
مطالبي که برچسپ "بهزاد پیامی" دارند.
6th فوریه 2009
بێهزاد په‌یامی
۲
هونه‌رمه‌ندی مۆسیقا ژه‌ن کاک بێهزاد په‌یامی له دایک بووی ساڵی 1353هه‌تاوی شاری سه‌قزه و بڕوانامه‌ی لیسانسی ژینگه‌ناسی زانکۆی شاری هه‌مه‌دانی ساڵی 1376 هه‌تاوی هه‌یه ، که به هۆی ئه‌وه‌ی له بنه‌ماڵه‌که‌یاندا هونه‌رمه‌ندانی به توانای وه‌ک "مه‌سعوود په‌یامی " مامۆستای "تومبهگ " و کاک "ره‌زا په‌یامی" مامۆستای "وێنه‌کێش " هه‌ڵکه‌وتبوون زۆر زوو ئاشنا‌و خولیای سێحری هونه‌ر ده‌بێ ، هه‌ربۆیه له ساڵی 1364دا ده‌چێته خزمه‌ت مامۆستا "ره‌سووڵ میرازاپوور" و تێکه‌ڵ به دنیای هونه‌ری مۆسیقا ده‌بێت و ئامێری "ویڵۆن" وه‌ک سازی، ساز له‌گه‌ڵ پهنجهوئهشق وعه‌لاقه‌ی خۆی هه‌ڵئه‌بژێرێت .
کاک بێهزاد دوای تێپه‌ڕاندنی ده‌وره سه‌ره‌تایه‌کانی مۆسیقا ده‌بێته ئه‌ندامی چالاکی تیپی مۆسیقای "نیشتمان"ی شاری سه‌قز به سه‌رپه‌رشتی کاک "فه‌ڕڕوخ موفتی" که به هه‌ق له‌وساڵانه‌دا به‌رهه‌مگه‌لێکی به‌سوودیان پێشکه‌ش کرد.
په‌یامی ویوڵۆنژهن له نیشته‌جێ بوونی "تیپی مۆسیقای شه‌هید کارزان" که ئه‌وکات زۆربه‌ی هه‌ره‌زۆری ئه‌ندامانی ئه‌و تیپه به سه‌ر په‌ره‌شتی برایانی مۆسیقا ژه‌ن ...