|
خه‌ڵك كێیه؟

حه سه ن ئه ميني
خه‌ڵك
كێیه؟ ئه‌مه پرسیارێكی په‌یتا په‌یتا‌و به‌رده‌وامه به
درێژایی مێژووی ته‌مه‌نــــــی من‌وهه‌زارانی وه‌ك من ئه‌م پرسیاره
درێژو‌درێــژتروره‌نگه‌درێــــــژ تریش ب‌بێته‌وه..
هه‌ركه مناڵ بووم
وپێی كۆڵانم كه‌وته جمو‌جۆڵ دایكم هه‌میشه به‌وه ئه‌یترسانــــــــــدم
كه‌وا
(نه‌چی
یه كووچه‌خه‌ڵك‌لێت ئه‌دا ) گه‌وره‌تر بووم و وه‌ك زۆربه‌ی هــــه‌ره
زۆری
مناڵانی كورده‌واری شت‌ومه‌كم ئه‌فرۆشت باوكم به‌وه وریای
ئه‌كردمه‌وه‌كه‌وا(هـۆشت بێ خه‌ڵك لێت‌نه‌دزێت)
نیمچه‌جاهێڵێك‌بووم‌و‌تازه‌دڵم ئاوی
گرتبوو و كوركـه‌ی ئه‌كرد بۆلای كچه‌كه‌ی دراوسێمان دایكم تێی
ئه‌گوڕانم(هه‌تیووخه‌ڵك‌چاكمان ناڵێن) هــــه‌رزه‌كاری چی ناكات
به‌پیاوگه‌ڕه‌كاو‌گه‌ڕه‌ك ئه‌رۆیشتم بۆ سه‌یری زه‌ماوه‌ندوهه‌ڵپــــــه‌ركێ
وگوێم
ئه‌دا به گۆرانی بێژی شایی وگۆڤه‌ندان ئه‌ویش زۆر‌جاران تێی هه‌ڵ
ئه‌كــــــــــرد:
)هه‌ڵكه‌بان
به‌رزی قاوكه لێم كاكه با‌خه‌ڵكی بڵێن چه‌ن
شیریان پاكه) (وه‌نه‌وشه‌م ئه‌چنی مه‌ڵۆبه‌مه‌ڵۆ خه‌ڵکان پێی شادبوون
ئه‌منیش
ره‌نجه‌ڕۆ(
...
ئه‌مه ببووبه به‌شێك له ژیانم وخه‌ڵفی ئه‌م
خه‌ڵكه وه‌ها له قه‌د وقه‌واره‌ما ئاڵابوو كه به‌رده‌وام له گه‌ڵما هه‌ڵ
ئه‌كشاو له
رووداوه خۆش وناخۆشه‌كان دا ره‌نگ دانه‌وه وده‌نگ دانه‌وه‌ی به‌رچاوتری بوو
له به‌ر
ئه‌وه‌ی له خوا به زیاد بێ ئێمه و مانان له‌وجه‌ماعه‌ته‌ین كه‌وا هه‌رچی
بــــۆی
ئاڵوگۆڕێكی ته‌نانه‌ت هه‌رله ناو وناونیشانیش دا لێوه بێت به خێرایی به
خۆمـــــان
وماڵ و مناڵه‌وه به به‌ره‌و پیریه‌وه ئه‌چین وسڵاواتی له سه‌رئه‌ده‌یـــــن
و
ئه‌شهه‌دووی بۆ ئه‌كێشین وله راستی دا هه‌ر به" كاسه‌یه‌ك ئاوئه‌كه‌وینه
مه‌له"وخواهه‌ڵناگرێ شاره‌زایان و لێهاتوانی پشت تریبوون و میكرۆفۆنیش
ئه‌وه‌نده
زیره‌كانه‌وشیرینانه‌و ره‌وان ناسانه فه‌رمایشاتیــــــان ئه‌فه‌رمن كه
پیاو
سه‌راپا ئه‌بێته گوێ و هه‌ركه وتی: (خه‌ڵك
)(شه‌هروه‌نــــــــد)(میلله‌ت)(خه‌ڵكی
ئێمه)( ئه‌ی خه‌ڵكه ) ئیترخۆهه‌ست و
هۆشێكت لا نامێنێ و كابرات لێ ده‌بێته حه‌سه‌ن زیره‌كێـــكی
زبــده‌وزیره‌ك!
به( دیسان شه‌وهات و بیستوومه شیرینیت ده‌خورێ ) ده‌روێشانه
حاڵت لێ دێ و شه‌و و رۆژ له زكری خێری ئه‌ودای ئه‌ویش به‌چی؟ به
هه‌رزانترین وشه!
