|
سه‌فه‌رێك بۆ هه‌رێمی
"رازی مه‌گـــــــــوو "
هه‌ژان بابامیری
یاری، یارسان، ئه‌هلی هه‌ق، عه‌لیوڵڵاهی، كاكه‌یی و... . ئه‌و ناوانه‌ن كه
به ئاینێك ئه‌وترێ (هه‌ڵبه‌ت به بڕێ جیاوازییه‌وه) كه یه‌كێك له گرینگ‌ترین
كتێبه‌كانیان "سه‌ره‌نجام" ه. ئه‌م كتێبه به زمانی كوردی نووسراوه و
هه‌ر كه‌سیش سه‌ر به‌م ئاینه بێ، ئه‌بێ هه‌ر به زمانی كوردی "كه‌ڵام"
بخوێنێ. زۆرینه‌ی باوه‌ڕدارانی ئه‌م ئاینه كوردن و له ئوستانی كرماشان
نیشته‌جێن. هه‌ڵبه‌ت یارسانه‌كان به ته‌نیا كورد نین و فارس و ئازه‌ری و
لوڕ و هتد..یش هه‌ن كه سه‌ریان به‌م ئاینه سپاردووه و ئه‌سپێرن.
به‌شێك له یارسانه‌كان له شاره‌كانی "كرن" و "سه‌رپێڵ" و "قه‌سری شیرین" و
"ئیسلاماوا" نیشته‌جێن. كه له "كرن"ه‌وه ده‌ر ئه‌چی، ناگه‌یته سه‌رپێڵ به
ده‌ستی راستدا لا ئه‌ده‌ی به‌ره‌و شارۆچكه‌ی پڕ دار و ده‌وه‌ن و گوڵی
"رێژاو" . له "رێژاو"ه‌وه ئه‌چی به‌ره‌و "زه‌رده" كه گوندێكه له سه‌رده‌می
شه‌ڕی ئێران و ئێراقدا، بۆردمانی شیمیایی كرا. له‌وێشه‌و‌ه ملی رێگا
به‌رناده‌ی تا شاخی به‌رز و گه‌ردنكه‌شی "مله‌سه‌رانه". ئه‌م چیا سه‌ركه‌شه
باوه‌شی بۆ حه‌سانه‌وه‌ی هه‌تاهه‌تایی چه‌ند پیری پیرۆزی یارسانه‌كان
كردۆته‌وه، وه‌ك "داوو"، "باوه یایگار" ، "سه‌ی ده‌ورێش"، "شا ئیبرایم" و
... .
ئه‌م ناوچه‌یه له ناوچه‌كانی تری كوردستان گه‌رمێن‌تره و هه‌وای مانگی
"جۆزه‌ردان"ی له هه‌وای هاوینی سه‌قز گه‌رمتره.
نزیك شارۆچكه‌ی "رێژاو" تافێكی لێیه به ناوی "شاڵان" كه زۆر شێوه‌ی تاڤگه‌ی
شه‌ڵماشی سه‌رده‌شت ئه‌دا و به ده‌وریه‌وه باخ و دارستانێكی چڕی لێیه له
هه‌نار و هه‌نجیر و مێو و ... . دیاره له هه‌وا خۆشی‌دا له ده‌وری ئه‌م
تاڤگه‌یه، سه‌یرانكه‌ران جمه‌یان دێ و بۆنی كه‌بابی "شه‌ك" و "ماسی" تازه
و ده‌نگی سیحراوی "حه‌سه‌ن زیره‌ك" و گۆرانی‌بێژانی تری كورد هه‌موو باخ
ئه‌گرێته‌وه. هه‌ر به‌و پێیه‌ش زۆر له‌و گه‌شتوه‌رانه ئه‌چنه زیاره‌تی
ئارامگای رابه‌رانی یارسانیش.
كورتی ببڕمه‌وه، با ئه‌وانه‌ی وه‌ك راوچی به دوای نه‌چیری "هه‌وای خۆش" و
"دیمه‌نی دڵڕفێن" و "راز" و "حیره‌ت" و "ئه‌فسانه" وه‌ن، بچن و ئه‌و
ناوچه‌یه ببینن و بزانن، ئاخۆ وایه كه ئێژن:
كوردستان خۆشه، خاكی دڵگیره
چیمه‌ن فــــــــراوان، جێگای نه‌چیره
|