غه‌فووری"مورشد"
له په‌راوێزی مێژووی
هه‌رگه‌ڕ‌ه‌ك‌وگوند‌وشارێك گه‌لێ كه‌سایه‌تی به‌نرخ وبه‌سوود گه‌لێ
مرۆڤی‌بێ‌ناو ونیشان‌وبێ ئیددیعا‌وله راستیشدا پڕخێروبه‌ره‌كه‌ت
هه‌بوون وهه‌ن‌كه ئێستا‌و داهاتوویش بۆی هه‌یه له ریزی سه‌ره‌وه‌ی
سه‌روه‌راندا دایان بنێنن و شانازیشیان‌پێوه بكه‌ن.
"غه‌فووری وه‌یسمرادی"
ناسراوبه"مورشد" کوڕی سۆفی ساڵه یه‌کێک له‌و‌مرۆڤه به‌یت بێژه
قسه‌خۆش وسینه‌ساف وبێ غه‌ل وغه‌شه‌ی شاری سه‌قزی کورده‌وارییه‌که‌له
ساڵی 1301هه‌تاوی له‌شاری سه‌قزله‌دایک بوو وه.
غه‌فووری
مورشدبۆپێداویستی ژیان وبژێوی ماڵ ومنداڵی ئیش وکاری دیواردانان
واته(به‌ننا) یی ئه‌کردوبه‌پێی ئه‌وه‌ی که‌سه‌وادوخوێنده‌واری
هه‌تاشه‌شی قه‌دیمی هه‌بو وه‌ماوه‌یه‌کیش له‌ناوه‌ندی
په‌روه‌رده‌وراهێنانی ئه‌و‌کات بوه‌ته‌مامۆستای قوتابخانه‌یه‌ک له‌شاری
سه‌قز پاشان به‌هۆی ئه‌وه‌ی که مووچه‌که‌ی( 3 قه‌ران) بوه‌و
نه‌یتوانیوه‌بژێوی مناڵه‌کانی دابین بکات وازی له مامۆستایی هێناوه‌و
رووی کردوه‌ته‌کوردستانی بن ده‌ستی ئێراق و وه‌ک خۆی ئه‌یگوت:
(ئه‌ودیو) وده‌ستی داوه‌ته‌که‌سب وکاری کرێکاری وئاڵوگۆڕی شت ومه‌ک
و... دواتر گه‌راوه‌ته‌وه‌کوردستانی ئێران وله زێده‌که‌ی خۆی
واته‌شاری سه‌قزوبوه‌ته‌وه وه‌ستا غه‌فوورو
بنچینه‌ودیواروخانووبه‌ره‌ی ماڵانی داناوه.
له‌تایبه‌تمه‌ندیه‌کانی
مامه‌غه‌فوورئه‌توانین ئاماژه‌بکه‌ین به: بیروهۆش وزه‌ینێکی
روون،ئاگه‌دارله‌میژووی رووداو وکاره‌ساته‌کان، له‌به‌رکردنی به‌شی
زۆری شانامه‌ی فرده‌وسی و ئه‌سکه‌نده‌رنامه‌وکلیله‌وده‌منه‌وخورشیدوخاوه‌ر
وشاره‌زایی ته‌واو وزاڵبوون به‌سه‌ر زمانی مووسایی یه‌کان وتورکی
وعه‌ره‌بی وهه‌ندێکیش رووسیدا وهه‌روه‌هاهۆگرییه‌کی زۆری
به‌ته‌کیه‌وخانه‌قاوکۆڕی زکری ده‌روێشان هه‌بوو.
