|
بۆمبه
گه‌ڕۆکه‌کان
ئه‌وه‌ی که ئه‌مڕۆ بوه‌ته فه‌خروشانازی مرۆڤی سه‌ر‌ده‌م هه‌بوونی
پێوه‌ندی راسته‌وخۆ وتێکه‌ڵ بوون و هات وچۆی به‌رده‌وامی شاروناوچه‌کانه
له زووترن کات وسات دا.
جاده‌ورێگا ئه‌وبواره پیرۆزومه‌زنه‌یه که له قامووسی به‌شه‌ریه‌تدا
له نێو هه‌موونه‌ته‌وه‌و وڵات وناوچه‌کانی جیهان بوه‌ته سومبولی
گه‌شه‌کردن و ئاوه‌دانی وشارستانیه‌ت.
به‌شێک له‌و رێگا و جادانه ،پێویستی که‌ره‌سه‌و مه‌کینه‌ی وه‌ک
که‌شتی وفڕۆکه‌و شه‌مه‌نده‌فه‌ره"که کوردستانی ئێمه لێی بێبه‌سه" و
به‌شێکی گرنگ وهه‌ره‌زۆریشی هاتو چۆ له رێگای ماشێنه‌وه‌یه ، که
ناوچه‌ی کوردستانی ئێمه شوکربخوا ته‌نیا له نێعمه‌تی ماشێن به‌شداره.
ئه‌گه‌ر له جاده‌ورێگاوبانه به‌رین وبه‌ربڵاوه‌کانی ناوچه‌کانی دیکه
دا سه‌فه‌ر بکه‌ی ره‌نگه گرنگ بێت به‌کام ماشێن و کام مودیل سه‌فه‌ربکه‌ی
، به‌ڵام ئه‌مڕۆ ئیتر له‌هه‌رێمی گوڵ وبولبول وبه‌فروکانی وئاوه‌دانی
وشێعروقاسپه‌وگۆرانی وجاده‌چۆڵ وسێبه‌ری گۆرانی شاعیردا ، گه‌ر
گوزه‌ربکه‌ی گرنگ نیه به‌چی هاتووچۆبکه‌ی، گرنگ ئه‌وه‌یه له کوێوه
گوزه‌ربکه‌ی؟! گرنگ ئه‌وه‌یه چی له‌ته‌نیشته‌وه تێپه‌ڕێت !! گرنگ
ئه‌وه‌یه له‌ورۆژه‌دا نرخی نه‌وت وبێنزین وگازۆڵ له بازاڕی ئوپێکی
"کێله‌شین وشه‌هابه‌دین وسه‌یران به‌ند له چ ئاستێک‌دا بێت!! وایش نیه
وه‌ک جاران بڵێی ئه‌وشوێنه به‌دفه‌ڕو رووداوخوڵقێنه،ئه‌وشوێنه مله‌و
زه‌ردوماه ودژواره ...
ئه‌مڕۆ له سایه‌ی سه‌ری "3ف"کانه‌وه ئه‌م بۆمبه گه‌ڕۆکانه هه‌موو
رێگاکانی ئێمه به‌تایبه‌ت قه‌سابخانه‌کانی نێوان بۆکان وسه‌قز وسه‌قزو
بانه نه‌وتاوی "نفت خیز" گازۆڵ ئاوی بوه‌وگه‌رئینگلسه‌کان پێمان نه‌زانن
هه‌مووناوچه‌کاه‌مانی ته‌نیوه‌ته‌وه‌و گه‌رهه‌روابڕواته‌به‌ره‌وه به‌شی
هه‌موومان ئه‌کات"له‌مه‌رگدا".
که‌ئه‌مکاره‌ی به‌ڕێزانی پشتوێن پانی تابینه‌قاقا یاسانه‌ناس!! داهاتووی
جاده‌ی به‌هه‌زاربه‌دبه‌ختی قیره‌تاو وپینه‌کراویشی خستوه‌ته
مه‌ترسیه‌وه به‌پێی بۆچوونی کاراناسان به‌گه‌رم بوونی که‌ش وهه‌وای
ناوچه‌که ده‌بێ چاوه‌ڕوانی که‌چه‌ڵه‌کردنی ئه‌و ئیسفاڵته چه‌نساڵه‌یه‌ی
جاده‌کانی سه‌قز بانه‌و بۆکان سه‌قز ببین که‌هه‌رئێستا ئه‌وه‌نده‌چه‌وربوه
به‌نمه‌بارانێک ماشێن له‌سه‌ری هه‌ڵئه‌خزێ و وه‌ک ده‌بینین ئه‌م زوحاکه‌ی
مێژوو له‌کوردان راستبه‌ته‌وه‌وئه‌مجاره خۆی کردوه‌ته هه‌ژدیها
ره‌شتاڵه حه‌وسه‌ره قیرماڵه‌که‌ی جاده‌هه‌موورۆژێ لانی که‌م
دووکه‌له‌سه‌ری کورد پێخۆریه‌تی جا ، شاری یان دێهاتی خوێنده‌وار
ونه‌خوێنده‌وار گه‌نج ولا‌و بۆی گرنگ نیه گرنگ ئه‌وه‌یه ...
کێ تیا ئه‌چێت ؟ ئێمه‌وئێمه‌و ئێمه‌وئێمه...!!!
کێ به‌رپرسه ؟ ؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟ خوایزانێ!!
 
|