
مطالبي که برچسپ "ئاشه‌کانی سه‌قز" دارند.
2nd ژانویه 2008
ئاشه‌کانی سه‌قز
۰
شاباز موحسینی
بێگومان هه‌موومان زۆر گوێمان له وشه گه‌لێک وه‌کوو ئاش و ئاشه‌وانی و شتی وا بووه و ده‌زانین که ئاڵ وگۆڕی ژینی نوێی کۆمه‌ڵایه‌تیمان زۆر له‌و ئامرازانه‌ی به‌ره‌کانی پێشوومانی له‌ناو بردووه.ئه‌وشته‌ی که شایانی سه‌رنجه ئه‌مه‌یه که بۆ پێوه‌ندی نێوان به‌ره‌ی ئه‌وڕۆ و دوێکه و بۆ سازکردنی داهاتوویه‌کی روون ده‌بێ چۆنیه‌تی ژینی پێشینانمان بناسین... و یه‌کێک له‌و شتانه‌ی که ده‌بێ باسی بکه‌ین،ئاش و ئاسیاوه و شێوه‌ی دروستکردنی ئارد له گه‌نم و جۆ و شتی وا....
ئه‌و چه‌شنه ئاشه‌ی که له ناوچه‌ی کورده‌واریدا بووه،زۆرتر ئاشی ئاوی بووه که ئه‌وڕۆکه له ناوچه‌ی سه‌قز و هه‌روه‌ها ناوچه‌کانی دیکه‌ی کوردستان نه‌ماوه و جێی خۆی داوه به ئاشی نوێی ماشینی.
ئاش ئامێرێک بووه که گه‌نم و جۆ و دانه‌وێڵه‌ی تریان پێ هاڕیوه و کردوویانه‌ته ئارد. ئه‌و شوێنه‌ی که ئه‌م ئامێره‌ی تێدا ...