..کاک
غه‌فووربه‌شاهیدی ئه‌وپیروبه‌ساڵاچوانه‌وهاوته‌مه‌نه‌کانی
هه‌مووساڵێ که‌وه‌رزی پاییزئه‌گه‌یشتێ وکزه‌ی زریانی سه‌رماوه‌ز
له‌هه‌واران هه‌ڵیه‌ته‌کان خێوه‌ت وهۆبه‌وره‌شماڵان یه‌ک له‌دوای یه‌ک
خێڵ به‌ره‌وبناروخوارئه‌بوونه‌وه‌به بارگه‌وبنه‌وه ئه‌خزانه‌وه سووچ
وکه‌لێن وژووری ماڵان،له‌ده‌مه‌وه هێور هێور خۆشتر ئه‌بووگوێ ئاگردان
وقورسی وناوماڵان به‌واتایه‌کیتروه‌ک پێشینیان ده‌ڵێن (به‌رگی
فه‌قیرئه‌دڕا)وقاوه‌خانه‌وچایخانه‌کانی ناوشارئه‌بوونه‌وه
ناوه‌ندوشوێنی کۆبوونه‌وه‌ی جه‌ماوه‌رو رێگه بۆهونه‌رنواندنی که‌سانی
وه‌ک مورشد خۆش ئه‌بوو که زۆرترین کاتی به‌رێوه بردنی
نه‌قاله‌بێژی(حه‌کایه‌ت خوانی) له شه‌ودا به‌تایبه‌ت شه‌وانی زستان
له چه‌ند شوێنێکی شاردا له چایخانه‌کانی وه‌ک "ره‌حمانی قه‌له"حاجی
ره‌حمان"حه‌مه‌به‌گ"له‌م دواییانه‌یشدا "چایخانه‌ی "عه‌لی جه‌واز"و
ئه‌شره‌ف"به‌رێوه ئه‌چووپێش مامه غه‌فوور که‌سێکی دیکه هه‌بوه که
فارس زمان بو وه ناوه‌که‌یشی نه‌زانراوه وهه‌ر موڕشدیان پێ وتوه‌له
مورشدیدا ده‌وری بینیوه‌دواتر سابه‌هه‌رهۆیه‌ک گه‌ڕاوه‌ته‌وه‌زێدی باو
وباپیری وموڕشدی دراوه به کاک غه‌فووری ئه‌وده‌م
هه‌رزه‌کاروبه‌گوڕوتین به‌وته‌ی ئه‌وانه‌ی له‌کۆڕی گێڕانه‌وه‌ی
هه‌ردووکیاندابون گێڕانه‌وه‌ی مامه‌غه‌فووریان
به‌لاوه‌خۆشتروله‌به‌ردڵان نزیکتر ئه‌دی له‌به‌رئه‌وه‌ی کاک
غه‌فووربابه‌ته‌کانی خۆماڵی ئه‌کردو یان بڵێین: ئه‌یکوردان
وهه‌روه‌هاله‌گێڕانه‌وه‌که‌یشیدا نمایشیشی ئه‌کرد به‌جۆره‌یه‌ک که
گۆچانێکی ئه‌گرت به‌ده‌سته‌وه‌وئه‌م سه‌ره‌وسه‌ری چایخانه‌که‌ی
ئه‌کردوئه‌چوه نێو قاڵب وقه‌واره‌ی یه‌که‌یه‌که‌ی پاڵه‌وانه‌کانی نێو
حه‌کایه‌ته‌که‌وه وه‌ک یه‌کێک له‌هونه‌روتیکنیکه‌کانی
گێرانه‌وه‌وبه‌یانکردن که هونه‌ری روومه‌ت به‌روومه‌ت
وچاوبه‌چاوله‌راستیدازۆرترین شوێن له‌سه‌ربینه‌روبیسه‌ردا دائه‌نێت
به‌ڕێوه‌ی ئه‌بردو هه‌رکات بیویستایه‌ت کۆتایی به حه‌کایه‌ته‌که
بێنێت باسه‌که‌ی له‌شوێنێکی گرنگدا ئه‌بڕانه‌وه بۆنموونه له کاتێکا
که رۆسته‌م هه‌لیه‌کێشا خه‌نجه‌ر که‌زۆرابی کوڕی بکوژێت به رسته‌ی
(وه‌سلام نامه‌ته‌مام)خه‌ڵکی گوێبیستی چاوه‌ڕوان ئه‌هێڵاوه بۆ شه‌وی
دواتر‌که‌ئه‌م کاره سه‌رانسه‌رشه‌وانی زستانی ئه‌گرته‌وه‌وهه‌ر‌ئه‌م
هونه‌ره‌ئێستایش له (سریاڵ)ه‌کاندائه‌بینرێت ئه‌وبابه‌تانه‌یش که
باوی سه‌رده‌م بوون وه‌ک:شانامه ،ئه‌سکه‌نده‌ر‌نامه
،کلیله‌وده‌منه،خورشیدوخاوه‌روله‌م دواییانه به‌یتی ناوچه‌یی
وه‌ک" ته‌کش وعه‌زیز"یشی پی زیاد ببووئه‌خوێنرایه‌وه..
...ئه‌م حه‌کایه‌ت
بێژییه به‌رده‌وام بووهه‌تاساڵه‌کانی1341و42هه‌تاوی که"تقسیمات
ارضی"دابه‌شکردنی زه‌وی له‌لایه‌ن حکومه‌تی شاهه‌نشاهی یه‌وه‌ده‌ستی
پێکردوچینه‌کانی فه‌لاوجووتیارپترهه‌ستیان به‌که‌سایه‌تی خۆیان
کردوهاتووچۆ له‌گونده‌وه به‌ره‌وشاربه‌رده‌وام ودڵخۆشکه‌ربوو هاتووچۆی
جووتبه‌نه وره‌شایی ئاوایی هێنده‌زۆرببووکه بوه هۆی ئه‌وه
قاوه‌خانه‌ی "ره‌حمانی قه‌له" که‌پێشتر داڕماو ولاڕووخاوببوو ویه‌کێک
له شوێنه‌کانی حه‌کایه‌ت بێژی غه‌فووری مورشدبووله‌لایه‌ن کاک
"ده‌روێشی ئاده‌می" یه‌وه‌سه‌رله‌نوێ سازبکرێته‌وه به‌ڵام ئه‌مجاره‌یان
به‌ناوی:کافه‌دێهقان" که ئه‌م وشه‌ی دێهقانه ببوه هۆی ئه‌وه که
هه‌ندێ که‌س له‌چینی فه‌لاوجووتبه‌نه به‌لایانه‌وه‌وابوو که ئه‌مه‌یش
به‌شێکه له‌پڕۆژه‌ی ئیسلاحاتی ئه‌رزی وئه‌ویش ته‌نیاله‌به‌رئه‌وه‌ی
ناوی"دێهقان"ی لێنرابوووه‌ک پێشتروتمان ئه‌و شوێنه له‌لایه‌ن کاک
ده‌روێشی ئاده‌می یه‌وه‌کرابوو که مڵکی ئاغه‌یانی "هوشمه‌ند"بوو
و‌ئێستا کۆتاڵ فرۆشی یه‌و هه‌ڵکه‌وتوو له تاریکه‌بازاڕی شێخه.
