|
محه‌ممه‌دی مه‌له‌کی

هونه‌ربه‌گشتی و نه‌قاشی به‌تایبه‌ت له‌و هونه‌ره به‌ڕه‌نگ وبۆنانه‌یه
که له نێو کۆمه‌ڵگای کورده‌واریدا ره‌نگدانه‌وه‌ی به‌رچاوی هه‌بوه
ئه‌گه‌رچی به‌درێژایی مێژوو زۆرتر هونه‌ری نه‌قاشی به‌هۆی هه‌لومه‌رج
وکه‌ره‌سه‌و پێداویستی تایبه‌ت به‌خۆی زۆرتر هه‌رله دیوه‌خان
وگه‌وره‌ماڵانی کورده‌واریدا هه‌ڵواسراوی زه‌ین وئه‌ندێشه‌ی خه‌ڵک بوه
هه‌ڵبه‌ت نه‌به‌ومانایه که‌هونه‌ری نه‌قاشی هه‌رله‌ژووری گه‌نج
وخواپێداوه‌کاندابایه‌خی ببێت وباڵابکات! به‌ڵکوو به شێوه‌یه‌کی دیکه
ئه‌گه‌ربڵێین: له‌به‌رئه‌وه‌ی کێشانه‌وه‌ی تابلۆگه‌لی نه‌قاشی وته‌نانه‌ت
پێش که‌ش کردنی به‌رهه‌می نه‌قاشی به‌خه‌ڵکیش پێویستی به جێ ورێ
وکه‌ره‌سه‌و ئامرازی وه‌ک ؛چوارچێوه،و ،ره‌نگ، وقه‌ڵه‌می جۆراوجۆرهه‌یه
که به‌راستی له هه‌ڵ ومه‌رجی ئێستا‌و ئه‌و‌کاتی ناوچه‌ی ره‌ش ورووت وکه‌م
داهاتی ئێمه‌دا بۆهه‌مووکه‌س نه‌لواوه‌وده‌سی نه‌داوه..
هه‌ربۆیه هونه‌رمه‌ندگه‌لێکی زۆربه‌تواناهه‌بوون وهه‌ن که به‌رده‌وام
هه‌وڵی شۆڕبوونه‌وه‌ی هونه‌ریان به‌نێۆ دڵی کاروفرمان وژیانی رۆژانه‌ی
کۆمه‌ڵانی خه‌ڵکدا داوه وله‌وبواره‌شدا هه‌تا راده‌یه‌کی زۆر سه‌رکه‌وتوو
بون..
یه‌کێک له‌و په‌نجه ره‌نگینانه‌ی شاری سه‌قز که له‌وبواره‌دا هه‌وڵ
وچالاکی به‌رچاوی له پێوه‌ندی وگرێدان وتێکه‌ڵ کردنی بیری خه‌ڵک
وتابلۆگه‌لی نه‌قاشی له شاروناوچه‌که‌ی خۆیدا کردوه به‌ڕێز کاک
"محه‌ممه‌د مه‌له‌کی"یه.
کاک محه‌ممه‌دی مه‌له‌کی ساڵی1335 هه‌تاوی له شاری سه‌قز له‌دایک بوه
له خوێنده‌واریدا هه تا کۆتایی سیکلی بریوه وهه‌ل ومه‌رج له‌وه‌زیاتری
بۆی نه‌گونجانوه هه‌ربۆیه له‌رێگه‌ی هونه‌ره‌وه هه‌تاراده‌یه‌کی زۆر
سه‌رکه‌وتوانه پله‌کانی زانین وزانیاری تێپه‌ڕاندوه.
ده‌سپێکی هۆنه‌ری کاک محممه‌د ئه‌گه‌ڕێته‌وه بۆ سه‌رده‌می هه‌ڕه‌تی
لاویه‌تی که به‌هۆی ئه‌شق وخۆشه‌ویستی خه‌ڵک وخاک و نیشتمانه‌که‌ی هه‌وێنی
هونه‌ری نه‌قاشی وخۆش نووسی له‌له‌شیدا گیرساو به‌ره‌به‌ره ئه‌و
هونه‌رمه‌نده مه‌زنه‌ی لێکه‌وته‌وه که جێی شانازی خه‌ڵک وناوچه‌که‌یه،
له‌کاره‌کانی کاک محه‌ممه‌د ئه‌توانین ئاماژه به چه‌ندین جار به‌شداربوون
له پێسانگا گه‌لییه‌کانی شاری سه‌قزودیوانده‌رو پێش که‌ش کردنی
تابلۆگه‌لێکی زۆر به نێوماڵانی سه‌قزوناوچه‌که‌دا و کێشانه‌وه‌ی وێنه‌ی
پڕله‌ره‌نج ومه‌ینه‌تی که‌سانی وه‌ک خانزاکه‌ت که‌پێیان ئه‌وت
"نزه"،ساڵه شێت وکه‌سانی دیکه که کاک محه‌ممه‌د به‌م کاره‌ی له
ناوچه‌ی سه‌قز ئاڵوگۆڕێکی پیرۆزی له شێوه‌ی روانین بۆ به‌رهه‌می نه‌قاشی
هێنایه ئاراوه.
که‌له‌وئاڵوگۆڕه‌دا پێوه‌ندی بینه‌روخوێنه‌ری نه‌قاشی چڕوپڕتربوه‌وه
وخه‌ڵک هه‌ستی به‌وه‌کرد هونه‌ری نه‌قاشیش ئه‌توانێت زیاتر له‌جاران
تریبوونێک بۆ ده‌ربڕینی گازه‌وسکاڵاو حه‌زوتاسه‌کانیان ببێت!
به‌شێکی دیکه له‌خزمه‌ته‌کانی کاک محه‌ممه‌د نووسینه‌وه‌ی تابلۆی دووکان
وئادره‌س وناونیشانی که‌سب وکاری رۆژانه‌ی خه‌ڵک بوو که زۆرتر به زمان
ورێنووسی کوردی ئه‌ینووسینه‌وه که ئێسته په‌ره‌ی گرتوه‌و بوه‌ته که‌سب
وپیشه‌ی زۆر که‌سی دیکه له نێوشاردا.
به‌خۆشییه‌وه کاک محه‌ممه‌دی مه‌له‌کی ئیسته‌یش هه‌رله‌شاری
سه‌قزدانیشته‌جێیه‌و له‌دووکانێکی بچکۆڵانه‌دا به کێشانه‌وه‌ی
حه‌زوخولیاکانی خۆی و سفارشات وراسپارده‌کانی خه‌ڵک ونووسینی تابلۆی دووکان
وشوێنی که‌سب وکاری خه‌ڵک بژێوی ژیانی هونه‌ری پڕله‌ئه‌شق وئازار دابین
ئه‌کات.
ئه‌مانه‌یش چه‌ند نموونه له تابلۆ‌و کاره‌هونه‌ریه‌کانیه‌تی:
*نزه*

*ساله شيت* |