‌وه عه‌تاخان هونه‌رمه‌ندێکی به‌توانابووه
نووسه‌ری کورد عه‌لی
ئه‌شره‌ف ده‌روێشیان له کتێبی "بێستوون" داکهلهساڵی
1356دابڵاوبوهتهوه له
زوانی خه‌ڵکی ناوچه‌کانی کرماشانه‌وه باسی ده‌نگ خۆشی سۆزی
دڵنشینی وجوانچاکی
وبه‌ژن وباڵارێک وپێکی عه‌تاخان ئه‌کات .نووسه‌رێکی دیکه‌ی
وه‌ک مامۆستا "حه‌مه‌ی
حه‌مه‌باقی ده‌ڵێ: عه‌تاخان ره‌سه‌نترین گۆرانی یه‌کانی
کوردی
تۆمارکردوه‌و له‌فه‌وتان رزگاری کردوه"
ئه‌م هونهرمهندهمهزنهی ناوچه‌ی
تیله‌کۆی سه‌قزی کورده‌واری سۆزی ناوچه‌ی هه‌ورامان کهرازو
نیاز‌و هاوارو گازنده‌ی
ده‌روونی"ئه‌هوورامه‌زدا"یه واته هۆرهیشی به‌جوانی
زانیوهوچڕیوه دواچالاکی
یه‌کانی هونه‌رمه‌ند سهعیدمهنسوور تۆمارکردنی چه‌ند
گۆرانی یه‌ک بو وه له‌گه‌ڵ
مامۆستای مۆسیقا به‌ڕێز کاک ره‌سووڵ میرزاپوور له ته‌مه‌نی
55ساڵیدا له گوندی
باشماق واته زێدوژینگهی عه‌تاخان.
به‌داخه‌وه عهتاخانیش وه‌ک زۆربه‌ی
هه‌ره‌زۆری هه‌نه‌رمه‌ندانی کورده‌واری هێشتا ده‌روونی پڕ
بوو له ئاهه‌نگ
وسۆزو خۆشه‌ویستی خه‌ڵک ونیشتمانه‌که‌ی که ده‌یویست به
زمانی گۆرانی ده‌ری ببڕێت
به‌ڵام به‌داخه‌وه مه‌رگ مه‌وداو ده‌رفه‌تی ئه‌وخزمه‌ته
پیرۆزانه‌ی زیاترلهوهپێ
نهداوله ساڵی 1360هه‌تاوی نه‌خۆشین به‌رۆکی ده‌گرێ و
دڵه‌گه‌وره‌که‌ی له‌لێدان
ئهکوێ وبۆههمیشه له باوشی زێدوگوندهکهی خۆیدا به
پیره‌دایکی نیشتمان
ئهسپردهئهکرێت.
رۆحی شادوهونهری ههرنهمربێت. |