ئه‌م کافه دێهقانه
که خه‌ڵکێکی زۆرله‌لاوه‌ئه‌هات و رووی تێئه‌کردبه‌شی زۆری
له‌به‌رئه‌وه‌بووئاغای ئاده‌می "ضبط صوت"ێکی بۆیه‌که‌مجارهێنابوه شاری
سه‌قزئه‌وانه‌ی ئه‌چوونه‌ئه‌وێ ئه‌گه‌ر ده‌نگیان خۆش بوایه هه‌وایه‌ک
گۆرانیشیان ئه‌وت که دوای ئه‌وه‌ی تۆماری ئه‌کرد بڵاویشی ئه‌کرده‌وه
وده‌بوه هۆی کۆبوونه‌وه‌ی خه‌ڵکێکی زۆروبه‌مجۆره به‌ره به‌ره
حه‌کایه‌ت بێژی ومورشدی ته‌نگی پێهه‌ڵچنراو‌ته‌نیا مایه‌وه مامه
غه‌فوورێکی پیروبه‌ئه‌زموون وچه‌ن کتێبێکی کۆن
وزه‌ردهه‌ڵگه‌راو‌که‌له‌راستیداسه‌رده‌مانێک زۆرترین شوێنی
له‌سه‌ر کۆمه‌ڵانی خه‌ڵک هه‌بوه، بۆخۆی بۆی نه‌قڵ کردم وتی: کاری
به‌ننایم بۆ کابرایه‌ک ئه‌کرد کابرا له من خراپترکه‌س وکاری
زۆروهه‌موویشیان نان خۆروجێگر ته‌نیاباڵ مابوه‌وه قوڕه‌کاری
ئه‌وزه‌مانه‌یش نه‌فه‌رخۆربوو سه‌رت نه‌یه‌شێنم وتی به‌ڵکووخۆت
رێگاچاره‌یه‌کم بۆ بدۆزیته‌وه من نه‌مکرده نامه‌ردی وتم ئاده‌ی
خزمینه‌له‌کۆنه‌وه‌کورد گوتوویه‌تی" له‌هه‌رمه‌ردێک به‌ردێک"ئاده‌ی
کاکی برا حه‌کایه‌تێکی "مه‌له‌ک فه‌یسه‌ڵ و ئه‌میرئه‌رسه‌لانم" ده‌ست
دایه چاوت رۆژی به‌د نه‌بینێت کوڕگه‌ل ده‌ستیان ئه‌دا به‌ردی وه‌ها بێ
حه‌کایه‌ت به دوو پیاو له شوێنی خۆی نه‌ئه‌بزوا له‌دوایدا کابرا
گه‌لێ خانئاوایی تۆی کرد‌و وتی: به‌ده‌م حه‌کایه‌ته‌که‌ی
تۆوه‌نه‌بوایه‌ت سێ مانگه‌ی پاییزیش هه‌رده‌بوایه خۆم بگرتایه‌ته
قوڕ!...
که سه‌ره‌نجام ئه‌م
پیاوه به‌نرخ ونه‌ناسراوه
له‌رۆژی20خرمانانی1385هه‌تاوی (11سپتامبر) دواین حه‌کایه‌ت
وشانامه‌که‌ی که (مورشدنامه)بوو و‌به‌داخه‌وه‌تراژیدیای مه‌رگی خۆی
بووگێڕایه‌وه‌وبۆهه‌میشه ماڵئاوایی له ژیان کردوچه‌ن کتێبێکی
له‌گه‌نجینه‌که‌یدا به‌جێهیشت که بوونه‌ته به‌ڵگه‌ی وه‌فاداری
وخۆشه‌ویستی ئه‌وپیاوه‌مه‌زنه‌سه‌باره‌ت به خه‌ڵک وخاک وخوێنده‌واری
ئه‌گه‌رچی:
"رێزی گه‌لی
مردوو په‌ره‌ست
کۆشێك شینه‌و چه‌پکێک
هه‌ڵبه‌ست"