به
ئاسانترین وشه! به به‌سته‌زمان ترین وشه! كه هه‌ر ئه‌و وشه‌ی خه‌ڵكه
دامـاوه‌یه
وه‌کـووتۆپی فوتباڵ نه‌ك باسكیتبـاڵ! له كۆڕوكۆبوونه‌وه گشتی
وجه‌ماوه‌ریه‌كاندا
له
هه‌وڵ وتێكۆشانی دیپلۆماسی وپاڕلمانی دا گه‌مه ویاری پێ ده‌كه‌ن ، ئه‌م
خه‌ڵكه
غه‌ڵه‌ته! هه‌ر پارت و رێخراو وده‌سه‌ڵاتێك به پێی ویستی خۆی جل وبه‌رگی
خۆی له
به‌ر ئه‌كاوله قامووسی خۆیدا ئه‌یگۆڕێ وه‌كوو" نه‌ته‌وه" له خه‌باتی
نه‌ته‌وایه‌تی
دا, وه كوو"كرێكار" له شۆڕشی چینایه‌تی دا, وه‌كوو"عه‌بدوئوممه‌ت"له
جیهادی
ئیسلامی دا وه‌كوو "مناڵ" له ئه‌ده‌بی زارۆكاندا وه‌کوو" ژن" له هه‌وڵ
وکۆششی
فمنیستیدا... كه به‌م پێیه خه‌ڵك وشه‌یه‌كه به زاری هه‌مووكه‌سێكدا دێت و
له
قامووسی هه‌مواندا ئه‌گونجێ ,خه‌ڵك كه‌سێكه بۆ هه‌مووكه‌س ئه‌شێت و بۆ هیچ
كه‌سیش
ناشێت ,خه‌ڵك بێ خاوه‌نێكه هه‌ركه‌س ناوی به‌رێت خاوه‌نیه‌تی, خه‌ڵك
وڵاتێكه
هه‌ركه‌س به‌یانی زوو له خه‌و هه‌ڵسا ساحه‌بیه‌تی ده‌جا نازانم وڕوكاس
وسه‌رگه‌ردانم له‌وه تۆبڵێی خه‌ڵفــی ئه‌م خه‌ڵكه له‌چی بێت و له كامه
خاك بێته
به‌رهه‌م؟ تۆ بڵێی ئه‌م خه‌ڵكه كێ بێت؟ ئاخۆ ئه‌گه‌ر خه‌ڵك منی نووسه‌رو
تۆی
خوێنه‌روفڵانی و یارۆ نه‌بین ئه‌ی ئه‌م خه‌ڵكه كێن و كێ یه‌و له كوێ یه ؟!
نه‌كا
وه‌ك دایكم له مانگـــی مه‌ولوود دا خێر‌و خێراتی كرد هه‌رچی خاڵۆ ومامه بوو
به ناوی
خه‌ڵكـه‌وه بانگهێشتنی كردن ئه‌میش هه‌روابێت ! ئه‌گه‌ر وابێ ده‌بێ بڵێین
(خه ڵكی
خۆیی)كه به‌م پێیه‌یش خه‌ڵك قه‌دوقه‌واره‌ی ته‌سك وته‌نك تر ئه‌بێته‌وه و
زۆرینه‌ی
خه‌ڵـــك ده‌بنه ئه‌ونۆك و دانه‌وێڵه‌ی كه هیچ ئاسیا‌و و ئاشێك نایان هاڕێت
وبۆ
هه‌موانیش ئاشكرا‌و روونه له‌م هه‌قلی مه‌قۆدا ئه‌گه‌ر قورسایی خه‌ڵك
نه‌نیشێته
سه‌رئه‌م سه‌ری داره كه ئه‌وا هیچ كه‌س ولایه‌ن وده‌سه‌ڵاتێك ناتوانێ
ته‌نیا به
سووكایی خۆی به‌وسه‌ری سه‌ره‌وه‌ی داره‌كه رابوه‌ستێ سه‌د مخابن هه‌نووكه
ده‌بینم
خه‌ڵــك كه‌ره‌سه‌وئامرازی به‌ر ده‌ستی تاقم وكه‌سانێكه كه ده‌یانه‌وێ
پله‌وپایه‌ی
ماڵی وئابووری خۆیانیان پێ ببه‌نه سه‌رێ وبه‌یداخـــی ناو ناونیشانیان
ره‌نگینتروشه‌كاوه‌تر ببێته‌وه‌وله فه‌رهه‌نگ وتۆره‌ی ئه‌واندا خه‌ڵك
نه‌ردیوان و
په‌ینجه‌ی گه‌یشتن به پله‌وپایه تاك وفه‌ردیه‌كانه‌وباڵابـــه‌رزی ئه‌م
په‌ینجه
بێخاوه‌نه هه‌تا راده‌یه‌كه كه بچووكترین مرۆڤ، كورته باڵاترین پیــاوی
گوله‌كه‌و
په‌ڕپووت به سه‌رشانی خه‌ڵكه‌وه ده‌ستی به گه‌وره‌تریــــن ئاوات
وئاره‌زوه‌كانی
گیرفانی ودوورترین حه‌زو ویسته‌كانی وبڵیندترین كورسی پله‌و پایه‌كانی ژیان
له
جیهاندا را ده گات......
كه
دیسانه‌وه‌یش هه‌ر خه‌ڵك ,خه‌ڵك, خه‌ڵك,كه ئه‌م
وشه‌یه وه‌كوو لاو لاو له گه‌ڵ باڵاما هه‌تا دێ باڵائه‌كاو له گه‌ڵ ئاوز
وبیرما
هه‌تا بێ چرۆ ئه‌كــا به‌ڵام له گه‌ڵ ئه‌ندێشه‌ما ئێسته‌وئێسته‌یـش
هــــه‌رنه‌گونـــــجاوهه‌رناگــونجێ وهه‌میشه‌ودایم هه‌ر وام له كێشه‌ی
ئه‌وه‌دا : ئاخۆخه‌ڵك وغه‌یره‌وغه‌ریبـــه‌وغه‌واره كێ یه ؟ و خزم وخێش
وخۆمان
وخۆیی كێن وله كوێن؟
|