|
فه‌ڕوخ فوولادی

فه‌ڕوخ
فوولادی ساڵی 1355 هه‌تاوی له شاری ورمێ له دایک بوه لیسانسی مودیریه‌تی
له زانکۆی مه‌هاباد وه‌رگرتوه و له ساڵی 1367 هه‌تاوی یه‌وه وه‌ک
هۆگرێکی مۆسیقا به بێ مامۆستا ده‌ستی داوه‌ته ئامێری سێ تار وسازه‌کانی
دیکه‌و ساڵێک دواتر بۆ فێربوونی سازی سێ تار چوه‌ته خزمه‌ت کاک بێهرووز
ره‌زایی ، له ساڵی 1372 دا چوه‌ته خزمه‌ت کاک موزه‌فه‌رگوڵکارو دواتر
چوه‌ته شاری سنه بۆ فێربوونی سازی گیتار له لای به‌ڕێز کاک جه‌مشید نیک
خاه ، له ساڵی 1375 دا چوه‌ته شاری بۆکان بۆ فێربوونی ئامێری دیوان له
لای به‌ڕێز ئاکۆ په‌ڕنیان ... ئێستایش مامۆستای گیتاره له شاری سه‌قز که
له فێرگه‌ی "لاوژه‌ی موکوریان " و" هۆره" و خانه‌ی فه‌رهه‌نگی سه‌قز و
له شاری بۆکان و بانه سه‌رقاڵی وانه وتنه‌وه به قوتابیان وشه‌یدایانی
هونه‌ری مۆسیقایه و پێشتریش له شاری سه‌رده‌شت و ورمێ مامۆستای گیتارو
سێ تارودیوان بوه و له ساڵی 1385 دا ژیانی هاوبه‌شی پێکهێناوه.
کاک فه‌ڕڕوخ
فوولادی هه‌تا ئێستا گه‌لێ چالاکی هونه‌ری بوه وه‌ک به‌شداری له :
فستیواڵی
موسیقی کرماشان ، تاران له ساڵی 1383
فستیواڵی
موسیقی له شاری سه‌رده‌شت ساڵی 1384
فستیواڵی
مۆسیقی له‌شاری ورمێ ساڵی 1376
فستیواڵی
مۆسیقی له شاری سنه ساڵی 1374
به‌شداری له
ئاماده‌کردنی چه‌ند به‌رهه‌می هونه‌رمه‌ند "خه‌بات مه‌ولوودی" هه‌روه‌ها
ئاهه‌نگسازی له ئه‌ڵبۆمی دووهه‌می هونه‌رمه‌ند"بێهنام تاهیری "و چه‌ند
گۆرانی کاک "محه‌مه‌دئه‌فشاری "له شاری سه‌قز و له فستیواڵه مۆسیقی
یه‌کانی ورمێ وبانه‌و سه‌قز شانازی داوه‌ر بوونی پێدراوه.
کاک فه‌ڕڕوخ
هه‌ر به‌وانه‌یشه‌وه نه‌وه‌ستاوه ده‌ستی داوه‌ته نووسینی بابه‌ته
مۆسیقایه‌کان و 3 کتێبی له سه‌ر گیتار به سی دی وته‌سویره‌وه
ئاماده‌کردوه.
کتێبه‌کانی
1،2،3 ی گیتاری به پێوانه‌و ئه‌ساسی میتودی زانکۆی وڵاتی ئیسله‌ند
نووسیوه‌ته‌وه.
ئێستایش
سه‌رقاڵی کتێبێکی پوخت وپاراو له سه‌ر سازی دیوانه به سی دی
وته‌سویره‌وه ئاماده‌ی ده‌کا .
ئه‌م
هونه‌رمه‌نده‌ی ده‌ڤه‌ری سه‌قز له ساڵی 1386 دا ستدیویه‌کی بۆ تۆمار کردنی
به‌رهه‌مه هونه‌ری و مۆسیقایی یه‌کان له سه‌ر ئه‌رکی خۆی ساز کردوه که
شانازی یه‌کی دیکه‌ی ناوچه‌که‌مانه.
|